Categories
Kurdish

ئابووری ئەڵمانیا لەرزەی تێکەوتووە

ئابووری ئەڵمانیا لەرزەی تێکەوتووە

06/01/2024

ڕاپۆرتێکی نوێ ڕایدەگەیەنێت کە ئابووری ئەڵمانیا بەهۆی تێچووی پەتای کۆرۆناو شەڕی ئۆکرانیا و روسیا و هاتنە پێشەوەی چین و داگیرکردنی بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمەریکاو تەنانەت وڵاتانی دیکە و  هەروەها هەوڵی گەیشتن بە ژینگەیەك کە پلەی پیسی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن سفر بێت ، جگە لەمەش داخستنی هەموو کانەکانی خەڵوز، ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە وەستانی ئابووری ئەڵمانیادا .  ئەمە جگە لەوەی کە لەوە دەکات بە گوێرەی ئەو راپرسییەی کە کراوە لەبەر ئەوەی کە حکومەتی نوێ بە باشی ئابووری بەرێوە نابات، خەڵکەکە خۆشحاڵ نین بە ئیدارەی نوێ.

بە گوێرەی ئەو ڕاپرسییە لە سەدا 82ی ئەوانەی کە دەنگیان داوە یا زۆر دڵخۆش نین یا هەر دڵخۆش نیین بە بارودۆخی ئابووریی .  ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی بەهێز کردنی ڕێکخراوە ڕایسستەکان لەوانە ڕێکخراوی AFD .

بەهۆی هاتنی شەپۆلی مانگرتنەکانی هەفتەی ئایندەوە هیچ ئاسۆیەك نییە لە بەردەم گەشەکردنی ئابووری وڵاتدا .  لەوانەی کە هەڕەشەی مانگرتن دەکەن کرێکارانی هێڵی ئاسنینی شەمەنەفەرەکانە کە تەواویان هێشتا هەر موڵکی دەوڵەتن ، سایەقی لۆرییەکانن، کێڵگەوانەکانن و بەشێکی دکتۆرەکان و ئەوانی دیکەیان.

  صندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوە دەکات کە تاکە دەوڵەتێك لە نێوانی وڵاتانی جی 7 دا کە ساڵی 2023 ئابورییەکەی دابەزییوە . هەر ئاواش پێشبینی دەکرێت کە بە ڕێژەی لە سەدا 0.5 ئابوورییەکەی لە ئەمساڵدا دابەزێت.

شتێکی دیکە، ئەویش ئەوەیە ئەڵمانیا لە فرۆشتنی کاڵاو شمەکەکاندا لە سەدا 40 ئەوەی کە فرۆشراوە بە کاش بووە کە لە بەرانبەریدا وڵاتی سوید لە سەدا 8 فرۆشراوەکانی بە کاش بووە.

کرێکارانی هێلی شەمەنەفەرەکان بڕیارە لە بەیانیەوە 2 شەمە مانگرتن دەست پێبکەن . بەشی ڕێگەوبانی ئاسنیی شەمەنەفەرەکان بە بڕی 30 ملیۆن یورۆ قەرزارن و لە وەختا دەرچوونی قیتارەکانیش زۆر خراپە لە ماوەی 8 ساڵی رابوردوودا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەت پارەی کەمی تێدا سەرف دەکات ، کەچی هاوکاتیش دەیەوێت هەفتانەی کارکردن لە 35 سەعاتەوە بکاتە 38 سەعات ، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی مانگرتنی کرێکارانە .

کێڵگەوانەکان و بەشی کشتیاریش لە بەیانییەوە 8ی مانگ ماندەگرن هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە مانگرتنەکەیان وەکو پێشتر نییە ، هەموو شوێنێك دەگرێتەوە .  مانگرتنی ئەمانیش بۆ نەدانی پارەی تەواوە لە لایەن دەوڵەتەوە .

سایەقی لۆرییەکانیش ئەوانیش ماندەگرن دژ بە دانی ئەو پارەیەی کە لە بازگەکاندا دەیدەن و بە بەرردەوامی زیادی کردووە .  هەروەها دکتۆرەکانیش لەناویاندا دکتۆرە شارەزا و پسپۆڕەکان لە ڕۆژی 3 شەمەوە ، 9ی مانگ، مان دەگرن لە هاوپشتی ئەوانی دیکەدا کە داوای پارەی زیاتر لە دەولەت دەکەن تاکو کەرتە چارەسەسەرییەکان بە باشی وەزیفەکانی خۆیان ببینن .

Leave a Reply