ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی هاوپشتی فەلەستین، دەبێت مەسرەفی/ تێچوی ئەوەی پۆلیس سەرفی دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا بیدەنەوە
06/01/2024
دوا هەواڵ بۆ پەكخستنی خۆپیشاندان و پرۆتێست کە لە ئێستادا تاووتوێ دەکرێت ڕەنگە ببێتە یاسا ، کۆتایی هێنانە بە کردنی پرۆتێست و خۆپیشاندان لانیکەم لە هاوپشتی فەلەستینیەکاندا.
پۆلیس دەڵێت لە ڕۆژی 07.10 و تاکو 8ی مانگی دیسەمبەر 17 ملیۆن پاوەندیان سەرف کردووە لەو خۆپیشاندانانەدا کە بەو مەبەستە کراون. سەراپای ئەو پارانەی کە تا ئێستا سەرف کراون سەرکەوتووە بۆ 20 ملیۆن پاوەند .
ئەوەش دەڵێن کە تا ئێستا 5،500 ڕۆژی حەسانەوە هەڵوەشێنراوتەوە ، واتە ئەو پۆلیسانەی کە ڕۆژی مۆڵەتیان هەبووە لە ناچاریدا بانگکراونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان . هاوکاتیش دەلێن 6 هەزار سەعات لە وەختی سەرکاریان سەرف کراوە لە لێکۆڵینەوەی 800 تاوانی دەربڕینی ڕک و کینە.