Categories
Kurdish

ئازادیی بۆ فەلەستین؟!!

ئازادیی بۆ فەلەستین؟!!

10/03/2024

ئازادیی بۆ فەلەستین یەكێکە لە دروشمەکانی نێو خۆپیشاندانەکانی بریتانیا بۆ هاوپشتیکردنی فەلەستینییەکان  لەپاڵ دوشمی ” ئاگربەستی و هەر ئێستا” زۆر دروشمی لاوەکی دیکە .

دروشمی ئازادیی بۆ فەلەستین لە لایەن چەپەکانەوە کەوتۆتە سەر دەم  و دواتریش هەموو چەپەکانی کەمایەتییە نەتەوایەتییەکانی خودی ئینگلیز و لەوەش دەکات بووبێت بە دروشمێکی هەر هەموو خۆپیشاندانەکانی کە لە ئەوروپادا دەکرێت .

بەڵام ئایا دروشمی ئازادیی بۆ فەلەستین دروشمێکی دروست و راستە بۆ سۆشیالیستەکان؟ ئایا لە ڕاستیدا ڕاگەیاندن و دەربڕین لە ئازادی فەلەستینەیکان دەکا؟  بەڕای من نەخێر،  چونکە دروشمێکی سەرەڕای ئەوەی لاستیکییە هەر ئاواش دروشمێکی دژوار و نادیار و بێ مانایە .

بۆچی؟  ئازادی فەلەستینی لە کێ؟ لە ئیسر ائیل؟ لە حەماس؟ لە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین ،فەتح؟ لە حیزبوڵا؟ لە پاشماوەی ئەمەل؟ لە گروپە تیرۆریستەکانی دیکەی نێو فەلەستین و دەرەوەی کە هەژموونی خۆیان لە ناو فەلەستین دا هەیە؟

ئایا ئەوە نابینین  ئەگەر خاکی فەلەستین و دانیشتوانی فەلەستین بیشگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 1967یش بەڵام ئازادی ئەو گروپانە هەر بمێنێت لە کارەسات هێنان بەسەر فەلەستینییەکاندا ، لە برەودان بە بیرۆکەی ئسلام و ئیسلامیزم ، چەسپاندنی شەریعەت و یاساکانی ،دژایەتکرندی ژنان و تیرۆکردنی کەسانی ئازادیخواز و بوونی بەندیخانەیەکی سیخناح لە کەسانی ڕای جیاواز بەو گروپانە و ڕواندنی ڕۆحی ڕایسیسزم و فاشیزم و دژە ژن و دژە ژینگە و دژە گیانلەبەر و دژە خەڵکانی هاوڕەگەزخواز و ترانسەکان. ئەرێ بەڕاست ئەمە ئازدییە بۆ فەلەستینییەکان؟

چەپەکان بە هەموو باڵەکانیەوە:  مارکسسیت و لینینسیت و سۆشیالیستی دەسەڵاتخواز و کەسانی نێو نقابەکان بە خۆیان بزانن یا نەزانن کە من دڵنیام لە پەرۆشییان بۆ فەلەستینییەکان کە بەشی زۆریان ئەو دروشمە هەڵدەگرن یاخود بەشداری خۆپیشاندانی ئاوا دەکەن کە ئەوە یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران ، ئەم چەپانە کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئیسلامییەکان و گروپە نەتەتەوەییەکان و فکری باوەوە.

من دەڵێم بەڵێ ئازادیی بۆ فەلستین و بۆ فەلەستینییەکان ، هەزار جار ، بەڵام ئەو ئازادییەی کە خودی خەڵکی فەلەستینی هەڵی دەبژێرێت بە ڕەتکردنەوەی ئەو گروپە توندڕەو و تیرۆریستانە و بە خۆڕێکخستنی خۆیان و پلان دانان و بەجێگەیاندنی ئەوەی کە خۆیان بە باشی دەزانن بۆ خۆیان .

Leave a Reply