Categories
Kurdish

دیلەکانی ئیسرائیل و چەند گریمانێك

دیلەکانی ئیسرائیل و چەند گریمانێك

08/03/2024

 لە ڕاستیدا لە ئێستادا کەس نازانێت چەند دیل لای حەماس ماوە .  ئەو بارودۆخەی کە غەزە پێدا تێپەڕیوە و هەر بەردەوامە بە کوژرانی 30،878 کەس کە لە کوژراوەوکاندا زیاتر لە 10 هەزاریان ژنن و بە معەدەلیش ڕۆژانە 63 ژن دەکوژرێت 37 لەمانە دایکن، ئەمە جگە لەوەی کە تا ئێستا 72،402 کەس بریندار بوون .  ئەمە ئاماری تەنها ئەوانەن کە زانراوە و وەفاتنامەیان بۆ کراوە واتە ژمارەی ئەوانەی کە لە ژێر دار وپەردوودان کەس نازانێت .

لە بارودۆخێکی ئاوادا زۆر زەحمەتە بزانرێت کە چەندێك لە دیلەکان تێداچوون یاخود بە بریندای و لە برسا و بوونی نەخۆشی پێشینە لەگەلیاندا مردوون یاخود ماون. نەك هەر ئەوە بەڵکو کەس نازانێت کە دیلەکان لە خاكی غەزەدان یا گوازرانەتەوە بۆ قەتەر ، میسر  یا هەر شوێنێکی دیکە .

پڕسی ئاگربەستی لە ئێستادا شکستی هێنا چونکە حەماس ناتوانێت یا نایەوێت کە ژمارەی دیلەکان ڕادەستی حکومەتی ئیسرائیلی بکات و چەندیان لێدەگێڕێتەوە و ئەوانەی کە ڕادەستیان دەکاتەوە کێن و تەمەن و ڕەگەزیان چەندە و چییە.

بۆ نەدانی ژمارەی ڕادەستکردنەوەی دیلەکان گریمانی زۆر هەیە کە هەرە گرنگەکانیان : یەکەم : نەمانیان بێت یاخود ژمارەیەکی کەمیان مابێت ، دەرخستنی ئەمەش بۆئیسرائیلییەکان کارتی گەورەی دەستی حەماس دەسووتێت . دوو: ناکۆکی گەورەی نێوانی سەرکردەکانی حەماس کە لە نێوانی ئەوانەی کە لە دەرەوەی غەزەن و ئەوانەی کە لە قەتەر و تورکیان زۆر گەورەیە . ئەوانەی کە لە دەرەوەن ئەوەندە لەلایان گرنگ نییە کە شەڕ بەردەوام دەبێت یا نا ، کێ دەکوژرێت یا ناکوژرێت .  ئەوانەی ناوەوە وەکو دەزانرێت لەگەڵ دانوستاندن و شەر وەستاندنان .  جا لە حاڵەتێکی ئاوادا دیلەکان بوونەتە یا دەبنە قوربانی ناکۆکییەکانی نێوانی سەرکردەکانی حەماس . سێیەم: تەفرو توونابوونی حەماس  هەر ئاواش دیلەکان کە بڕێکیان لای گروپەکەی دیکەیە و نایانەوێت ڕادەستیان بکەنەوە.  ئەمە لە لایەکەوە ڕێگرە لە کۆکردنەوەیان و ڕادەستکردنەوەیان ، لە لایەکی دیکەوە گروپەکەی دیکە پێدەچێت کە ئەوان نەیانەوێت ئەوە بکەن یا ڕەنگە ئەوانەی لای ئەوان بوون هەر لە ژیاندا نەما بن.

بەداخەوە کە ئەمانە لە ئێستادا ڕێگرن لە ئاگربەستیی. بارودۆخەکەی ئێستا چەپی کەمتر نییە لە کارەساتەکەی 1948 کە بەسەریاندا هات ، ئەو کاتە هیوایان هەبوو لەگەڵ ئەو پەڕی پشتگیری و هاودەنگیدا بەڵام ئێستا هیچ هیوایەکیان بە باشتر بوونی زروفەکە نییە .  داخوازییەکانی حەماس بۆ شەڕ راگرتن : یەك : کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە .  دوو: چاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی کە وێران کراون بە تایبەت خەستەخانەکان . سێ: حەماس لەگەڵ فەتحدا ببێتە هێزی حوکمڕانی ئایندەی فەلەستینییەکان .  خاڵە گرنگەکەش ئوەیە:  خۆ پێش 7ی ئۆکتۆبەر نە ئیسرائیل غەزەی کاول کردبوو ، نە ئاواش داگیری کردبوو ، هاوکاتیش حەماس خۆیان حوکمڕانی سەرەکی و بێ بەرانبەر بوون .

Leave a Reply