Categories
Kurdish

ئایا پارتی دەتوانێت فشار بخاتە سەر تورکیا؟

ئایا پارتی دەتوانێت فشار بخاتە سەر تورکیا؟

28/04/2017

لەسەر ئەو پۆستەی کە دوێنی دامنا سەبارەت بە هێڕشە دڕندانەکەی توکیا بۆ سەر شەنگاڵ و ڕؤژاوا، هەندێك لە هاوەڵانی فەیسبووك ڕایان وایە کە پارتی ناتوانێت فشار بخاتە سەر تورکیا.
بەڕای من گەر پارتی بییەوێت ئەوە بکات ئەوە لە ئەمەریکا زیاتر دەتوانێت فشار بخاتە سەر تورکیا ، من دوو ساڵیشە وتومە پارتی دەتوانێت ڕؤڵێکی گەورە ببینیێت لە سەرکەوتن و نوسشتهێنانی هەردوو بزوتنەوەکەی ڕۆژاوا و باکوریشدا.
لەئەمڕؤدا فشار یانی فشاری ئابووریی ، ئەوەندەی هەرێم بەرژەودنی ئابووریی هەیە لە تورکیادا ، تورکیا زیاتر بەرژوەندی هەیە لە باشووردا ، واتە ئەوەندەی تورکیا پێویستی بە باشوورە ، ئەوەندە باشوور پێویستی بە تورکیا نییە.
حکومەتی هەرێـم دەتوانێت : نەوتی لێبگرێتەوە ، کۆمپانییەکانی تورکیا، یا دەریان بکات یا باجێکی زۆریان بخاتە سەر کەخۆیان ناچار بە ڕەوکردن ببن ، دتوانێت هەموو پرۆژە تورکییەکان: ئاوەدانی ، خێرخوازیی ، پەروەردە وخۆێندن ، سەفەری هاووڵاتییان بۆ تورکیا ، بەرنامە تورکییەکان ، هاوردەی هەموو جۆرە کەرەسەیەك لە تورکیاوە بۆ باشوور …. ڕاوەستێنێت.
تورکیاش دەتوانێت نەهێڵێت فڕۆکە بۆ کوردستان بەسەر ئاسمانیا تێپەڕێت، با هەر ئەو خەتەش نەمێنێت ، ئەوەی کە زەرەر دەکات لەم حاڵەتەدا خەڵکانی گەندەڵ و موچەخۆریی بن دیوارن کە پێیەکیان لە کوردستانە و ئەوی تریان لە دەرەوەی کوردستان . با دەروازەی مام برایم هەر بگرێت، هەرێـم دەتوانێت دوو سێ دەروازەی تر لە تەك ئێران و ئوردون و سوریا و شوێنەکانی دیکە بکاتەوە ، دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ عێراق باشتر بکات ، گووی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەخوات ، لانی کەم لە ئێستادا، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئێران بە هێزتر بکات لە ڕوی مامەڵەی بازرگانی و کشتیارییەوە .
لە هەمووش گرنگتر کارتی سیاسییە ، هەرێم کارتیێکی یەکجار گەورەی سیاسیشی لە دەسستدایە کە زۆر بەهێزە کە ئەویش هەر بە دروستکردنی کەمەترین پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ پەکەکە و پەیەدەدا، ئیتر تورکیا تەواو فشی دەکات و داخوازییەکانی هەرێـم بە ئاشتەواییکردنیش لەگەڵ پەکەکەدا قەبوڵدەکات . دەتوانێت هەمان تاکتیکی ئەردۆگان بە خۆی بفرۆشیتەوە ، کە چؤن ئەردۆگان زیرەکانە ئەو سیاسەتەی لە بەرانبەر ئەوروپا و ئەمەریکادا بەکارهێنا بە بادانەوەی بەرەو ڕوسیا، ئیتر ئەوان مەمنون بوونەوە و هەموو شتێکی بۆ دەکەن بە قەتڵ و عامکردنی کوردیشەوە لە لایەن تورکیاوە کە بۆ ئەمەریکاو بریتانیا ، هەر مەسەلەیەك نییە.

Leave a Reply