ئایا یۆنان له دووڕیانی داڕخان و ژیانه‌وه‌دایه ؟
زاهیر باهیر له‌نده‌ن
8ی ئایاری .2010
سه‌رۆكشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه ئه‌ندروو، سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌كشه‌مه، 02.05.2010 له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن له كۆبونه‌وه‌یه‌ی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت “ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه كاره‌سات و ئازارێكی گه‌وره‌یه. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری كردووین، كه بڕیارێكی گه‌لێك قورس بده‌ین….. . ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه كه بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و 300 ملیار ئیورۆ (261 ملیار پاوه‌ند) قه‌رزه‌ی كه‌له‌سه‌رمانه ، بده‌ین. ئه‌م قوربانی دانه هه‌ناسه‌یه‌كمان پیاده‌هێنێته‌وه‌و پشویه‌كه بۆ كردنی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره. ده‌مه‌وێت زۆر به سه‌رڕاستیه‌وه به‌خه‌ڵكی یۆنان بڵێم، ئێمه له ڕیگای تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌داین…….خۆپاراستن له ما‌یه‌پوچی (ئیفلاسیه‌ت) هێڵی سوری نه‌ته‌وه‌ییه…..ده‌مه‌وێت به بێ پێچوپه‌نا ئه‌مه به هه‌مووان بڵێم . هه‌موو شتێكم كردوه‌و هه‌موو شتێكیش ده‌كه‌م تاكو وڵات مایه‌پوچ نه‌بێت. له‌كۆتایی چوار ساڵی سه‌ركارمدا یۆنان مایه‌پوچ نه‌بێت ، به‌ڵكو نوێ ببێته‌وه”
پاپه‌ئه‌ندرو ئه‌مه‌ی بۆیه ده‌وت تاكو بتوانێت ئه‌و به‌رنامه ئابوریه‌ی كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌و بۆی دانراوه ، قه‌ناعه‌ت گه‌ر به‌هه‌موو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی نه‌كات ، بتوانێت به زۆربه‌یان بكات ، تاكو كوده‌تا ئابوریه‌كه دژی نزیكه‌ی سه‌رتاپای خه‌ڵكی یۆنان به هێمنی و به ئاشتی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه‌ی كه ێستا یۆنانی پیادا ده‌ڕوات و گه‌یشتۆته ڕاده‌ی وروژاندنی سه‌رتاپای خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌و ده‌سته‌و یه‌خه بوونه‌وه له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تو جیهازی پۆلیس‌و كه‌ڵه پیاوه‌كانی بانقه‌كان له ناو وڵات‌دا و، له ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ڵه پیاوو كۆمیسۆنی ئه‌وروپی و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، كار‌و قه‌یرانی ئه‌مڕۆ نیه. یۆنان ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌كو گه‌لێكی تری وڵاتانی تری ئه‌وروپاو دنیا ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌یه‌و له دوو ساڵی ڕابوردودا ئێره‌ش وه‌ك گه‌لێك وڵاتی تر به‌هۆی ئه‌و بار‌و دۆخه ئابوریه سه‌خته‌ی كه سه‌رجه‌می جیهان پێیدا گوزه‌شتی كرد ، ئه‌میشی به قورسی گرته‌وه.
له 6 مانگئی ڕابوردوه‌وه قسه‌و باسێكی زۆر له سه‌ر باری ئابوری یۆنان هه‌بووه‌و كراوه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باری ئه‌م وڵاته به‌و ڕاده‌یه ناهه‌مواره كه ده‌بێت ده‌ستی بگیرێت‌و له هه‌ره‌سی ئابوری و نوشوستی گه‌وره‌ی ئیورۆ له‌لایه‌ن ده‌سته چاك‌و فریا ڕه‌سه‌كانه‌وه، ڕزگار بكرێت. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی وڵاتی یۆنان‌و ئه‌وروپا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ باره ئابوریه‌كه‌ی دابنرێت‌و ڕاده‌یه‌كیش بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی به‌های ئیورۆ دابنرێت ، ئه‌مه له‌ملاوه ، له‌ولاشه‌وه تاكو ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و وڵاتانی تری ئه‌وروپا، به تایبه‌تی ئیسپانیا‌و پورتوغال نه‌كشێت.
كێشه‌و گرفته ئابوریه‌كانی یۆنان چین؟
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌یخه‌نه پێش چاومان ئه‌وه‌یه كه یۆنان عه‌جزی( نوقسانی) میزابیه‌ی به ڕاده‌ی 300 ملیار ئیرۆ هه‌یه‌و ، ئه‌مه‌ش یانی سه‌رجه‌می قه‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، به‌و واتایه‌ی كه ئه‌م وڵاته باری ئابوری زۆر ناهه‌مواره و ئیدی زۆر گرانه بتوانێت به‌رده‌وامی به ڕاده‌ی ئه‌و ژیانه‌ی كه ئێستا له‌وێ هه‌یه بدرێت، چونكه داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده نابێت كه بتوانێت ژیان وه‌كو پێشتر بڕاواتو ورده ورده قه‌رزه‌كانیش بدرێته‌وه. ئه‌مه‌ش وای كردوه كه سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپی كه پاره‌ی ئیورۆ به‌كار ده‌هێنن هه‌تا به‌ریتانیاش كه به‌كاری نا‌هێنێت له پشێوی‌و نا ئارامیدان، به‌رده‌وامبن له گرتنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و درێژخایه‌ن تاكو چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كه‌كار له‌كار بترازێت‌و تاعونه‌كه (ئافاته‌كه) وڵاتانی تری ئه‌وروپیش بگرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له هه‌موان به‌په‌رۆشترو شپرزه‌تره بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك به دانی قه‌رزو یارمه‌تی دانی یۆنان به‌ڵام له ژێر هه‌لومه‌جێكی زۆر گراندا. ماوه‌یه‌كی زۆره كه ئه‌نجولا مێركڵی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌مه چ له‌گه‌ڵ كۆمیسۆنی ئه‌وروپاو ، سه‌رۆكانی تری وڵاتانی ئه‌وه‌روپی و سندوقی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌ی، قسه ده‌كات . مێركڵ له ڕۆژی 05-05-10 دا به په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانی وت” ئه‌وروپا له دوو ڕیاندایه…. ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی به داهاتوی ئه‌وروپاوه نیه، به ته‌نها ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی به داهاتوی ئه‌ڵمانیاشه‌وه له ئه‌وروپادا هه‌یه” ئه‌میش ده‌یویست كه په‌ڕله‌مان ده‌نگ بده‌ن بۆ به‌رنامه‌یه‌ك كه یۆنانی پێڕزگاركه‌ن. پێشتریش سه‌رۆكی سندوقی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بینینی مێركڵ و كه‌سانی تریش هاته ئه‌ورپا له‌و لاشه‌وه چه‌ند نوێنه‌رێكی هه‌مان ڕیكخراو هاتنه یۆنان‌و چه‌ند شه‌وێكیان به‌سه‌ر برد به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاپه ئه‌ندرو شالیاری مالیه‌و موسته‌شاره ئابوریه به‌نابانگه‌كانی ئه‌وێ تاكو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له نزیكه‌ه‌وه و به دورو درێژی له قه‌یرانه‌كه تێبگه‌نو دواتریش بتوانن له گه‌ڵ ئه‌وروپاو كۆمیسۆنی ئه‌وروپادا بڕیار له‌سه‌ر پلان‌و به‌رنامه‌ی قورتار كردنی یۆنان بده‌ن.
دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری دوور‌و درێژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر ناوم هێنان ، دوای ته‌ته‌ڵه‌و بێژێكی تر، دوێنێ ، ڕۆژی هه‌ینی ،07-05 -10 له دانیشتنێكی وه‌خت خایه‌ندا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ر 16 وڵاته‌كه‌ی ( خودی یۆنانیش) كه مامه‌ڵه به ئیرۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕاوێژ به سندوقی پاره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، بڕیاریان دا كه 110 ملیار ئیورۆ یارمه‌تی یۆنان بده‌ن ، ئاله‌م بڕه پاره‌یه یۆنان ئه‌مساڵ ده‌توانێت ئه‌كسێسی بۆ 45 ملیار ئیورۆ هه‌بێت كه بڕیاره پێش 19-05-10 ده‌ستی بگات به‌م پاره‌یه‌دا. 15 ملیار ئیورۆ له‌م پاره‌یه له لایه‌ن سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وییه‌وه دابین بكرێت باقیه‌كه‌شی كه 30 ملیاره ئه‌م 15 وڵاته ئه‌و‌روپیه‌ی كه ئیورۆ به‌كار ده‌هێنن ده‌بری بكه‌ن. له پاداشتی ئه‌مه‌شدا یۆنان ده‌بێت له 3 ساڵی داهاتودا 30 ملیار ئیورۆ خه‌زن بكات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی نوقسانی میزانیه‌كه‌ی، واته دنه‌وه‌ی بڕێك له قه‌رزه‌كه‌ی.
به‌یانی كه یه‌كشه‌مه‌یه ، 09-05-10، ئه‌م 16 وڵاته ئه‌وروپیه به ئاماده بوونی یۆنان خۆشی هه‌روه‌ها بریتانیاش گه‌ر چی ئه‌م له ناو بازنه ئه‌ووروپیه‌كه‌دا نیه و خاوه‌نی دراوی خۆیه‌تی كه پاوه‌نده ، به‌شداری ده‌كات ، بۆ جێبه‌چێكردن و خستنه گه‌ڕی ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی كه دوێنی هه‌موان له‌سه‌ری یه‌كیان گرتوه تاكو ببێته یاسا‌و ڕوڵێك، بسه‌پێنری به‌سه‌ر حكومه‌تی یۆنان‌دا. به‌و چه‌شنه‌ش حكومه‌تی یۆنان ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه سه‌ختانه بكات كه به سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌و بۆ ئه‌مه‌ش وڵاتی یۆنان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی ته‌قه‌شوف ده‌بنه‌وه كه ێوێنان له ساڵی 1949 دوای جه‌نگه ئه‌هلیه‌كی كه له سه‌ر سیاسه‌تی به‌تایبه‌تی كردنی كه‌رته ئابوریه‌كان بوو، نه‌یبینیوه.
به‌شێك له به‌رنامه‌و پلانی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفه‌كه:
ئه‌وه‌ی ڕونه سه‌رجه‌می به‌رنامه‌و پلانه‌كه به ته‌واوی له خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ئاشكرانیه‌و گه‌لێكی ئه‌م به‌رنامه‌ی ته‌قه‌شوفه له به‌ر توڕه بوونی خه‌ڵكو ڕژانه سه‌رجاده‌یانو هه‌ڵپژانو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان به ڕوی ده‌وڵه‌تو پۆلیس دا، نه‌كه‌وتۆته به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی كه تائێستا ئاشكرایه من له چه‌ند خاڵێكدا ده‌یخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ری ئه‌م وتاره:
- ته‌جمید كردنی زیاد كردنی مووچه هه‌تا ساڵی 1914 .
- خه‌ڵاتی كریسمس و ئیسته‌رو پشوی هاوینان (هۆڵیده‌ی) بۆ ئه‌وانه‌ی كه موچه‌ی مانگانه‌یان له سه‌رو 3000 ئیورۆوه‌یه ئیلغا بكرێت و بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌كه‌متر وه‌رده‌گرن ته‌نها 1000 ئیورۆیان پێبدرێت.
- ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌درێت به كرێكارانی كه‌رتی ده‌وڵه‌تی وه‌كو جۆرێك له مه‌نحه كه باجی له‌سه‌ر نیه به ڕێژه‌ی له سه‌دا 8 داده‌به‌زێنرێت.
- ئه‌و باجه‌ی كه له‌سه‌رو نرخی كڕینی پێداویستیه‌كانی ژیانه‌وه دانراوه ، به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ له سه‌دا 23، كه ئه‌مه له مانگی ئازاردا له سه‌دا 19 بوو.
- زیاد كردنی باج له‌سه به‌نزینو گاز‌و خواردنه‌وه و جگه‌ره كه به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 ده‌چێته سه‌ره‌وه.
- پێدا چونه‌وه به‌و یاسایه‌ی كه‌له‌سه‌ر كۆمپانیه‌كان دانراوه كه ناهێڵێت زیاتر له سه‌دا 2 كرێكاره‌كانی له مانگێكدا ده‌ر كه‌ن. ئه‌مه‌ش یانی واڵا كردنی ده‌ستی كۆمپانیه‌كانو خاوه‌ن كاره‌كان له‌ده‌ركردنی كرێكاران چه‌ندێكیان بوێت.
- ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كه ئێستا بۆ پیاو 65 ساڵه‌و بۆ ژن 60 ساڵه په‌یوه‌ست بكرێته‌وه به بڕی پێشبینی كردنی ته‌مه‌نی ژیانه‌وه. ئه‌مه‌ش یانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌م یاسایه به ئاسانی بگۆڕێت به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژتر بووه له جاران بۆیه ده‌بێت ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردنیش درێژتر بكرێته‌وه.
- له ئێستادا خاڵكی ده‌توانێت كه كه له خوار ته‌مه‌نی 60 ساڵیه‌وه خۆی خا‌نه‌نشین بكات . به‌ڵام به پێی یاسا‌و به‌رنامه نوێیه‌كه ئه‌مه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌مه‌ی كه له سه‌ره‌وه لیستم كرد وه‌ك پێشتر وتم خاڵه ئاشكرابوه‌كانی ئه‌م به‌رنامه و سیاسه‌ته‌یه، بێگومان شتی زۆری تریش هه‌یه و كه دوا تر ورده ورده ده‌كه‌وێته ڕوو. حكومه‌تی یۆنان به هاندانی فشاری سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆمیسۆنی ئه‌وروپا ملی نه‌وی كردوه بۆ هه‌موو مه‌رجه‌كانیان ، شایانی باسه كه ئه‌وه‌ش بڵیم كه وا پێشبینی ده‌كرێت كه ڕێژه‌ی بێكاری له كۆتایی ئه‌م ساڵدا خۆی بدات له ڕێژه‌ی له سه‌دا 18 ، گومانیشی تێدا نیه به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفه تازه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر زیاتر ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و سه‌ر ئه‌نجامیش بار‌و دۆخی ئابوری له‌وێ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات تاكو باشتر.
ئایا ئه‌و جه‌نگه‌ی كه خه‌ڵكی له یۆنان‌دا ده‌یكات جه‌نگێكی ڕه‌وایه؟
گه‌ر چاوێك به ستانده‌ری ژیانی خه‌لكی له‌وێدا به‌به‌راورد به وڵاتانی ئه‌وروپی به گشتی و بریتانی به تایبه‌تی ، بخشێنین ئه‌وه ده‌بینین ژیان له‌وێ گه‌لێك باشتره. له‌وی له زۆر كه‌رتی كار كردن‌دا كرێكارێك له یۆنان نزیكه‌ی كرێكارێك له ئه‌ڵمانیا یا هۆڵنده یا به‌ریاتانیا وه‌ر ده‌گرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ی كه ژیان له‌وی ئاسانتره‌و هه‌ندێك له‌و ئیمتیازانه‌ی كه هه‌یانه له زۆر وڵاتی ئه‌وروپادا نیه. له‌وێ كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له ساڵێكدا 13 مووچه له هه‌نێك كه‌رتیشدا 14 مووچه وه ده‌گرن، هه‌روه‌ها پاره‌ی هۆڵیده‌ی و مه‌نحه‌ی تر كه ده‌درێت له هیچ له‌م وڵاتانه‌دا نادرێت.
ئه‌و جه‌نگه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی یۆنان‌دا سه‌پێنراوه جه‌نگێكی ناڕه‌وایه ، تێوه‌ئاڵانی جه‌نگێكه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارترین ده‌سگه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه كه سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وییه ، كه ئه‌م ده‌زگه‌یه یا ڕێكخراوه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه دروست بوه ده‌ستی سوره به خوێنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌فریقاو ڕوسیا‌و سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ، خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ناوه‌ڕاستی ئاسیا‌و هه‌تا وڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتیشدا، به‌پشتگیری كردنی جه‌نگ، ملوێنه‌های تریشی‌برسی كردوه‌و هه‌ڵكه‌ندوه له شوێن و ڕێگه‌ی خۆیان له پاڵ ئیجبار كردنی حكومه‌ته‌كانیان به كردنی ڕیفۆرم كه ته‌نها به سوودی خۆی و ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو بریتانیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و كۆمپانیه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌گه‌ڕیته‌وه، له به‌ده‌سیت هێنانی پاره‌یه‌كی مشه له‌سه‌ر حسابی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكانی وڵاته‌كان.
جه‌نگه‌كه‌ی خه‌ڵكی له یۆنان‌دا جه‌نگێكی دوو سه‌ره‌یه كه له لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری هێزه ده‌ره‌كیه‌كانی وه‌كو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌ویی و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی و كه‌ڵه‌گایی ئه‌ڵمانیا، له‌لاكه‌ی تریشه‌وه دژی رژێمی یۆنانی.
ئه‌م جه‌نگه‌ی كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له یۆنان به ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌واند نیه و تێشكانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش به ته‌نها تێشكانی ئه‌وان نیه، به‌ڵكو تێشكانه بۆ سه‌رتاپای بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كرێكار‌و ڕه‌شو ڕوت له هه‌مو جێیه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا. ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنریت و له ده‌ست دانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه خه‌ڵكی له‌وی به‌ده‌ستی هێناوه له دوای 1949 وه ئه‌وه ده‌هێنێت كه خه‌ڵكی ئاوای بۆ بكات كه ده‌یكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی له خه‌ڵكانی نقابی و چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌ناركست و ئازادی خوازان له‌سه‌ر‌جاده‌ن و چنگاوشی ده‌وڵه‌ت پیاوه‌كانی بونه‌ته‌وه.
یۆنان مێژویه‌كی سه‌ر به‌رزانه‌و پاڵه‌وانانه‌ی هه‌یه له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكه‌كه‌یدا و له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیر كردن‌و زوڵم‌و زۆر‌و ناڕه‌وایه‌تی، ته‌نها قسه‌ی كابرایه‌كی پیری خانه‌نشینكراو كافیه له‌م باره‌یه‌وه كه له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه نوسێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیه‌وه وتی” ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی له بیری نیه ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی یۆنانی چاره‌ی ه‌سه‌ڵاتمان ناوێت. ئێمه هه‌میشه له به‌ره‌نگاریدا بوین كه شتێك یا كارێكی ناڕه‌وامان دیتبێت . شه‌ڕمان دژی فارسه‌كان كردوه له مه‌راسۆن، هه‌روه‌ها دژی ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ستاوینه‌ته‌وه له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا ئێستاش جه‌نگ دژی سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین چونكه له هه‌قه‌تدا ئێمه چیتر حكومه‌تمان نیه . هیزه ده‌ره‌كیه‌كانن كه له ئێستادا فه‌رمان ڕه‌واییمان ده‌كه‌ن” گاردیان ڕۆژی 5شه‌مه ، 06-05-10 .
ئه‌و فشاره‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی له یۆنان‌دا له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیو ناوخۆییه‌كانه‌وه هه‌ر به‌ته‌نها هۆی ئابوری و گوایه داڕمانی ئابوریه‌كه‌ی نییه به‌ڵكو هۆیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیشه. ده‌یتاكانی ئه‌م هه‌فته‌یه نیشانی ده‌دا كه ئه‌و نوقسانی میزانیه‌ی كه یۆنان هه‌یه‌تی جیاوازیه‌كی وای نیه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له بریتانیا‌و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه. له یۆنان نوقسانی میزانیه له سه‌دا 13.6 ، له بریتانیا له سه‌دا 11 و له ئه‌مه‌ریكا له سه‌دا 12.3 . ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه هۆیه سیاسیه‌كه ڕۆڵی گه‌وره تر ببیبێت له سه‌پاندنی ئه‌م سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفه‌دا، كه ئه‌وه‌یش به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكیه له یۆنان‌دا. سه‌ركوت كردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و لاواز كردنی نه‌قابه‌و چه‌پو سۆشیالیست‌و ئه‌ناركسته‌كانه، دوا تریش ده‌سته مۆكردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، كارێكی گرنگ‌و پێویسته بۆ ئه‌وان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به عه‌مدی ده‌یانه‌وێت كه ئاستی ژیانی خه‌ڵكی له‌وێ بێنه خواره‌وه. شایانی باسه كه بڵێم ئه‌م لێدانی هێزی خه‌ڵكه له بریتانیادا له سه‌ر ده‌ستی مارگرێت تاچه‌ری كۆنه سه‌رۆل شالیاری بریتانی له ساڵانی هه‌شتاكاندا كرا، كه گه‌وره ترین هێڕش بوو بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی كرێكار‌و هه‌ژاران كه‌تائێستاش ماكه‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌و پێوه‌ی ده‌ناڵێنین ، ئه‌م هێڕشه‌ش له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانو خاوه‌نكارو گه‌لێك له حكومه‌ته‌كان به شۆڕش درواته قه‌ڵه‌م، كه له هه‌قه‌تیشدا شۆڕش بوو بۆ چینی باڵا‌و سیسته‌مه‌كه‌ی.
نكوڵی له‌وه‌ش ناكرێت كه پاراستنی به‌های ئیورۆش هۆیه‌كی تره به تایبه‌ت كه ئیسپانیا‌و پورتوغالیش زۆر یا كه‌م له هه‌مان بار‌و دۆخی یۆناندایه و ده‌نگی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئیسپانیا ڕوی له سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه كه یارمه‌تی بدات هێزه ده‌ره‌كیه‌كانیش نایانه‌وێت وره‌و په‌یامو فشاری خه‌ڵكی یۆنانی له ڕاپه‌ڕیننیاندا بگاته خه‌ڵكی له ئیسپانیا‌و پورتوغال.
* بۆ نوسینی ئه‌م وتاره كه‌ڵك له چه‌ند ژماره‌یه‌كی ڕۆژنامه ی گاردیانی بریتانی وه‌رگیراوه.