ئایه ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌ربستی و دیمۆکراتیه‌تدا دێته‌وه؟
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن شوباتی 2010
هه‌ڵبه‌ته له سه‌ر مسه‌له‌ی ئیسلام وه‌کو بزوتنه‌وه وه‌کو دین یا هه‌تا له‌سه‌ر خودی قورئان و قسه‌کانی په‌یامبه‌ریش ئه‌وه‌نده نوسراوه له ئه‌ژماره نایه‌ن بۆیه من له‌م نوسینه‌مدا ده‌مه‌وێت خۆم له‌وه بپارێزم و زیاتر ته‌رکیز بکه‌مه سه‌ر تایتڵی یا سه‌ر باسی بابه‌ته‌که‌م . بۆ ئه‌وه‌شی که باسه‌که هه‌قی خۆی بدرێتێ‌و تێر‌و ته‌سه‌ل بێت ده‌بێت په‌نجه گه‌ر به‌کورتیش بێت بۆ چه‌ند لایه‌نێکی دی ڕاکێشـم وه‌کو دین به گشتی چیه؟ مه‌سه‌له‌ی تیرۆر‌و جه‌نگی” دژه تیرۆر” و دیارده‌ی فره که‌ڵچه‌ری له‌وڵاتانی ئه‌ورپا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا و هه‌ندی ور‌ده باسی تریش ، دوا تر به‌یه‌که‌وه گرێیان بده‌مه‌وه تاکو خوێنه‌ر ئه‌و کاته بۆ خۆی حوکم بدات که ئیسلام له گه‌ڵ سه‌ربستی و دیمۆکراتیه‌تدا موتابیق و موافیقه یا موخالیفه پێی.
وه‌کو هه‌موان ده‌زانن موسڵمان وه‌کو دانیشتوانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه گه‌ر هه‌ر به پێی ناسناماکانیشیان بێت ژماره‌یان له سه‌رو ملیارێکه‌وه‌یه. هه‌ڵگرانی ئه‌م دینه گه‌ر چی به‌شێکیان به جد‌یشیان نه‌بێت ، ژماره‌یان شه‌ش یه‌کی دانیشتوانی ئه‌م دنیایه پێک ده‌هێنێت به‌ڵام وه‌کو دینێکی زیندو وه‌کو دینێکی گێچه‌ڵاویو گیر‌و گرفت دار کاریگه‌ریه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌ی له‌سه ر سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه هه‌یه‌و له‌ژیانی ئه‌مڕۆیاندا بوه‌ته كێشه‌یه‌کی گه‌وره ، ئه‌مه له کاتێکدا که زیاتر له 1600 ساڵ به‌سه‌ر دروست بوونیدا تێپه‌ڕیوه . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆو فاکته‌ری خۆی هه‌یه که‌من لێره‌دا ته‌نها په‌نجه بۆ هه‌ندێکیان ڕاده‌کێشـم، له‌وانه:
1 – زیندو کردنه‌وه‌ی دین که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌و گرێدانه‌وه‌ی به سیساسه‌ته‌وه تاکو وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی ببێته بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بۆئامانجێکی سیساسی به گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌ک به‌ڕێنمایی کردن‌و په‌نابردنه به‌ر تێکسته کۆنه‌کانی ناو قورئان‌و قسه‌کانی په‌یامبه‌رو ته‌فسیر بۆ کردنیان له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ناوبانگو مامۆستا‌و زانایانی ئیسلامه‌وه.
2 – فه‌شه‌ل هێنانی بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵگای به ناو سوشیالیزمو کۆمۆنیزم و لیبراڵ‌و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنو په‌ڕله‌مانتاری وه‌کو ڕوکه‌شه سیاسیه‌که‌ی ، بازاڕی ئازادیش وه‌کو کاکڵه ئابوریه‌که‌ی له‌پاڵ چه‌مکه فه‌لسه‌فیه‌که‌یدا.
3 – به‌کار هێنانی دین‌و پشتبه‌ستن به تێکسته‌کانی قورئان‌و قسه‌کانی په‌یامبه‌رو یاسا‌و شه‌ریعه‌تی ئسلامی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان‌و درێژه‌دان به حوکمڕانیان. خۆ به‌گاڵته ناپلوێن نه‌ی وتوه ” دین باشترین شتێکه بۆ ده‌م کوت کر‌دنی خه‌ڵکی و بێده‌نگ کردنیان” Senca ش ده‌ڵێت ” دین له‌لایه‌ن ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که‌وه به شتێکی ڕاست‌و دروست وه‌رده‌گیرێت، له لایه‌ن خه‌ڵکی هێژاوه به ساخته کردن وه‌ر ده‌گیرێت، له‌لایه‌ن حوکمڕانیشه‌وه به سوودبه‌خش”The God Delusion, By Richard Dawkins , page 276
4- سیاسه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکا چ له‌ڕابوردو چ له ئێستاشیاندا له مه‌سه‌له‌ی سه‌پۆرت کرندو هاندانی دین‌و بزوتنه‌وه‌که‌یدا به‌تایبه‌ت له ئه‌فغانستانا له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێش‌و تردا له دژ‌ی شوره‌وی جاران، ئه‌مه له پاڵ سه‌پۆرتی کۆنه‌په‌رست ترین ڕژێم له جیهاندا، یاسه‌پۆرتی نا دیمۆکرات ترین و دیکتاتۆرتین و سه‌رکوت که‌ر ترین ڕژێـم ج له ڕابوردوو چ له‌حاڵی حازریشدا ، ئه‌مه جگه له جه‌نگه گه‌وره‌کانی ئه‌م دوایه‌یان که دژ‌ی ئه‌فغانستانو عێراق به‌رپایان کرد. که ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌به‌هێز کر‌دنی ئیداره‌ی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌مه‌ریکیو ئیسلامه توند ڕه‌وه‌کان کۆتایی هات چونکه یه‌ک ئه‌وی تری به‌هێز تر ده‌کرد.
5- سیاسه‌تی ناو خۆی وڵاتانی ئه‌ورپی به تایبه‌ت به‌ریتانیاو سوید له مامه‌ڵه کر‌دنی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کاندا له هه‌موشیان زیاتر دینی ئیسلام‌و موسڵمانانی ئه‌م وڵاتانه، له ژێر ناوی بره‌و دان به سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ری و ڕه‌خساندنی هه‌لو مه‌رج بۆیان.
6 – جیانه‌بونه‌وه‌ی ته‌واوی دین‌و ده‌وڵه‌ت له به‌ریتانیاو ئه‌مریکادا که ئه‌مه‌ش وای کردوه که پیاوانی دینی‌و ڕیکخراوو ئیتیجاهاتی دینی به‌هێز تر بکات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌ست له پڕۆگرامی دیراسی و په‌روه‌رده وه‌رده‌ن، وه ده‌مکوت کر‌دنی هه‌رکه‌سێک له‌دامو ده‌سگا جیاجیاکانی میدیادا که‌له‌به‌رامبه‌ر دین به‌تایبه‌ت دینی ئیسلامی‌دا، کاتێک که ده‌م بکاته‌وه. من دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ڕۆشنایی زیاتری ده‌خه‌مه سه‌ر.
7- هه‌ڵوێستی گه‌لێک له که‌ڵه ڕۆشنبیرانی جیهانی به تایبه‌ت له ئه‌ورپادا سه‌باره‌ت به دینی ئیسلام‌و ئیعتیزار هێنانه‌وه بۆ خودی دینی ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌تو مه‌لاو زاناا ئیسلامیه‌کان، که‌گوایه دینی ئیسلام دینێکی مرۆیانه‌یه‌و، سالمه و له‌گه‌ڵ پشتگیری کر‌دنی مافه‌کانی مرۆڤدا، ده‌ڕوات. بۆیه ئه‌مانه‌ی که ده‌کرێت به‌ناوی دینه‌وه ئیسلامه فه‌ناتیکه‌کانن . دیسانه‌وه دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
هه‌ڵبه‌ته گه‌لێک هۆی تریش هه‌یه بۆ زیندو بونه‌وه‌ی دینی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی به‌ڵام له هه مویان گرنگ تر که له شانی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڕوات بوونی ئه‌و زه‌مینه مه‌وجوه‌ده‌یه که له سای سیسته‌می به‌ڕبه‌ڕی سه‌رمایه‌داریدا خولقاوه که بووه ته هۆی ڕودانی برسێتی و هه‌ژاریه‌کی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که زیاتر له یه‌ک ملیار له خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه داهاتی ڕۆژانه‌یان له تاکه دۆلارێک که‌متره، هه‌روه‌ها نه‌بوونی دادپه‌روه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه له پاڵ شه‌ڕو جه‌نگو هه‌ڵکه‌ندنیان له شوێنی خۆیان‌و گران بوونی پێداویستیه‌کانی ژیان. من لێره‌دا لا‌ی خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه به‌سه‌ره‌کی دازانم گه‌ر چی ڕه‌نگه هۆو هۆکاری تریش هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌م نوسیه‌نمدا باسی لێبکه‌م ئه‌وه‌یه ئایه ده‌توانرێت له دینی ئیسلامدا ریفۆرم بکرێت؟ یا به واتایه‌کی سه‌رده‌میانه ئه‌م دینه ده‌توانێت مۆدیرن بکرێت تاکو له گه‌ڵ که‌ڵچه‌رو ئاره‌زوو خواست‌و پێدا ویستیه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌مدا بگونجێنرێت ، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی تاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگادا بڕوات، به تایبه‌ت ئایه ده‌توانرێت له ڕوانگه‌ی ئیسلام‌و ئیسلامیانه‌وه سه‌باره‌ت به ئافره‌تو مه‌سه‌له‌که‌یان یا خه‌ڵکانی غه‌یره دین (غه‌یری هه‌ڵگرانی دینی ئیسلام ) گۆڕان کاری بکرێت؟ تاکو که‌سانی دینداریش بتوانن له گه‌ڵ غه‌یره دیندا به ئاشتی‌و بێتوندو تیژی هه‌ڵبکه‌نو ژیان پێکه‌وه به‌رنه سه‌ر؟
ئێستا مه‌سه‌له‌ی پاککردنیه‌وه‌ی پاشه‌ڵی پیسی ئیسلام ، ڕزگار کر‌دنی له داوی توند ڕه‌وه تیرۆریسته‌کان و کێشانی هێڵێکی جیا له نێوان ڕه‌فتاری ئه‌وانو سه‌رجه‌می کۆمۆنێتی موسڵمانان بوه‌ته کێشه‌یه‌کی ئێستایی به تایبه‌ت له ئه‌وروپادا تاکو ئیسلام‌و دینه‌که‌ی به ڕوسوری بمێنێته‌وه و بتوانێت جێگای خۆی له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا، بکاته‌وه ، که ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش زیاتر له ژێر فشاری حکومه‌ته ئه‌وروپایه‌کاندا بێت. ئه‌مه بێله‌وه‌ی که هێڵێکی مۆدیرینیش له ناو موسڵماناندا دروست بووه که هه‌ندی که‌سی ناودارو ڕۆشنبیری ئیسلامی ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن له‌وانه‌ی که دیارن: تاریق ڕه‌مه‌زان کوڕه‌زای حه‌سه‌ن به‌نای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلیمین ، Subhi Mahmassani که کابرایه‌کی لوبنانیه، Ed Husain که له به‌ریتانیا دا داده‌نیشێت که 5 ساڵی هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی خۆی له ناو ڕیکخراوه ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کانی وه‌کو Young Muslim Organisation ، هه‌روه‌ها Jammat-e-Islam بردۆته سه‌ر وه شاره‌زییه‌کی زۆ‌ری له دینی ئیسلام‌و قورئان هه‌یه‌و دیراسه‌ی ئیسلامیشی به عه‌ره‌بی له سوریه‌و عه‌ره‌بی سعودی کردووه، یه‌کێکه له بنیات نه‌رانی لیژنه‌یه‌ک بۆ دژایه‌تی کر‌دنی توند ڕه‌وه‌کان که ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی میزانێیه‌کی بۆم مه‌به‌سته بۆ ته‌رخان کردون . زیاده‌دین سه‌ردار که‌له به‌ریتانیا ده‌ژێتو به ئه‌سڵ پاکستانیه هه‌روه‌ها له ئێرانیش شیرین ئه‌بادی که ئافره‌تێکی پارێزه‌ری (موحامی) ناسراوه‌و له مه‌جالی مافی مرۆڤدا کار ده‌کات و له ساڵی 2003 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی له سه‌ر کاره‌کانی وه‌رگرت. له فه‌ه‌نساش محه‌مه‌د ئارکۆن که به‌ئه‌سڵ جه‌زائیریه. گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م هه‌ندێک ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. چونکه ئه‌م له ڕه‌دی ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانی ئه‌وروپادا له پاساو دانه‌وه بۆ ئیسلام‌و بۆچونه‌کانی ئیسلام، ڕای خۆی جیاواز تر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌دات . له‌و کتێبه‌ی له ژێر ناوی ” عه‌لمانیه‌ت و ئاین ” که نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د کردویه‌تی به کوردی ، له‌و په‌راوێزه‌ی که هاشم ساڵح بۆی داناوه له لاپه‌ڕه 138 دا وامان تێده‌گه‌یه‌نێت که ئارکؤن وای ده‌بینێت که ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانی ئه‌وروپا به هه‌ڵه له ئیسلام گه‌یشتوون ، ئه‌وان له‌و ئیسلامه گه‌یشتون که پێش چه‌رخی شاره‌ستانیو کلاسیکی‌و چه‌رخی زێڕین بووه ( ئیسلامێکی سکۆلاستیکی ) دۆگمایی بووه . ئه‌م به پێی لێکدانه‌وه‌ی هاشم ساڵح ” حوکمه‌کانیان حوکمی پێشوه‌خت بووه که ده‌ڵێن موسڵمان که‌سێکه که باوه‌ڕی به‌قه‌ده‌رو ته‌وه‌کول به خوا‌و ئه‌و شتانه هه‌یه، موسڵمان ته‌سلیمبوی ده‌ستی بار‌و زروفه، یان ئیسلام دژ‌ی پێشکه‌وتنو شاره‌ستانێته“. بێگومان خه‌ڵکانی تریش هه‌ن به‌ڵام من ئه‌وه‌نده به‌ئاگام.
با گوێ له شیرین ئه‌بادی بگرین له دیمانه‌یه‌کدا که له ساڵی 2004 له‌گه‌ڵیداکراوه چۆن ئیعتیزار بۆ دینی ئیسلامی ده‌هێنێته‌وه، ڕای وایه که ئیسلام له گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤدا یه‌کده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت ” به‌وه ده‌ستی پێده‌که‌م، ده‌ڵێم من موسڵمانم . ئه‌وه کارێکی گونجاوه که خه‌ڵکانێک هه‌ن ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بوڵ ناکه‌ن، به‌ڵام لا‌ی من هه‌ڵه‌یه که ته‌شهیریان پێبکه‌م . چونکه من ئه‌وه ئامانجمه که ئه‌و حکوماتانه‌ی که مافه‌کانی مرۆڤ خه‌رق ده‌که‌ن(violate ) له‌ژێر ناوی ئیسلامدا ئه‌وانه ئیسلام به‌دناو ده‌که‌ن ، ئه‌وانه خه‌رقی مافه‌کان ده‌که‌ن، دوایش به‌وه پاساوی ده‌ده‌ن که ئیسلام یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستتی و دیمۆکراسیدا ، ئه‌مه ته‌نها ڕوسور کر‌دنی ڕواڵه‌تی خۆیانه. به‌ڵام من له‌هه‌قه‌تدا دیمۆکراسی گه‌شه‌دار تر‌و ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌که‌م، وه‌من ده‌ڵێم ئیسلام پاساو دانه‌وه‌یه‌ک نیه له ڕیگرتن یاوه‌ستاندنی دیمۆکراسی“. Islam and Human rights, Fourth Edition , page 19, Ann Elizbeth Mayer .
گه‌ر قورئان قسه‌ی خودا بێت وه‌کو ئایه‌توڵا خومه‌ینی و هه‌موو ئایه‌توڵاکانی تر‌و زانا دینیه‌کانو سه‌رجه‌می خه‌ڵکانی موسوڵمان باوه‌ڕیان وایه و کۆکن (موته‌فیقن) له‌سه‌ری هه‌روه‌ها‌ش که به‌جێهێنانیو ئیتاعه کر‌دنی بێ پرس‌و بێبیرکردنه‌وه پێویسته. که‌واته کێ زیاتر لۆجیکانه بیر ده‌کاته‌وه و کێ قوڵتر‌و باشتر له دین‌و ئیسلام گه‌یشتوه؟ خومه‌ینی یاخود موسوڵمانه مۆدیرێنه‌کان چ له ده‌ره‌وی ئه‌وروپاو ناو ئه‌وروپادا که خه‌ریکی ئیعتیزار هێنانه‌وه‌ن بۆ ئیسلام‌و دینه‌که‌ی که گوایه ئیسلام یا دینی ئیسلامی وا نیه.
بابزانین خومه‌ینی له ڕه‌دی ئه‌وانه‌دا چی ده‌ڵێت ” ئیسلام له‌سه‌ر هه‌مو نێرینه‌یه‌کی ڕوشد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌ککه‌وته‌و که‌م ئه‌ندام نه‌بێت، فه‌رزی ئه‌وه ده‌کات خۆیان ئاماده که‌ن بۆ داگیر کر‌دنی وڵاتانی تر تاکو کۆڵه‌که‌کانی ئیسلام له هه‌ر یه‌کێک له وڵاتانی جیهاندا، په‌یڕه‌و بکرێت. ئه‌وانه‌ی که دیراسه‌ی جه‌نگی پیرۆزی ئێسلامی ده‌که‌ن تێده‌گه‌ن بۆچی ئیسلام ده‌یه‌وێت هه‌مو جیهان داگیر بکات…… ئه‌وانه‌ی که‌هیچ نازانن له‌ئیسلام وای نیشان ده‌ده‌ن که ئیسلام ئامۆژگار‌ی دژ‌ی جه‌نگ ده‌کات ، ئه‌وانه ئه‌حمه‌قن. ئیسلام ده‌ڵێت: هه‌موو بێئیمانه‌کان ( ئیمان نه‌داران) بکوژن. ئه‌ئه‌مانه مانای وایه که موسوڵمانان پاڵی لێبده‌نه‌وه؟ هه‌تا له‌لایه‌ن ئیمان نه‌دارانه‌وه پاک ده‌کرێنه‌وه؟ هه‌ر وه‌کو چۆن ده‌یانه‌وێت هه‌موتان بکوژن، بیان کوژن به شمشێره‌کانتان فڕێیان ده‌نه شوێنی جیاجیاوه. ئیسلام ده‌ڵێت : بکوژن له ڕێگای خودادا ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بتان کوژن. ئه‌ئه‌مه مانای وایه که ئێمه ده‌بێت ته‌سلیمی دوژمنه‌کانمان بین؟ ئیسلام ده‌ڵێت: ئه‌وه باشه که له ژێر سێبه‌ری شمشێردا ده‌مێنێته‌وه. خه‌ڵک ئیتاعه‌ت ناکه‌ن به زه‌بری شمشێر نه‌بێت. شمشێڕ کلیلی به‌هه‌شته، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ته‌نها کراوه‌یه بۆ ته‌قوا که‌ران، به‌سه‌ده‌های تر هه‌یه له وته‌ی پیرۆز‌و وته‌کانی په‌یامبه‌ر که داوا له موسڵمانان ده‌کات که نرخی جه‌نگ بزانن‌و شه‌ڕی تیابکه‌ن. ئه‌ئه‌مانه مانای وایه که ئیسلام دینێکه که پیاو له بانگهێشه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێنێت؟ من تف له ڕۆحی ئه‌و ئه‌حمه‌قانه ده‌که‌م که شتی واده‌ڵێن”. لاپه‌ڕه 12 Why I am not a Muslim ،By Ibn Warraq.
به‌ڕای من خوازیارانی ڕیفۆرم له ئیسلام و دینه‌که‌یدا زۆر به هوشیارانه‌وه قسه ده‌که‌نو ده‌یانه‌وێت که نوێبونه‌وه‌یه‌ک له ئیسلامدا بکه‌ن گه‌ر بیانه‌وێت ئیسلام ل گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌مدا بڕوات‌و به زیندوی بمێنێته‌و . وه‌کو هه‌موانیش ده‌زانین هه‌مو تازه‌گه‌ریه‌ک توڕ دان‌و به‌لاوه‌نانی هه‌ندێک له شته‌کۆنه‌کانه هه‌ر بۆیه گه‌ر قورئان مۆده‌ه‌نایز بکرێت یانی ده‌ستکاری کر‌دنی قسه‌ی خوا که ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خودی قورئانه‌وه و هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ریشه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه . خودی تاریفی قورئان ئه‌وه‌ی که وتم ده‌یسه‌لمێنێت ” نازڵ بوونی ئه‌م کتێبه (قورئان) له لایه‌ن خوای عه‌زیزو حه‌کیمه‌وه‌یه” ئه‌لزه‌مر / لاپه‌ڕه9- به‌راورد‌ێک له نێوان قورئان‌و زانست‌دا – ته‌ها وه‌هاب.
” هێچ که‌س نیه بتوانێت قسه‌کانی خودا بگۆڕێت” ئه‌لکه‌هف /27، هه‌مان سه‌رچاوه.
ئیبن وه‌ره‌قیش که پێم وایه ناوێکی خوازره‌وه له په‌رتوکی Why I am not a Muslim له لاپه‌ڕه 350 دا ده‌ڵێت “نوێکردنه‌وه‌ی ئیسلام‌و دینی ئیسلام کارێکی مه‌حاڵه چونکه گرنگترین کارێک که موحه‌مه‌د کردویه‌تی ده‌رگای به‌ڕوی هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا و دوا قسه‌ی خودادا داخست که قورئان دوا قسه‌ی ته‌واوی خودایه که به‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ده‌رگای له‌سه‌ر که‌سێکی تری د‌وای خۆی یا کابرایه‌کی ڕۆشنبیری ئیسلامی داخست به‌ڵکو کۆتایی به‌سه‌ربه‌ستی بیر‌و باوه‌ڕیش هێنا که ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕێگایه‌ک بوو ئیسلام‌و ئیجتیهاد له ئیسلام‌و دینی ئیسلامدا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و خۆی له گه‌ڵ سه‌ده‌ی سه‌رده‌مدا بگونجێنێت”.
ئیبن وه‌ره‌ق ڕاست ده‌کات هه‌ر شتێک که به ڕه‌هایی باس کراو بواری پرس‌و ڕای تیانه‌بوو ئه‌وه فتوا دانه به مانه‌وه‌ی ئه‌و تێکسته به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی هێڵانه‌وه‌ی، هه ر‌له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که جیاوازیه‌کی گه‌لێک گه‌وره ده‌بینیت له نێوان زانست‌و دیندا . من ناتوانم له‌مه‌دا له ئیبن وه‌ره‌ق باشتر له‌سه‌ری بدێم بۆیه په‌ناده‌به‌مه‌وه به‌ر ئه‌و که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی 7 هه‌مان کتێب‌دا ده‌ڵێت ” جیاوازی نێوان زانست‌و دین : مه‌علو‌ماتی زانستیانه ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی موسڵمانانی دینداردا له چه‌ند بوارێک‌دا له‌به‌یه‌کاداندان. به‌ڵام زۆرترین جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له نێوانیاندا مه‌سه‌له‌ی Methodlogy ، سیسته‌می شیکردنه‌وه‌یه که ئیسلام له سه‌ر بڕوای کوێرانه به‌نده له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه لێگرتن له‌و تێکستانه‌ی که دین له‌سه‌ری به‌نده، نیه، له کاتێکدا زانست بڕوا ده‌کاته سه‌ر ڕه‌خنه، چاودێری کردن (موراقه‌به کردن) لێداشکاندن ، که‌مکردنه‌وه‌له‌گه‌ڵ سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی که‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه و له گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا ده‌ڕوات“
محه‌مه‌د ئارکۆنیش به چه‌شنێکی تر ده‌ڕوانێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌و وای ده‌بینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قورئان یا هه‌تا وته‌و بێژه‌کانی په‌یامبه‌ریش له نوسینه‌وه‌یدا جه‌نده‌ها زاری جیاجیای کردوه‌و نزیکه‌ی 400 ساڵی ویستوه تاکو قوررئان یا وته‌کانی په‌یامبه‌ریش، ئه‌م ده‌قه‌ی ئێستا به‌خۆیه‌وه بگرێت . ئه‌و ڕای وایه که به دوو قۆناغدا ڕۆیشتوه : ” قۆناغی زاره‌کی و قۆناغی نوسینه‌وه. له قۆناغی زاره‌کیدا وته‌کان ئازاد‌و زاره‌کی بووه‌و ده‌رپه‌ڕیوه بۆیه د‌وای مردنی په‌یامبه‌ر وه‌ختێکی زۆ‌ری ویستوه تا کۆکراوه‌ته‌وه نوسراوه‌ته‌وه که نزیکه‌ی 4 سه‌ده‌ی بردوه که تاو‌و توێی پێکراوه‌وه شتی لێ لابراوه شتی بۆ دانراوه که جیاوازی و ناکۆکیان له‌سه‌ر بوه ئینجا ئه‌م شێوه کۆتاییه‌ی وه‌ر گرتوه” لاپه‌ڕه 152 عه‌لمانیه‌تو ئاین. هه‌ر له‌م کتێبه‌دا له لاپه‌ڕه 142 مه‌به‌سته‌که‌ی له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه باشتر ڕون کردۆته‌وه، له‌وێدا ده‌ڵێت ” ئیمانیش مێژوی خۆی هه‌یه ، لێره‌دا چه‌ندین جۆر ئیمان هه‌یه : ئیمانی سه‌ره‌تایی ، ئیمانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ، ئیمانی سه‌رده‌می مۆدیرانه “
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه لا‌ی من واده‌گه‌یه‌نێت که محه‌مه‌د ئارکۆن به ئاشکرا پێ له دوو شت ده‌نێت جا ئیدی خۆی پێی بزانێت یا نه، یه‌که‌میان: قورئان له‌ئه‌سڵه‌که‌ی ده‌رچوه له‌و ماوه‌ی 400 ساڵه‌دا و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه، به ووشه‌یه‌کی تر قورئان ئه‌سڵ نیه. دووهه‌میش: قورئان‌و دینی ئیسلامی مۆدێرینایز کراوه و ده‌شبێت بکرێت بۆیه باس له قۆناغ قۆناغ کر‌دنی ئیسان ده‌کات ، وا‌ته سه‌ره‌تایی و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می مۆدیرانه.
له ڕاستیدا مۆدیرین کر‌دنی دین‌و ئیسلامیه‌ت کارێکی ئاسان نیه، چونکه ئه‌م که‌سانه که‌مایه‌تینو زۆربه‌شیان له ئه‌وروپادا ده‌ژین له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌یه‌کدا که له زۆربه‌ی زۆ‌ری وڵاتانی دنیادا ده‌ژێن له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌قو تێکسته‌کانی قورئان‌و وته‌کانی پێغه‌مبه‌ر پشتگیریان ده‌که‌ن له‌پاڵ حکومه‌ته‌کانی وه‌کو سعودیه‌و ئێران‌و پاکستان‌و ئه‌فغانستانو ئه‌نه‌ده‌نوسیاو گه‌لێکی تریش له میر نشین‌و مه‌لیک نشیینه‌کان.
جیاوازی له نێوانی مه‌سیحیه‌کانو موسوڵماناندا زۆر زۆره ، مه‌سیحیه‌کان ئه‌و قۆناغه‌یان به‌جێ هێشتوه ، ده‌توانرێت لێکدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ په‌رتوکی بایبڵ بکرێت، به‌ڵام هه‌رچی موسوڵمانانه قورئان ده‌قاو ده‌ق به قسه‌ی خودا ده‌زانن، بۆیه گۆڕانکاری تیاناکرێت، هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌ک له قورئان ڕه‌خنه‌یه‌که له خودا. که‌چی له مه‌سیحیه‌تدا که‌سانێکی زۆر بۆ نمونه زۆربه‌ی قه‌شه‌کانی ئینگلته‌ره‌و ڕۆشنبیرانی مه‌سیحی بڕوایان وانیه که مرێم پاک بوه‌و ده‌ستی پیاوی به‌ر نه‌که‌وتوه هه‌تا مارتن لۆوشه‌ر 1483- 1546 ده‌ڵێت “ئێمه‌ی مه‌سیحی خۆمان به‌بێ عه‌قڵ بۆ هه‌موو جیهان نیشانده‌ده‌ین گه‌ر باوه‌ڕمان وابێت مرێم دایکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م منداڵه بێت یا به‌لانی که‌مه‌وه بڵێین کچ بوه. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له‌خۆیدا دژایه‌تی هۆو هۆکاره‌کان ده‌کات به‌ڵکو دژایه‌تی دروستکراوانی خودا‌ش ده‌کات، که به‌ئاده‌مو حه‌وا ده‌ڵێت ( به‌ربگرن له زیاد بووندابن)” لا 144 Ibn Warraq, Why I am not a Muslim هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه.
قورئان کتێبێکه بۆ هه‌موان هاتۆته خواره‌وه به ته‌نها بۆ توند ڕه‌وه‌کان نیه، کتێبێکه باس له سه‌رجه‌می کێشه کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان ده‌کات و حه‌لیشی بۆیان هه‌یه، باس له‌دروستکردنی ئه‌م فه‌له‌که ده‌کات باس له داهاتو ده‌کات، باس له‌وه ده‌کاتو وا ده‌گه‌یه‌نێت که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئایدیا‌و ڕاستیه‌کی موتڵه‌قن و به‌ده‌رن له ڕه‌خنه. خستنه به‌رپرسیاری قورئان پرسیار کردنه له وته‌کانی خودا ، به واتایه‌کی تر پرسیاره له خودی خودا، ئه‌مه‌ش یانی ڕێز لێنه‌گرتنی خودا خۆی، واجبی موسوڵمانانیش ئیتاعه‌کردنی ئه‌وامیرو کۆڵه‌که‌کانێتی. ئه‌مه له کاتێکدا که قورئان ئه‌م داواکاریه‌ی هه‌یه به‌ڵام پشت به‌هیچ ڕاستیه‌کی بنچینه یی یا زانستیانه نابه‌ستێت، که‌چی له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م کتێبه (قورئان) زۆر جه‌زابه‌و بێ سێ‌و دوو قبوڵیش ده‌کرێت هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به پیرۆزی‌و شکؤداری بیهێڵنه‌وه بێئه‌وه‌ی پاساوی بۆ بده‌ن خۆ گه‌ر پاساویشی بۆ بده‌ن ئه‌وه پشت به شتی زانستی‌و ته‌جروبه‌کانی ناو مو‌خته‌به‌ره‌کان نابه‌ستن.
هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بکرێت ئه‌ی که ئه‌مه بنچینه‌و ناوه‌رۆکی قورئان بێت که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی نازانستیانه نوسرابێته‌وه و قبوڵیش بکرێت ئه‌ی بۆچی واجه‌زابه؟.
من له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به چه‌ند خاڵیک کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه زیاتر له هۆکانی زیندو بونه‌وه‌ی دین ده‌دوێن نه‌ک له دروست بونی. هه‌ڵبه‌ته ڕاو بۆچونی زۆر له سه‌ر ئه‌مه هه‌یه‌و زۆریشی له‌سه‌ر نوسراوه . بۆنمونه Bratand Russell له کتێبی Why I am not a Christine که من له کتێبه‌که‌ی ئیبن وه‌ره‌قه‌وه وه‌رم گرتوه له لاپه‌ڕه 157 دا ئه‌و باوه‌ڕی وایه دین له‌سه‌ر ئه‌ساسو بنچینه‌ی ترس دروست بوه ، ده‌ڵێت ” باوه‌ڕم وایه دین له‌سه‌ره‌تادا به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ترس دامه‌زراوه ، به‌شێکی ترسه‌که له‌به‌ر نه‌زانینو بێمه‌علوماتیه‌وه‌یه ، به‌شێکی تریشی ئه‌وه‌یه که‌وا ده‌خوازریت یا وات پێخۆشه که‌هه‌ست بکه‌یت که برایه‌کی گه‌وره‌ت هه‌یه هاوبه‌شو هاو پشتته‌له‌هه‌موو گیروگرفتو ناکۆکیه‌کانتا . ترس ئه‌ساسی هه‌موو شتێکه: ترس له‌شته غامزو سه‌ر لێذه‌رنه‌چوه‌کان، ترس له به‌زینو تێشکاندن، ترس له‌مردن، ترس باوک‌و دایکی دڵڕه‌قیو به‌د‌کاریه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نیه گه‌ر دین‌و دڵڕه‌قیو به‌دکاری له ناو ده‌ستی یه‌کتر بن‌و له شانی یه‌کتریه‌وه بڕۆن”
کارڵ مارکس‌یش له ڕه‌دی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه باسی دین ده‌کات و ڕه‌گو ڕیشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که ده‌کاته که‌وتنه‌وه‌ی گه‌رای دروست بونه‌که‌ی ( دروست بوونی دین) هه‌ر له‌وه‌شه‌وه ته‌ماشای له ڕه‌گو ڕیشه ده‌رهێنانی دین ده‌کات ئه‌ویش به ڕیشه کێش کر‌دنی ئه‌و باره ناهه‌مواره کۆمه‌ڵایه‌تیانه ی که بوونه‌ته خولقاندنی دین. گه‌ر به وردی سه‌رنج له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی مارکس سه‌باره‌ت به دین بده‌یت ئه‌وه ده‌بینیت که نه‌ک هه‌ر سۆزی بۆ ئیمانداران هه‌یه هه‌تا ئه‌و دین به نه‌خۆشیه‌کی کوشنده نازانێت به‌ڵکو به ئه‌عرازی نه‌خۆشیه‌که‌ی ده‌زانێت، بۆیه مارکس به‌پێی تێکسته ئینگلیزیه‌که‌ی ئاوا پێناسه‌ی دین ده‌کات، که منیش لێره‌دا ده‌یکه‌مه کوردی ” په‌ژاره‌ی په‌نا بردن بۆ دین ده‌ربرینی نیگه‌رانیه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه وه له هه‌مان کاتیش‌دا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیشه له دژ‌ی نیگه‌رانیه‌کی ڕاسته‌قینه. دین ئاهو حه‌سره‌تی ، یا هه‌ناسه‌ی ساردی بوونه‌وه‌رێکی سه‌رکوتکراوه ،یا سته‌م لێکراوه . دڵی ئه‌م جیهانه بێدڵه‌یه ( جیهانی دڵڕه‌قو بێبه‌زه‌یی) هه‌روه‌کو چۆن ڕۆحی (گیانی) بار‌و دۆخێکی یا هه‌لومه‌رجێکی بێرۆحه. دین ئه‌فوینی خه‌ڵکه. له‌باربردنی یاهه‌ڵوه‌شاندنه‌وی به‌ختیاریه‌کی وه‌همیانه‌ی (ناڕاست) خه‌ڵکه‌که داخوازی به‌خته‌وه‌ریه‌کی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ ده‌کات. داخوازیش بۆ لاوه‌نانی (ته‌رک کر‌دنی) وه‌همه‌که سه‌باره‌ت به‌هه‌لو مه‌رجه‌که‌ی (هه‌لو مه‌رجی وه‌همه‌که) ئه‌ویش داخوازیه بۆ لاوه‌نانی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌یه که وه‌هم پێویستێتی””
وا‌ته ده‌که‌وینه به‌رده‌م حه‌لی دووهه‌مه‌وه که پاساو دان‌و ته‌فسیر کردنێکی تری ئه‌هۆنانه‌یه بۆ قورئان‌و بۆ وته‌کانی پێغه‌مبه‌ر . فره کوێخایه‌تیش له ئیسلامداو هه‌بوونی شیعه‌و سونه‌ش له دینی ئیسلامدا نه‌ک هه‌ر ڕیگا نادات به مۆدیرین کر‌دنی به‌ڵکو ڕێگریشه له هه‌بوونی ته‌فسیرێکی موه‌حه‌د بۆ دین‌و قسه‌کانی پێغه‌مبه‌ریش. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه من پێم وایه که دینی ئیسلام له ئه‌زمه‌و وه‌رته‌یه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌دایه بۆیه نه‌ده‌توانێت خۆی مۆدیرن بکات‌و نه به ده‌قێکی 1600 ساڵ له‌مه‌و به‌ریشه‌وه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌مدا هه‌ڵبکات. ڕاسته ئیستا دین به حوکمی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له که‌فو کو‌ڵدایه و به‌هێزه به‌ڵام له په‌له قاژێی مه‌رگدایه‌و پاشه ڕۆژی نیه. دین له‌سه‌ر بنچینه‌ی لۆجیک‌و جه‌ده‌ل دروست نه‌بوو هه‌موو شته‌کان لا‌ی ئه‌و بڕاوه‌ته‌و قبوڵی لێدوا‌ن و مشت‌و مڕ ناکات. Richard Dawkins له یه‌كێک له کتێبه‌کانیدا به‌ناوی The God Delusion له لاپه‌ڕه 23 دا له سه‌پۆرتی سه‌لمان ڕوشدیدا ده‌ڵێت” سه‌رجه‌می جه‌وهه‌ری ئیمانداران به‌هێزیو پیرۆزی‌و شکۆدار کر‌دنی دینه‌کایانه ، ئه‌مه‌ش بڕواناکاته سه‌ر پاساو دانه‌وه‌ی ماقوڵانه. به‌شه‌که‌ی تری که ئێمه‌ین چاوه‌ڕونمان لێده‌کرێت که به‌رگری له غه‌درمان دژ‌ی که‌سێک Prejudice)) بکه‌ین به‌ڵام پرسیار له کابرایه‌کی دیندار بکه که پاساوی یا شه‌رحی بڕوا‌و ئیمانه‌که‌ی بکات ئه‌وه یاسای سه‌ربه ستی ئه‌و که‌سه ئیمانداره‌ت شکاندوه“ . دین ده‌سته به‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینانه‌یه که خودی دینی خولقادوه‌و کردویه‌تی به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و بوه‌ته هێزێکی ترسناک که له زۆربه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئاندا یا له سه‌ره‌تادا یا کۆتاییه‌که‌ی به‌هه‌ڕه‌شه‌و سزادان کۆتایی دێت .
دین و ترس، دین و دڵره‌قی، دین و به‌دکاری و خراپه کردن
گه‌ر چی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به قسه‌یه‌کی Russell به کورتی کرد سه‌باره‌ت به دین‌و ترس، دین و دڵڕه‌قێتی و خراپه کاری، ئێستاش ده‌توانم زیاتر تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه به هێنانه‌وه‌ی قسه‌ی که‌سانی تر‌و به‌ڵگه‌ی مێژویی ، که ده‌توانین هه‌مو ئه‌مانه به‌به‌ڵگه بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن دین: بوه‌ته هۆی ڕاگرتنی ئاسایش، وه‌ستانی خه‌ڵک له کوشتن‌و بڕین‌و دزی‌و تاڵانی و ده‌ست کێشی کردنه سه‌ر ناموسی ئافره‌تو منداڵ‌و که‌م ئه‌ندامو بێتوانایان ..هتد گوایه دین نه‌مێنێت ئیدی کۆڵه‌که‌و دیواری ویژدان و ئه‌خلاقو مرۆڤایه‌تی هه‌موی هه‌ره‌س ده‌هێنێت، به کورتیه‌که‌ی ئه‌مان ده‌ڵێن گه‌ر دین نه‌مێنێت ئیدی دنیا ئاخر ده‌بێت .
ئیبن وه‌ره‌ق له لاپه‌ڕه 157 ی هه‌مان کتێب‌دا که ده‌توانم بڵێم قسه‌که‌ی Russell ته‌واو ده‌کات، ده‌ڵێت ” ترس دواجار ئه‌خلاق فاسید ده‌کات له ژێر نێڵه‌ی کاری نا مرۆیانه‌دا، که به‌دووره له پاکێتی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، بۆ له‌خۆ پاراستنی عازابی جه‌هه‌نه‌م که‌بۆ باوه‌رداران له و ڕاستیه که‌متر نیه له دڵخۆش بوو‌ن به‌عه‌مه‌لیاتێکی جوانکردنه‌وه (ته‌جمیل) که به‌ناوی به‌هه‌شته‌وه ناو ده‌برێت“
جورج به‌ڕنادشۆش له بۆنه‌یه‌کدا جارێک وتویه‌تی ” له هه‌قه‌تدا ئه‌و بڕوادارانه یا ئیماندارانه که به‌خته‌وه‌ر ترن له گومان دارێک ( وا‌ته له خودا) ، زیاتر نیه له‌و ڕاستیه‌ی که پیاوێکی سه‌رخۆش به‌خته‌وه‌ر تره له که‌سێکی ئاسایی (ناسه‌رخۆش) ” لاپه‌ڕه 167 The God Delusion, By Richard Dawkins .
ئیبن وه‌ره‌قیش درێژه به‌م باسه ده‌داتو له لاپه‌ڕه 180 دا ده‌ڵێت” هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌یه‌کی دینیت هه‌بو هه‌ر وکو Kant و Paine وتویانه به‌بێ هیچ گومانێکه‌وه تۆ فه‌رمان ڕه‌وایه‌کی دڵڕه‌قی به‌دفه‌ڕت هه‌یه، ئایدیایه‌کت هه‌یه که له غیابی ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵیانه‌دا په‌نای هوشیاری و پرۆگرێسی ئه‌خلاق نادات. له حکومه‌تێک یا سیسته‌مێکی ئیسلامی دا خوا‌و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی ره‌هایه (موتڵه‌ق)، قسه‌و وته‌کانی له سنوری موتڵه‌قیه‌تیش ده‌ترازێت، بێ مشت‌و مڕ کردن، بێ گومان، بێ پرسیار‌و تیاڕامان. ناتوانین شه‌کوایه‌ک له هه‌قی خودا بکه‌ین، هه‌وه‌ها ناتوانین هه‌قی فیتۆ له ڕاکانی خودادا به‌کار بهێنین . خوای موسوڵمانان دیمۆکراتی نیه ، ناتوانین لێی ڕزگارمان بێت وه‌کو چۆن له سیسته‌مێکی دیمۆکراتی دا ده‌توانین له‌و مرۆیه‌ی که‌له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێرراوه ، ڕزگارمان بێت. خۆ گه‌ر پاوه‌رر (ده‌سه‌ڵات) فاسید بێت ئه‌وه پاوه‌ری ڕه‌ها (موتڵه‌ق) به موتڵه‌قی فاسیده”
Hamilton Gibb سه‌باره‌ت به‌هه‌مان مه‌سه‌له ده‌ڵێت ” خوا ماسته‌ره (وه‌ستایه‌کی زۆر شاره‌زا) ئه‌و پیاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های هه‌یه ، بونه‌وه‌ره‌کانی هه‌میشه له ترس و خۆف‌و خه‌ته‌ری ژێر ڕه‌حمه‌تی یا ته‌واوی توڕه‌یی ئه‌ودان (خودا) ئه‌مه‌ش بناغه‌ی دیراسه‌ی موسوڵمانانه له‌سه‌ر ته‌بیعه‌تی خوا‌و پرنسپه‌کانی ئه‌خلاق” کتێبه‌که‌ی ئیبن وه‌ره‌ق لاپه‌ڕه 157 .
له مێژوی به‌شه‌ریه‌تدا له‌و کاته‌وه‌ی که دینی ئیسلام‌و جوله‌که‌و مه‌سیحی دروست بوه‌و هاتۆته ژیانی خه‌ڵکه‌وه تاکو حاڵی حازر ئه‌و هه‌مو قه‌تڵو عامه‌ی ، ئه‌و هه‌موو مه‌جزه‌ره‌یه‌ی ، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵکه‌ندنو گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ڕێ‌و شوێنی خۆیان، ئه‌و هه‌موو سزا توند‌و تیژ‌و دڵڕه‌قانه‌ی که ڕویداوه‌و به‌کار هاتوه هه‌موی خه‌ڵکانی دیکتاتۆری ئایندارو یا حیزب‌و ڕێکخراوه‌ی دینی چ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتو ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بوبێت یا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تو ده‌سه‌ڵات بوو‌ن ، کردویانه. هه‌ر چاوێك به‌چه‌ند ساڵه‌ی پێشودا یا کۆنتر بگێڕین به ده‌یه‌ها نمونه ده‌توانین بهێنیینه‌وه . سه‌دام حسه‌ین هه‌تا ده‌ستی نه‌کرد به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌بوو به ئیسلام به‌و واتایه‌ی که قورئان بخوێنێته‌وه‌و نوێژ بکات‌و ڕۆژو بگڕیتو سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان بکات‌و میزانێیه‌کی گه‌وره بۆ دروستکردنی مزگه‌وتی تازه یا تازه کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته کۆنه‌کان، ته‌رخان بکات، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له گه‌ڵ ئێران‌دا کرد‌و ناویشی نا جه‌نگی قادسیه. له جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌و سه‌ریشه‌وه خومه‌ینیش که بانگهێشه‌ی جه‌نگه‌که‌ی کرد هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌تیو هه‌م بۆ ئیسلامیش بوو، له‌سه‌ر سوره‌ته‌کانی قورئان‌و وته‌کانی په‌یامبه‌ر ده‌ڕۆیشت.
سه‌دام که کوردی ئه‌نفال کرد نه‌ک هه‌ر به ناوی دینه‌وه بوو هه‌ندێکیش له زانا‌و مامۆستا ئاینیه‌کانیش بانگه‌وازی بێدینێتی کوردیان کرد ، ناوی گویزرانه‌وه‌ی دێهاتو شارۆچکه‌کانی و وێران کردنیانی له سوره‌ت ئه‌نفالو ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌وه وه‌ر گرتبوو. هه‌ر سه‌دامی موسوڵمان نه‌بو مه‌جزه‌ره‌ی له شیعه‌کانی ناوه‌ڕاستو خواروی عێراق دروست کرد‌و کوردوستانیشی کیمیاباران کرد.
تالیبان‌و قائیده‌ش که‌ڵکیان له سوره‌ته‌کانی قورئان‌و ته‌تبیق کر‌دنی له قه‌تڵوعامی خه‌ڵکدا، بینیوه‌و تائێستاش ده‌یکه‌ن. هه‌ر تالیبانه‌کان نه‌بوون که بته‌کانی بوزایان له Bamiyan وردوخاش کرد. هه‌ر موجاهیدینه‌کان نه‌بوون له هه‌شتاکاندا به تۆپ بێده‌ست پاراستن له ژن و پیرو په‌ککه‌وته‌و منداڵانی بێ‌تاوان، کابولیان ده‌دایه به‌ر تۆپ‌و ئاڕبێجی . هه‌ر حه‌ماسو حیزبوڵا نه‌بونو نین خۆیان یا سه‌یاره ده‌ته‌قێننه‌وه خه‌ڵکانی هه‌ژارو بێده‌ره‌تانی ئاسایی ده‌کوژن.
جوله‌که‌ی ئه‌رشه‌دۆکسیش هه‌مو به‌یانیه‌ک که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت وافێرکراوه که به ده‌نگی به‌رز ڕۆژانه بیڵێته‌وه ” ستایش بۆتۆ (بۆ خوا) که نه‌تکردوم به‌غه‌یری جوله‌که، ستایش بۆتۆ که‌نه‌تکردوم به‌ژن، ستایش بۆتو که‌نه‌تکردوم به به‌نده” لاپه‌ڕه 259 له کتێبی The God Delusion . که جوله‌که‌یه‌ک ئه‌مه تێفکرینی بێت چۆن ده‌توانێت له دروست کر‌دنی مه‌جزه‌ره‌یه‌ک که زه‌رور بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و حوکمڕانانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌و پاراستنی ، سڵ بکاته‌وه، ئیدی چۆن سه‌براو شاتێلای فه‌له‌ستین ڕونادات؟ چۆن کاره‌ساته‌که‌ی شاری جه‌نینی فه‌له‌ستین و هێڕشه دڕندانه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان‌و 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕونادات؟ چۆن مه‌جزه‌ره‌ره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین که 1600 که‌س له غه‌زه و 13 که‌سی ئیسرائیلیش کوژرا ، .ڕونادات.
خۆگه‌ر چاو به‌ڕابوردوشدا بگێڕیته‌وه ئه‌وه هه‌ر دروست بوون‌و بڵاو کردنه‌وی دینی ئیسڵام به جه‌نگو غه‌زا ده‌ستی پێ‌کرد که ئه‌مه‌ش دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ویه‌کانو عه‌باسیه‌کانو دواتریش شه‌ڕی نێوانی سه‌فه‌وی و عوسمانی ، به‌ملوێنه‌ها خه‌ڵک کوژراوه‌و که‌مئه‌ندامو زه‌ده بوه ، یاخود له شوێن‌و ڕێگای خۆی هه‌ڵکه‌نراوه. خۆ ئه‌م مه‌جزه‌رانه له سه‌ر ده‌ستی دینی مه‌سیحیشدا ڕوی داوه ، به‌ڵام باسه‌که‌ی من له‌سه‌ر ئیسلام‌و دینی ئیسلامه بۆیه لێره‌دا من ناچمه ئه‌و ورده‌کاریه‌وه.
کێیه که ته‌سریحی مه‌ترسی داری نا مه‌سئولانه ده‌دات که ده‌ڵێت ” گه‌وره‌ترین تێکده‌ری ئاشتی جیهان مندال له‌بار بردنه” که‌چیش خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌م ڕاو بۆچونه وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه که سێکی بێدینو مولحیده یا دایکه ترێسه‌ی مرۆڤ په‌روه‌رو به دینه؟
کێ بوو له‌سه‌ر ده‌ستیدا جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ڕویدا؟ کابرایه‌کی دینی مه‌سیحی یاکابرایه‌کی بێدینی بێئماینی مولحید؟ بێگومان هیتله‌ری دیندار بوو.
Steven Weinberg که زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکیه‌و له بواری فیزیادا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتوه، ده‌ڵێت ” دین ئیهانه کر‌دنی که‌رامه‌تی مرۆڤه . به‌بێ دین‌و به هه‌بوونیشی تۆ خه‌ڵکانێکی باشت هه‌یه که کاری باش ده‌که‌نو خه‌ڵکانێکی خراپیشت هه‌یه که کاری خراپ ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانی باش که‌کاری خراپ بکه‌ن دین هۆیه‌که”
Blaise Pascal یش شتێکی له‌و چه‌شنه ی وتوه ” پیاوان کاری وا به‌د به کامیلیه‌وه‌و به‌ئاگاییه‌وه ناکه‌ن، کاتێک که‌ده‌یکه‌ن له بڕوای ته‌واو به دین‌و ئاینه‌وه‌یه” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ، لاپه‌ڕه 249 .
هیتله‌ریش وه‌کو گه‌لێکی تر دینی بوه ، ڕاسته گه‌لێک هۆی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو کێشمان کێشی نیوان وڵاته‌کان بوه هۆی ڕودانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی هیتله‌ردا ئه‌وه هه‌ڵگیرساو ئیماندارێتی ئه‌ویش یارمه‌تی ده‌رێکی گه‌وره بوو بۆ دروست کر‌دنی ئه‌و مه‌جزه‌ره به‌شه‌ریانه‌ی که ڕوی دا به تایبه‌ت دژ‌ی جوله‌که.
هیتله‌ر هێشتا هه‌ر که زۆر لاو بووه دینی به توندی گرتوه تێڕوانینی سه‌یری هه‌بووه. بڕوانه له Mein Kampf سه‌باره‌ت به هیتله‌ر ده‌ڵێت هه‌رکه بیستی که جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا، ئه‌مه‌ی وت ” له‌سه‌ر ئه‌ژنۆم چۆکم داداو سوپاسی به‌هه‌شتم، لۆرده‌که‌م کرد ………………..به‌وچاکه‌یه‌ی که به‌من دراوه که ئیجازه‌ی ئه‌وه‌م پێدراوه که له زه‌مه‌نێکو زه‌مینێکی ئاوادا بژیم ” ئه‌مه‌ی له 1914 دا وتوه که ته‌مه‌نی ته‌نها 25 ساڵ بوه به‌ڵام له ساڵی 1920 که ته‌مه‌نی 31 ساڵ بوه براده‌ره نزیکه‌که‌ی که Rudolf Hess بووه که دواتریش بو به‌جێگری له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌رۆک شالیارانی Bavaria ده‌ڵێت ” من Herr Hitler به شه‌خسیو به‌باشی ده‌ناسم زۆریش نزیکم لێی . ئه‌و کاراکته‌رێکی نائاسایی به‌ڕێزی هه‌یه هه‌روه‌ها گه‌لێکیش میهره‌بانیشه ، ئیمانداره‌و کاسۆلیکێکی باشیشه” لاپه‌ڕه 273-274 .، هه‌مان سه‌رچاوه.
Dawkins زیاتر تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌م لا‌یه‌نه‌ی ژیانی به‌دینێتی هیتله‌ر، بۆیه په‌نجه بۆ هه‌ندێک له قسه‌کانی، نامه‌کانی ، نوسینه‌کانی ڕاده‌کێشێت . هه‌ر له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێت ” له خوتبه‌که‌ی به‌رلینی 1933 ی دا ، هیتله‌ر ووتی : ئێمه قه‌ناعه‌تمان هه‌یه که خه‌ڵکی پێویستێتی و داوای ئه‌م باوه‌ڕو ئیمانه‌ش ده‌کات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه هه‌ڵده‌ستین به جه‌نگی دژ به بزوتنه‌وه‌ی بێدینه‌کان (مولحیده‌کان)، ئه‌وه‌ش نه‌ک به بانگهێشه کر‌دنی ته‌نها له ڕێگای تیورییه‌وه، ئێمه ئه‌یان پروێنین” له ساڵی 1941 یشدا به سه‌رکرده‌ی هێزی سه‌ربازی ووت: من بۆ هه‌میشه به کاسۆلێکێتی ده‌بێت بمێنمه‌وه” لاپه‌ڕه 274.
ئه‌مه یه‌که‌م خوتبه‌ی نه‌بوه‌و یه‌که م نوسینیشی نه‌بووه که وا به‌و ڕاشکاویه‌وه باس له پته‌وی بڕوای خۆی به‌دین بکات. له یه‌کێک له خوتبه به‌ناو بانگه‌کانی که له ساڵی 1922 دای که چه‌ند جارێک ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که ئه‌و مه‌سیحیه ده‌ڵێت: “وه‌کو مه‌سیحیه‌ک هه‌ستو شعورم ڕوی پێکردمه لۆرده‌که‌م، په‌یامبه‌ره‌که‌م وه‌کو جه‌نگاوه‌رێک. ڕوی پێکردمه پیاوێک له وه‌ختێکدا بوو که ته‌نها بووم ، ئه‌ویش به موا‌لیه‌کانی (ئه‌وانه‌ی که د‌وای که‌وتبوون) حاته درابوو، ده‌رکم به‌وه کردبو که‌ئه‌م جوله‌کانه بۆچی‌و به‌ره‌و كوێ‌و !! بانگی پیاوان بکه‌م که‌شه‌ڕیان له دژ بکه‌ن، ڕاست گۆیه‌تی له‌گه‌ڵ خوادا گه‌وره تره نه‌ک له‌وانه‌ی که ئازا‌ر ده‌چێژن به‌ڵکو له جه‌نگاوه‌ران. له خۆشه‌ویستیه‌کی بێ‌سنور وه‌کو مه‌سیحیه‌ک ، وه‌کو پیاوێک ئه‌ی خوێنمه‌وه له ده‌روازه‌ی ئه‌و پرۆسێسه‌وه که‌پێمان ده‌ڵێت که چۆن سه‌رئه‌نجام لۆرد هه‌ڵکشا به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی که بونه‌ته مایه‌ی گیروگرفت له‌تێمپڵه‌که‌یان ده‌ریان په‌ڕێنێت، ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئاژه‌ڵێک، مار خۆیان حه‌شار داوه. . چه‌ند گرنگه جه‌نگه‌که‌ی (جه‌نگی لۆرد) بۆ جیهان دژ‌ی جوله‌که ژاراویه‌کان. له د‌وای 2000 ساڵه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ، به عاتیفه‌یه‌کی قوڵه‌وه زۆر به قوڵی له هه‌میشه زیاتر ده‌رک ده‌که‌م به‌و ڕاستیه ، که ئه‌وه بووه، ئه‌بوایه خوێنی به‌سه‌ر کرۆسه‌که‌دا بڕشتایه. وه‌کو مه‌سیحیه‌ک به واجبی نازانم که له‌خۆم بگه‌ڕێم هه‌ڵبخه‌ڵێتنێنرێم، به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانمه که ببمه جه‌نگاوه‌رێک له پێناوی ڕاستی و داددا….خۆ ئه‌گه‌ر شتێکیش بتوانێت ئه‌وه بخاته به‌ر چاو که ئێمه کارێکی ڕاست ده‌که‌ین ئه‌و په‌ژاره‌و نائارامێیه که ڕۆژانه له‌زیاد بووندایه، بۆ مه‌سیحیه‌کی وه‌کو من بۆ خه‌ڵکه‌که‌م دیسانه‌وه ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانمه” لاپه‌ڕه 275 هه‌مان سه‌رچاوه.
Dawkins باوه‌ڕی وایه که هیتله‌ر هه‌ندێک وشه‌ی له‌مـارتن لۆوشه‌ره‌وه وه‌ر گرتوه ( داوکینس مه‌به‌ستی له کاریگه‌ری و به‌هێزی ووشه‌کانه، نه‌ک ئه‌وه‌ی لوشه‌ر وه‌کو هیتله‌ر بیری کردبێته‌وه) هه‌ر بۆیه له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت که هیتله‌ر ئه‌مه‌ی به ڕێکه‌وت نه‌وتوه چونکه له Mein Kampf ده‌ڵێت ” ئه‌مڕۆ من باوه‌ڕم وایه که من به‌پێی ویسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری بێپایانی دروستکه‌ری بونه‌وه‌ران ده‌ڕۆم: به به‌رگری کردن له‌خۆم دژ‌ی جووه‌کان ، من له پێناوی کار‌و فه‌رمانه‌کانی لۆرددا ده‌جه‌نگم” ئه‌مه‌ی له شاڵی 1925 دا وتوه .
لێره‌دا دینداره‌کان، ئیمانداره‌کان، ڕه‌نگه پرسیاری ئه‌وه بکه‌ن بڵین خۆ ستالین مولحید ( بێئیمان) بوه‌و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌شی کوشتوه.
گومان له‌وه‌دا نیه که ستالین‌و هیتله‌ر هه‌ردوکیان دڵڕه‌ق بوون‌و مه‌جزه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌یان دروست کردوه به‌ڵام وه‌ک Dawkins یش ده‌ڵێت ته‌نهابه‌ڵگه‌یه‌کی بچوکیش نیه که مولحیدێت پاڵی به ستالینه‌وه نابێت بۆ دروست کر‌دنی ئه‌و قه‌تڵو عامه‌ی که کردویه‌تی .
ئه‌م لێکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و پرسیارێکی زۆر گه‌وره‌مان ده‌بات که تائێستا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان، حکومه‌ته‌کانمان یابیریان لێنه‌کردۆته‌وه یا به عه‌مدی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی خۆیاندا، پرسیاره‌که‌ش ئه‌مه‌یه: ئایه لۆمه‌ی دین بکه‌ین یا هه‌ڵگرانی دین ؟ به واتایه‌کی تر بۆبه‌رگری کردن له خۆمان یا بۆ حه‌ل کر‌دنی ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێت جه‌نگ دژ‌ی خودی دینه‌کان بکه‌ین یا هه‌ڵگرانی؟ هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌مان باته ناو به‌شێکی تری ئه‌م باسه‌وه.
دین: دین و لۆمه، دین و تیرۆر، دین و جه‌هل
ئه‌و دیارده‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین نه‌ک هه‌ر له به‌ریتانیادا به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو سه‌رجه‌می وڵاتانی تریش ئه‌وه‌یه که زیاتر ئیبرازی دین ده‌کرێت و ( دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه) به پیرۆزی ده‌هێڵرێته‌وه و ده‌ستی لێ‌نادرێت ئه‌مه بێله‌وه‌ی که که کاتێک هه‌ڵگرانی ئه‌م دینه کارێکی خرپ ده‌که‌ن ، به‌به‌رده‌وامی پاساویشی بۆده‌درێت. به واتایه‌کی تر دین داده‌بڕێنن له هه‌ڵگرانی، دای ده‌بڕن له‌و هه‌لو مه‌رجه سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوریه‌ی، که ئه‌م خه‌ڵکه‌ی به “دین” سه‌ر مه‌ست و هیوا دار کردوه، هه‌ر له‌مه‌شه‌وه له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاک کر‌دنی ئه‌وه هه‌لو مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه و هێڕش کردنه سه‌ر خودی دینه‌کان به ڕه‌خساندنی هه‌لی مشت‌و مڕ له‌بواره جیاجیاکانی میدیاداو دانانی میزانێیه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دین به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و ده‌رکردنی له خانه‌ی پیرۆزی‌و تابۆیی بوونی ، گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن. له بری ئه‌مانه، که‌چی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ڵگرانی. ئه‌مڕۆ که‌سێ نیه نه‌زانێت که زۆربه‌ی زۆ‌ری حکومه‌ته‌کانمان له جه‌نگێکی گه‌وره‌دان چ به شاراوه‌یی و چ به ئاشکرا له ژێر ناوی ” جه‌نگی دژه تیرۆر ” که له‌م جه‌نگه‌دا ته‌ڕو وشکی تێدا ده‌سوتێنرێت، له زۆر وڵاتداخه‌ڵکێکی زۆر بونه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌م جه‌نگه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش کراوه به بیانویه‌ک بۆ دروست بوونی زۆر یاسای نامرۆڤانه له هه‌ندێک وڵات‌دا که بازنه‌و مه‌ودای سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌کانی تاکه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به ته‌وای بچوک کردۆته‌وه که ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی قورس کر‌دنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌مان : هه‌ر له کر‌دنی بازاڕی ئاسایی دا، له سه‌ر کار له سه‌فه‌رمانا له هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ماندا هه‌تا له و کاته‌انه‌شدا که ده‌مانه‌وێت له باڕه‌کاندا یا له چێشتخانه‌کاندا به‌خۆشی بیبه‌ینه سه‌ر.
گومانی تێدا نیه که ئیسلام وه‌کو دین له د‌وای کاره‌ساتی دڵته‌زێنی 11-09 -2001 وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گه‌لێک به‌هێز تر بوه له پێشتر، وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌م وه‌کو بیر‌و باوه‌ڕێکیش به تایبه‌ت له وڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا، که ئا لێره‌دا دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌یر ده‌بینم: یه‌که‌مایان : پاش زیاتر له هه‌شت ساڵ ” جه‌نگی دژه تیرۆر” ده‌بوایه دینی لاواز بکردایه که‌چی به‌هێزی کردوه . دووهه‌میش : سه‌یر تر له‌وه‌ی یه‌که‌میش ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که خۆیان به‌حکومه‌تێکی ئیسلامی ده‌زانن که‌چی جه‌نگی تیرۆری ئیسلامی ده‌که‌ن. له کاتێکدا ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه ده‌بینین هیچ یه‌کێک له‌م حکومه‌تانه چ ئیسلامی و چ غه‌یره ئیسلامی ناچنه‌وه به تاکتیک‌و ستراتیجیه‌کانیاندا!! پرسیاریارێک له خۆیان ناکه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته که کار ناکات‌و فاشیله ؟ وه تا که‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌ی به‌شه‌ری و ئابوری به‌رده‌وام ده بن؟
من لێره‌دا ناتوانم به یه‌قینه‌وه بڵێم که ئایه له گێلێتیانه یا به عه‌مدی له سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وامن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێـم که ئه‌مان وه‌کو حه‌لکردنی هه‌موو گیر‌و گرفته‌کانی تر ڕه‌گو ڕیشه‌ی مه‌سه‌له‌که‌یان نه‌گرتوه، بۆیه له هه‌ڵگرانی دین و ئاینه‌وه ( له ئیمان دارانه‌وه ) ده‌ست پێده‌که‌ن نه‌ک له خودی دینه‌که خۆیه‌وه له پاڵ ئه‌و هه‌لو مه‌جه‌ی که وا دینی کردوه به مه‌ڵحه‌می ده‌ردی ملوێنه‌ها ده‌ره‌داران یا کردویه‌تی به هیوای گه‌شی ملوێنه‌ها نه‌گبه‌تو بێچاره‌و بێ ئومێدان.
Dawkins سه‌باره‌ت به‌مه له هه‌مان کتێب‌دا له لاپه‌ڕه 304 دا ده‌ڵێت ” سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوامان له ناو هێنانی پیتی R بۆ ووشه‌ی ( Religion ) خۆیان ده‌پارێزن، له بری، ناونوسی مه‌عره‌که‌که‌یان به جه‌نگی دژه “تیرۆر” ناو ده‌به‌ن، هه‌ر وه‌کو تیرۆر جۆرێک بێت له ڕۆح یا هێزێک ، له گه‌ڵ خواست‌و هۆش (Mind ) که‌سه‌که‌دایه. یاخود وا ناو له تیرۆریست ده‌هێنن یا وێبه‌ی ده‌کێشن که به جدی” شه‌یتان” پاڵیپێوه‌نه‌ری بێت. به‌ڵام ئه‌مانه له‌لایه‌ن شه‌یتاننه‌وه هان نه‌دراون. به‌هه‌ر حاڵ گه‌ر وابیریش بکه‌ینه‌وه هه‌رچۆنێک به‌خراپیی ته‌وجیهکرابێتن، ئه‌وان پاڵیان پێوه‌نراوه ، هه‌ر وه‌کو مه‌سیحیه قاتیله کان که ئه‌و دۆکتۆرانه ی که به‌کاری له‌باربردنی ساوایاان (به‌یبی) له سکی دایکدا (ئیجهاز) هه‌ڵده‌ستن، ده‌یان کوژن. ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌یان پێده‌کاتو به‌ئاگاده‌بن لێی ، ڕاستێتی مه‌سه‌له‌که‌یه لایان، دڵسۆزیانه بۆو کارانه‌ی که دینه‌که‌یان پێیان ده‌ڵێت “
له هه‌قه‌تدا ئه‌مه‌یه کرۆکی مه‌سه‌له‌که ، ئه‌گینا تاکو ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤه‌که ده‌بێت به که‌سێکی فه‌ناتیکاڵ کار‌و ئه‌تواره‌کانی وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تری ئاسایی ئاساییه. ئه‌وه قورئانه که کتێبی پیرۆزی موسوڵمانانه و ڕۆحی ئیسلامه که قه‌بوڵی نایه‌کسانی ده‌کات ، به‌ندایه‌تیو خاوه‌ن به‌ندی قه‌بوڵ کردوه‌و ده‌کات ، سامان دار‌و بێسامان، بووه‌و نه‌بووه بۆ هه‌میشه ده‌هێڵێته‌وه ، هه‌ر ئه‌و کتێبه‌یه که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به زه‌عیفه‌و به زاڵم‌و به شه‌یتان ناو ده‌باتو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌شه که مامه‌ڵه‌ی ته‌واوی پیاوانی وێنه‌و کڵێشه کێشاوه‌و داوایان لێده‌کات که چۆن بجۆڵێنه‌وه له گه‌ڵێاندا.
تا ئه‌و کاته که ئاینی ئیسلام هات خه‌ڵکی له بیابانی عه‌ره‌بیو له مه‌که‌و مه‌دینه به جوله‌که‌و مه‌سیحی و دین نه‌داره‌کان به یه‌که‌وه به ته‌باییو به ئاشتی ده ژیان‌و ته‌قوای خواکانیان ده‌کرد. خه‌ڵکانی بیابانی عه‌ره‌بی هه‌ر خێڵه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ک بتی خۆیان هه‌بوو ده‌یان په‌رستن، به‌ڵام که ئیسلام هات ڕیگا به هیچی دی نه‌درا که‌بپه‌رسترێت جگه له خوا. جاکه دینی ئیسلام ئه‌مه جه‌وهه‌رو لێکدانه‌وه‌و بۆچونی بێت ئیدی چۆن به‌رهه‌م هێنه‌ری به سه‌ده‌ها و بگره هه‌زاره‌ها که‌سانێک نابێت، تاکو ئه‌وه‌ی خراپه بتوانن بیکه‌ن. له‌ملاشه‌وه به سه‌ده‌های تر دروست ده‌کات که تاوی خه‌ڵکانێک بکات بۆ جیهاد کردن. وه‌کو ئه‌بدول ئه‌لا مه‌ودودی و حه‌سه‌ن ئه‌ل به‌ناو سه‌ید قوتب و ته‌قیه‌دین نه‌به‌هانیو وه‌هابیه‌کانی کۆن‌و نوێ‌و خومه‌ینی و تالیبانه‌کانو شێخ ئه‌بو هه‌مزه‌و شێخ ئومه‌ر به‌کریو ئوسامه بن لادن‌و گه‌ڵێکی تریش، که‌له هه‌قه‌تیشا ئه‌مانه‌ن به خۆیان‌و ڕیکخراوو حیزبه‌کانیانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامیان کردوه‌و ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌مانن که به ته‌واوی له قورئان‌و وته‌کانی په‌یامبه‌ر گه‌یشتونو هه‌ر ئه‌مانیشن که به جدی ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه پراکتیکه‌وه . ئه‌مانن ئیسلامی حه‌قیقی و به موو له تێکسته‌کانی قورئان لاناده‌نو ئاماده نین که سازشکاری بکه‌ن نه‌سه‌باره‌ت به خودی قورئانه‌که‌و نه له گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌شو حکومه‌ته‌کانیشیانه‌وه.
من لێره‌دا به پێویستی نازانم که سوره‌ته‌کانی قورئان بهێنمه‌وه بۆ به‌رگری کردن له‌وانه‌ی که‌له سه‌ره‌وه باسم کردن که قورئان له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایییکه‌ی پڕه له به‌کار هێنانی وشه‌ی شه‌ڕو کوشتن‌و بڕین‌و ڕق‌و کێنه‌و ترس‌و تۆقین‌و غه‌زاو داگیرکردن‌و غه‌نیمه‌و مامه‌ڵه‌ی ناشیرینی ئافره‌تو ….زۆ‌ری تر ، چونکه له ئێستادا ئه‌كسێس بۆقورئان به زمانی کوردی زۆر ئاسانه‌و هه‌موانیش ده‌توانین بۆ ڕاستی‌و ناڕاستی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ، چاوێکی پیادا بخشێنین. به‌ڵام ڕه‌نگه گه‌لێکمان به ئاگانه‌بین له نوسین‌و قسه‌کانی گه‌لێک له‌وانه‌ی که ناونوسم کردون، بۆیه به پێویستی ده‌زانم په‌نجه بۆ چه‌ند نمونه‌یه‌ک له قسه‌کانیان بێنمه‌وه.
Abdul Ala Mawdudi که‌کابرایه‌کی موسوڵمانی پاکستانیه‌و بیردۆزێکی ئیسلامیه‌کانه‌و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی جه‌ماعه‌تی ئیسلامیه ، سه‌باره‌ت به دینی ئیسلام ده‌ڵێت ” ئیسلام مه‌زهه‌بێکی شۆڕشگێڕانه‌یه‌و سیسته‌مێکه بۆ لابردنی حکومه‌ته‌کان. له هه‌وڵی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندایه “ لاپه‌ڕه 36 , The Islamist By ED Husain
سه‌ید قتب که له ساڵی 1949 دا که حه‌سه‌ن ئه‌ل به‌نا ئیختیال کرا چوه جێگاکه‌یو بوو به سه‌رۆکی حیزبی ئیخوان ئه‌ل موسلیمین، ئه‌میش له هه‌مان مه‌داری سیاسی‌دا ده‌سوڕێته‌وه و هه‌مان هه‌ڵوێستو ئامانجی هه‌یه. دیاره یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م له‌گه‌ڵ مه‌و‌دودیدا یا ئه‌وانه‌ی پێش خۆی‌و د‌وای خۆشی به ڕیکه‌وت نیه به‌ڵکو هه‌رهه‌مویان بیر‌و ئایدیایان له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵهێبجاوه ، که ئه‌ویش قورئانه. لا‌ی سه‌ید قوتب ئیسلام ته‌نها بیر‌و ڕایه‌کی وشک هه‌ڵهاتوی مردو نه‌بووه‌وه نیه بۆیه ده‌ڵێت ” ئیسلام بانگهێشه‌ی سه‌ر به‌ستی پیاوه له ده‌سه‌ڵاتی پیاوان ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سیسته‌مو حکومه‌تانه‌ن که قاعیده‌یه‌کن بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌سه‌ر پیاودا” لاپه‌ڕه‌ی 50 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه. سه‌ید قتب پێ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داده‌گرێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌ڵێت: حکومه‌تی خودای مه‌زن له‌سه‌ر زه‌وی خودا. دواتریش مه‌ودودی هه‌مان مه‌به‌ستی به‌م شێوه‌یه داڕشته‌وه ” یاسای خودا له‌سه‌ر زه‌وی خودا “.
Taqiuadin Nabahani که دامه‌زررێنه‌ری HIzb Ut-Tahrir له زۆربه‌ی زۆ‌ری نوسینه‌کانو قسه‌کانیشیا مشت‌ومڕ له‌سه ر ته‌وای ڕوخاندنی بونیه‌ی سیاسی مه‌وجود ده‌کاتو پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت به‌تایبه‌ت له وڵاته ئیسلامیه‌کاندا تائه‌و ڕاده‌یه‌ی که سیسته‌مێکی خه‌لافه‌تی شوێنی بگرێته‌وه. نه‌به‌هانی هیچ جۆره سازشێکی نه‌کردوه زۆر به‌ئاشکراش نه‌ک هه‌ر ڕای خۆی ده‌ربڕیوه به‌ڵکو ناوه‌رۆکو ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قیینه‌ی ئیسلامیشی خستۆته ڕو بۆیه ده‌ڵێت ” ئیسلامیه‌کان مامه حه‌مه‌یی بۆ خه‌ڵک ناکه‌ن، موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ناکه‌ن هه‌روه‌ها به‌ته‌نگ که‌ڵچه‌رو نه‌رێتی خه‌ڵکه‌که‌شه‌وه نایه‌ن، وه به‌لاشیانه‌وه گرنگ نیه ئایه خه‌ڵکی قه‌بوڵی ئه‌وه ده‌که‌ن یا نایکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان ( وا‌ته خه‌ڵکه‌که) ده‌بێت باوه‌ڕی به‌ئایدۆلۆجیه‌که بێت‌و ته‌تبیقی بکات” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ، لاپه‌ڕه 83 .
ئه‌م حیزبه‌ی نه‌به‌هانی باوه‌ڕیان به‌دیمۆکراتیه‌ت نیه ، چونکه دیمۆکراتیه‌ت یانی حوکمی گه‌ل، که ئه‌م وشه‌یه‌ش وشه‌یه‌کی یوێنانیه و هه‌موان له‌وانه‌وه وه‌ریان گرتوه. په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ئه‌م حیزبه قه‌بوڵی ئه‌مه ناکات چونکه نه‌له ئیسلامه‌وه هاتوه و نه ئیسلامیشه، ئه‌مان باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ نابێت حوکمی خه‌ڵک بکات چونکه هه‌قی شه‌رعی حوکمڕانێتی نیه ، ده‌ڵێن خودا حوکمی خه‌ڵک ده‌کات . ئه‌مان واته‌ماشای دیمۆکراسی‌و سه‌ربه‌ستی ده‌که‌ن، ئه‌وان هه‌میشه سه‌ربه‌ستیو دیمۆکراسی به خۆره یا شێرپه‌نجه‌ی به‌شه‌ریه‌تو جیهان ده‌زانن ، مه‌گه‌ر هه‌ر دیکتاتۆره‌کانو فاشیه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ئیسلامیانه ترسیان له دیمۆکراسی‌و سه‌ربه‌ستی هه‌بێت که ئه‌مه‌ش خاڵێکی گه‌وره‌ی ناوکۆیی ئه‌م دوو لایه‌نه‌یه دواتریش هه‌ردوولایان هه‌ر یه‌ک حه‌لیان بۆ ئه‌م ” گیروگرفته” هه‌یه ئه‌ویش سه‌رکوت کردن‌و داپڵۆسین‌و کوشتن‌و بڕینه.
شێخ ئومه‌ر به‌کری که کابرایه‌کی به ئه‌سڵ لوبنانیه ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی یه‌که‌می Hizb Ut-Tahrir بوو هه‌روه‌کو نه‌به‌هانیو مه‌ودودی توندڕه‌و بو یا ڕاستتر پارێزه‌رو ئیدامه پێده‌ری بیروباوه‌رو کۆڵه‌که‌کانی ئیسلام بوو، له‌سه‌رده‌می جه‌نگی بۆڵقاندا که موسڵمانه‌کانو ڕێکخراوه مرۆییه‌کان به پاره‌و پێویستی تر یارمه‌تی خه‌ڵکانی موسوڵمانانی ئه‌وێیان ده‌دا که بووبونه قوربانی ده‌ستی جه‌نگه‌که، شێخ ئومه‌ر به‌کری له ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیاو کۆبونه‌وه‌کاندا، هاواری ده‌کرد ” ئێمه نه چه‌کمان پێویسته نه یارمه‌تی خواردن‌و شتی تر ، ئیمه که برسی بوین ده‌توانین دوژمنه‌کانما بخۆین” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و لاپه‌ڕه 67.
ئه‌م به‌ئاشکرا بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که بۆ موسوڵمانه‌کان حه‌ڵاڵه گۆشتی سێربه‌کان بخۆن، چونکه ئه‌و موسوڵمانانه له جه‌نگدان، له‌به ئه‌وه یارمه‌تی خواردن‌و پاره مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه ، ئه‌وه‌ی که موسوڵمانانی بۆسنیا ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی چه‌که یا ناردنی جه‌یشه له وڵاتێکی ئیسلامیه‌وه. بروانه هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی 81.
هه‌ر ئه‌م ئومه‌ر به‌کریه له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م جه‌نگی که‌نداودا داوای ئیختیال کر‌دنی سه‌ره‌ک شالیاری ئه‌وکاته‌ی به‌ریتانیای ده‌کرد که جۆن مه‌یجه‌ر بوو. به‌پێی ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی به‌ناوی Mail Sunday به‌کری بانگهێشه‌ی ئیختیال کر‌دنی جۆن مه‌یجه‌ر کرد که هه‌ده‌فێکی شه‌رعیه‌و، هه‌رکه‌س هه‌لی کوشتنی ئه‌وی به‌ده‌ست که‌وێت باوه‌ڕ ناکه‌م پێویست بکات له ده‌ستی بدات. ئه‌مه ئه‌رکی سه‌ر‌شانی موسوڵمان بونمانه‌و ئاهه‌نگی مردنه‌که‌ی ده‌گێڕین.
له‌یه‌کێک له کوڕاسه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستو ڕوانگه‌یان بۆ جووله‌که واهاتوه ” ته‌نها جێگای به‌یه‌ک گه‌یشتنی (Meeting ) موسوڵمانان‌و جووله‌که گۆڕه‌پانی جه‌نگه” لاپه‌ڕه 127 ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و.
نه‌به‌هانی بوو که ئیعلانی کرد که جیهاد جه‌نگێکه دژ‌ی هه‌ر که‌سێکه که دژایه‌تی بانگهێشه‌ی ئیسلامی بکات. حه‌سه‌ن ئه‌ل به‌ناش هه‌مان بانگهێشه‌ی کرد‌و هه‌مان ڕای هه‌یه ، هه‌تا Jamat-e-Islam یش چه‌ند دروشمێکیان هه‌بوو که یه‌کێکیان ئه‌مه‌یه که‌له حه‌سه‌ن ئه‌ل به‌نایان وه‌ر گرتوه:
خودا لۆردمانه
موحه‌مه‌د ڕابه‌رو سه‌رکرده‌مانه
قورئان ده‌ستورمانه
جیهاد ڕێگامانه
شه‌هاده‌تیش ( شه‌هید بوونمان) ئاره‌زومانه.
با ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت ئوسامه بن لادنیش هه‌میشه بۆ ئه‌و عه‌مه‌لێیانه‌ی که ئه‌ل قاعیده ده‌یکه‌ن، یان له سه‌رجه‌می هه‌ڕه‌شه‌کانیا که له‌کاسێته ناو به‌ناوه کانیدا دێت، له هه‌ر هه‌موویدا ئیشاره‌ت به ئایه‌تو سوره‌تی قورئان ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که بن لادن و به‌کریو نه‌به‌هانیو مه‌ودودیو سه‌ید قوتب‌و وه‌هابیه‌کانو پێشتر‌و د‌وای ئه‌وانیش بانگهێشه‌یان بۆ کردوه‌و ده‌کرێت، قورئان سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی ئه‌مان که‌سێکی ڕاستگۆ‌و دڵسۆزن به ناوه‌رۆکی قورئان‌و داخوازیه‌کانی و ته‌تبیقی ده‌که‌ن. جاکه دینێک ئه‌مه به‌هره‌و په‌یامو ئیرشاداتی بێت، گه‌ر بمانه‌وێت دژایه‌تی تیرۆر‌و کاره نامرۆیه‌کانی موسوڵمانان‌و جاهلێتی ئیسلامی بکه‌ین، ده‌بێت دژایه‌تی خودی دینه‌که‌و په‌رتوکه پیرۆزه‌کانی بکه‌ین به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی که پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، نه‌ک به کوشتن‌و بڕین‌و به‌ندی کردن‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌ڵگرانی دینه‌که.
دینه‌کان به‌تاڵن له ڕاستی ، پشت به‌به‌ڵگه‌ی زانستیانه نابه‌ستن، له ژوره‌کانی موخته‌به‌ردا تاقی کردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کراوه. خۆگه‌ر که‌سێکیش باوه‌ڕی به شتی به‌ڵگه نه‌ویست هه‌بێت زۆر ئاسانه که باوه‌ڕی به هه‌موو شتێک بکات و کاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر دابنرێت یا لێبکرێت. Voltaire زۆر ده‌مێک له‌مه‌و پێش وتویه‌تی ” ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن باوه‌ڕت به ناڕاستی پێبهێنن، ده‌شتوانن وات لێبکه‌ن که مه‌جزه‌ره دروست بکه‌یت ڵاپه‌ڕه 306 ،The God Delusion
به‌ڵام بۆچی هه‌مو دینه‌کان هه‌مان دڵره‌قیو به‌کار هێنانی کوشتن‌و بڕین‌و شێوه‌ی تۆقێنه‌ریان به خۆوه گرتوه‌و له ملانملانێی نێوان خۆیاناو دژ‌ی ئیمانی جیا یا ئیمان نه‌دارانا (مولحیده‌کان) به کاریان هێناوه ، من جوابی ئه‌مه‌م پێنیه زیاتر له‌وه‌ی که بڵێم ئه‌وه‌ی که‌نه‌توانێت ئه‌رگیومێنت له‌سه‌ر باسێک بکات وا‌ته مه‌سه‌له‌که به مشت‌و مڕو لێدوا‌ن کۆتای نه‌هێنێت، ته‌نهاچارێک که‌هه‌یه‌تی په‌نا بردنه به‌ر ته‌واوی به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵاتی (پاوه‌ری) خۆیه‌تی، به‌واتایه‌کی تر توانای سه‌لماندنی که‌یسه‌که‌ی به ڕێگایه‌کی ئاشتیانه‌و مرۆیانه نیه و نابێت.
بۆکۆتایی هێنان به‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌شم حه‌ز ده‌که‌م سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ بڕگه‌یه‌کی Dawkins له‌و کتێبه‌ی که پێشتر ناوم هێنا ، ڕاکێشم سه‌باره‌ت به سروشتی دین که بۆچی وایه ، ئه‌و ده‌ڵێت ” پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئایه دینه‌کان به عه‌مدی کڵێشه کێشراون (Designed ) له‌لایه‌ن قه‌شه‌کانه‌وه یاحوکمڕانانه‌وه : پرسیریکی سه‌رنج ڕاکێشه، به‌ڵام ئه‌مه له خۆییدا پرسی یاکێشه‌ی داروێنیه‌کان نیه. داروێنیه‌کان هێشتا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بزانن که بۆچی خه‌ڵکانی بارخوار ده‌که‌ونه داوی خۆش مه‌شره‌فی دینه‌وه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاوه‌ڵاده‌بن بۆ ئیستیغلال کردن له‌لایه‌ن قه‌شه‌کان ، سیاسیه‌کان و مه‌لیکه‌کانه‌وه” لاپه‌ڕه 169 The God Delusion .
ئێستاش حه‌ز ده‌که‌م بچمه سه‌ر به‌شێکی تری باسه‌که‌م که به‌هێز بوونی دینه به تایبه‌ت دینی ئیسلامی له جیهان و ئه‌وروپا به گشتی‌و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکادا هه‌ر له‌مه‌شه‌وه بده‌م له ده‌رگای باسێکی گه‌لێک گه‌وره‌و به‌ها له ئه‌وروپادا ، که‌پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی فره کوڵتورییو خۆشکردنی زه‌مینه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لو مه‌رجێک بۆ تاکو هه‌ریه‌که له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وایتیه‌کان تاکو دیواری جودایی و جیاوازی هه‌ره‌ه‌سی پێبهێنرێت.
بەهێز بوونی دین له ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا:
له‌سه‌ره‌تای باسه‌که‌مدا یارمه‌تیو سه‌پۆرتی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته ئه‌ورروپایه‌کانو وڵاتانی سکه‌ندناڤیا بۆدینو که‌سو گروپه دینیه کان و بره‌و دان به سیاسه‌تی فره‌که‌ڵچه‌ری ، دانا به یه‌کێک له زه‌مینه‌ی زیندوبونه‌وه‌ی یا زیندو کردنه‌وه‌ی دین. ئێستاش له‌م به‌شه‌دا به‌پێویستی ده‌زانم که ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بێت تیشکی بخه‌مه سه‌ر.
پێموانیه که ببێته مایه‌ی مشت‌و مڕ گه‌ر بڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌لیمو سالم، کۆمه‌ڵگایه‌ک دوور له ئاژاوه‌و گیروگرفت ، کۆمه‌ڵگایه‌ک که تاکه‌کانی ئیدراکی کامیلیان به ژیانیان هه‌بێتو گیانی لێبوردن‌و قه‌بوڵکردنی ده‌نگو ڕه‌نگو بیر‌و هۆشو مه‌بادیئی جیاجیا ، که‌ڵچه‌ری جیاجیا ، هه‌بێت، کۆمه‌ڵگایه‌ک که تاکه‌کانی دوور بن له خه‌رافیاتو به پیرۆزی کر‌دنی یا به‌پیرۆزی ڕاگرتنی سه‌رکرده‌و که‌سانی دینی‌و بت‌و شته‌کانی تر، کۆمه‌ڵگایه‌ک تاکه‌کانی زانیاری ته‌ندروستیو په‌یڕه‌وکردنی خواردنی ته‌ندروستانه Healthy Food…….گه‌لێکی تر، بکات، ئه‌وه ده‌بێت له پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌و زانیاریه‌وه بۆ منداڵان له قۆناغه‌جیاجیاکانی خوێندنیاندا وا‌ته هه‌ر له قۆناغی دایه‌نگاوه (حه‌زانه) تاکو قۆناغی زانکۆکانو خوێندنی قۆناغی باڵایی وه‌کو ماسته‌رو دوکتۆرا وه ده‌ست پێ‌بکات ، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به ته‌واوی له دین جیابوبێته‌وه، ده‌بێت ده‌ستی بزنس ، کۆمپانیا گه‌وره‌کان، سیاسیه‌کان ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌تدانو ئه‌وانه‌ی که‌له‌ده‌ره‌وه‌نو هه‌ڵپه‌ی گه‌یشتنه ده‌وڵه‌تیانه، کورتکرێنه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له کاروباری قوتابخانه‌و خوێندگاکان، وه‌ر نه‌ده‌ن . به‌کورتی ده‌بێت خوێندن له‌خزمه‌تی خودی مرۆڤدا بێت نه‌ک له خزمه‌تی بزنس و قازانجدا. وا‌ته به‌رنامه‌ی دیراسی له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو به دوور له به‌رژه‌وه‌ندی بزنس‌و ده‌وڵه‌ت، به‌یارمه‌تیو هاوکاری خه‌ڵکانی کۆمۆنێتیه‌کان پێویستیه‌کانیان، دابنرێت ، ئه‌م پسپۆڕانه خۆشیان به‌دوور بن له ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری بزنسیش.
جێگای داخه که ئه‌و حه‌قه‌ته به‌یاد ده‌هێنمه‌وه که ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکادا ، گه‌رچی ماوه‌یه‌کی گه‌لێک دورو درێژه که به ڕه‌سمیو به‌پێی یاسا فه‌سڵی دین له ده‌وڵه‌ت کراوه، به‌لام له پراکتیکدا ، له ژیانی رۆژانه‌دا ، ئه‌مه زۆر له ڕاستیه‌وه دووره، چونکه کاریگه‌ری دین (نفوس) له‌سه‌ر منداڵان له‌سه‌ر گه‌وره، له سه‌ر سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌و زانیاری هه‌تا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیش ، ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
AC Crayling که‌فه‌یله‌سوفێکی به‌ریتانی به‌ناوبانگه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 5 شه‌مه ، 21-08-08 سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری دین له‌سه‌ر هه‌ندێک لایه‌ن ده‌نوسێتو ده‌ڵێت ” له‌م وڵاته‌دا له سه‌دا 2 ی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌چێته که‌نیسه ، که‌چی که‌نیسه له سه‌دا 80 ی سیسته‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ بڕێکی گه‌وره‌ی قوتابخانه ناوه‌ندیه‌کانیشا. 26 قه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش له The House of Lords داده‌نیشن زائیده‌ن ژماره‌یه‌کی زۆ‌ری تریشیان کراونه‌ته (Peers ) نه‌بیل بۆمه‌دای ژیانیان “
قه‌ناتی BBC هه‌موو ڕۆژێک بۆماوه‌ی 4 ده‌قه پڕ‌و پاگه‌نده‌ی دینیانه بڵاو ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ساڵانه 10 ملوێن پاوه‌ند له پاره‌ی باجده‌ری خه‌ڵکی به‌ریتانی بۆ ئه‌مه ده‌ڕوات. كاتێک که خه‌ڵکه شاره‌زاو زاناکانی ئێره ، له‌وانه Terry Sandderson BBC ی هێنایه گیروگاز و داوای ڕونکردنه‌وه‌ی لێکردن، BBC له‌وه‌ڵامدا وتی خه‌ڵکێکی زۆر له‌م وڵاته‌دا دینینو ته‌ماشای پڕۆگرامی دینی ده‌که‌ن یا گوێ له پڕۆگرامی دینی ده‌گرن، به‌ڵام له کاتێکدا ڕاپرسی به‌هۆی پؤڵێکه‌وه کرا ، به‌رنامه‌ی دینی که ته‌ماشای ده‌کرێت له ڕیزی 16 هات له‌سه‌رجه‌می ڕیزه‌کان که 17دانه بوو‌ن. وا‌ته 16 هه‌م به‌رهه‌م بوو له سه‌رجه‌می ئه‌و 17 به‌رنامانه‌ی که خه‌ڵک ته‌ماشای ده‌که‌ن.
تا مانگی سێبه‌ته‌مبه‌ری 2008 له به‌ریتانیادا 14000 قوتابخانه‌ی نادینی (None Religions) هه‌بووه له شانی ئه‌مه‌شه‌وه 7000 قوتابخانه‌ی دینیش ( به هه‌موو دینه‌کان) هه‌بووه . به پێی مه‌قالێک که له گاردیانی 02 -09 -2008 دا هاتووه بڕیار بوو که له ساڵی 2009 دا 13 قوتابخانه‌ی تری دینی بکرێته‌وه ، که زۆربه‌یان مه‌سیحین سیانیشیان ئیسلامی. له زۆربه‌ی ئه‌م قوتابخانانه‌دا نه‌ک هه‌ر به‌رنامه‌ی دینی به ورده‌کاریه‌کانیه‌وه و به درێژی ده‌خوێنرێت به‌ڵکو کوڕ‌و کچ له یه‌کدی جیا ده‌کرێنه‌وه و هه‌ندێکیشیان ده‌وڵه‌ت ئیشرافیان ناکات ، وا‌ته نازانرێت که چی تیا ده‌کرێتو ده‌خوێنرێت. له‌مه‌ش خراپ تر له‌یبه‌ر پارتی ( پارتی ده‌سه‌ڵات دار) سیاسه‌تی ئه‌وه‌شی ته‌به‌نی کرد که کۆمۆنێتیه‌کان هه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که بڕیاری ئه‌وه بده‌ن که چ جۆره قوتابخانه‌یه‌کیان هه‌بێت، وا‌ته دینی یا نادینی و له سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه هه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه که چ جۆره مامۆستایه‌کیش هه‌ڵده‌بژێرن ، ئه‌مه‌ش یانی هه‌ڵبژاردنی یا ته‌عین کر‌دنی مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌ساسی که‌فائه‌ت و به توانایی نابێت به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیمان و بیر‌و باوه‌ڕ ده‌بێت. جێگای خۆشیتی که به خوێنه‌ری ئه‌م وتاره بڵێم که له ساڵی 2008 دا لێره، له به‌ریتانیا، مامۆستایه‌کیان له ئیشه‌که‌ی ده‌ر کرد که ئه‌و ڕاستیه‌ی درکنادبوو بۆ قوتابیه مندا‌ڵه‌کانی که پێی وتبوون ” ئه‌وه‌ی که دیاریه‌کانی کریسمستان بۆ ده‌هێنێتو له ژێر داره‌که بۆتان به‌جێ ده‌هێڵێت ، بابه نۆئیل نیه به‌ڵکو باوک‌و دایکی خۆتانه” د‌وای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له منداڵه‌کان ئه‌مه‌یان بۆ باوک‌و دایکیان گێڕابووه‌وه ئیتر هه‌ندێک له‌و دایک‌و باوکانه گله‌ییان کرد و پاشان مامۆستاکه ده‌رکرا.
ئه‌م سیاسه‌ت که حکومه‌تی له‌یبه‌ر به‌ڕێی کرد گوایه سیاسه‌تێکه بۆ پێشکه‌وتنو ته‌رقیه کر‌دنی کۆمۆنێتیه‌کانه ، به‌ڵام سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه به پێی پۆڵی ICM که هه‌ر له‌و کاته‌دا بۆم مه‌به‌سته کرا له سه‌دا 64 ی خه‌ڵکی دژ‌ی بوو‌ن چونکه خه‌ڵکی ده‌زانێت که ئه‌مه شتێک نیه جگه له هاندانی زیاتری بڵاو بونه‌وی دین و ئیمان په‌روورده کر‌دنی منداڵان نه‌بێت به‌وه.
ده‌مه‌وێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرم که قۆناغی منداڵی چ له ماڵ‌و دایه‌نگاو سه‌ره‌تایی دا قۆناغێکی گه‌لێک گرنگه له نه‌شونماکردنی بیر‌و هۆشو نه‌فسیه‌تو هه‌ڵسو که‌وتو گه‌لێکی تریش هه‌تا به‌گه‌شه کر‌دنی له‌شو لاریشیه‌وه. سه‌رکرده‌و پیاوه دینیه‌کان که‌نیسه زۆر به باشی به‌ئاگان له‌مه و له با‌رخواری مێشکی مندالان و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه گرنگی پێناساندنی دین پێیان. ئه‌وه‌تا Jesuit وتویه‌تی ” منداڵێکم له 7 ساڵی یه‌که‌مدا بده‌رێ، منیش پیاوێکت ده‌ده‌مێ” The God Delusion لاپه‌ڕه 177.
جێی سه‌ر سوڕمان نیه که خێزانه دینیه‌کان پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان پێبنێته قۆناغی قوتابخانه‌وه خه‌ریک ده‌بن له گه‌ڵیاندا به ده‌رس دادانیانو زانیاری دینیانه، کاتێکیش که له قوتابخانه ده‌وام ده‌که‌ن له شانی ئه‌وه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ده‌رسه دینی‌و ئاینیه‌کانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌ماغیان ده‌شۆرنه‌وه . که به‌م کاره‌یان له هه‌قه‌تدا کارێکی زۆر خراپ له‌سه‌ریان داده‌نێن که‌کاریگه‌ری ئه‌مه زۆر جار زیاتر‌و خراپتره له کاریگه‌ری ده‌ستدریژی جنسی که له‌سه‌ر سایکۆلۆجیه‌تی منداڵه‌که ده‌مێنێته‌وه.
Dawkins له‌لاپه‌ڕه 308 هه‌مان کتێبیدا ده‌ڵێت ” بڕوا بوو‌ن به دین ده‌کرێت زۆر زۆر خه‌ته‌رناک بێت کاتێک که به‌عه‌مدی له ناو بیری منداڵانی بێگوناهی بارخوار بیچێنیت ، هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر جدیه بۆ سه‌ره‌تای ده‌وری منداڵی هه‌روه‌ها خه‌رق کر‌دنی سه‌رده‌می منداڵیه له‌لایه‌ن دینه‌وه“
ئه‌و خه‌ڵکه پێشه‌نگه‌ی که باوه‌ڕیان به‌دین نیه ئێستا له بۆ پاراسستنی منداڵان له‌ده‌ستدرێژی دینی، له له‌نده‌ن و کاردیفو بێڵفاست هه‌ندێک شاری تریش که‌مپه‌ینێکان دژ‌ی مۆرکردنی (Label) یا ناو دارکردنی منداڵان به‌دینێکه‌وه، ده‌ست پێکردوه، له‌ژێر ناوی ” تکایه مۆرم مه‌که‌ن (Do not label me ( وا‌ته به موسوڵمان یا مه‌سیحی یا جووله‌که)، لێمگه‌ڕێن باگه‌وره بم‌و خۆم هه‌ڵی بژێرم.
Ariae Sheine که یه‌کێکه له که‌سه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌یه ده‌ڵێت ڕێکلامه‌یه‌کم بینی که ده‌یوت ” بایبڵ ده‌ڵێت کاتێک که کوڕی پیاوه‌که دێت بڕوا‌و ئیمانێک له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا ده‌دۆزێته‌وه ” ئێمه‌ش بڕیارماند دا که ده‌بێت که‌مپه‌ینه‌که‌مان گه‌وه‌ره تر، به‌کاراتر، خه‌ست تر بکه‌ینه‌وه.
Dawkins یش له به‌رامبه‌ر مۆر کر‌دنی منداڵاندا ( منداڵه موسوڵمانه‌که ، منداڵه مه‌سیحیه‌که یا منداڵه جووه‌که)ا باوه‌ڕی وایه که نابێت منداڵان به دینی باوک‌و دایکیانه‌وه بناسینرێن یا ناونوس بکه‌ین چونکه ئه‌و باوه‌ڕی وایه که منداڵ دینی نیه و ناماقوڵه ئێمه مۆریان لێبده‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت ” هیچ که‌سێک نیه به جدی ( یا به‌جدی بێت) تاریفی منداڵێکی ئاوا بچوک بکات به منداڵێکی مارکسی ، منداڵێکی ئه‌نارکستی یاخود منداڵێکی پۆست مۆدیرین. که‌چی هه‌ر زۆر زوو ده‌یبینیت که منداڵه‌که مۆر (ناونوس) کراون به مۆری دینی دایک‌و باوکیان”
ئه‌وانه‌ی که خۆیان به ئیسلامی مۆدیرن ده‌زانن به جۆرێکی تر ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌که ، ده‌ڵێن ده‌توانیت ببیت به ئیسلامێکی زۆر باش‌و به‌ڵام خۆشیان دوور بگرن له ڕاو بۆچونیو هه‌ڵسو که‌وتی فه‌ناتیکه‌کان، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن گه‌ر قورئان وه‌کو خۆی بخوێنرێتو لێکبدرێته‌وه خه‌ڵکی به‌دوور ده‌بێت له بیر‌و کرداری فه‌ناتیکانه.
به‌ڵام ئه‌مه له ڕاستیه‌وه زۆر دووره گه‌ر چاوێک بخشێنیت به سوره‌تو ئایه‌ته‌کانی قورئاندا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینیت ، خۆ گه‌ر مه‌به‌ست له‌مه‌ش کر‌دنی ته‌فسیری جیا بێت له ده‌قه‌که بۆ قورئان ئه‌وه تۆ له قسه‌ی خودا لات داوه چونکه ده‌قه‌کانی قورئانت شێواندوه.
Dawkins ڕایه‌کی زۆر جوانی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه که له لاپه‌ڕه‌ی 306، هه‌ما کتێب‌دا ده‌ڵێت ” هه‌تا دیراسه کردن یا وانه وتنه‌وه‌ی مۆدیرانه‌ی دین، گه‌رچی توندڕه‌وێتی نیه له خودی خۆیدا به‌ڵام ده‌عوه‌تێکی کراوه‌یه بۆ توند ڕه‌وه‌کان” درێژه به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌داتو له لاپه‌ڕه‌ی 308 دا ئه‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌داته ده‌سته‌وه ” بڕوا بوو‌ن به‌دین کارێکی زۆر خراپه ( کاری شه‌یتانیانه‌یه) به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی داوای پاساو دانه‌وه ناکات قه‌بوڵی هیچ مشتومڕێکیش ناکات. په‌روه‌رده کر‌دنی منداڵ به‌شتێک که‌پرسیاری له‌سه‌ر نه‌بێت یا قه‌بوڵی نه‌کات حه‌قه‌تێکه که‌ئاماده‌یان ده‌کاتو مه‌واد‌ێکی وایان ده‌داتێ، که له وه‌سه‌تێکی وادا گران نه‌بێت ماکی ئه‌وه‌ی تیا بڕوێنێت که ببێته چه‌کێکی بکوژ بۆ جیهادی داهاتوو یا جه‌نگێک که دین تێیدا ببرێته‌وه”
ئه‌مه‌رێکا له‌م باره‌یه‌وه له به‌ریتانیا زۆر خراپ تره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی پارتی کۆماری ، له‌وێ یا خۆیان دینین وه‌کو جۆرج بووشی باوک‌و کوڕ یا زۆر نزیکن له گروپه دینیه‌کانه‌وه یا زۆر به خراپی که‌وتونه‌ت ژێر کاریگه‌ری لۆبی ئه‌و گروپانه‌وه . Dawkins ئه‌م گروپه دینیانه له‌به‌ر توندڕه‌وی ئیرهابیه‌تیان تالیبانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناو ده‌بات. ئه‌مه له لایه‌ک له‌لایه‌کی تره‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵان له قۆناغی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی دا له ئه‌مه‌ریکا زۆر کۆنه‌پارێزه.
George Monbiout که پرۆفیسۆره‌و نوسه‌رێکی به‌ریتانی گه‌لێک به توانایه و یه‌کێکه که له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئه‌مه‌ریکادا ناسراوه هه‌م به‌هۆی کتێبه‌کانیه‌وه هه‌م به هۆی که‌مپه‌ینیشه‌وه له مه‌جالی ژینگه‌دا ، له گاردیانی 3 شه‌مه‌ی ڕۆژی 28-10-2008 باس له خراپێتی سیسته‌می خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات، باس له ئاستی نزمی ڕۆشنبیری قوتابیه‌کانو خوێندکاران ده‌کات، ده‌ڵێت ” یه‌ک له 5 که‌سی ڕوشد له‌وێ باوه‌ڕی وایه که ڕۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕیته‌وه ، ته‌نها له سه‌دا 20 یان قه‌بوڵی ئه‌وه ده‌کات که ته‌ته‌ور ( ته‌ته‌وری بونه‌وه‌ر) له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی سروشتیانه‌وه (Natural Selection ) ڕوی داوه ، دوو له سه‌ر سێی گه‌نجه‌کان ناتوانن عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه بدۆزنه‌وه ، دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگ ده‌ران( ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌قی ده‌نگ دانیان هه‌یه) توانای ناو هێنانی ته‌نانه‌ت 3 فه‌رعی بینا یا دیپارتمێنته‌کانی حکومه‌تیان نیه مه‌هاره‌ی ئه‌وانه‌ی که 15 ساڵن له ماتماتیکدا له‌و ێ ( ئه‌مه‌ریکا) له ڕیزی یا له خانه‌ی 24 دایه له سه‌رجه‌می 29 خانه‌دا ” مۆنبوێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ڕوات تاکو هۆی ئه‌م هه‌ژاریه‌و ئه‌م بێئاگاییه ده‌دۆزێته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نجه بۆ کتێبه‌که‌ی Susan Jackub که تازه ده‌رچوه له ژێر ناوی The Age of American Unreason Provided ڕاده‌کێشێتو د‌ڵێت ” ئه‌مه‌ش ( وا‌ته ئه‌م ئاست نزمیه) ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی داروێنه که له قوتابخانه‌کاندا شێوێنراوه له فه‌لسه‌فه‌وه کراوه بۆ سۆشیال داروێنیزم ، له ڕۆسته‌ر چیكدا له ته‌کساس له 1998 یه‌ک له چواری ته‌له‌به‌ی ئه‌وێ باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ‌و داینه‌سور له شانی یه‌که‌وه ژیاون”
ئه‌م به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه له شانی قسه‌که‌ی Dawkins ده‌توانم به‌شایه‌ت بهێنمه‌وه که زانست‌و ڕاستیه‌کان چۆن که‌وتونه‌ته ژێر فشاره‌وه له‌لایه‌ن که‌نیسه‌و گروپه دینیه توندڕه‌وه‌کانه‌وه ، که له به‌شێکی ئه‌مه‌ریکادا زانست له ژێر هێڕشدایه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که زۆر باش خۆیان ڕیکخستوه‌و په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسی باشیشیان هه‌یه، له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه له ڕوی پاره‌شه‌وه ده‌ستگرۆییه‌کی باشیش ده‌کرێن تاکو له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بن له ئیدانه‌کردنی Evolution . گه‌ر سه‌رنج له هه‌ندێک له سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بده‌ین هه‌میشه یا دینی بوو‌ن یا گه‌ر دینیش نه‌بوبێتن نه‌یان توانیوه خۆیان ئاشکراکه‌ن که باوه‌ڕیان به دین‌و خوا نیه، وه هه‌ندێکێشیان دژایه‌تی کر‌دنی بێباوه‌ڕانیان خستۆته پێش دژایه‌تی کر‌دنی هه‌موو بیروباوه‌ڕو حیزبه نه‌یاره‌کانی تریانه‌وه. بۆ نمونه ڕۆژنامه نوسێک به‌ناوی Robert Sherman دیداریه‌کی له گه‌ڵ جۆرج بووشی باوک‌دا کرد : پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ کرد ئایا ئه‌و باوه‌ڕی به یه‌کسانی هاو نیشتمانێتی ( مواته‌نه ) و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ئه‌وانه‌ی که بێباوه‌ڕن (Atheists ) هه‌یه ؟ جۆرج بووش له‌وه‌ڵامدا وتی: نا، نه‌خێر، من نازانم که بێباوه‌ڕان ده‌بێت به مواتین حساب بکرێن، هه‌ره‌ها نابێت که به قه‌ومیش حساببکرێن. ئه‌مه‌ریکا یه‌ک قه‌ومه له‌ژێر ڕکێفی خوادا. لاپه‌ڕه 43 Richard Dawkins ، The God Delusion . به‌ڵام Dawkins ئه‌و حه‌قه‌ته‌ش ده‌ڵێت که ده‌ڵێت به‌داخه‌وه Sherman ئه‌م دیداره‌ی تۆمار نه‌کردبوو له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ ڕۆژنامه نوسێکی تر ئه‌مه‌ی دووباره نه‌کرده‌وه.
وه‌کو پێشتریش باسم کرد زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌توندی دینیان گرێداوه‌ته‌وه به ژیانیانه‌وه هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌ی میدیا به‌هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه و پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری هۆیه‌کن بۆ خزمه‌ت کر‌دنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و کاریگه‌ری خۆیان له‌سه نه‌شونماو گۆڕانی خه‌ڵکه‌که‌و سایکۆلۆجێتیان داناوه. ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه که به‌گشتی بۆ به‌دبه‌ختی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی که باسم کرد ئه‌مه‌ریتیه‌کان له د‌وای گه‌لێک له‌میله‌تانه‌وه‌ن.
له ساڵی 1999دا ” Gallup Poll ڕاپرسیه‌کی له ئه‌مریکا کرد تاکو بزانرێت که ده‌نگده‌ران له کاتی ده‌نگداندا چی به‌رچاو ده‌گرن که دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی ، که ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له سه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی جیاواز بوو له ڕه‌نگو دین‌و جنسدا، سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه بوو: له‌سه‌دا 95 ئاماده بوو‌ن ڕا بۆئافره‌تێکی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌توانای دیندار بده‌ن، بۆ کاسۆلیکه‌کانی ڕۆم له‌سه‌دا94 ، گه‌ر جوله‌که بێت له‌سه‌دا 92 ڕای داوه ، گه‌ر ڕه‌شیش بێت له‌سه‌دا 92 ، گه‌ر هۆمۆ بێت ( ئه‌وانه‌ی که مه‌یلی جنسیان به‌لای جنسه‌که‌ی خۆیاندا هه‌یه) له سه‌دا 79 ، بۆ Mormon یه‌کان ( دینێکه که له لایه‌ن Joseph Smith Jr له ئه‌مریکا له ساڵی 1830دا داهێنراوه) هه‌ر له سه‌دا 79، به‌ڵام بێباوه‌ڕان ته‌نها له سه‌دا49 ده‌نگیان هێنا” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه لاپه‌ڕه 4. گه‌ر چی ئه‌مه ده‌ساڵ له‌مه‌و پێشتر به‌جیهێنراوه به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکی فه‌رقێکی وای نه‌کردوه له‌و کاته‌وه، باشترین به‌ڵگه مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی بوو بۆ شه‌ڕ دژ‌ی عێراق که لایه‌نێکی پاڵپێوه‌نانی جه‌نگه‌که له پاڵ کێشه‌ی ئابوری سیاسی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌که‌دا دینیش بوو هه‌ر بۆیه جۆرج بووشی کوڕ به ئاشکرا وتی من له‌خه‌ومدا ئه‌مرم پیکراوه.
له‌و پۆڵه‌ی سه‌ر‌ره‌وه‌دا ئه‌وه مان بۆ ده‌ر ده‌که‌و‌ێت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان فه‌زڵی سه‌رۆکێکی موته‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌مو جۆره‌کانی تردا ده‌ده‌ن . خۆگه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی ئاوا بووبێت‌و ئاوا بمێنێته‌وه چۆن ده‌توانرێت مواتینه‌کانی ببنه قه‌ومیه‌کی باش، ئه‌مه کارێکی مه‌حاڵه خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر جۆرج بووشی باوک باسمان کرد ڕاست بێت ئه‌وه له خه‌یاڵو ئه‌ندێشه‌ی خۆش شتێکی تر نیه. چونکه له وڵاتی فره دیندا یا له وڵاتێک‌دا که دین زۆر به‌هێز بێت مه‌سه‌له‌ی نیشتمان په‌روه‌ری و ناشیو ناڵیزم زۆر گران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت .
جه‌واهیر لال نه‌هرۆ له‌م باره‌یه‌وه سه‌باره‌ت به ووڵاته‌که‌ی خۆی، هیند، بڕگه‌یه‌کی زۆر جوان ده‌ڵیت ” باس له‌سکوێله‌رێتی هیند ده‌که‌ین……هه‌ندێک خه‌ڵک واده‌زانن باس له دژایه‌تی دین ده‌که‌ین . ئه‌مه ئاشکرایه که ڕاستی تێدا نیه ، مه‌به‌ست له‌مه یانی که ده‌وڵه‌تێک که‌ڕێز له هه‌موو دینه‌کان وه‌کو یه‌ک بگیرێت و هه‌ل به‌هه‌مویان بدرێت….. هیند مێژویه‌کی دوور‌و ده‌ێژی له قه‌بوڵکردنی دینه‌کاندا هه‌یه ……له وڵاتیکی وه‌کو هیندا که چه‌نده‌ها بیر‌و باوه‌ڕو دینی تێدایه ، ناشیونالیزمی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا دانامه‌زرێت گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی سکوێله‌ره‌تی نه‌بێت” لاپه‌ڕه 46 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و.
هه‌میشه دینه‌کان جێگا‌و پێگای تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه ، هێزو تینی خۆیان هه‌بووه له‌لایه‌ن که‌سانو حیزبه دینیه‌کانه‌وه چونکه پێگه‌یه‌کی پان‌و به‌رینو به‌هێزیان له ناو کۆمه‌ڵگادا بوه، ئیدی چ دینی ئیسلامی بوبێت یامه‌سیحیو جووله‌که ، که ئه‌مه‌ش وای کرده‌وه که حکومه‌ته‌کان به دیکتاتۆری‌و به لیبراڵ دیمۆکراتیه‌وه نه‌یان توانیوه به‌ته‌واوی خۆیان له دین ببچڕێنن . هه‌ڵهێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش زۆر ئاسانه چونکه موهیمه‌ی حیزبه‌کان به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه به‌ده‌ست هێنانی سوڵته بوه‌و سوڵته‌یه، بۆیه هه‌میشه پشی پشیان بۆ دینیه‌کان کردوه‌و ده‌که‌ن تاکو خه‌ڵکه‌کانیان بۆ ده‌نگدان بۆیان له ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل‌دا، تاو بکه‌ن.
له کۆمه‌ڵگایه‌کیشدا که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته دیکتاتۆریه‌کان دایه، حکومه‌ته‌کانیان هه‌مان شت ده‌که‌ن یا ڕه‌نگی خۆیان به‌بۆیاخی دینی ڕه‌نگ ده‌که‌ن تاکو دینیه‌کان نه‌بنه هێزێکی موعاره‌زه‌ی فه‌عال ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که دین باشترین وه‌سیله‌یه‌که بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتو کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیو به‌رگری کردن له نایه‌کسانیو نا دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی .
ڕۆژگارو دنیا گۆڕاوه ، ئیستا ئیسلامیش له شانی دینی مه‌سیحیه‌وه له وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکادا ده‌نگو سه‌نگی خۆی هه‌یه و خۆی فه‌رز کردوه به‌سه‌ر حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو موعاره‌زه‌دا، به‌سه‌ر سیاسه‌تیانا، به‌سه‌ر سیسته‌می خویندن‌و په‌روه‌رده‌دا ، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا تاکو قبوڵی که‌ڵچه‌ری ئیسلامی له شانی که‌ڵچه‌ره‌کانی تروه بکه‌ن.
ئیسلام‌و ئیسلامه‌کان لێره وا‌ته له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکادا هه‌ر به‌وه ڕازی نابن ڕێگای ئیتاعه‌تیان پێبدرێت، یاهه‌ر به‌ته‌نها پراکتیزه‌ی کۆڵه‌که‌کانی دین بکه‌ن . ده‌یانه‌وێت ببنه هێزێکی سیاسی گه‌وره ، ده‌یانه‌وێت پرس‌و ڕایان پێبکرێت له به‌رنامه‌ی خوێنداندا، ده‌یانه‌وێت دادگا‌و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی به‌ڕه‌سمی هه‌بێت که خه‌ڵکانی موسڵمان‌و کێشه‌ی نێوانی ژن‌و مێرد‌و میراتیو زه‌واجو سوڵح به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، لابه‌لابکرێته‌وه، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌ش گرنگتر په‌یوه‌ندی ژن‌و پیاو له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌کانی تری ئیسلامی لێره‌ش پراکتیزه بکرێت. ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان لێره خۆی بدات له شانی که‌نیسه‌کان بۆ خوێندنی خوتبه‌ی سیسیانه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی له‌فتواده‌رکرند له‌سه‌ر کوشتن‌و بڕینی ئه‌مو ئه‌و حه‌ڵالیو حه‌رامی ئه‌م شت‌و ئه‌و شت ، هێڕشکردنه سه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌کانی فه‌رد به هه‌ردوو جنسه‌که‌وه ، سه‌ر دیمۆکراتیه‌ت ، هاندانی موریده‌کانیان به خۆپیشاندانێک که توندی و تیژی تیابه‌کار بهێنرێت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یانه‌وێت باڵای مناره‌ی مزگه‌وته‌کان له باڵای قوبه‌کانی کڵێسه‌کان به‌رز تر بێت.
له جێی خۆیدایه که سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌م باره‌یه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی تازه‌کی ڕاکێشم. له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئیسلامیه‌کان ده‌یانویست که مزگه‌وتێ دروست که‌ن به‌ڵام به‌مناره‌یه‌کی به‌رزه‌وه. حیزب‌و کۆمه‌ڵه ڕاستڕه‌وه‌کانی ئه‌وێش به‌مه ڕازی نه‌بوون بۆیه حه‌مله‌یان له دژ‌ی ئه‌مه ده‌ستپێکرد تاکو حکومه‌تی نه‌رویج ئه‌وه ڕاوه‌ستێنێت. سه‌ر ئه‌نه‌نجام له ڕۆژی 28-11-09 دا ڕیفرێنده‌مێک بۆم مه‌به‌سته ساز کرا هه‌رچی چه‌پو ، پیاوانی سیاسی حکومی‌و، بزنسمانه‌کانو که‌نیسه‌و فاتیکانو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ‌و پارتی سه‌وزو لیبراڵ‌و جوله‌که‌کانو نقابه‌و زۆ‌ری تریش ده‌یانویست که ڕێگا به‌دروستکردنی مناره‌که بدرێت و بۆم مه‌به‌سته که‌وتنه که‌مپه‌ینێکی گه‌وره‌وه. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی ڕیفرێنده‌مدا له سه‌دا 57 به‌شداریان کرد و زیاتر له سه‌دا 34 ده‌نگیان بۆ ڕاوه‌ستانی مناره‌که دا ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه که دروست کر‌دنی مناره‌که ڕاگیرێتو ده‌ستوری ده‌وڵه‌تیش به ناچاری ده‌بێت بگۆڕرێت که له به‌ندێکیدا ده‌بێت ئه‌وه دووپات بکاته‌وه که دروست کر‌دنی مناره یاساخ بکرێت . هه‌مو ئه‌و گروپانه‌ی که ناوم هێنان ئیدانه‌ی ئه‌مه‌یان کرد‌و زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه دان که که‌یسه‌که ببرێته دادگای ئه‌وروپی تاکو بڕیاره‌که هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر یه‌کێک له‌م گروپانه له به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌و ده‌یان ڕوانیه کێشه‌که‌و ڕایان ده‌دا. هه‌رچی سیاسیه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تو ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوو‌ن له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌نگ دان و ئابوری به‌تایبه‌تی نه‌وتو غاز‌و پاراستنی ئه‌من و ئاسایش‌و نه‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و پشێوی، بوو، چوننکه ئیسلامه‌کان دڕنو ده‌توانن گه‌لێک کاری خراپ بکه‌ن. بزنس و بزنس مانه‌کان له ترسی یاساخ کر‌دنی به‌روبومه‌کانیان له وڵاتانی ئیسلامیه‌وه یا زه‌ربه‌و زیان دان له کۆمپانیاکانیان که له‌وێیه، پیاوه دینیه‌کانو که‌نیسه‌و تێمپڵی جووله‌کاکان ئه‌مانیش شینی خۆیان ده‌کرد که ڕه‌نگه ئه‌مانیش سه‌ره‌یان بێت، نقابه‌و چه‌په‌کانو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش به‌ناوی ئه‌وه‌ی گوایه کۆمۆنێتی ئیسلامه‌کان جیاوازیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێتو مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌کرێنو رێگای به‌جێهێنانی ئه‌رکه دینیه‌کانیان لێده‌گیرێت. گه‌لێک شتی تر.
به‌ڵام له هه‌قه‌تدا ئه‌مانه هیچی وانیه چونکه ئیسلام له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورپادا هه‌موو هه‌قو مافه‌کانیان پارێزراوه‌و ڕێیان لێنه‌گیراوه‌و لێناگیرێت. له نه‌رویج دا که400 هه‌زار موسڵمانی لێیه به ڵام 150 مزگه‌وتی لێ‌دروست کراوه و 4 دانایان مناره‌یان هه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی مناره‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی، مونافه‌سه‌و ڕکه‌به‌رایه‌تی دینه‌کانی تر‌و ڕه‌مزی خۆ فه‌رزکردن خۆ به گرنگ تر‌و خۆ به گه‌وره تره. هه‌ر له‌و کاته‌دا ڕۆژنامه‌ی گاردیان دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌س له‌وانه‌ی که که‌مپه‌ینیان دژ‌ی دروست کر‌دنی مناره‌که ده‌کرد، کرد، یه‌کێکیان که ڕۆمان نوسێکه و یه‌کێکیشه له سایکۆلۆجیه‌کانی شاره‌که به ناوی Julia Onken وتی” مزگه‌وت ماڵی نێرینه‌کانه مناراتیش سمبۆلی پاوه‌ری نێرینه‌کانه، دروست کر‌دنی موناره‌کانیش نیشانه‌یه‌کی به‌چاوو بینراوه له ڕه‌زامه‌ند بوونی ده‌وڵه‌تدا سه‌باره‌ت به‌سه‌رکوت کر‌دنی ژنان” ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی هه‌ینی 27-11-9 0.
پێشتر هه‌ندێک به‌ڵگه‌م هێنایه‌وه له‌سه‌ر توندڕه‌وی ئیمانداره‌کان که هه‌ر ئه‌وانه له خۆیاندا به‌ڵگه‌ن له پاوه‌ری دین له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی بێگانه‌دا و ته‌حه‌مولی حکومه‌ته‌کانیو قبوڵکردنی ئه‌م دینه به‌و هه‌مو خراپیه‌یه‌وه. ئیسلامه‌کان وه‌کو وتم چه‌ندێان بۆ بکه‌ی، چه‌نده‌ها هه‌لو ده‌رفه‌تیان بده‌یتێ پێی ڕازی نین‌و زیاتریان ده‌وێت هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هه‌ندێکیان بانگهێشه‌ی جینگیری دینی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاتانانه‌دا ده‌که‌ن.
دکتۆر زه‌کی به‌داوی که به‌ڕیوه‌به‌ری پێشوی سێنته‌ری کوڵتوری ئیسلامی بوو نوسیوێتی “……… ئیسلام هه‌وڵی زۆر ده‌دات تاله‌به‌ریتانیادا زیاتر بێت ، ئیسلام دینێکی جیهانیه ، هه‌ده‌فی هێنانی په‌یامه‌که‌یه‌تی بۆ هه‌موو کونوو قوژبنێکی سه‌رزه‌مین، به‌و هیوایه‌یه ڕۆژێک هه‌موو سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی یه‌ک کۆمۆنێتی موسوڵمانان بێت، یه‌ک ئومه بێت” لاپه‌ڕه 352 ، Why I am not a Muslim , Ibn Waraq . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به دیراسه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسلام له مه‌سه‌له‌ی زانست‌و ڕۆشنبیری له به‌ریتانیا که‌له‌لایه‌ن ئیسلامیه ئه‌کادیمیه‌کانه‌وه له دانشگای کامبریجو سێنته‌ری کوڵتوری ئیسلامی ده‌ڵێت ” له له‌نده‌ن ئه‌وه‌یان به‌ئاشکرا نیشاندا که موسوڵمانان به هه‌ڵوێستی چونه پێشه‌وه‌ی سکوێله‌رێتی له مه‌جالی په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیریدا ، نیگه‌رانن. ئیسلامه‌کان ده‌یانه‌وێت که سه‌ره‌تایه‌کانی به‌های ئیسلامی بپارێزن که له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌های کۆمۆنێتی خاوه‌ن ماڵدایه (Host ) هه‌تا گه‌ر ئه‌مه‌ش یانی گوێڕایه‌ڵی نه‌کردنی یاساش بێت له به‌ریتانیادا” لاپه‌ڕه 353 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه. هه‌ر بۆیه غه‌ریب نیه که ده‌بینین زۆر له‌خێزانه‌کانی ناو کۆمۆنێتی ئیسلامی له به‌ریتانادا فشار بۆ سه‌ر مه‌کته‌به‌کان ده‌هێنن تاکو وانه‌ی بایولۆجی نه‌وترێته‌وه به منداڵه‌کانیان، یاگه‌ر وتراشه‌وه منداڵه‌کانیان موقاته‌عه‌ی بکه‌ن ، چونکه ئه‌م ده‌رسه باسی دروست بوونی مرۆڤ‌و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌به‌سه‌ریدا هاتوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای، ده‌کات، تاکو منداڵه‌کانیان نه‌زانن چۆن منداڵ دروست ده‌بێتو به ئۆرگانه‌کانی ته‌ناسولی له‌شی پیاو ژن ئاشنا نه‌بن و نه‌زان بن و هه‌ر به‌کوێری بمێننه‌وه .
به‌ڕای من قبوڵکردننو ڕیزلێگرتنی ئیمانداران شتێکی جیایه له قه‌بوڵکرنو ڕێزگرتن له خودی دینه‌که‌یان، ئێمه ده‌بێت ڕێز له خۆیان بگرین نه‌ک له دینه‌که‌یان، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێت خه‌ڵکه ئیمانداره‌کان مافی ته‌واویی به‌جێهێنانی دینه‌که‌یان هه‌بێت به‌ڵام نابێت مافی فتوای کوشتن‌و سزادانی خه‌ڵکیان هه‌بێت ، له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێت ملکه‌چی یاسای ئه‌م وڵاتانه بن وه‌کو هه‌مو یه‌کێکی تر له‌ئێمه. دیسانه‌وه به‌ڕای من وه‌کو چۆن منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ده‌وڵه‌ت له ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر جه‌سه‌دو ناموسی ده‌ی پارێزێت هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش منداڵان هه‌قیان هه‌یه ئه‌و مافه‌شیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت که ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست درێژیکردنه سه‌ر مێشکیشیان سایکۆلۆجیه‌تیان بیپارێزێت ، وا‌ته ڕیگا نه‌درێت که مێشکیان سواغ بدرێت‌و پڕ بکرێت به له ئه‌فسانه‌وه شتی نازانستیانه له‌دینه‌کان ، ئیدی هه‌ر دینێک بیت، چونکه من قه‌ناعه‌تم وایه منداڵ ڕه‌نگه بتوانێت له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژی کر‌دنی جه‌سه‌دیو ناموسی له مه‌دایه‌کی دووردا ڕزگاری بێت به‌ڵام زۆر مه‌حاڵه له‌و ده‌ست درێژیه‌ی که‌کراوه‌ته سه‌ر مێشکی له منداڵی‌دا ، ڕزگاری بێت، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که گه‌وره ده‌بێت ڕه‌نگه کاریسه‌یه‌ک به سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌دا بێنێت.
سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ریی له به‌ریتانیادا
له وڵاتی به‌ریتانیا خه‌ڵکێکی زۆ‌ری بێگانه‌ی تێدا ده‌ژێت، زمانێکی ئێجگار له‌م وڵاته‌دا قسه‌ی پێده‌کرێت ، که‌ڵچه‌ری جیاجیا ، نه‌رێتی جیاجیا ، دین‌و باوه‌ڕی جیاجیا لێره‌دا زۆر به‌یه‌کدا چوه ڕه‌نگه که‌م نه‌ته‌وه هه‌بێت خه‌ڵکی لێره نه‌بێت. خودی له‌نده‌ن به‌شارێکی کۆسمۆپۆلیتانه دراوه‌ته قه‌ڵه‌م به‌حوکمی هه‌بوونی بێاگانه‌یه‌کی زۆر زۆر که تێیدا ده‌ژێت. گه‌لێک نه‌ته‌وه یا که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌کان زیاتر له سه‌ده‌یه‌که جێی خۆیان کردۆته‌وه و خۆیان به هه‌موو کوڵتورو زمان و دین‌و بڕوایانه‌و ، سه‌پاندوه . خه‌ڵکی بێگانه لێره به ڕه‌ش پێست‌و غه‌یره ڕه‌ش پێسته‌وه ، تاکه‌کانیان که‌ڵچه‌ری ئه‌م وڵاته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کردوه‌و ناو‌و ناو بانگی ئێره‌ی به‌رز کردۆته‌وه له سه‌رتاپای مه‌جاله‌کانی ژیاندا وه‌کو مۆسیقا و گۆرانی، چه‌شنه‌کانی سپۆرت‌و میدیا به‌هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ، هونه‌رو دانس ، له شوێنه حکومیه‌کانو نا حکومیه‌کاندا پایه‌و پله‌ی به‌رزیان هه‌یه، له په‌ڕله‌ماندا، له به‌شی خویندن‌و ڕۆشنبیری دا، له خه‌سته‌خانه‌و به‌شی ته‌ندروستی دا، له به‌شی ئابوری دا، له گه‌لێک شوێنی تردا ڕۆڵی گه‌وره گه‌وره ده‌گێڕن. هه‌مو ئه‌مانه وای له ده‌وڵه‌تو شوێنه ئه‌هلیه‌کانو هه‌تا تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ش کردوه که کارێکی ئاسان نه‌بێت گه‌ر بیانه‌وێت فه‌رامۆش بکرێن یا بخرێنه په‌راوێزه‌وه. وا‌ته بونیان به‌م به‌هێزێوه بوه‌ته خۆ فه‌رز کردنیان به سه‌ر ده‌وڵه‌تو کۆمه‌ڵگاکه‌شدا بۆیه بوه‌ته ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت که به‌مه بزانێت‌و حسابی بۆبکات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، هۆیه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت چه‌ند سیساسه‌تێکی ڕه‌چاو کردوه که له هه‌مویان گرنگ تر دوانیانه که یه‌که‌میان سیاسه‌تی نه‌هێڵانی جیاوازیه دووهه‌میان سیاسه‌تی فره‌كه‌ڵچه‌ریه.
ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم هی دووهه‌میانه که سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ریه ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئه‌وه‌نده‌ی من پێی بزانم خزمه‌تی لایه‌نه سه‌لبیکه‌ی پێده‌کرێت زیاتر له ئیجابیه‌که‌ی که ڕه‌نگه هه‌ر خودی سیاسه‌ته‌که هه‌ڵه بێت به‌و شێوه‌یه‌ی که به‌ڕێی ده‌که‌ن له ئیداره‌و موئه‌سه‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، بێگومان د‌وای ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌م خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت حوکم بدات‌و باش‌و خراپیه‌که‌ی لێکبداته‌وه .
سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ری به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه یانی ڕێنه‌گرتن له که‌ڵچه‌ره‌کانی تر‌و ئاشنا بوو‌ن پێیان ، به‌ڵام قسه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌ڵچه‌ره‌کان به‌هایان وه‌کو یه‌ک نیه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو شته‌کانی ئه‌و که‌ڵچه‌رانه‌ش شایانی ڕێز لێگرتن نیه. هه‌ر لێره‌دا ده‌توانم په‌نجه بۆ دوان ڕاکێشم، یه‌که‌میان که‌ڵچه‌رو ڕه‌فتاری کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف که تا ئێستاش زۆر ئافره‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن باوک‌و براو که‌سو کاریانه‌وه ده‌کوژرێت. 3 كچی گه‌نجی کورد به‌ناوی هێشو و به‌نازو تۆله‌ی که ده‌نگێکی زۆ‌ری له سه‌رتاپای میدیا به‌یتانیدا دایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می دادگایی کر‌دنی بکوژه‌کانیاندا که توله‌ی 15 ساڵان پاش 10 ساڵ کوشتنی تا ئێستاش ته‌رمه‌که‌ی نه‌دوزراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌کانی ده‌وڵه‌ت ساڵانه 12 ئافره‌ت له به‌ریتانیادا له‌سه‌ر شه‌ره‌فو نامووس ده‌کرێنه قربانی . هه‌ڵبه‌ته ژماره‌که له‌مه زیاتره چونکه گه‌لێک که‌سه‌ر نگون ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت پێی نازانێت‌و که‌سو کاریشیان پۆلیس ئاگادار ناکه‌ن ئه‌مه جگه له‌وانه‌ش که به زۆر ده‌یان به‌نه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان‌و له‌وێ له ناویان ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه، نامرۆیانه، لێره له به‌ریتانیا به‌رده‌وامه‌و باوه، تازه و به‌م تازه‌کیه ده‌وڵه‌تو پۆلیس خه‌ریکن به جدی وه‌ری گرن ، پێشتر ئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بایاخی پێنه‌ده‌درا ئه‌گینا گه‌لێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته قوربانی شه‌ره‌ف، ئێستاله ژیاندا بوو‌ن ، که‌یه‌کێک له‌وانه توله‌و به‌ناز بوو‌ن .
نمونه‌ی دووهه‌م خه‌ته‌نه کر‌دنی کچانی خێزانه موسوڵمانه‌کانه ، له هه‌مویان زیاتر ئه‌فه‌ریقیه‌کانو له ناو ئه‌وانیشدا سۆماڵیه‌کانن. ئه‌م سزا‌و ئه‌تک کردنه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌و که جاری واش هه‌یه که که‌شف ده‌بێت بۆ ئه‌و کارماندانه‌ی که له له‌خه‌سته‌خانه‌کاندا کار ده‌که‌ن، Social Services دائیره‌ی سۆشیال سیرڤس کار ده‌که‌ن ناتونن خه‌به‌ری پۆلیس‌و ده‌وڵه‌تیان لێبده‌ن چونکه: یه‌ک بڕوایان به ته‌ده‌خولی جدی پۆلیس‌و ده‌وڵه‌ت نیه دووش ده‌ترسن به‌وه‌ش تاوانبار کرێن که ئه‌مان له مانای فره که‌ڵچه‌ری تێناگه‌نو ڕێزی لێناگرن ئه‌مه‌ش یانی به‌ئاگانه‌بوون له گرنگی به‌شێک له ئیشه‌که‌یان که دواتریش ڕه‌نگه ببێته هۆی له ده‌ست دانی کاره‌که‌یان .
ئایه ئه‌و که‌ڵچه‌ره به‌های هه‌یه؟ ئایه شیاوی ڕێز لێگرتنه یان ڕه‌جم کردن‌و له‌سه‌ر نوسین‌و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ دایک‌و باوک‌و که‌سوکاری نزیکی کچه‌که‌دا؟ ئه‌مانه یه‌کێکن له چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌یڕه‌و کر‌دنی سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ری.
خاڵێکی تری خراپی فره که‌ڵچه‌ری ، یا به‌خراپ به‌کار هێنانی، دابڕ کر‌دنی کۆمۆنێتیه‌کانی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌واییه‌کانه له یه‌کتری و له کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ، ته‌ریک بوون‌و نه‌گونجاندنی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌و خۆنه‌زانین به تاکێک لێی ، په‌یڕه‌و کر‌دنی نه‌رێته خراپ‌و باوه‌کانی خۆی ، مانه‌وه به‌مێشکێکی داخراوه‌وه به قو‌بوڵ نه‌کردنی هیچ شتێکی تر بێ له‌وه‌ی خۆی. که ئه‌مه حاڵمان بێت ئیدی چۆن ده‌توانین تێکه‌ڵاوبین به‌م کۆمه‌ڵگایه، له کاتێکدا که ئێمه خۆمان به پاکترو باشتر‌و که‌ڵچه‌رمان به به‌ها تر‌و ، خوێندن‌و مه‌عریفه‌مان به گرنگ تر‌و ، کولتور‌و دینمان به‌به‌رز تر بزانین.
ئه‌م تاوانانه هه‌موی له ژێر سێبه‌ری فره که‌ڵچه‌ریدا خۆی حه‌شار ده‌داو خۆی ده‌پارێزێت، یاله‌ژێر ناوی فره که‌ڵچه‌ریدا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڕای من فره که‌ڵجه‌ری له بری ئه‌وه‌ی کۆمێتیه‌کانی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می خه‌ڵکانی ئێره‌دا به‌یه‌که‌وه گرێ بدات‌و به یه‌که‌وه خه‌باتیان ڕێکخه‌ن بۆ ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که گه‌ڕه‌که‌که‌کانیان، یا لادێکه‌یان، یا شاره بچکۆله‌که‌یان ، ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه ، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ریه کارێکی وای کردوه‌و واده‌کات که‌کۆمێتیه‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌م پێکردن له‌گه‌ڵ یه‌کدا نه‌گونجێنو دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م فره‌که‌ڵچه‌ریه توانای ڕه‌خنه‌گرتنی له بیروباوه‌ڕ نامێنێت، ئه‌م که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییانه له کێبڕکێی یه‌کتریدا ده‌مێننه‌وه ، له جه‌نگێکی به‌رده‌وام دان دژ‌ی یه‌کتری تاکو بیسه‌لمێنن که که‌ڵچه‌ری ئه‌مان باشتر‌و به‌هادارتره له‌وانه‌ی تر.
له سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ریدا په‌یڕه‌و که‌رانی ئه‌م سیاسه‌ته ناتوانن دژایه‌تی نادادپه‌روه‌رێتی کۆمه‌ڵایتی بکه‌ن که ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری هه‌مو کێشه‌یه‌که. چونکه هه‌وڵی به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌رێتی هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ به‌های مرژۆڤو گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ به‌هاکه‌ی ، ئه‌مه‌یه هه‌وڵدان له پێناوی کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیانه‌دا. په‌یڕه‌وکه‌رانی سیاسه‌تی فره که‌ڵچه‌ری له پێناوی به‌ڕێکردنو به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م موهیمه‌دا چاو له له‌و توند‌و تیژیه ده‌نوقێنن که که له نێوان خودی خه‌ڵکانی ڕه‌ش پێستدا هه‌یه یا له نێوانی موسڵمان‌و موسوڵماندا هه‌یه جا ناکۆکیه‌که له‌سه‌ر کێشه‌ی وڵاتگه‌ری بێت یا مه‌زهه‌ب گه‌رێتی، که زۆر جار بوه‌ته یا ده‌بێته هۆی کوشتن.
با له‌دمی هه‌نانه سه‌دیقی که سه‌ر به گروپی (Women Against Fundamentalism ) که یه‌کێک بوو له‌و گرۆپانه که بۆ به‌رگری کردن له سه‌لمان ڕوژدی دروست کرابوو وتی ” ژنان به زۆر ئیجبار ده‌کرێن که شوبکه‌ن به که‌سێک که بۆیان دیاری ده‌کرێت ، ده‌ر ده‌کرێن و بێخانوو به‌ره ده‌بن، خزمه‌ت گوازاری په‌روه‌رده‌و خوێنده‌واریان لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت. که‌ڵچه‌ری هه‌مه ڕه‌نگه فه‌شه‌لی هێناوه . یارمه‌تی نه‌دانی ژنان له‌م کێشانه‌داو خۆتێهه‌ڵنه‌قرتاندن له‌مانه‌دا، بۆ ئه‌وان ئه‌مانه هه‌موی به‌شێکه له كه‌ڵچه‌رو دین و ده‌بێت قه‌بوڵ بکرێت. یاسای دژه ڕه‌یسسزم ڕێگا به‌به‌رده‌وام بوونی هه‌موو ئه‌مانه ده‌دات ، چونکه لا‌ی ئه‌مان جه‌نگ دژ‌ی ڕه‌یسیسزم کرۆکی خه‌باته‌که‌یه…” لاپه‌ڕه 354 له کتێبی Why I am not a Muslim , له نوسینی Ibn Warraq .
هه‌ر له‌و کتێبه‌دا Ibn Warraq له‌لاپه‌ڕه 358 دا ده‌ڵێت ” چۆن قوتابخانه‌کان ده‌توانن سه‌که‌وتن له به‌یه‌که‌وه هه‌ڵکردن ، تێکه‌ڵاو بوونی منداڵانی خه‌ڵکانێک که هاتوونه‌ته ئێره ( به‌ریتانیا) به‌ده‌ست بهێنن که له کاتێکدا مامۆستاکان وه‌ختێکی زۆ‌ری خۆیان له پۆلدا ده‌به‌نه سه‌ر به په‌نجه‌ڕاکێشان له ستایش کر‌دنی جیاوازیه‌کان له ڕه‌چه‌ڵه‌کو نه‌ته‌وایه‌تیو دین‌و مه‌زهه‌ب له‌ناو قوتابیه‌کاندا، له‌پاڵ هاندانی هه‌مان منداڵان‌و دایک‌و باوکیان که سور بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان که‌دژایه‌تی شته هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی تێکه‌ڵاو بوون‌و به‌یه‌که‌وه هه‌وه‌ها هه‌ڵکردن به‌یه‌که‌وه ده‌کات . لێک جیا بوونه‌وه‌ی ته‌واوی دین‌و ده‌وڵه‌ت له به‌ریتانیادا وجودی نیه و یاسا داوا له قوتابخانه‌کان ده‌کات که به جه‌ماعی به کاری ته‌قوا کردن ، یا ئیعجاب بوو‌ن، یا ده‌ربڕینی هه‌ستو نه‌ست ،له ژێر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و به‌ناوی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه هه‌ستن ، فه‌لسه‌فه‌ی (Act as Collective Worship) فره که‌ڵچه‌ری، که ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی به ته‌عاروفی ئیسلامی‌و پڕۆپاگه‌نده‌ی ئیسلامیانه له پۆله‌کاندا ، ده‌شکێته‌وه”
هه‌ر ئه‌م نوسه‌ره ڕای وایه‌و کتێبه‌که‌شی به‌وه کۆتایی دێنیت و ده‌ڵێت ” ….له‌به‌ر ئه‌وه دوا مه‌عره‌که مه‌رج نیه له‌نێوانی ئیسلام‌و ڕۆژئاوادا بێت، به‌ڵکو له نێوانی ئه‌وانه‌دا ده‌بێت که سه‌ربه‌سستی ده‌نرخێننو به‌هاکه‌ی قه‌بوڵ ده‌که‌نو ئه‌وانه‌ی که نایکه‌ن” لاپه‌ڕه‌ی 360 .
که ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی فره که‌ڵچه‌ریه یا که‌ڵچه‌ری هه‌مه‌ڕه‌نگه‌یه، ئه‌ی که‌واته بۆچی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی ئه‌مه ده‌کاتو قه‌بوڵی هه‌موو لایه‌نه سلبیه‌کانیشی ده‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نیه‌و ته‌نها سیاسه‌ت مه‌دارانی به‌ریتانیا خۆیان له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌سگا سیخوڕیه‌کانیدا ده‌توانێت ئه‌و وه‌ڵامه بداته‌وه . به‌ڵام هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌ش مافی خۆمانه که له ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه له‌م پرسیاره بڕوانین. به‌ڕای من ئه‌م سیساسه‌ته خزمه‌تێکی گه‌ڵیك گه‌وره‌ی 3 مه‌سه‌له ده‌کات یا 3 هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه که ئه‌مانه‌یه : مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان، مامه‌ڵه‌و بازرگانی (بزنس) هه‌روه‌ها هێڵانه‌وه‌ی کۆمۆنێتی موسوڵمانان له به‌ریتانیادا به گه‌مژه‌یی، ئه‌مه بێله‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت که‌ڵکێکی زۆر گه‌وره ده‌بینێت له دابڕ بوونی سه‌رجه‌م ئه‌م کۆمۆنێتیانه له یه‌کدی بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسی یانی به دوور گرتنی ئه‌مانه له سه‌پۆرت کر‌دنی ئه‌و خه‌ڵکانه یا ئه‌و به‌شانه‌ی که ده‌که‌ونه بار‌و زروفی مانگرتن‌و خۆپیشاندان‌و به‌رهه‌ڵستی کر‌دنی ده‌وڵه‌تو کۆمپانیا گه‌وره‌کان.
ئیسلام و سه‌ربه‌ستی، ئیسلام و مافی مرۆڤ
له به‌شی کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت له سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ئیسلام و ئه‌وه‌ی که به‌ناوی بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ مافی مرۆڤ که‌له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوکانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و قه‌بوڵ کراوه، بدوێم، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت گه‌ر به کورتیش بێت هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له زانایان‌و پیاوانی سیاسی ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانیش ، ده‌ر بخه‌م یا باس بکه‌م.
گومانی تیانیه که ئه‌مڕۆ پێناسه‌یه‌ک هه‌یه بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌مو مه‌جاله‌کانی ژیان‌و ناو کۆمه‌ڵگادا که ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه وه له شاری جنێڤ درافت کراوه دوا تریش زۆربه‌ی زۆ‌ری هه‌مو ووڵاتان ڕازی بوو‌ن له سه‌ری له ژێر ناوی Universal Declaration of Human Rights (UDHR) The . هه‌ڵبه‌ته مه‌رج نیه که هه‌موو وڵاتان په‌یڕه‌وی بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌و پێناسه‌یه هه‌یه‌و ئه‌وه‌شی که په‌یڕه‌وی نه‌کات نا‌توانیت نکوڵی لێبکات، یا به‌ئاشکرا بڵێت من پێشێلی ده‌که‌م، به‌ڵکو هه‌میشه نه‌هی تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن که دژ به‌هه‌قی مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی ده‌یکه‌ن.
گومانیش له‌وه‌دا نیه که پێناسه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری له سه‌ر مافی مرۆڤ‌و سه‌ربه‌ستیه‌کانی له‌لایه‌ن که‌سانو زانایانی ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌ته‌کانیشیانه‌وه ، نیه . هه‌ر بۆیه ده‌بینین که‌هه‌ر یه‌که‌یان له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه لێی ده‌ڕوانن، وا‌ته مه‌رج نیه که هه‌مویان له گه‌ڵ بانگهێشه‌ی ئیسلامی بن بۆ مافی مرۆڤ The Universal Islamic Declaration of Human Rights (UIDHR) ڕیککه‌وتبێتنو ڕێکبکه‌ون – دواتر به‌به‌ڵگه‌وه دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه- چونکه ئیسلام لێکدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری مه‌بده‌ئیانه‌ی نیه له قه‌بوڵکردنی مافی مرۆڤ یا ببێته یارمه‌تی ده‌رو پشتگیری که‌ری ئه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا باوه‌وه ئیتیفاقی له‌سه‌ر کراوه. ئه‌مه بێله‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی یا ئابوری‌و سیاسی له وڵاتان‌و حوکمڕانانی ئیسلامی دا، پرنسپڵه‌کانی ئیسلام‌و دینی ئیسلامی گه‌نده‌ڵ کردوه، له باشترین حاڵه‌تدا له هه‌ندێک مه‌جالدا بڕێک له مافه‌کانی مرۆڤ قه‌بوڵده‌کرێت ئه‌ویش به‌به‌ندو مه‌رجێکی زۆره‌وه، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت دین به هه‌ر 3 به‌شه‌که‌یه‌وه : ئیسلام، مه‌سیحی یا جووله‌که دینی پیاوه ، دینی نێرینه‌یه ، که‌له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر گرانه دان به مافی به‌شه‌که‌ی تری مرۆڤ دا بنێت. هه‌ر بۆیه ته‌فسیری مافی مرۆڤ له‌لایه ده‌وڵه‌تی ئێران‌و ئایه‌توڵاکانه‌وه جودایه له میره‌کانی سعودیه‌و که‌نداو یا زانکۆی ئه‌زهه‌ر یا درافته‌کانی مافی مرۆڤ هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه له قاهیره وه تاده‌گاته که‌سه ناسراوه‌کانی تر.
بۆ نمونه ڕای خومه‌ینی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ئه‌مه بوو ” ئه‌وه‌ی که ناوی مافی مرۆڤی لێده‌نێن ، شتێک نیه جگه له کۆکردنه‌وه‌ی ( به‌ڕێکردن) ی چه‌ند یاسایه‌کی گه‌نده‌ڵ که‌له لایه‌ن زایونیزمه‌وه دامه‌زراوه بۆ هه‌ره‌س هێنانی دینه ڕاسته‌قینه‌کان” لاپه‌ڕه 35 Islam and Human Rights , Fourth Edition, By Ann Elizabeth Mayer
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نئیش له‌و سه‌رده‌مه‌ی که سه‌ره‌ک کۆمار بوو ووتی” گه‌ر بته‌وێت بزانیت چی هه‌ڵه‌یه‌و چی ڕاسته ئێمه په‌نا نابه‌ینه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، به‌ڵکو په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر قورئانی پیرۆز. بۆ ئێمه بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤ ،The Universal Declaration of Human Rights ، شتێک نیه جگه له شتی هیچوپووچ که‌له‌لایه‌ن شوێن که‌وتووه‌کانی شه‌یتانه‌وه کۆکراونه‌ته‌وه” هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی هه‌مان سه‌رچاوه.
مه‌لیک فه‌هدیش سه‌باره‌ت به‌و زه‌غته‌ی که له سه‌ری بوو له کر‌دنی جۆرێک له ڕیفۆرم‌و ڕێگه دان به خه‌ڵکانی وڵاته‌که‌ی تاکو هه‌ر هیچ نه‌بێت چه‌شنێک له ئازادی و سه‌ربه‌ستیان هه‌بێت ، ده‌ڵێت ” ئه‌وسیسته‌مه دیمۆکراتیه‌ی که ئیمڕۆ له جیهاندا له‌ئارادایه و ده‌یه‌وێت ببێته سیسته‌مێکی باو، نه‌شیاوه‌و بۆخه‌ڵکانی ناوچه‌که‌ی ئێمه ده‌ست نادات . پێکهاته‌ی خه‌ڵکانی ئێمه جیایه‌و جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵکانی تری جیهاندا. ناتوانین ئه‌و ته‌ریقه‌یه‌ی که‌له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له‌وڵاتانی تردا به‌کار ده‌هێنرێت ته‌تبیقی بکه‌ین به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌کانماندا. ئێمه بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامیمان هه‌یه که ده‌ستورێکه به‌کامیلی یه‌کگیره له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌که‌ماندا. به‌بڕوای من دیمۆکراسی ڕۆژئاوایانه ڕه‌نگه له وڵاته‌کانیاندا بگونجێت به‌ڵام بۆ وڵاتی ئێمه ده‌ست نادات” لاپه‌ڕه 45 هه‌مان کتێى.
له‌ووڵاتی ئه‌فغانستانیش له‌سه‌رده‌می تالیبانه‌کاندا هیچ جۆره‌سه‌ربه‌ستیه‌ک بۆ پیاویش نه‌مابووه ، ئه‌وه هه‌ر باس له سه‌ربه‌ستی ژنان هه‌ر نه‌ده‌کرا. ئه‌فغنستان که به به‌راورد له گه‌ڵ سه‌رجه‌می وڵاتانی ئیسلامی‌دا زۆر له‌پێش هه‌مویانه‌وه بوه نه‌ک هه له سه‌رده‌می نه‌جیبوڵادا بگره له ساڵانی چله‌کانیشدا . له ساڵانی 64 و 65 دا ئافره‌ت هه‌ڵبژێرراوه بۆ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان، ئه‌م وڵاته له سه‌رگه‌رمی گه‌شه‌کردندا بوو له ساڵانی حه‌فتاکانو سه‌ره‌تای سه‌رده‌می حوکمی نه‌جیبوڵاشدا ، به‌ڵام له ساڵی2001 دا د‌وای ڕاونانی تالیبان‌و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی “دیمۆکراسی” گه‌رچی له ده‌ستوره‌که‌یدا له ئه‌رتیکه‌ڵی 22 باس له یه‌کسانی هاو‌وڵاتیان ده‌کات ، پیاو یا ژن ده‌بێت مافی خۆیان هه‌بێت له‌به‌رده‌م یاسادا به‌ڵام له ” ئه‌رتیکه‌ڵی 3 و 4 دا ده‌ڵێت هیچ یاسایه‌ک نابێت دژایه‌تی بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی دینی موقه‌ده‌سی ئیسلام بکات ، که‌واته لێره‌دا ئاشکرا نیه که‌سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی مافی مرۆڤ چۆن له ئیسلامدا ته‌به‌نی یا حوکم ده‌کرێت” لاپه‌ڕه 112 ، هه‌مان سه‌رچاوه.
له ووڵاتی سۆدانیشدا چ له سه‌رده‌می جه‌عفه‌ر نومه‌یریدا 1983 بۆ 1985 چ له سه‌رده‌می عومه‌ر به‌شیریشدا سه‌ربه‌ستیه‌کانی مرۆڤ ور‌ده ور‌ده ته‌سککرایه‌وه تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی که له‌وێش وه‌کو گه‌لێکی تری وڵاتانی ئیسلامی له ڕوانگه‌ی دین‌و شه‌ریعه‌ی ئیسلامیه‌وه ته‌ماشابکرێت، به‌تایبه‌ت که‌دێته سه‌ر سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت. بۆیه جێگای سه‌رسوڕمان نیه که هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا له کاتێکدا گه‌ر ڕێکخراوێکی پارێزگار‌ی له مافی مرۆڤ گه‌ر به‌ناویش هه‌بووبێت دواتر یاساخ کراون‌و کارمه‌نده‌کانیشیان ، هه‌ندێکیا دوور خراونه‌ته‌وه یا به نهێنی فڕێنراونو سه‌رنگون کراون. بۆ نموونه به‌شیری له سۆداندا به‌و ڕێکخراوه‌ی که‌هه‌بوو قایل نه‌بوو هه‌ڵی وه‌شانده‌وه‌و یه‌کێکی تری له جێیدا دروست کرد که‌وه‌کو خۆی له مافه‌کانی مرۆڤ بڕوانێت‌و له ئه‌وامیره‌کانی ئه‌ویش ده‌ر نه‌چێت. له ئێرانیشدا له د‌وای ئه‌وه‌ی که به شۆڕش ناو نرا له‌سه‌ره‌تادا وا‌ته پێش ئه‌وه‌ی که “ڕاپه‌ڕین” له‌بار ببرێت و حکومه‌ت خۆی قایم بکات‌و ده‌سگا ده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌کو هێزی سه‌ربازیی، پۆلیس ، سیخوڕی، به‌سیجو پاسدار، پێک بهێنێتو خۆیان بگرن، وه‌کو هه‌موان ده‌زانین به ده‌یه‌ها ڕێکخراوی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو پیشه‌ییه‌کانو ، رێکخراوانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی مافی مرۆڤدا له غیابی داموده‌سگایه‌کی دیکتاتۆری و هه‌بونی، جۆرێک له‌سه‌ربه‌ستیو ئازادی دروست بوو‌ن به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر زوو به‌رشه‌قی دیکتاتۆریه‌ت که‌وتنو دواتریش وا‌ته له ساڵانی 1981 و 1982 دا ڕیكخراوه مه‌ده‌نیه‌کانو مافه‌کانی مرۆڤ‌و دادی کۆمه‌ڵایه‌تیو له پاڵ یاساناسه‌کانو مرۆڤه ده‌رکه‌وتوه‌کانی سه‌ر به‌ڕێکخراوه‌کان ، هه‌مویان یاساخ کران‌و باجی خۆیانیان دا .
له ئێران‌دا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌له ئه‌رتیکاڵی 4 ی ده‌ستوری ئێرانی‌دا باس له پله به پله کر‌دنی به ئیسلام کردن ده‌کات، تاکو ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێک بێت بۆ که‌م کردنه‌وی سه‌ربه‌ستیه‌کانو به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنیان. له‌م ئه‌رتیکه‌ڵه‌دا ده‌ڵێت ” هه‌موو ده‌سگامه‌ده‌نیه‌کان ، پاره‌و پول، ئابوری ، ئیداره‌کان، که‌ڵتور ، له‌شکرو هێزی سه‌ربازی، یاسیاسیه‌کانو یاسا‌و ڕۆڵه‌کانی تر ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ستانده‌رو پرنسپه‌کانی ئیسلام، دا بمه‌زرێت. ئه‌م پرنسپانه‌ش به ڕه‌هایی و به ته‌واوی به جێده‌هێنرێت، به‌جێده‌هێنرێت له هه‌موو ئه‌و ئه‌رتیکه‌ڵانه‌ی که له‌ده‌ستورو دا هاتوه‌و هه‌ره‌ها له هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ڕۆڵانه‌ی که هه‌یه، که حوکمه‌کانی له‌لایه‌ن دادگای ئیسلامییه‌وه‌وه و The Guardian Council حوکم له‌م کاروبارانه‌دا ده‌دات.. که‌ئه‌م دادگا‌و حوکمانه‌ش ده‌بێت به‌پێی ئه‌رتیکاڵی 110 له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ڕۆحی و دینیه‌وه دابنرێت‌و هه‌ر ئه‌مانیش سه‌ڵاحیه‌تی ڕه‌هایان پێدراوه که بڕیاری ئه‌وه بده‌ن که چ یاسایه‌ک له‌گه‌ڵ یاساکانی ئیسلام دا ده‌گونجێت” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 38 .
ئایه‌توڵای خومه‌ینی هیچ وه‌ختێک مساوه‌مه‌ی نه له سه‌ر ده‌قه‌کانی قرئانو نه له‌سه‌ر وته‌و بێژه‌کانی په‌یامبه‌ر نه‌کردوه ، ئه‌م ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر له‌و درافتانه‌شی که له سه‌ر مسه‌له‌ی مافی مرۆڤ به‌بۆچونی قورئاننو دینی ئیسلامی که هه‌قی ڤیتۆی هه‌بوو، ڕازی نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌م ئه‌یشی ویست له بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤدا ده‌وری ئه‌ساسی هه‌بێت و داوای ده‌کرد که ئه‌ویش له‌سه‌ر بناغه‌ی قورئان‌و دینی ئیسلامی بنوسرێته‌وه . هه‌ر به ته‌نها ئه‌م نه‌بوو که ئه‌مه‌ی ئه‌ویست، به‌ڵکو هه‌میشه گه‌لێکی تر له مامۆستا‌و زانایانی ئیسلامی له پاڵ هه‌ندێک له فه‌رمان ڕه‌وایاندا به هیچ یه‌ک له‌و درافتانه ڕازی نه‌ده‌بوون، له‌کێشمه‌کێشی ئه‌وه‌دا بوو‌ن که‌لێی بقرتێنن تاکو به‌ئیسلامی تری بکه‌ن یا ئه‌وه‌ی که خۆیان ده‌یان ویست شوێنی ئه‌وانه‌ی تری پێبگیرێته‌وه . چونکه به‌رده‌وام ئه‌مان مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌ستیو مافی مرۆڤیان به ته‌عه‌داو ته‌حه‌دا له‌ئیسلامو عه‌قیده‌ی ئیسلامی زانیوه‌وه پێیان قه‌بوڵ نه‌کراوه ، ئالێره‌دا بوو که خومه‌ینی ده‌یویست که بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی ئێرانی بێت ، ده‌ی وت ” ده‌مه‌وێت ئه‌و له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامیه‌وه بنوسرێته‌وه تاکو ده‌ستورێکی ئیسلامیانه بهێنرێته کایه‌وه . نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانێکه‌وه که کاریگه‌ری بێگانه‌یان له‌سه‌ره‌و باوه‌ڕیان به ئیسلام نیه” هه‌مان سه‌رچاوه ڵاپه‌ڕه 83.
بۆ زیاتر پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له دینی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی دا ڕایه‌کی یه‌کگرتو نه‌بوه له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستیه‌کانی مرۆڤ، ده‌بێت ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش ببینین که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه که‌سانی به‌تواناو ناودار هه‌بووه که‌ئیجتیهادێکی زۆریان کردوه له‌و دینه‌دا ، له هه‌ندێک مه‌جالدا زۆر ئه‌هوه‌نتر بوو‌ن له خومه‌ینی و هه‌ندێک که‌سانی تر، که دواتر دێمه‌وه سه‌ریان. بۆنموونر هه‌ر له ئێران‌دا له‌سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی که ناوی شۆڕشی لێنراو که به ڕای من گه‌ر ناوی ڕه‌ده‌ی لێنه‌نێن له‌و په‌ڕی حاڵه‌تدا ده‌توانین بڵێین هه‌وڵێکی شۆڕشگێرانه‌ی له‌بار چوو، ئایه‌توڵای ته‌له‌قانی بوو که‌له مه‌سه‌له‌ی ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا که‌وته به‌یه‌کدا دان‌و دژواره‌وه له گه‌ڵ خودی خومه‌ینیو گه‌لێکی تریاندا ، سه‌رئه‌نجامه‌کاشی به دوور خستنه‌وه و کاڵکردنه‌وه‌ی ناو‌و ناوبانگی کۆتایی هات . تاڵه‌قانی ئیسلامی به موافیقی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانی، بۆئه‌مه‌ش ئه‌م ئیدانه‌ی سه‌رکوتکه‌ران و داپڵۆسه‌رانی ده‌کرد ، له‌کاتێکدا خومه‌ینیو ده‌سته‌و دایه‌ره‌که‌ی ده‌یانویست که سنور بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادیه‌کانی تاکه‌کانی مرۆڤ دانێن که‌له‌و هه‌وڵه شۆڕشگێرانه‌ی شوباتدا گه‌رچی سه‌ری نه‌گرت به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک به ده‌ست هێنرابوون. Anne Mayer له کتێبه‌که‌یدا له لاپه‌ڕه 34 دا له‌سه‌رتاڵه‌قانی واده‌ڵێت ” ئیسلامی به کاروانێکی سه‌ربه‌ستی هێنه‌ر ده‌زانی ، له‌ڕه‌چه‌ڵه‌کدا به دینێکی بێمزه‌ڕه‌تی سالمی ده‌زانی سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌و ته‌سککردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستیکانی تاک ، که‌ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ڕه‌سمیه‌وه که پاساوی ته‌سککردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستیه‌کانی ده‌دا ، دوور بوو . ئه‌م ڕای وابوو که‌چینی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران‌دا کار بۆبه‌رژه‌وندیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌به‌کار هێنانی پێناسه‌ی (ئیسلام) بۆ به عه‌بد کردن‌و به‌کارهێنانی هه‌ژاران ……گه‌رچی تاڵه‌قانی باسی له مافی مرۆڤ نه‌کردوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که‌ئیسلام و مه‌ده‌نیه‌ت و مافه سیاسیه‌کان هاوپه‌یمانێتی سروشتی یه‌کترن“
که‌سێکی دی ناوداری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئێران ، که‌ئایه‌توڵای مونته‌زیری بوو ، که‌که‌سی دووهه‌م بوو ، وا‌ته پاش خومه‌ینی ئه‌و بوو زۆر موخالیف بوو به ناوه‌رۆکی ده‌ستوری ئیسلامی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش که‌وته به‌ر فشار‌و به‌یه‌کداداندا له‌گه‌ڵ خودی خومه‌ینیو باقیه‌که‌ی تریان ، له کۆتایی ژیانی خومه‌ینی دا، له چوارچێوه‌ی خانوه‌که‌ید به‌ندیان کردا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه م هه‌ر له‌قسه‌ی خۆی نه‌که‌وتو له ساڵی 1997 دا ڕه‌خنه‌ی له نادیمۆکراسێتی ئێران ده‌گرت، ئه‌و وێڵی ئایدۆلۆجی ئیسلامی بوو ، ئه‌و ده‌یگوت یاسای ئیسلامی، دادگای ئیسلامی‌و ده‌سگا خه‌یریه‌کان، ده‌بێت له ده‌وڵه‌ت جیابکرێنه‌وه‌و له‌ڕێگای هه‌ڵبژارنه‌وه دابنرێن. مونته‌زیری تائه‌و ساته‌شی مرد له قسه‌و ده‌ربڕینی ڕاکانی خۆی نه‌که‌وت، ته‌نانه‌ت ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا به توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که گرت به نادیمۆکراسی ده‌زانی، هه‌تا له‌و دیمانه‌یه‌یشیدا ا که بۆ قه‌ناتی 4 ، که یه‌کێکه له قه‌ناته‌کانی ته‌له‌فزوێنی به‌ریتانی ، ساز درابوو، ڕای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دووپات کرده‌وه.
هه‌ڵبه‌ته زۆرکه‌سانی تر بوون‌و هه‌ن که‌له‌ناو ئیسلامدا که هه‌مان ڕای تاڵه‌قانیو مونته‌زیریان هه‌بووه . به‌ڕای من ئه‌مانه هه‌موو ئیجتیهادی خۆیان بووه که له‌دیندا کردویانه . ئه‌مان ئیسلامیان وه‌کو دینێک، بیروباوه‌ڕێک بۆ ته‌قواکردن له نێوانی خۆیان‌و خوای خۆیاندا، بینیوه. وه‌کو وتم ئه‌مه ئیجتیهادی خۆیانه له دینداو بیر‌و بۆچونی خۆیانه سه‌باره‌ت به‌و دینه ، ئه‌مان وادین لێکده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌قه‌کانی قورئان قه‌تعین وا‌ته یا ڕه‌ش یا سپی ، قورئان ده‌توانرێت ته‌رجومه بکرێت به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌ڵام به ڕای من ناتوانرێت ته‌فسیر بکرێت چونکه به‌پێی ئیسلام قورئان زاده‌و به‌ربومی مپێشکی مرۆڤ نیه ، بگره هی خوایه‌و خواش نه‌ده‌نگی هه‌یه‌و نه‌ڕه‌نگی هه‌یه‌و نه جنسیشی هه‌یه، تۆ نا‌توانیت لێکدانه‌وه یاته‌فسیر بۆ نوسینێکی وا بکه‌یت که‌له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه نه‌نوسرابێت . هه‌روه‌ها خوا نوسینی تری نیه تاکو لێی وردببیته‌وه‌و به‌راوردی سوره‌ت به سوره‌ت یا دێڕ به دێڕ ی بکه‌یت گه‌ر له‌ده‌قێککدا شتیکی غامزت به‌رچاو که‌وێت ئه‌وه بتوانیت به پێی ده‌قه‌کانی تر لێکی بده‌یته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌فتارو کردار‌و ئه‌تواری خوا نا‌بینیت تاکو له ڕێگای ئه‌مانه‌وه حوکم به‌سه‌ر ده‌قه غامزه‌کاندا بده‌یت.
با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌و مافه مرۆڤیانه‌ی که تاڵه‌قانیو مونته‌زیریو خه‌ڵکانی دی بانگهێشه‌یان بۆ کردوه‌و تا ڕاده‌یه‌کیش ژیانی خۆشیان کردۆته قوربانیشی ، کاتێک که باسیان لێکردوه باسیان له مافی مرۆڤی پیاو کردوه نه‌ک ئافره‌ت . ده‌قه‌کانی قورئان‌و وته‌و بێژه‌کانی په‌یامبه‌ریش له گه‌ڵ یارانیدا زۆر ڕون‌و ئاشکرایه سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ئافره‌ت خۆیی و کێشه‌که‌یان
به‌پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌قانیو مونته‌زیریو که‌سانی دیکه‌ی ئه‌هوه‌ن تر ( موعته‌دیل) جۆره که‌سانێکی تر هه‌بوون که ئه‌وه‌نده به قورئانه‌وه په‌یوه‌ست بوو‌ن که‌له‌سه‌ر ئه‌لفو لام‌و جیمێکی جه‌نگێکان به‌رپا کردوه. ئیجتیهادی ئه‌مان بۆ سه‌لماندنی ده‌قه‌کانی قورئان بوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له وته‌و بێژه‌کانی په‌یامبه‌ردا.
یه‌کێک له‌و که‌سه ناو دارانه ئه‌بوعه‌لای مه‌ودودیه که به‌هێچ شیوه‌یه‌ک باوه‌ڕی به مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌ت نه‌بووه‌و نیه ، گه‌ر له‌یه‌کێک له نووسینه‌کانیشیدا باسی له مافی مرۆڤ کردێت هه‌میشه په‌یوه‌ستی کردۆته‌وه به یاسای ئیسلامیه‌وه که‌ئه‌مه‌ش یانی بینینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ڕوانگه ی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی‌و ده‌قه‌کانی قورئانه‌وه. هه‌روه‌ها نه تاڵه‌قانیشو نه مونه‌زیریشو ئه‌وانه‌ی تریشیان باس له‌سه‌ربه‌ستی خه‌ڵکانی غه‌یره دین ( وا‌ته غه‌یری دینی ئیسلام) ناکه‌ن و دانی پێیادا نانێن، هه‌ڵوێسێکی واش نیشان ناده‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی دین‌و ئیمانیان بۆ دینێکی تر ده‌گۆڕن یاده‌چنه سه‌ر دینێکی تر، یا له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن زیناکردن، هه‌بوونی منداڵ له ده‌ره‌وی چوارچێوه‌ی خێزانی ژن‌و مێردایه‌تی و گه‌لێک ور‌ده شتی تریش. نه‌ئه‌مانه به مافی خودی مرۆڤ ده‌زانن و نه قه‌بوڵیشی ده‌که‌ن.
مه‌ودودی کابرایه‌کی سیساسی فێڵباز بووه، له‌و نامیلکه‌یه‌ی که سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ نوسیوێتی خۆی له قه‌ره‌ی گه‌لێک شت نه‌داوه به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی خودی مافی مرۆڤ ، ئه‌م وه‌کو زۆربه‌ی زۆ‌ری سیاسیه‌کانی تر که‌ڵه‌کچی و درۆزن بوه، نه‌یویستوه ڕوی ڕاستی خۆی ده‌رخات ، یالایه‌نه خراپه‌کانی ئیسلام‌و قورئان ده‌رباره‌ی ئافره‌تو مافی مرۆڤ ده‌رخات به‌ڵام له جێگای تردا وه‌کو نوسین‌و مه‌قاله‌و قسه‌و لێدوانی سه‌رپێی له ناو کۆمه‌ڵدا، ڕای خۆی ده‌ربڕیوه‌و له سه‌ید قوتب‌و سوڵتان حوسه‌ینی ته هبه‌ندی باشتر نه‌بوه. له‌و مه‌قاله‌ی که له‌سه‌ر Purdah (داپۆشینی ئافره‌ت) دا نوسیوێتی به‌رگری له شه‌ره‌فی خێزان کردوه .
له‌و نامیلکه‌یه یشیدا که به بناغه‌ی “مافی مرۆڤ” لا‌ی ئه‌و ناسراوه، Ann Mayer له هه‌مان کتێب‌دا له لاپه‌ره 121 دا واسه‌رنجی لێده‌داتو ده‌ڵێت ” ئه‌و وا‌ته مه‌ودودی ڕێزی له ڕوسوری ئافره‌ت ، ( کچێنیتی) گرتوه…………..ئه‌و بۆڕاگرتنی خاوێنێتی ئافره‌ت ( وا‌ته کچێنێتی) تێکه‌ڵاوێتی نه‌بوونی ئافره‌ت بووه لا‌ی، بۆئه‌مه‌ش له‌ماڵ یا له چوار دیوار خزاندیانه. ئه‌مه ته‌نها “مافێکه ” که مه‌ودودی به ئافره‌تی ڕه‌وا بینیوه. که‌ئه‌مه‌ش وا‌ته ڕێزگرتن له ڕوسورێتو کچێنێتی ، له‌ڕاستیدا به مافی مرۆڤ حساب ناکرێت، جگه له خستنه زه‌رفیانه‌وه‌و به‌ته‌وای شاردنه‌وه‌یانه له‌به‌رچاوان، یاخستنیانه ناو که‌مپێکه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهان. قسه‌کانی مه‌ودودی له پرنسپڵدا ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت”
مه‌ودودی هه‌مان هه‌ڵوێستی خراپی سه‌باره‌ت به غه‌یره دین هه بوه هه‌روه‌کو چۆن له ئافره‌ت هه‌یبووه . ئه‌و ده‌قاو ده‌ق به قورئان‌و وته‌و بێژه‌کانی په‌یامبه‌ری کاریکردوه . بۆ نمونه ڕای له‌سه‌ریان وابوه که غه‌یره دین له چاو ئیسلامدا ده‌ره‌جه دوون، پشتگیری له دانی “جوزیه” کردوه ، ڕای وابوه که غه‌یره دینه‌کان نابێت به‌شداری خزمه‌تی سه‌ربازی بکه‌ن، نابێت پله‌و پایه‌ی به‌رزیان له ئیداره‌کانی ده‌وڵه‌تدا پێبدرێت، باوه‌ڕی له به‌ڕێکردنی یا ته‌تبیق کر‌دنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی هه‌بووه به‌رامبه‌ریان، له‌گه‌ڵ جودایی و جوداخوازی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تدا بووه له‌گه‌ڵیاندا . بۆ نمونه مه‌ودودیو حیزبه‌که‌ی که Jamaat-el-Islami له که‌مپه‌ینی دژه ئه‌حمه‌دیه‌کاندا بوو‌ن ( ته‌ریقه‌ی ئه‌حمه‌دی له شانه‌ی، خه‌لیه‌ی ، ئه‌حمه‌دیه‌وه هاتوه، که دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی میرزا گوڵام ئه‌حمه‌ده که له ساڵی 1907 دا له هیندستان له دایک بووه.)
حیزبه‌که‌ی مه‌ودودی دوژمنایه‌تی سه‌ر سه‌ختی ئه‌حمه‌دیه‌کانیان کردوه ، ئه‌وه‌ی که قورئان‌و دین به ئه‌حمه‌دیه‌کانی ڕه‌وا بینیوه و مامه‌ڵه‌ی کردون ، ئه‌مانیش هه‌مان شتیان پێڕه‌وا بینیون. سه‌ره‌ک شالیارانی پێشینه‌ی پاکستان، زوڵفه‌قار ئه‌لی بۆتۆ ، زۆر که‌ڵکی له بیروباوه‌ڕی مه‌ودودیو یارمه‌تی حیزبه‌که‌ی وه‌ر گرت تائه‌وه بوو له ساڵی 1974 دا ئه‌لی بۆتۆ ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی پاکستانی سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌دیه‌کان ، ته‌عدیل کرد که ئه‌حمه‌دیه‌کان موسوڵمان نین . که زیا حه‌قیش له ساڵی 1984 دا هات ، که دۆستێکی نزیکی حیزبه‌که‌ی مه‌ودوودی بوو ، جه‌نگێکی گه‌وره‌یان دژ‌ی ئه حمه‌دیه‌کان و غه‌یره دینیه‌کان به‌رپا کرد ( بۆ به‌شێک له‌م مه‌علوماتانه سوودم له هه‌مان سه‌رچاوه وه‌رگرتوه لاپه‌ڕه‌ی 162 ).
سوڵتان حوسه‌ینی ته‌به‌ندی ، ئه‌و وه‌کو مه‌ودودی زۆر سیاسی نه‌بوه‌و نیه . ئه‌و به‌سه‌راحه‌ت ده‌ڵێت که ئیسلام دژایه‌تی یه‌کسانێتی نێوان پیاو ژن ده‌کات، ئه‌و ده‌ڵێت ” من قه‌ت سیاسه‌تم نه‌کردوه هیچیش له سیاسه‌ت نازانم یاله ناوه‌رۆکی یاعاقیبه‌ی (UDHR ) Universal Declaration of Human Rights ) که‌ڕه‌نگه هه‌یبێت. من ته‌نها له زاویه‌ی دینه‌وه به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیراسه‌ی سروشتی خودا‌و قودسیه‌تی دینه‌وه بۆ ئیسلام‌و که له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی شیعه‌دا دێته‌وه، دیقه‌ت ده‌ده‌م” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 119. ته‌به‌ندی به‌و ده‌ره‌جه‌یه سوور بوه له‌سه‌ر ته‌تبیق کر‌دنی دینی ئیسلامی کاتێک که جیاوازی هه‌بووه له له نێوانی UDHR و UIDHR بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری ئیسلامی بۆ مافی مرۆڤ (Universal Islamic Declaration of Human Rights ) ئه‌م پێی له‌سه‌رئه‌وه داده‌گرت که ده‌بێت UDHR له‌سه‌ر شێوازی ئیسلامی بنوسرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌شی له دژایه‌تی کر‌دنی ئافره‌تو کێشه‌که‌یانا بوو ، چونکه ئه‌م ڕای به‌م چه‌شنه بوو ” ژن ده‌بێت ئیتاعه‌ی مێرده‌که‌ی بکات ، داوا‌و خوازیاره‌کانی به‌جێبهێنێت، نه‌چێته ده‌ره‌وه بێپرسی، ئه‌و ده‌بێت ئاگاداری ماڵ‌و خاندوو بێت له‌گه‌ڵ که‌ره‌سه‌کانی ناو ماڵدا ، ته‌نها به ئه‌مری مێرده‌که‌ی ده‌توانێت داوه‌تی خه‌ڵک بکات ، شه‌ره‌فی خێزان بپارێزێت، پارێزگار‌ی له شوهره‌و پیاوه‌تی مێرده‌که‌ی بکات ئه‌و مێرده له‌هه‌ر شوێنێکدا بێت حازر بێت یا غائیب” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 119 – 120 .
ته‌به‌ندی به‌ڕاشکاوییه‌وه باس له شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ده‌کاتو پێ له‌وه ده‌نێت که شه‌ریعه‌ی ئیسلامی یه‌کسانێتی له نێوانی موسوڵمانان‌و ناموسوڵمانانا قه‌بوڵناکاتو ئه‌م سه‌رنجه‌شی زۆر به‌توندیش گرتوه. بۆ نمونه ئه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌رتیکه‌ڵی یه‌کی UDHR که گه‌ره‌نتی ( زه‌مانه‌تی ) یه‌کسانێتی له نێوانی دینه جیاجیاکاندا .، ده‌کات ، ته‌به‌ندی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت ” کاتێک دێته سه‌ر جیاوازی دینه‌کانو بیروباوه‌ڕو ئیمان پرنسپڵی یه‌کسانێتی ناخوات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نۆبڵێتی و باشێتی ، له ڕاستی دا خۆی له‌ئیتاعه کر‌دنی یه‌ک خودادا ، ده‌بینێته‌وه ه‌و گوێڕایه‌ڵ بونیه‌تی بۆ کۆمانده‌کانی ئه‌و له ئاسمانه‌وه” لاپه‌ڕه 154 هه‌مان سه‌رچاوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ، ڕه‌قێتی قورئان‌و توند‌و تیژی سزاکانی ، گیانی لێنه‌بوردنو ته‌وافوق کردن‌و قه‌بوڵنه‌کردنی یا پێکه‌وه هه‌ڵنه‌کردنی جنسێک له گه‌ڵ جنسێکی تر ، خاوه‌ن دینێک له گه‌ڵ بێدینێک…هتد بووه‌ته به‌ربه‌ستو گیروگرفتێکی گه‌وره له ڕێگای با نگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤدا ، بۆیه له‌ساڵانی هه‌شتاکانو به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ده‌کاندا جوهدێکی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵکانی ئیسلامی بیر‌و باوه‌ڕی جیاوازه‌وه که زیاتریش پشتیان به مۆدێلی ڕۆژائاوایی به‌ستوه، ویستویانه‌و ده‌یانه‌وێت که شیرازه‌ی هه‌بونی ستانده‌ری ئیسلام یا ئیسلامێتی ، تێکبچێت ، چوبکه ده‌زانن یاسای ئیسلامی ده‌بێت شل بکرێت، به‌تایبه‌ت که دێته سه‌ر یاسا‌و دادگای ئیسلامی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری‌و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی‌و هه‌تا ڕاده‌ی بیر کردنه‌وه له بوو‌ن یا به ئه‌ندامێک له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی. ئه‌مانه هه‌موو وا پێویست ده‌کات که گۆڕانکاریه‌ک له یاسای ئیسلامی دا بکرێت، به‌واتایه‌کی تر ئیسلام مۆدیرنایز بکریت. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها هه‌وڵی به کۆمه‌ڵی له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بیو وڵاتانی ئیسلامی تره‌وه له ژێر ناوی ده‌ستوری زانکۆی ئه‌زهه‌رو قاهیره‌و شوێنانی تر، دراوه، دواتریش ئه‌مه وه‌کو ته‌حه‌دایه‌کی بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، که‌وتۆته‌وه.
کۆتایی باسه‌که‌م به تیشک خستنه سه‌ر به‌نده‌کانی ده‌ستوری ئیسلامی و بنه‌مای مافه‌کانی مرۆڤ که له بانگهێشه جیهانیه‌که‌دا هاتوه ، ده‌هێنم، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌راورد کردنێکه له نێوانیاندا..
The Universal Declaration of Human Rights هه‌ندێک ماف به‌ڕه‌هایی بانگهێشه ده‌کات ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هیچ پاساوێک ناهێنێته‌وه له ڕێگه گرتن له‌و مافانه . له‌وانه مافی سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی ، حورمه‌ت گرتنی مافی یه‌کسانی له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو که‌سێک ، یاسای یه‌کسانی ته‌واو بۆ دادگه‌رێتی بیستنی که‌یس له‌لایه‌ن ده‌سگای یاسایی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌وه . هه‌روه‌ها پارێزگار‌ی لێکردن له‌لایه‌ن یاساوه، مافی شووکردن و ژن هێنان ، هه‌بوونی مافی یه‌کسانی له زه‌واجو ته‌ڵاق داندا ، سه‌ربه‌ستی بیر کردنه‌وه‌و ڕاده‌ر بڕین. هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستی دین‌و مافی گۆڕینی دینیش. مافه‌کانی مرۆڤ له‌م ده‌ستوره‌دا هه‌موو لایه‌نێکی مرۆڤ‌و هه‌موو کون‌و قوژبنێکی کۆمه‌ڵگاو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گرتۆته‌وه ئه‌م بانگهێشه‌یه که له ساڵی 1948 دا ئیتفاقی له‌سه‌ر کرا سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ مافی مرۆڤ‌و دواتریش بره‌وی زیاتری پێدراو فراوان تر بوو ئه‌وه بوو له ساڵی 1966مافه‌کانی ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌ڵچه‌ریشی گرته‌وه وه له ساڵی 1976 دا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ته‌به‌نی کرا . بۆ نمونه له یه‌کسانیبوون یایه‌کسانێتی له ڕوی پاراستن‌و پارێزگار‌ی لێکردنه‌وه له ئه‌رتیکه‌ڵی 7 ئه‌م ده‌ستوره‌دا واهاتووه ” هه‌موان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسانن هه‌موانیش به‌بێ جیاوازی به‌یه‌کسانی هه‌قی پاراستن‌و پارێزگار‌ی لێکردنیان به‌پێی یاسا دژ‌ی مامه‌ڵه جیایی هه‌یه یا دژ‌ی خه‌رق کر‌دنی ئه‌م بانگهێشه‌یه له هاندانی هه‌ر جیاوازیه‌کدا.” لاپه‌ڕه 104 هه‌مان سه‌رچاوه. ئه‌و جیاوازیه‌ی که‌له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به ته‌واوی له ئه‌رتیکاڵی 2 دا ڕونکراوه‌ته‌وه ” مه‌به‌ست له جیاوازیه‌کان که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی جنس، دین‌و مه‌زهه‌ب، ڕه‌نگو پێست، ، زمان ، ڕاو بۆچونی سیاسی، نه‌ته‌وه یا به ئه‌سڵ له کوێوه هاتوه، موڵک‌و خانوبه‌ره‌و هتد” هه‌مان لاپه‌ڕه. له ئه‌رتیکه‌ڵی 4.1 دا داوا ده‌کات ” هه‌موو ده‌وڵه‌تان پێوانه‌یه‌کی یا بڕیارێکی کاریگه‌رانه‌یان هه‌بێت تاکو مامه‌ڵه‌ی کر‌دنی جیا بوه‌ستێننو مه‌حفی که‌نه‌وه که پابه‌نده له‌سه‌ر بناغه‌ی دینی‌و مه‌زهه‌ب ” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه‌ی 150. هه‌روه‌ها ئه‌رتیکه‌ڵی 18 ده‌ڵێت ” هه‌موو که‌س مافی سه‌ربه‌ستی بیر کردنه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌قی هۆشمه‌ندیو دین، ئه‌م هه‌قه مافی سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه که دین‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی بگۆڕێت، ئه‌م سه‌ربه‌ستیه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه ئیدی به‌ته‌نها یاله‌گه‌ڵ کۆمۆنێتیه‌که‌داو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا به‌نهێنی یا به‌ائاشکرا پراکتیزه‌ی دینه‌که‌ی بکات له نوێژ کردن‌و به‌جێهێنای ئه‌رکه‌کانی تری دینه‌که‌ی” لاپه‌ڕه 168- 169 هه‌مان سه‌رچاوه.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه کورته‌یه‌کی گه‌لێک کورت بوو که ته‌نها له چه‌ند ئه‌رتیکه‌ڵێکی مافی مرۆڤدا هاتووه. ئێستاش باته‌ماشایه‌کی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی بانگهێشه‌و ده‌ستوره‌کانی ئیسلامیه‌وه بکه‌ین.
له‌بانگهێشه‌که‌ی قاهیره‌دا له ئه‌رتیکاڵی 24 دا ده‌ڵێت ” هه‌موو مافه‌کان و سه‌ربه‌ستیه‌کان که‌له‌م بانگهێشه‌یه‌دا کۆبوه‌ته‌وه ملکه‌چی یاسای ئیسلامیه” له ئه‌رتیکاڵی 25 دا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت ” شه‌ریعه‌ی ئیسلامی تاکه سه‌رچاوه‌یه‌که وه‌کو ته‌فسر ێک بۆ شه‌رح کردن‌و یا ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له ئه‌رتیکه‌ڵه‌کانی ناو ئه‌م بانگهێشه‌یه ” ڵاپه‌ڕه 93 هه‌مان سه‌رچاوه.
به‌شداربوانی ئه‌و بانگهێشه‌يه سورن له‌سه‌ر داڕێژانی ده‌ستوره‌که که به‌پێی یاسای ئیسلامی بێت، بۆ سه‌لماندانی قسه‌که‌م تکایه بڕوانه ئه‌رتیکاڵه‌کانی 22، a 22 ، b 22 له‌وه‌ش زیاتر ئه‌رتیکه‌ڵی c 22 که ده‌ڵێت ” ئه‌و مه‌علوماتانه‌ی که له بانگهێشه‌که‌دا هاتووه نابێت ئیستیغلال بکرێت یا به خراپی به‌کار بهێنرێت تاکو قودسیه‌تو که‌رامه‌تی په‌یامبه‌ر بڕوشێنێت، مۆراڵ‌و به‌های به‌که‌م بگرێت یا لێکی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، یا ئه‌زیه‌تی کۆمه‌ڵگاکه بدات‌و فاسیدی بکات‌و بڕوای له‌ق بکات” هه‌مان لاپه‌ڕه‌و هه‌مان سه‌رچاوه.
له ئه‌رتیکه‌ڵی 10 شدا زه‌مانه‌تی یه‌کسانێتی مامه‌ڵه کر‌دنی دینی که‌مایه‌تیه‌کان ناکات ، مامه‌ڵه جودایی ناموسوڵمانان یاساخ ناکات، ئه‌م بڕگه‌یه ئیشاره‌ت به قورئان ده‌کات ئه‌وه پراکتیزه ده‌کات له مامه‌ڵه کر‌دنی که‌مایه‌تیه ناموسوڵمانه‌کاندا. لاپه‌ره‌ی 156 .
له ده‌ستوری ئێرانیشدا له ئه‌رتیکاڵی 19 دا له باسی مافه‌کانی خه‌ڵکدا ده‌ڵێت ” هه‌موو خه‌ڵکانی ئێران هه‌ر گروپێکی که‌مایه‌تی بن ، یا تیره‌و تایه‌فه‌یه بن له یه‌کسانی مافه‌کاندا چێژ وه‌ر ده‌گرن، هه‌رچیه‌ک ڕه‌نگو پێستیان بێت ، به‌هه‌ر زمانێک بدوێن، یا له‌و چه‌شنه هیچ ئیمتیازێکی تایبه‌تیان نابێت” لاپه‌ڕه 210 هه‌مان کتێب، به‌ڵام به ئاشکرا له‌م ئه‌رتیکه‌ڵه‌دا ده‌بنیت که هیچ باس له ماف ژنان ناکات، باس له مافی مرۆڤه‌کان ناکات له کار ده‌ستکه‌وتندا، پله‌و پایه‌یان له ئیداره کانی ده‌وڵه‌تدا ، له ئیداره‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵگادا، به موحه‌ده‌دی باس له خه‌ڵکانی یا ئافره‌تانی ناموسوڵمان ناکات ، که چۆن نابێت جیاوازیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئایه ده‌توانن له‌سه‌ر دینی خۆیان بمێنننه‌وه گه‌ر شویان به کابرایه‌کی موسوڵمان کرد. به‌ڵام له ئه‌رتیکاڵی 20 دا ده‌ڵێت ” هه‌مو هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته(ئێران) پیاوو ژن هه‌ردوکیان ، هه‌ردو لایان چێژ له حیمایه‌کردنی یاسایانه‌یان ده‌بینن چ سیاسی، ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی یا مافی کوڵتور ، که ده‌بێت ته‌سدیق بکرێت له‌گه‌ڵ کرایتیریکانی ئیسلامدا” هه‌مان لاپه‌ڕه.
هه‌روه‌ها له ده‌ستوری زانکۆی ئه‌زهه‌ریشدا ، له ئه‌رتیكه‌ڵی 12 و 13 دا بانگهێشه‌ی له‌به‌ر کر‌دنی قورئان له‌قوتابخانه‌کاندا له شانی خوێندن‌و فێرکردنی نه‌رێتو خوه‌کانی په‌یامبه‌ردا ده‌کات. له ئه‌رتیکه‌ڵی 11 دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ئامۆژگار‌ی دینیانو دینداریان ده‌بێت ماده‌ی دیراسی سه‌ره‌کی بێت له په‌روه‌رده‌و فێرکردنیدا. ڵاپه‌ڕه 62.
له‌ئه‌رتیکه‌ڵی 12 دا داوا له حکومه‌ت ده‌کات که دیراسه‌ی ئه‌رکه دینه‌یه‌کان بکرێت به‌ڵام باس له‌وه ناکات که موسوڵمانان ده‌بێت سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌ستیو ئازادی فێر بکرێن.
له ده‌ستوری درافت کراوی ئه‌زهه‌ردا مافه‌کان له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه گردبۆته‌وه ، بۆ نمونه ئه‌رتیکه‌ڵی 29 گه‌ره‌نتی مافی دین‌و سه‌به‌ستی بیروباوه‌رو سه‌به‌ستی کار، سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین، سه‌ربه‌ستی دروستکردن‌و په‌یوه‌ندی کردن به جه‌معیه‌و نقابه‌وه ، سه‌ربه‌ستی شه‌خسی، سه‌ربه‌ستی سه‌فه‌ر کردن، سه‌ربه‌ستی گرتنی کۆڕ‌و میتینگ ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه به‌پێی سنوری شه‌ریعه. ئه‌رتیکه‌ڵتی 37 گه‌ره‌نتی مافی کار کردن‌و بژێوی په‌یدا کردن به‌پێی ئه‌حکامی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی . ئه‌رتیکه‌ڵی 43 پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت مافه‌کان ته‌مه‌توعی پێوه ده‌کرێت به‌پێی بنه‌ماکانی شه‌ریعه. لاپه‌ڕه 92 هه‌مان سه‌رچاوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌شی که مامۆستا‌و زاناکانی ئیسلام ئیجتیهادی خۆیان له‌مه‌شدا کردوه بۆ نموونه سنوری سه‌ربه‌ستی لا‌ی ته‌به‌ندی داده‌خرێت کاتێک که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا موماره‌سه‌ی مافه‌کانی خۆیانیان کرد له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له شه‌ریعه‌ی ئیسلام‌و دین‌و ده‌وڵه‌ت ، وا‌ته کاتێک که مافی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسایشی کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وه کرد ، ئیدی ئه‌وه سنوری یا خه‌تی سوری به‌زاندوه‌و ده‌بێت بوه‌ستێنرێت.
له‌ئێرانیشدا ، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له سنوری قورئان لا‌ی نه‌داوه، ئه‌وه بوو که‌وتنه داپڵۆسینی به‌هاییه‌کان . ( به‌هایی له چه‌رخی نۆزده‌دا له‌لایه‌ن به‌هائوڵاوه که‌له ساڵی 1863 دا خۆی به‌په‌یامبه‌ری خودا ڕه‌گه‌یاند، هاتوه. به‌هاییه‌کان پێ له‌سه‌ر یه‌کسانێتی پیاو ژن داده‌گرن له‌گه‌ڵ براموسوڵمانه‌کاندا، هه‌روه‌ها سه‌پۆرتی حکومه‌تی جیهانی ئیسلامی و ئاشتی جیهان ده‌که‌ن).
Ann Mayer هه‌ر له‌و کتێبه‌یدا له‌لاپه‌ڕه 159 ده‌ڵێت ” له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2005 دا ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د جانانی که‌که‌سێکی نزیکی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یییه له خوتبه‌یه‌کدا وتی ناموسوڵمانان مرۆڤ نین به‌ڵکو ئاژه‌ڵن به سه‌ر زه‌ویدا دێن‌و ده‌چن و سه‌رقاڵی فه‌ساده‌تن” (ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی ئه‌وه ده‌کات که دوژمنایه‌تی کر‌دنی ناموسوڵمانان پاش ئه‌م هه‌موو ساڵانه مه‌حف نه‌بۆته‌وه)
له 12 -08- 03 دا که په‌ڕله‌مانی ئێرانی ده‌نگی Women Conventionبه‌ڵام ئه‌م پێشنیاره به‌بیانوی خه‌رق کر‌دنی یاسای ئیسلامی و ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانی له لایه‌ن The Council of the Guardians قه‌بوڵنه‌کرا.
هه‌ر لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که سه‌گوزشته‌ی وه‌ڤدێکی ئێرانی که له 21 -08- 86 دا که دێنی ده‌وڵه‌تی زیمبابۆیان کردبوو بخه‌مه‌وه یادی خوێنه‌ر. له‌م سه‌فه‌ره‌دا به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی‌و که‌ڵه سه‌رکرده دینیه‌کانیان له‌سه‌ر ئافره‌ت زۆر به‌ڕونی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه ده‌رکه‌وت که ئیسلام چه‌ند ڕێز له ئافره‌تو توانای ئافره‌ت ده‌گرێت و چۆنیان ده‌بینێت. سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، عه‌لی خامه‌نایی، که‌سه‌رۆکی وه‌فده‌که‌ی ئێران بوو، داوایان کرد ژنانی شالیارو پایه بڵندکانی زیمبابۆی که به‌شێک بوو‌ن له وه‌فده‌که‌ی زیمبابۆی ، له‌سه‌ر مێزێک دانیشن قه‌ده‌رێک دوور بێت له مێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی سه‌رۆکانی وه‌فده‌که‌وه . به‌ڵام سه‌کرده‌کانی زیمبابۆی ڕه‌فزی داواکانیانیان کردن، پێیان وتن که ژنان یه‌کسانن به پیاوان‌و هه‌مان مافی پیاویان هه‌یه. زیمبابۆییه‌کان ده‌یانزانی ترانجاندنی وه‌فدی ژنه‌کان له‌سه‌ر مێزێکی تر‌و دوور خستنه‌وه‌یان، نه‌ک هه عه‌زل کردن‌و ته‌ریککردنی ژنانه ، به‌ڵکو ئه‌مه به عه‌مه‌لی داگرتنی که‌سایه‌تی ئافره‌ته‌و ناساندنیانه به پله دوو و به که‌م ڕاگرتنیانه. له ڕووانگه‌ی ئایاتوڵاکانو ده‌سته‌و دایه‌ره‌که‌یانه‌وه ژنان ئه‌و نرخ‌و به‌هایه‌یان نیه که له‌سه‌ر مێزێکی سه‌ره‌کی یا له هه‌مان مه‌جلیسی پیاوانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دانیشن. – ئه‌م مه‌علوماته‌م له هه‌مان کتێب ده‌ر‌هێناوه-
ئه‌مانه‌ی که له‌سه‌ه‌وه باسم کردن چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک بوو‌ن سه‌باره‌ت به‌و ڕایه‌ی که پێشتر له‌م نوسینه‌دا ده‌رم بڕی که وتم ڕایه‌کی یه‌کگرتو نه‌بوه‌وه نیه له ڕوانگه‌ی ئیسلامیه‌وه بۆ سه‌ربه‌ستیه‌کانو ئازادیه‌کانی مافی مرۆڤ. دواتریش له باس کر‌دنی ڕاو بۆچونی هه‌ندێک که‌سانی ناوداری دینی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی و ئه‌و درافتانه‌ی که‌له زانکۆی ئه‌زهه‌رو قاهیره‌و شوێنی تر کراوه و به‌راوردی به‌بانگهێشه‌ی سه‌رانسه‌ری (جیهانی ) بۆمافه‌کانی مرۆڤی، ڕۆشنایی زیاتری بخه‌مه سه‌ر.