ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان، شاری گه‌وره و دێی وێران !!!!
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
27/04/2015
شاری گه‌وره و دێی وێران، ئه‌و ده‌سته‌واژه یاخود ئه‌و په‌نده کوردییه‌یه که ده‌قا و ده‌ق به‌سه‌ر ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان که له ڕۆژی 19/04/2015 دا له لایه‌ن هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی ، به قسه‌ی وتوان خوا پێمنه‌گرێت به پاره و کۆمه‌کی یه‌کێتی ، بانگه‌شه‌کرا.
قه‌یرانی ڕۆشنبیرانی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابورییه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵی کوردی له کوردستانی باشووردا پیایدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌شه که چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی هه‌مه چه‌شنه‌ی فریاڕه‌سمان بۆ قوتده‌کاته‌وه. ئه‌م قه‌یرانه‌ش له پێناوی ده‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی جۆرێك له پله و پایه، ڕۆشنبیرانی کوردی خستۆته ڕکه‌به‌ری و جه‌نجاڵییه‌کی فکرییه‌وه نه ڕه‌گوڕیشه‌ی قه‌یرانه‌کانیان پێده‌بینرێت نه لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و که‌تواریانه‌یان پێده‌کرێت، نه چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیشیان، لێچاوه‌ڕوانده‌کرێت. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وایان لێده‌کات په‌نا بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی ئاوا ده‌به‌ن، له‌ژێر ناو و به بیانوی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایتی و سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی کوردی پیادا ده‌ڕوات که چه‌قی قورسایی ئه‌و قه‌یرانه‌ش ، ئه‌و کێشه‌یه‌ش، لای ئه‌مان، کێشه‌ی ئیسلام و ئیسلامی تووندڕه‌وه، ئیدی لای ئه‌مان هه‌رچی شتێك دژی ئاینی ئیسلام و موسڵمانان و ئیسلامی توندڕه‌و دروستبێت ، به پاساوی ئه‌وه‌ی دووژمنیی کۆمه‌ڵی کوردی و مه‌ترسی گه‌وره ، ئیسلام و ئاینی ئیسلامه، کارێك و هه‌نگاوێکی شۆڕشگێڕانه‌یه .
خاڵه لاوازه‌اکنی ئه‌م ناوه‌نده :
به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده که چه‌ند خاڵیك و داخواز ییه‌کی گه‌وره‌ی به خۆوه گرتووه ، زیاتر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی حیزبیانه‌یه نه‌ك به‌رنامه و ئه‌رك و پێداویستی ناوه‌ندێك که بۆ مه‌به‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
کردنه‌وه‌ی سێنته‌رێکی عه‌لمانی ده‌بێت کار و ئه‌رکی توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوونی کێشه‌کانه‌وه بێت، دیسانه‌وه ئه‌رکی ده‌بێت خۆ به‌دوورگرتن له دانانی به‌رنامه‌ی حیزبیانه‌و کێشانی هێڵێك له نێوانی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێـمدا، بێت. گه‌ر سه‌رنجی خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بده‌ین به ئاسته‌م ده‌بینیت که ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستی هه‌بوونی سێنته‌رێکی عه‌لمانی-دا جووتده‌بێته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که له نێوه‌ندی بۆردی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا ته‌نها دووکه‌س، به‌ڕێزان فوئاد میسری و شێرزاد حه‌سه‌ن ، ده‌بینین، که بتوانن له‌پای ئه‌نجامدانی کاری توێژینه‌وه و به‌دووچونی مێژو‌ی ئیسلام به گشتی و ته‌فسیری قورئان و وته‌کانی په‌یامبه‌ردا، بن .
هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دانانی سێنته‌رێکی ئاوا ته‌نها ترس و مه‌ترسییه له ئیسلام و ئاینی ئیسلام به گشتی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌تایبه‌تی، که جێگای داخه که سه‌رجه‌می ڕۆشنبیرانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری و زۆربه‌ی زۆری چه‌په‌کانی دیکه‌ش ئیسلام و کێشه‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌نده زه‌قکردۆته‌وه بووه‌ته کێشه‌یه‌کی یا ناکۆکی سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر له نێوانی خۆیان و ئه‌واندا به‌ڵکو له نێوانی ئیسلام و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵیشدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مان ئه‌وه‌نده بێده‌ربه‌ستن و ئه‌ونده بێئاگایانه به‌رخوردی خودی دین، ده‌که‌ن که به ئه‌سڵی نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌زانن، نه‌ك به نیشانه‌کانی (ئه‌عرازه‌کانی) نه‌خۆشییه‌که.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێڕه‌وه و مامه‌ڵه‌کردنی کۆمه‌ڵی کوردی، به‌م شێوه‌یه، که کۆمه‌ڵێکی ئیسلامییه ، کار اییه‌کی نه‌رێیانه‌ی زیاتر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ داده‌نێت ، له‌بری ئه‌وه‌ی که ئیسلام و کێشه‌که‌ی لاواز بکرێت ده‌رنجامه‌که‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی، ده‌بێت. ئه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان نایانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، ئه‌و زه‌مینه‌یه ، ئه‌و پاشخانه کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابوریی و مێژوییه‌یه که ئیسلام و دینی ئیسلامی هه‌یه‌تی ، سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لێك له‌مان هه‌میشه گۆرانی به باڵایاندا ده‌ڵێن و سه‌رسامی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌که‌یانن، سیاسه‌تی دووفاقه‌ی هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه که له لایه‌که‌وه خۆیان کارگه‌ی دروستکه‌ری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز ن له ڕێگای کۆمه‌ك پێکردنی ئابوری و ڕۆشبیری و دینی هه‌م کۆمه‌كی سیاسیش ، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له ناو خودی وڵاته‌کانیشیاندا هه‌بوونی سیاسه‌تی ڕایسستانه و هه‌ڵاواردن دژیان . هاوکاتیش ململانێی نێوانی ئێران و سعودییه و وڵاتانی که‌نداو و تورکیا ، که توانیویانه چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی و هه‌تا چه‌کداریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبکه‌ن تاکو به وه‌کاله‌ت شه‌ڕی خۆیانی پیبکه‌ن ، ئه‌مه جگه له‌و سیاسه‌ته‌شی که حکومه‌تی هه‌رێم له بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و و ڕۆشنبیریدا ،گرتویه‌تییه به‌ر ، که ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له ڕاکێشانی خه‌ڵکانێکدا ، منداڵانێکدا بۆ باوه‌شی یا لانکه‌ی ئیسلامێتی ده‌سه‌ڵاتخواز.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌موو هۆکاره‌کان نین و زۆری دیکه‌ش له‌و بواره‌دا کارایی خۆیان داده‌نێن، که پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وانه بکرێت، کارکردنیش له‌سه‌ر ئه‌وانه له ڕێگای سێنته‌رێکی ئاواوه ناکرێت که زیاتر ڕؤشنبیرانی حیزبی به خۆوه گرتووه و به‌رنامه‌یه‌کی حیزبیانه ، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، له‌بری توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوون و کارکردن له‌سه‌ر خولقاندنی فه‌زایه‌کی ئاوا که بتوانرێت قسه و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئایا دین حه‌لی کێشه‌کانی سه‌رده‌می پێیه؟ ئایا دین ده‌بێت دژایه‌تی بکرێت یا خود قسه و مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت، ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت؟ ئایه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ده‌رکردنی دین له کۆمه‌ڵ بکرێت یاخود قسه له‌سه‌ر ئازادی خه‌ڵکی به ئازادی موسڵمانانیشه‌وه بکرێت که چ دینێك یا بیروڕایه‌ك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژرێت ئه‌وه‌نده‌ی هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا فه‌رزی نه‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا شیکردنه‌وه و لێدووان له‌سه‌ر سوره‌ته‌کانی قورئان و قسه و باسه‌کانی په‌یامبه‌ر و مێژو‌ی ئیسلام و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرتویه‌تییه به‌ر ، به‌ڵام به‌بێ سوکایه‌تیکردن به خه‌ڵکانی دینی و پیرۆزییه‌کانیان. ده‌بێت بکرێت.
به‌ڵام کاتێك که به‌رنامه‌ی ناوه‌ند ده‌بینین که ده‌ڵێت ” جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، یه‌کسانی نێر و مێ له هه‌موو بواره‌کانی یاسایی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، دانانی یاساکانی باری که‌سی و یاساکانی سزادان له‌سه‌ر بنه‌ما و پرنسپه سێکۆلاره‌کان و دووربن له په‌یڕه‌وکردنی بنه‌مانانی هه‌ر ئاینێك . سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده دووربخرێته‌وه له به‌رنامه‌ی ئاینییه‌کان و ده‌زگا ئایینییه‌کان، حکومه‌ت و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ پێشوازییه‌کی ماددی دامه‌زراوه ئاینییه‌کان نه‌که‌ن، قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ر داموده‌زگایه‌ک بێت به داموده‌زگای ئایننی و شوێنه ئاینییه‌کانیشه‌وه…….” ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه به‌رنامه‌ی سێنته‌رێکی ڕۆشنبیرییه یاخود حیزبێکی سیاسییه؟!! گه‌ر ئه‌مه چه‌واشه‌کردن و به‌شه‌واره‌خستنی خه‌ڵکی و هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ی نه‌هاوێژراو نه‌بێت ، ده‌بێت چی بێت ؟ دوای ئه‌مه چۆن به‌رنامه‌یه‌کی واگه‌وره به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت گه‌ر پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش یا ده‌بێت حیزبه‌کان یا خودی حکومه‌ت ، بێت ، کێی دیکه ده‌توانێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و حیزبه‌کان له پشتییه‌وه بن ، دیاره ئه‌مان له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا نه‌ك خزمه‌ت پێکردنیان ،به‌رده‌وامده‌بن، چونکه له ڕاستیدا حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم پشکی شێریان له‌م گرفتانه‌ی که ئه‌م ناوه‌نده بۆی دروستبووه، به‌رده‌که‌وێت!!! . گه‌ر سه‌رنج له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌بینین که بوونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوه‌نده ، ئه‌وه ده‌رده‌خات ، که ئه‌م ڕؤشنبیرانه له ڕێگای حیزبه‌کانیانه‌وه یا خود ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی که گرتویانه ، فه‌شه‌لیان هێناوه به‌ڵام نه ئاماده‌ن پشتڕاستی بکه‌نه‌وه و نه به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌کی جددی دیکه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مان هه‌ر له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سێنته‌ره و به‌رنامه‌که‌یه‌وه خۆیان خسته سه‌نگه‌ری دژ به موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه ، ئه‌م ڕؤشنبیرانه بانگه‌شه‌ی دووژمنایه‌تی و شه‌ڕیان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان کردوه ، چونکه ئه‌مان بۆ موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیان ڕووننه‌کردۆته‌وه، تاکو پێیان بڵێن ” ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین بۆ دژایه‌تی دین نییه ، له هه‌قه‌تدا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی دین و ڕیزگرتن له که‌سانی دنییه وه‌کو بیروباوه‌ڕێکی که‌سی، شه‌خسی، ده‌توانن پێڕه‌وی بکه‌ن ، ئه‌مه بۆ درو‌ستکردنی شه‌ڕو ناخۆشی و جوودایی له نێوانی ئیمه و ئێوه‌دا نییه به‌ڵکو ئه‌مه بۆ درو‌ستکردنی ئاشتی و ته‌بایی و ناساندنی مافه‌کانی یه‌کدین ، ئه‌مه بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه و زوڵمکردن و سوکایه‌تی کردن به ئێوه نییه و ده‌رکردنی ئێوه نییه ،به‌ڵکو بۆ هاوتا بوون و مافی هاوبه‌شی هه‌موومانه له‌سه‌ر یه‌ک خاك و یه‌ك زه‌وی ، ئه‌مه بۆ هه‌بوونی ئازادیی هه‌ر هه‌موومانه نه‌ك بۆ داگیرکردنی ئازادییتان ….. گه‌ر ئێمه ئازاد نه‌بین ئێوه‌ش ئازاد نابن ، چونکه ئازادی زنجیره‌یه‌کی به یه‌که‌وه‌به‌ستراوه ..” و گه‌لێکی دیکه له‌مانه .
فه‌رامۆشکردن و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی گه‌وره ئه‌زموونی ڕۆژاوا :
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی ڕۆشنبیری سیاسی و حیزبی وه‌کو ته‌واوی سیاسییه‌کانی دیکه ، له وه‌رنه‌گرتنی وانه‌یه له ئه‌زموونه‌کانی شوێنه‌کانی دیکه ، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قه‌یرانه و قه‌یرانی مه‌وجودیش قوڵترده‌کاته‌وه . له‌مڕۆدا له زۆربه‌ی زۆری ئه‌م جیهانه‌دا له نێوانی خه‌ڵکانی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازاندا به هه‌زاره‌ها کۆبوونه‌وه و سیمینیار له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گیرێت ، به هه‌زاره‌ها ڕاپۆرت و وتار له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌ی ، ده‌نوسرێت . ڕۆژاوا ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كه که ناتوانرێ وا به ئاسانی که‌نارخرێ بۆیه به‌به‌رده‌وامی کار له‌سه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌کرێ، گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بچێت ، گه‌لێك له‌و تیورانه، گه‌لێك له‌و پێشبینیانه‌ی ناو کتێبه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ، به‌ناچاری ده‌که‌ونه زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه . كه‌چی له کاتێکدا له کوردستانی باشوردا له ڕۆژی دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه ده‌ستی ناوه‌ته بیناقاقه‌یه‌وه ، گه‌رچی له بنده‌ستیشیا ئه‌و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه هه‌یه و وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد که له هه‌موو شوێنێکه‌وه خه‌ڵك ڕوی تێدکات به‌شی خۆی له‌و ئه‌زموونه ده‌بات و لێیه‌وه فێرده‌بن ، مه‌خابن له کوردستانی ئێمه‌دا، پشتیتێکراوه ، فه‌رامۆشکراوه.
گه‌ر سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، گه‌ر قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان ، گه‌ر چڵکاوخۆر و ویژدان نه‌بووه‌کان ، به‌رژه‌وندیان له چاو نوقاندندا هه‌بێت له به‌رمبه‌ر ئه‌زموونی ڕۆژاوادا ، ئه‌ی ئه‌وانی دیکه‌یان بۆ؟!! بۆچی ته‌نها هه‌ر ته‌ماشایه‌ك ناکه‌ن تاکو ببینن که تاکه سێنته‌رێکی ڕۆشنبیری له ڕۆژاوا وه‌کو ئه‌مانه‌ی که ئه‌مان دایان ناوه نییه و که‌چی دینه‌کان له‌و په‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتییاندا له لوتکه‌ی ئازادی خۆیاندان . له هه‌موو ڕۆژاوادا ناوه‌ندێك نییه که وانه‌ی دژه ده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌چێتی، کوردچێتی تیادا بخوێنرێت ، به‌ڵام درو‌ستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ك هه‌ر وجودی نییه به‌ڵکو هه‌ستی دروستکرنه‌که‌شی لای خه‌ڵکی ڕۆژاوا ده‌مێکه به‌سه‌رچووه . دیسانه‌وه له هه‌موو ڕۆژاوادا سێنته‌رێکی تایبه‌تی بۆ خوێندنی یا وانه وتنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌بایی و به‌یه‌که‌وه ژیان و ڕێزگرتن له دین و ئیتنیتی جیاواز و ڕێز له که‌سایه‌تی و دژه گه‌نده‌ڵی، نییه، که‌چی خه‌ڵکی له‌وپه‌ڕی هارمۆنی و ته‌بایی و پاکیدا له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا به‌خۆشییه‌وه ،ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانیش ته‌ماشای پێگه و جێگه‌یان بکه‌ن له به‌شداری کردن له هه‌موو ئۆرگانه سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کولتوری و به‌شداری بڕیاره‌کان، ده‌که‌ن ، ته‌ماشای ئاستی ڕۆشنبیری و بیروڕایان و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌ت و که‌سایه‌تی و گیانی قوربانیدانیان ، به‌رخۆدانیان، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌به‌ری ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردون ، کردووه ، هه‌نگاوه فیعلییه‌کانه ، که‌توارییه‌کانه، که له له زه‌مینه‌ی واقیعدا ، ناویانه . ئه‌وان له ڕؤژاوادا نه‌هاتوون سێنته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که ئێمه ڕووبه‌ڕوی بوینه‌ته‌وه ، دروست بکه‌ن ، ئه‌وان چاره‌سه‌ره‌که‌یان له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا، له زه‌مینه واقیعییه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه . بۆیه گه‌ر ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی ده‌خوازن و ده‌یانه‌وێت به عه‌مه‌لی هه‌نگاو بنێن و کۆمه‌ڵی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه به‌شبه‌ش نه‌که‌ن و شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی داعش ، دروستنه‌که‌ن، با ته‌نها ئاوڕێ له ڕۆژاوا بده‌نه‌وه و شتێكی لێوه فێر بن ، بێگومان گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه جگه له خزمه‌تی ئه‌و به‌رنامه حیزییه چی دیکه ناتوانن بکه‌ن و له ئاوا حاڵه‌تێکیشدا، ده‌بێت بۆ ئاینده و مێژووش فه‌رامۆشی به‌رپرسیاری خۆیان ،نه‌که‌ن.