ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە خۆشە ، دەسەڵاتخوازان دەیانەوێت لەسەر کورسییەکەی ژیانیان کۆتایی بێت
09/02/2024
پیاوە خەرەفاوەکەی ئەمریکا کە تەمەنی 81 ساڵە و دەیەوەێت بۆ سوڕێکی دیکەی حوکمڕانی کە 4 ساڵی دیکە دەخایەرنێت ، واتە کۆتایی 2028 خۆی کاندید بکاتەوە گەرچی لە پشکنینی زاکیرەیدا بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە دەڵێت ” زۆر هەژارە” شکستی هێنا. کەچی هێشتا دەلێت نا ئەو ڕاپۆرتە هەڵەیە و زاکیرەی باشە. هاوکاتیش پیاوانی نێو ئیدارەکەی نامەیەکیان ناردوە بۆ لیژنەکە و لۆمەیان کردووە لەسەر هەڵسەنگاندنی زاکیرەی سەرۆکەکەیان.
بەڵام خۆ قسەکان و لێدوانەکانی شاهیدی تەواوی حاڵی زاکیرەی ئەو نەگبەتەن .
چەند نموونەیەك: لەم ڕۆژانەدا لە دیمانەیەکدا نەیتوانی ساڵ و سەردەمی ئەو کاتەی کە بریکاری سەرۆك بووە بڵێت هەروەها نەیتوانی بزانێت کە کەی کوڕەکەی مردووە،، کە زۆر دوور نییە. هەر لەم ڕؤژانەدا کە باسی جەنگی غەزە و ئیسرائیلی کرد ناوی سەرۆک سیسی میسر بە سەرۆکی مەکسیکۆ برد . هەر ئاواش لە دیمانەیەکی دیکەدا کە قسەی لەسەر ئەڵمانیا کرد وتی : قسەی لەگەك هەڵمەت کۆڵ کردوە لەو بارەوە ، کە هەڵمەت کۆڵ لە سالی 2017 دا مردوووە ، بایدن مەبەستی ئەنجولا مێرکڵ بوو . ئەمانە 3 نموونەی زۆر نزیک و هەنووکەین و ئاشکرایە کە پێشتریش زۆری بزڕکاندووە.