Categories
Kurdish

ئەوە دەوڵەت و دەسەلاتن کە موبادەرەکانیان لە خەڵکی سەندۆتەوە*:

ئەوە دەوڵەت  و دەسەلاتن کە موبادەرەکانیان لە خەڵکی سەندۆتەوە*:

زاهیر باهیر

01/04/2020

ئافاتی کۆرۆنا وای کردوە کە خەڵکی تا ڕادەیەك لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیانا و ڕێکێخستنەوەی ژیانی خۆیان و دەوروبەریشیانا، متمانە بکەنە سەر خۆیان.

 ئەم چەند نموونەیەی خوارەوە ئەوە نیشان دەدەن کە خەڵکی بە داهێنانەکانیان ئەوە دەسەلمێنن گەر سەرچاوەکانی سامانە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە چنگا بێت زەرووربوونی دەوڵەت و دەسەڵات پاساوێکی نامێنێت.

ئەمانەی خوارەوە تەنها چەند داهێنانێکی خەڵکییە لە شوێن و وڵاتانی جیاوازدا :

  • لە بریتانیا بە هەزارەها گرپی هارریکاریی بێ بەرانبەریی دامەزراون، Mutual Aid، لە یارمەتیدانی خەڵکانێك کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
  • لە شاری وەوهان-ی چین کە لەوێوە گوایە کۆرۆنا سەریدەرهێناوە ، پاش ئەوەی کە دەوڵەت قەدەخەی ئامرازەکانی  هاتوچۆی کەرتی دەوڵەتی کرد تاکو هەموو کەس لە ماڵەوە بمێننەوە، خەڵکەکەی هاتن قیتاری سەیارەیان دروستکرد لە گواستنەوەی خەڵکیدا بۆ خەستەخانەکان و هێنانەوەیان.
  • لە شاری جیهانسبێرگی جنوبی ئەفەریقا خەڵکی هاتن تیمی تاقمی پێداویسییتییان دروستکرد بۆ یارمەتیدانی ئەو خەلکانەی کە خانوویان نییە ،  واتە لە چواردیواری بەناو خانوویەکی لە تەنەکە و مقەبا و پوشوو و پەڵاش دروستکراودا دەژین. لەو پێداویستیانە :  دیتۆڵی تەعقیمکردنی دەست ، کاغەزی تەوالێت ، بتڵی ئاوی پاك   و خواردەمەنی.  لە شاری کەیپ تاون ئەوانەی کە شارەزاییان لە کاروباری نەخۆشی چارەسەرکردندا هەبوون گروپیان دروستکرد لە گەڵ شوێندا، گەر کاتێك کە خەستەخانەکان پڕ بوون و نەیاتوانی چی تر نەخۆش وەرگرن ، ئەمان بە دەوری خۆیان ئەو کارە ئەنجام بدەن .
  • لە ئەمەریکا گروپ بۆ یارمەتی کارمەندانی دکتۆر و نێرس خەستەخانە، دروستبووە، کە خۆیان وەختیان نییە تاکو پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن .  هەر لەوێ منداڵێکی 8 ساڵان گروپێکی دروستکردووە کە یارییەکان نیشانی منداڵان دەدات  و بە یەکەوە دەیکەن .   گروپی دیکە دروست بووە تاکو یارمەتی منداڵانی ئەو دایك و باوکانە بدات کە کە باوك و دایکیان زۆر سەرقالی کاری دیکەن.
  • لە نەرویچ گروپێك لەوانەی کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە درروستبووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی کە ئەو کارانە بە خەڵکانێك کە تا ئێستا ساغن ناکرێت چونکە مەترسیدارە بۆئەوان کە بیکەن و لە کردنیا ڕەنگە توشی کۆرۆنا ببن.
  • لە بولگاریا گروپ دروستبووە بۆ پێدانی کۆفی بەیانیانا و هەروەها بە قسە یارەمەتیدانی کەسانێك کە گرفتیان هەیە. ئەو کارەش  بە ئینگلیزی پێی دەلێن counselling .  لە پراگ گروپێك لە قوتابیان دروستبووە  کە لای منداڵانی دکتۆر و نێرس و کارمەندانی خەستەخانەکان دەمێننەوە کە خۆیان لەسەر کارن .
  • لە شاری دوبلن لە ئیرلەندە لە بلۆکێك خانوو یاری ‘ بینگۆ’ کە پێی دەڵێن ” balcony bingo لە ڕێگای فەیسبووکەوە دروستکردوە کە بە هەزاران کەس تیایدا بەشدارن .
  • لە شاری بریستۆڵ-ی بریتانیا گروپێك لە ئافرەتان دروستبووە کە کاریان پەیداکردنی داوودەرمانە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
  • لە لاتیڤیا بە هەمان شێوە گروپی جیا جیا دروستکراون بۆ مەبەستی جیا جیا.
  • لە وڵاتی فلیپین دیزاینەری پۆشاک دوکانەکەی گۆڕیوە بۆ دروستکردنی پێداویستییەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.
  • لە یەك هەفتەدا گروپێك لە دکتۆر و تەکنیشنەکان و پسپۆڕان توانییان لە ماوەی هەفتەیەکدا جیهازی هەناسەوەرگرتن و بوژانەوەی سییەکان دروست بکەن کە تێچونی تەنها 370 دۆلاری ئەمەریکییە بە هاوکاری کۆمۆنێتییەکان.

*ئەم زانیاریانە لە وتارێکی نوسەر و چالاکوانی ناسراوی ژینگە George Monbiot کە لە ڕؤژنامەی گاردیانی 31/03/2020 ، وەرگیراوە بەڵام تایتڵی وتارەکەی ئەو جیایە.

 

Leave a Reply