ئاین تلیاکی گه‌لانه؟
11/11/2012
زۆر جار ئه‌م بڕگه‌یه‌ی کارل مارکس له نوسینی دژ به دینه‌کان به گشتی و دینی ئیسلامی به تایبه‌تی ، ده‌هێنرێته‌وه بۆ هێڕش کردنه سه‌ر دین یا به‌لانی که‌مه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دینداران، ئاینداران. ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم کردوه ئه‌و براده‌رانه‌ی که ئه‌م قسه‌یه‌ی مارکس ده‌ڵێنه‌وه ، ته‌نها ئه‌م قسه‌ی یا ئه‌م ڕایه‌ی مارکسیان له سیاقی شیکردنه‌وه قوڵه‌کلانی مارکس بۆ سه‌رخان و پشخانی کۆمه‌ڵگه ، ده‌رهێنجاوه بێئه‌وه‌ی که باسی ئه‌وه بکرێت که که‌ی مارکس ئه‌مه‌ی وتووه‌و چۆنی وتوه و به‌چ مه‌به‌ستێکیش وتویه‌تی. بێگومان وه‌رگرتنی ته‌نها وشه‌یه‌ک له باسێک و دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌و کاڵ و کرچییه به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ی کارڵ مارکس نه‌ک هه‌ر له پایه‌و پله‌ی شیکردنه‌وه‌کانی مارکس(ی) بۆ دیاره‌ده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو ئاین و دین، هێناوه‌ته خواره‌وه به‌ڵکو دڵی خه‌ڵکانێکی زۆری موسڵمان که دینیان وه‌کو شتێکی شه‌خسی وه‌رگرتوه بۆ سه‌بوریدان و ئارامی دڵی خۆیان و بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هیوایان به دواڕۆژێک، که له‌م حاڵه‌ته‌دا ، ئه‌و خه‌ڵکانه که هیچ زیانێکیان بۆ که‌س نییه، جێگای ڕێزن ( به‌ڵام نه‌ک دینه‌که‌یان)، پێده‌شکێنرێت و مارکس و بزوتنه‌وی سوشیالیستی و سوشیالیزمیشیان لێده‌بێزرێت و له‌به‌رچاو ده‌که‌وێت.
جا من بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی مارکس ده‌قی ئه‌و یه‌کدوو بڕگه‌یه‌ی مارکسم له ئینگلێزیه‌وه که 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باسێکمدا سه‌باره‌ت به ئیسلام نوسیوه ، ده‌خه‌مه‌وه پێشچاوی هاوڕێیان و هاوه‌ڵانی ئازیزم له فه‌یس بووکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که مارکس ده‌رباره‌ی دین وتویه‌تی:
(كارڵ ماركس)یش له‌ڕه‌دانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه باسی ئایین ده‌كات و ڕه‌گوڕیشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ده‌كاته كه‌وتنه‌وه‌ی گه‌رای دروستبوونه‌كه‌ی (دروستبوونی ئایین) هه‌ر له‌وه‌شه‌وه ته‌ماشای له ڕه‌گوڕیشه ده‌رهێنانی ئایین ده‌كات ئه‌ویش به‌ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و باره ناهه‌مواره كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خولقاندنی ئایین. گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ماركس سه‌باره‌ت به‌ئایین بده‌یت ئه‌وه‌ده‌بینیت كه نه‌ك هه‌ر سۆزی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایین به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده نازانێت به‌ڵكو به‌نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌زانێت، بۆیه ماركس به‌پێی تێكسته ئینگلیزییه‌كه‌ی ئاوا پێناسه‌ی ئایین ده‌كات، كه منیش لێره‌دا ده‌یكه‌مه كوردی “په‌ژاره‌ی په‌نابردن بۆ ئایین ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و له هه‌مان كاتیش‌دا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیشه له دژی نیگه‌رانییه‌كی ڕاسته‌قینه. ئایین ئاه و حه‌سره‌تی ، یا هه‌ناسه‌ی ساردی بوونه‌وه‌رێكی سه‌ركوتكراو یا سته‌ملێكراوه. دڵی ئه‌م جیهانه بێدڵه‌یه ( جیهانی دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌یی) هه‌روه‌كو چۆن گیانی(ڕۆحی) بارودۆخێكی یا هه‌لومه‌رجێكی بێگیانه. ئایین تلیاكی خه‌ڵكه. له‌باربردنی یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی به‌ختیارییه‌كی وه‌همییانه (ناڕاست)ی خه‌ڵكه‌كه داخوازی به‌خته‌وه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ ده‌كات. داخوازیش بۆ وه‌لانانی (ته‌رككردنی) وه‌همه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی (هه‌لومه‌رجی وه‌همه‌كه) ئه‌ویش داخوازییه بۆ وه‌لانانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه وه‌هم پێویستێتی”