Categories
Kurdish

بایکۆتی تورکیا نە کوردچێتییە و نە چالاکییەکی لاوەکی

بایکۆتی تورکیا  نە کوردچێتییە و نە چالاکییەکی لاوەکی

 02/01/2024

بەڕای من لە ئێستادا لە هەموو کاتێك زەروورترە کە بایکۆتی ئابوریانەی تورکیا ، ئەو  کارگە و کێڵگانەی کە بەرهەمی تورکی بەرهەم دەهێنن و باج دەدەن بە دەوڵەتی تورکیا، هەموو ئەو چێشتخانە و باڕ و دراما و فلیمە سینەمایە تورکیانە هەوەها گەشت بۆ تورکیا و بەکارهێنانی هێڵەکانی فڕین بۆ تورکیا و یاخود پێدا تێپەڕینی ، بۆیکۆتکردنی پەیمانگە و قوتابخانە تورکییەکان لە باشووری کوردستان ، کردنی پرۆتێست لەبەردەم نوسینگە تورکییەکان هەر لەوێ، یاخود نوسینگە کوردییەکان کە ڕێکلامەیان بۆ دەکەن ….. و زۆری تر کاری هەنووکەییە و زۆریش زەروورە.

بایکۆتکردنی تورکیا و شمەکی تورکی نە کوردچێتییە و نە جالاکییەکی لاوەکیشە ، خەباتی ئابووریانە و بایکۆتکرنی تورکیا لە کردنی دەیان ساڵی جەنگی چەکداری دژ بە تورکیا گرنگتر و  بەرهەمهێنەرترە . 

ئەم ئەرکە پێش ئەوەی ئەرکی کوردە قەومییەکان بێت ئەرکی هەموو چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئەنارکستێکە . خەباتکردن بۆ ئازادیی و بنەبڕکردنی کێشەی نادادپەروەری و زوڵم و زۆر و نایەکسانی و جەنگ و برسێتی  و هەژاری ، نە تایبەتە و نە سنورداریشە بە پرسی قەومی و نیشتمانەوە .

هەموو دینارێکی تۆ ، هەموو دۆلارێکی تۆ ، هەموو یورۆیەکی تۆ ، هەموو مارکێکی تۆ…هەموو کڕینێکی تۆ …. بوژاندەنەوەی ئابووری تورکیایە، زیاتر بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و کەرەسەکانی دیکەی جەنگ و کوشتن بڕینن لە پێش هەمو کەس و لایەنێكەوە  تۆ . کەواتە تۆ بە ناڕاستەوخۆ بەشداریت لەو تاوانانەی کە دەوڵەتی تورکیا بەرانبەرت و بەرانبەر ژینگەکەت دەیکار .

ئەی تۆ چی دەکەیت لەو حاڵەتەدا؟ هەڵوێستی ڕاست و دروست وەردەگریت یا هەڵوێستی هەزیلانە و نادروست؟؟

Leave a Reply