Categories
Kurdish

نێتەنیاهو نازانێت چۆن خۆی لەم کارەساتە ڕزگار بکات

نێتەنیاهو نازانێت چۆن خۆی لەم کارەساتە ڕزگار بکات

24/12/2023

بەڕوودانی رووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەر نێتەنیاهو و وەزیری بەرگری و سوپا و ئەوانی تریان لەگەڵ تۆڕی سیخوڕی دەرەوە و ناوەوە ، مووساد و شین بێت ، بەر پرسیارییەکی زۆر گەورەیان کەوتە سەر ، ئەویش  دوای سەرفکردنی ملیار دۆلا لە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دا کەچی هێشتا هەر ئاسایش نەپارێزرا.

نێتەنیاهو دەستە و دایەرەکەی بە تەوواوبوونی شەڕەکە لێکۆڵینەوەی گرنگ و چڕ و پڕیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەوە هیچ دەبێت دەست لەکار بکێشنەوە سەرەنجامیش هەندێکیان کۆتاییان بە سزای زیندانیکردن دێت.

نێتەنیاهو دەتوانێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت بە ڕاوەستانی جەنگەکە و دەستکەوتنەوەی دیلەکان و هاوکاتیش بەردانی هەندێك لە بەندییەکانی حەماس کە لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل-دان .  بەڵام ئەو ئەمە ناکات و بە مەبەستیش نایکات ، چونکە داخوازییەکی زۆر گەورەی لە حەماس هەیە ئەویش وەستانی جەنگە بۆ کاتێکی دیاریکرا و تەنهاش بە مەبەستی بەرەڵاکردنی دیلەکانی ئیسرائیل.  بێ گومان حەماس-یش ئەمە ناکات چونکە ئەوەندە گەمژە نین کە ئەم کارتە گەورەیەی لە دەستیاندایە هەر وا بە ئاسانی بیسوتێنن.  بەردەوامی شەڕەکە ژمارەی دیلەکانی ئیسرائیل کەم دەکاتەوە بەهۆی لە دەستدانی ژیانیان بە جۆرێك لە جۆرەکان .  دوای ئەوەش بە سووتانی ئەو کارتەش فشاری خێزان و برادەرانی دیلەکان نامێنێت لەسەر نێتەنیاهو .

هەر لەبەر ئەمە ، نێتەنیاهو دەستەکەی  دەیانەوێت بەردەوامی بدەن بە شەڕەکە کە ئەمە تا ئێستا تا رادەیەك بە قازانجیان شکاوەتەوە بەڵام بەردەوامبوونی زیاتری شەڕەکە، تەریك و بێ پشتوپەنا دەکەون ، بۆیە تەنها چارەیەك لەبەردەم نێتەنیاهودا گەورەکردنی شەرەکەیە ئەویش بە تێوەگلانی ئیران و حیزبوڵا تاکو ئەمەریکا بێتە ناوەوە و ، خۆشی و بەرپرسانی تر بتوانن رزگاریان بێت لە دەستکێشانەوە و موحاسەبە .

لە ئێستادا هێڕشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا و سوریا تاکتیکی گەورەکردنی شەرەکەیە بەڵام ئێرانییەکان و حیزبوڵا زۆر لەوە زیرەکترن کە ئەو تەڵەیەیان پێدا بتەقێتەوە و بیانو بدەنە دەست ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی لوبنان و بەشێکی سوریا و توندکردنەوەی ئەمریکاش لە خۆیان .

من ڕام وایە شەرەکە زەحمەتە گەورە تر ببێت، دەکرێت بە زووترین کات کۆتایی بێت.

Leave a Reply