به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خوا‌ردنی ئه‌مڕۆمانه
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت په‌نجه بۆ دوو پرسی گرنگ ڕاكێشم، كه هه‌ریه‌كه له ئێمه له هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا له‌گه‌ڵیدا له شه‌ڕێكی مه‌مره‌ومه‌ژی داین. یه‌كه‌میان، باری ته‌ندروستی هه‌ریه‌كه‌مان و په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستی ته‌ندروستیمان به سیسته‌می خواردنمانه‌وه. دووهه‌میشیان، ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بستێكی ئه‌م جیهانه‌دا له ئه‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و دیسانه‌وه گرێدانه‌وه‌ی به سیسته‌می ئێستای خواردنمانه‌وه.
به‌ڕای من، له كاتێكدا كه ئێمه نه‌توانین خه‌ونوخه‌یاڵی شه‌و و ڕۆژ‌انه‌مان، كه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تیایدا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و له ڕیشه‌هه‌ڵكێشانی جه‌نگ و به‌یه‌كادانه خوێناویه‌كانی مرۆڤایه‌تی، جا ئیدی له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت و هه‌ر به‌رگێكی به‌به‌ردا بكه‌یت، ببینین، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا كه به‌هاو مایه‌ی تاكی مرۆڤی تیا بگێڕدرێته‌وه و هه‌موو چه‌شنه‌كانی چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و زۆری تێدا بنه‌بڕ ده‌كریت و ئازادی ته‌واوی تیادایه، ته‌نانه‌ت له‌كاركردن و له دابینكردنی پێداویسته‌كانیشیدا. به‌كورتی كابرا وته‌نی “هه‌ر كه‌س به پێی توانای خودی خۆی و هه‌ر كه‌س به پێی پێداویستی خۆی” تیا بژێت، ئیدی ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌رچی بێت و هه‌ر كه‌س تێیدا به‌شداری له بنیاتنانیدا ده‌كات گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه مرۆڤ وه‌كو مرۆڤ تێیدا دووربێت له‌و گێرمه و كێشانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردن.
له كاتێكدا كه له‌و ڕۆکه‌دا نه‌توانین ئه‌وه دابین بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین كه كۆمه‌ڵگا به له دووركه‌وتنه‌وه له‌و قه‌یرانه ئابوره‌ییه‌ی كه ئێستا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بووینه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ک بگۆڕین، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییه كوشندانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهێنانی ژیانمان لێده‌كه‌ن و هاوكاتیش له هه‌موو قوژبنێكی ئه‌م دنیایه‌دا به تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا پاره‌یه‌كی بێشوماری بۆ و تێدا خه‌رجده‌كرێت، كه‌وا باشتره ئه‌و پاره‌یه بگێڕدرێته‌وه، تاكو له كاری چاكسازی ژیانی تاكه‌كانی مرۆڤی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا به‌كار بهێنرێت.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو كرۆكی باسه‌كه‌مه‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته و ئه‌وانه‌شی كه ده‌مناسن ڕاست گۆبم، گه‌رچی سه‌د ده‌رسه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌ینووسم باوه‌ڕم پێی هه‌یه، به‌ڵام به‌و واتایه نییه كه من 100% ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا په‌خش ده‌كرێت هه‌ر هه‌مووی په‌یره‌و ده‌كه‌م، به‌ڵام له هه‌وڵێكی گه‌وره‌دام و پێم وایه سه‌ر ئه‌نجام ده‌گه‌مه ئه‌و ئاکامه..
هه‌ڵبه‌ته كه‌س ناتوانێت ڕێگا له مردن بگرێت و زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئێستاش له خزمه‌تی وه‌ستاندنی مردن‌دا نین، چونكه نه له ده‌سه‌ڵاتیاندا هه‌یه و نه ئه‌و كاره‌ش گه‌ر ڕۆژێك سه‌ر بگرێت له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌توانرێت ژیانی مرۆڤ درێژ بكرێته‌وه یا به‌لانیكه‌مه‌وه ئازاری نه‌خۆشیه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه. ده‌بینی كه سه‌رده‌مێك هه‌بووه، كه‌متر له 50 ساڵ پێش ئێستا بڕ‌ی ته‌مه‌نی ژیانی مرۆڤ زۆر له ئێستای كه‌متر بووه، به‌ڵام له ئێستادا بڕ‌ی ژیانی مرۆڤ، بۆ نموونه، له به‌ریتانیادا 78 ساڵه له یابان و ئۆسترالیا و كه‌نه‌دا و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌سكه‌ندناڤی و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا 83 ساڵه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و به كارهێنانی دا‌و و ده‌رمانو نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌یه، به واتایه‌كی تر وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرس و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر، ئه‌میش، وا‌ته نه‌خۆشی، له ڕه‌گو ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت ، به‌گوفتارێكی تر پاره‌یه‌كی بێ‌شومار له بری خه‌رجكردنی له ڕونه‌دانی نه‌خۆشیه‌كاندا یا به‌ربه‌ست كردنیاندا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، که‌چی له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كاندا یا كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت. بۆنموونه کێشه‌ی ته‌ندروستی خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر بوده‌جه‌ی ده‌وڵه‌ت ساڵانه 250 بۆ 300 ملیارد دۆلا‌ر ده‌كه‌وێت.
ژماره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر گشت نه‌خۆشیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانیاندا كراوه، هه‌ر له چه‌رخه به‌سه‌رچووه‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده و نۆزده و بیستیشدا له ژماردن نایه‌ن، به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ر و باحیسانه‌ی كه وێراویانه په‌نجه بخه‌نه سه‌ر جۆره‌كانی خواردن و له ده‌رگای ئه‌و نهێنییه بده‌ن، كه زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشیه‌كان، ڕیشه‌یان و بناغه‌یان خوا‌ردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵیه، که ڕه‌نگه ژماره‌یان شتێك له په‌نجه‌ی ده‌ست زیاتربێت. هه‌ڵبه‌ته هۆی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه زۆر بێت : بۆ نموونه نه خۆیان توانای داراییان هه‌بووه، كه ئه و ئه‌ركه گه‌وره‌یه ئه‌نجام بده‌ن و نه ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكی تریش سه‌پۆرتی كردوون. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی ، که بۆ نموونه، گه‌ر به‌شی خوا‌ردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵیی بگریت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له جیهاندا بزنزێكی گه‌لێ گه‌وره‌یه و به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا، خه‌ڵكو لایه‌ن و چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵه‌ی پاوه‌رفوولی (خاوه‌ن پایه‌ی) له پشته‌وه‌یه، كێ زوقره ده‌كا و كێ بڕوا به‌و كه‌سانه ده‌كات، كه بتوانن شتێك بڵاوبكه‌نه‌وه و بڵێن گۆشت یا به‌روبوومی ئاژه‌ڵو گیانله‌به‌رانی تر بۆ ته‌ندروستی خراپه، چونكه هه‌موو میدیایان به‌ڕۆژناماكانیشه‌وه به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شێكی زۆری دكتۆره‌كان و كۆنسه‌ڵته‌نته‌كان و زانا باڵاده‌سته‌كانی بواری زانستیشیان كڕیووه. ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا دیارده‌ی كڕینی دوكتۆر و توێژه‌ره‌وه و ڕاوێژکاره پزیشکییه‌کان به‌ئاشكرا ده‌بینن، كه چۆن كارگه و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دروستكردنی داووده‌رمان، به‌جۆرێك له جۆره‌كان كه ده‌توانرێت ناوی لێبنرێت به‌رتیلو ده‌مچه‌ور کردن نه‌ك هه‌ر به دوكتۆر و ڕاوێژکاره پزیشکییه‌كان بگره كه‌سانێكیش كه له خواره‌وه كارده‌كه‌ن، وه‌ك جێگری دکتۆره‌کانو برینپێچه ئافره‌ت و پیاوه‌كانیش. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌كرێت، ته‌نها له‌به‌رخاتر و بۆ پاراستنی سوود و قارانجه.
گاردیانی ڕۆژی شه‌مه‌ی 23-08-2008 ، باس له مه ده‌كات و ده‌ڵێت ” له‌و كۆنفرانسانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا و ڤێتنام و هه‌نگاریابوون له لایه‌ن كۆمپانیانی داووده‌رمانه‌وه هه‌ر دكتۆره‌ی 5 هه‌زار پاوه‌ندی ده‌ستكه‌وتووه. بۆ نموونه كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌ریتانیا (GSK)…. له شاری (شه‌فێڵد) نیمچه كۆنفرانسێكیان بۆ دكتۆره‌كان و خه‌ڵكانی تر كه له خه‌سته‌خانه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، گرتووه تاكو مو‌حازه‌ره‌یان بۆ بده‌ن به هانیاندانیان بۆ به‌شداریكردنیان له یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی جیهانیدا، كه له پاكستان بڕیاره بگیرێت، هه‌ر یه‌كێك له به‌شداربووه‌كان 1200 پاوه‌ن كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه له تێچوونی هاتووچۆ و ئوتێل و خواردن و بردنیان بۆ سه‌یری كریكت و یاری ڕه‌گبی و كڕینی دیاریش بۆیان.”
له‌كاتێكدا ده‌بینین، كه كارگه‌كانی درووستكردنی ده‌رمان له هه‌وڵێكی بێ‌شومار دان بۆ پاراستن و زیادكردنی قازانجیان هه‌موو شتێكی نه‌شیاو له چوارچێوه‌ی یاسای مه‌ده‌نیانه و له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیریندا ده‌كه‌ن، ئیدی خه‌ڵكی چۆن ده‌توانێت ڕاستی بزانێت و په‌ی پێ ببات وه‌كو هه‌موو ڕاسته‌كانی تر، كه له قوتابخانه، له خه‌سته‌خانه، له شوێنه‌كانی سه‌ركار، له زانكۆكان، له ڕۆژنامه و ته‌له‌فزوێنه‌كاندا، ده‌شاررێته‌وه و باسی لێوه نه‌كرێت. ڕه‌نگه جێی گومان بێت، گه‌ر بڵێم كۆمپانیای مه‌كدۆناڵد به ته‌نها بۆ خواردنه‌كانی خۆی كه زۆربه‌یان گۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌واده پڕ له شه‌كرییه‌كانن و یا( فیزی درینكن) 800.000 دۆلا‌ر ساڵانه خه‌رج ده‌كات له ڕێكلامی خواردنه‌كانیدا، كه له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به‌و ئیمكانییه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خۆیه‌وه و به‌هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی نه‌خۆش ته‌نها 150.000 دۆلا‌ر له ڕێكلامه‌ی خوا‌ردنی ته‌ندروستدا خه‌رج ده‌كات.
تێكه‌ڵاوبوونی بزنس و چوونه ناو شه‌ره‌یانه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌ر به خوێندن و په‌روه‌رده‌وه و به‌شی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنه‌وه، ئه‌مه جگه له خانه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاوه وه‌كو خودی تاك و خێزان و …هتد به‌چه‌شنێكی وا كه زۆر گرانه بزنس جودا بكه‌ی لێیان، هه‌روه‌كو دکتۆر «كامبێڵ»1 له لاپه‌ڕه 8ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “من ئاماده‌م به دنیای ڕابگه‌یه‌نم كه هه‌ڵه‌ی ئه‌م سیسته‌مه چییه. جیاوازی له نێوانی حكومه‌ت و داموده‌سگای پیشه‌سازی و بزنسدا له‌گه‌ڵ زانست و داووده‌رمان جێی سه‌رنج و گومانه. جیاوازیش له نێوانی به‌ده‌ستكه‌وتن یا دروستكردنی قازانج و چاككردن و باشكردنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردندا دیسانه‌وه جێی سه‌رنج و گوومانه”.
وه‌كو له سه‌ره‌تادا باسم كرد ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی له شه‌ڕێكی دۆڕاوی ده‌سته‌ویه‌خه داین، كه له سه‌رجه‌می جه‌نگه‌كانی تر به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه كه پێشتر كراوه، مه‌ترسیدارتره به حوكمی ئه‌وه‌ی كه جه‌نگێكی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نه و هه‌م سیسته‌می باڵاده‌ستی سه‌رده‌میش نایه‌وێت و ناشتوانێت بیوه‌ستێنێت، تاكو خۆشی نه‌بێته قوربانی و بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌ی بێشوماری خه‌رجی له‌م بواره‌دا بگێڕێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ژیانێكی به ئارام و بێ‌ئازار و درێژخایانمان هه‌بێت.
بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیدا 2.3 ملیۆن خه‌ڵك نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه 90%ی ئه‌م ژماره‌یه جۆری دووهه‌می شه‌كره‌یه، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2025 ئه‌م ژماره‌یه سه‌ركه‌وێت بۆ 3.6 ملیۆن. ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، ڕۆژی دووشه‌مه، 28-07- 08 لاپه‌ڕه 12
هه‌روه‌ها به پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی شاره‌وانی (50Enfield over London Borough of Enfield, ژماره‌ی ته‌موز و ئاب) ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده وه‌زنن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كردنی نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی جیاجیاوه، به ڕێژه‌ی 50% له یه‌كساڵدا له به‌ریتانیا چوه‌ته سه‌ره‌وه. یه‌ك له چواری خه‌ڵكی لێره ( به‌ریتانیا) زیاده وه‌زنن، هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت له ساڵ 2050 دا ته‌نها یه‌ك كه‌س له ده‌كه‌س به ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئاما‌ره فه‌رمییه‌كان وا باس ده‌كه‌ن كه ساڵانه له به‌ریتانیا زیاد له 50.000 كه‌س به نه‌خۆشی پرۆستات و نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌مرن، زیاتر له 100.000 تر به هۆی جگه‌ره كێشان و نه‌خۆشی دڵه‌وه له ناو ده‌چن.
له ئه‌مه‌ریكاش یه‌ك له سیازده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه به‌ژماره ده‌كاته 15 ملیۆن كه‌س، یه‌ك له سێ كه‌سیشیان گیروگرفتی دڵیان هه‌یه، زیاتر له سه‌د ملیۆن كۆڵۆسترۆڵیان به‌رزه. ( ل3، The China Study by T.Colin Campbell). هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه له لاپه‌ڕه 346 و 347 دا لیستێكی درێژمان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكادا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن پێده‌دا، وا منیش هه‌ندێكێان به‌رچاو ده‌خه‌م:
* 82% گه‌وره‌ساڵانی ئه‌مه‌ریكی به‌لانی كه‌مه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، كه تووشی نه‌خۆشی دڵ ببن.
* 81% خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا جۆرێك له داووده‌رمان وه‌ر ده‌گرن.
* 65% خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی زیاده وه‌زنن.
* 31% ڕوشدی ئه‌مه‌ریكی زۆر قه‌ڵه‌ون.
* نزیكه‌ی یه‌ك له سێی گه‌نجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 6 – 19 ساڵاندایه یا زیاده وه‌زنن یا مه‌ترسی زیاده وه‌زنیان لێده‌كرێت.
* نزیكه‌ی 105 ملیۆن گه‌وره‌ساڵی ئه‌مه‌ریكی كۆڵۆسترۆڵیان به‌رزه و مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست ده‌كات به هۆی به‌رزی ڕێژه‌ه‌كه‌یه‌وه.
* نزیكه‌ی 50 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی فشاری خوێنیان به‌رزه.
* زیاتر له 63 ملیۆن ئه‌مه‌ریکی ئازاریان له به‌شی خواره‌وه‌ی پشتیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سوڕی خوێن و زیاده وه‌زنییه‌وه هه‌یه، ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری جۆری خواردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ وه‌رزش نه‌كردندا.
* زیاتر له 33 ملیۆن ڕوشدی ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی 3 مانگدا به ده‌ست سه‌رواسه و ژانه‌سه‌ری قورسه‌وه ده‌ناڵێنن.
* به‌لانی كه‌مه‌وه 16 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
* له ساڵی 2000 دا زیاد له 700.000 ئه‌مه‌ریكی به نه‌خۆشی دڵ مردوون. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 550.00 هه‌زاری تر به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مردوون، له‌گه‌ل 280.000 كه‌سی تر به نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵ، شه‌كره، نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه و ( Cerebro-Vascula ) مردوون.
« كامپبل» له كتێبه‌كه‌یدا هۆی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو دڵ، شێرپه‌نجه، شه‌كره، سه‌كته، فشاری خوێن، ڕۆماتیزمه، نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه، كه‌ته‌راتی چاو و لاوازی سێکسی و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر بۆ جۆری خواردن ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م كتێبه كه دیراسه‌یه‌كی پان و به‌رینی له خۆوه گرتووه و به‌رهه‌می زیاتر له 20 ساڵی توێژینه‌وه‌ی كامپبێڵ و هاوكاره‌كانێتی، سه‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، كه له جێگای جیاجیا له وڵاتانی وه‌كو هیندستان، فلیپین، ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و چینه، هه‌ر به‌ته‌نها له چیندا له 65 شوێن كه 130 گوندی له‌خۆوه گرتوه. به ژماره 6500 گه‌وره به خۆیان و خێزا‌نه‌كانیانه‌وه به‌شدار بوو‌ن. گرنگی ئه‌م باسه له‌وه‌دایه كه خوا‌ردنی جیاجیا، جۆری ژیان و جۆری نه‌خۆشیه‌كان و ته‌مه‌ن و ئاووهه‌واو، كاراكته‌ری جیاجیا و ڕه‌گه‌زی جیاجیا له ژن و له پیاو… هتد له‌به‌رچاو گیراون. دوای ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كاركردن له‌م مه‌ودایه‌دا كامپبێڵ و تیمه‌كه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتو‌وه، كه ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم كردن و گه‌لێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردن و به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی كه پرۆتینی زۆریان تێدایه كه ئه‌مه‌ش زیاتر به‌روبوومی حه‌یوانی ده‌گرێته‌وه. ده‌قاوده‌ق به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییه به‌ربڵاو و چه‌سپاوه‌وه‌یه که له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا واباوه كه‌می هه‌بوونی پرۆتین له له‌شی مرۆڤدا به فاكتۆری نه‌خۆسی ده‌بینن. كامپبێڵ سه‌ره‌تای دیراسه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی زیاتری زانستیانه كه پرۆتین مایه‌ی نه‌خۆشیه‌كانه ئه‌زموونی له سه‌ر منداڵانی فلیپین كردوه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له نێوه‌ندی منداڵانی ئه‌وێدا گه‌لێك باو بووه و هه‌روه‌ها له ته‌شه‌نه‌كردنیشدا بووه. كامپبێڵ ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه به لامانه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو كه ئه‌م نه‌خۆشییه له نێوه‌ندی منداڵانی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نداكاندا زۆر زیاتر بوو تا منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان، بۆیه بڕیارمان دا كه 110 سێنته‌ری فێركردن و په‌روه‌رده‌یی له سه‌ر به‌های خواردن ( نیوتریشن) دانێین له‌م پرۆژه‌یه‌دا ، به‌هه‌رحاڵ ، په‌یم به‌نهێنییه‌كی ڕه‌ش برد، كه ئه‌ویش ئه‌و منداڵانه‌ی كه خواردنێ ده‌خۆن كه پرۆتینێكی زۆری ئاژه‌ڵی تێدایه ، ئه‌وانه‌ن كه به زۆری نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی جگه‌ریانه، كه ئه‌مانه‌ش منداڵانی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن” لاپه‌ڕه 5 . هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ڵێت ” له هه مان كاتدا تێبینی گه‌یشتنی ئه‌و ڕیپۆرته‌م كرد، كه له‌لایه‌ن تیمێكی تره‌وه كه توێژینه‌وه‌یه بوو له هیندستان كرابوو. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باحیسه هیندییه‌كان دیراسه‌ی دوو گروپ جرجیان كردبوو. له گروپێكیاندا ئه‌وه‌یان ڕه‌چاو كرد، كه (AFLATOXIN) 5 كه هۆی شیرپه‌نجه‌یه، خواردنێكیان پێدان، كه 20% پرۆتینی تێدابوو، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌مان له ڕۆژئاوادا وه‌ری ده‌گرین. له گروپی دووهه‌مدا ڕه‌چاوی هه‌مان (ئهفلاتۆكسین)یان كرد، به‌ڵام جۆرێك له خوارندیان دانێ كه ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه‌ی ته‌نها 5% بوو، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌رچی گرانه كه باوه‌ڕی پێبكرێت، چونكه ئه‌و گروپه‌ی كه خواردنێكیان پێ‌درابوو، كه ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه‌ی 20% بوو، نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی شیرپه‌نجه‌ی جگه‌ریان تیا ده‌ركه‌وت، كه‌چی ئه‌م نیشانه‌یه له هیچ كام له یه‌كێك له گروپه‌كه‌ی دووهه‌مدا كه خواردنێكیان پێ‌درابوو، كه ڕێژه‌ی پرۆتین تێیدا له سه‌دا 5 بوو ، ده‌ر نه‌كه‌وت”.
كامپبێڵ، له به‌حسه دوورودرێژه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتوه و پێش له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه ته‌نها پرۆتینی به‌روبوومی حه‌یوانی خراپه و هۆی سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كانه نه‌ك پرۆتینێك كه له میوه و به‌روبوومه ڕووه‌کیه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه پرۆتین بۆ له‌شی مرۆڤ پێویسته و مرۆڤ ده‌توانێت پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به پرۆتینی میوه و به‌روبوومی نه‌باتی جێ بگرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش مرۆڤ له هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌پارێزێت. بێگومان كامپبێڵ له گۆتره ئه‌م قسه‌یه ناكات، چونكه توێژینه‌وه‌كانی خۆیی و تیمه‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌رجه‌می نه‌خۆشیه‌كانی گرتۆته‌وه. ئه‌و سه‌لماندویه‌تی كه جۆری دووهه‌می نه‌خۆشی شه‌كره كه منداڵ هه‌ر له دایك بونییه‌وه یا هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه تووشی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی به خوا‌ردنی شیری مانگاوه هه‌یه، كه 87% پرۆتینی (Casein) تێدایه، هه‌روه‌ها بۆ جۆری یه‌كه‌میش كه گه‌وره توشی ده‌بێت به تایبه‌ت كه ته‌مه‌نی ده‌چێته سه‌ره‌وه، وا‌ته له چله‌كاندا هۆكه‌ی بۆ پرۆتین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌ر به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له به‌روبوومی ئاژه‌ڵی. لاپه‌ڕه 6. ئه‌م ڕای وایه هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان به خواردن و نه‌خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌توانیت ده‌رگایان له سه‌ر داخه‌یت و بكه‌یته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌و دیراسه درێژخایه‌نه‌ی كه كردویه‌تی، بۆی ڕون بووه‌ته‌وه كه هۆی ویراسی و بوونی جین ڕۆڵیێكی زۆر لاواز ده‌بینێت. ئه‌و نیشانی داوه كه باحسه‌كان سه‌رنجیان له په‌یوه‌ندی 16754 جیندا داوه سه‌باره‌ت به زیاده وه‌زنی، جینه‌كانیان بێده‌نگ كردوون یا له چالاكیان خستون له گیانله‌به‌ری بچكۆله‌ی وه‌كو كرمدا، بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ته‌نها417 له‌وانه كاریگه‌ری جینیان له‌سه‌ر بووه. لاپه‌ڕه 234 . ئه‌و له نه‌خۆشیه‌كانی تریشدا به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌شدا هه‌ر ڕای وایه، كه جینه‌كان ڕۆڵێكی هێكجار كه‌م ده‌بینن ئه‌ویش له كاتێكدایه كه زه‌مینه‌یان بۆ خۆشبكرێت جا به ئاڵۆزانیان بێت جا ئیدی به نه‌شته‌ری بێت یا به به‌كارهێنانی ( كیمۆسیورۆپی) . ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ش به‌یان ده‌كات كه (Sir Richard Doll and Sir Richard Peto)، كه له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیان، كورته‌یه‌كی چڕوپڕی ئه‌م دیراسه‌یان خسته به‌رده‌می كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌یان لێهه‌ڵهێنجا كه ته‌نها 2% بۆ 3% ی شیرپه‌نجه‌كان كاریگه‌ری جینیان له‌سه‌ره. لاپه‌ڕه 85. له لاپه‌ڕه 190 دا، منداڵی دووانه كه هه‌مان جینیان هه‌یه به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه یه‌كێكیان جۆری یه‌كه‌می شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وی تریان 13% بۆ 33% شانسی تووشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه.
هه‌ر وه‌كو پێشتر په‌نجه‌م بۆڕاكێشا كامپبێڵ، پرۆتین بۆ له‌شی مرۆڤ به پێویست ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به‌باش نازانێت و ئه‌وه‌ی به‌رئه‌نجام كردووه، كه ئه‌و به‌روبوومه زۆر به‌ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانێت له پرۆتین دا، دوا‌تریش ئه‌و ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی پرۆتین به‌باش ده‌زانێت تاكو له‌شی مرۆڤ چالاكی لێ وه‌رگرێت. بۆ نموونه ئه‌و ده‌ڵێت مرۆڤ ده‌بێت 10%ی چالاكی له پرۆتین به‌ده‌ست خات، به‌ڵام تێكڕای خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی 15% تا 16% ی چالاكیان له پرۆتین وه‌رده‌گرن. لاپه‌ڕه 59 .
توێژینه‌وه‌كه‌ی كامپبێڵ، ته‌نها گومانێكیشی له‌و ڕاستیانه‌ی كه په‌ی پێبردوه، نه‌هێڵاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵكه ناوخۆكه‌ی یابان و خه‌ڵكه ڕه‌وكردووه‌كه‌ی كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژین ئه‌وه پیشان ده‌دات، به‌هۆی جیاوازی ژیانیانه‌وه چ له جۆری خواردنیان و چ له هه‌ڵسوكه‌وتنیاندا، چۆن ئه‌مه له سه‌ر باری ته‌ندروستیان كاریگه‌ری خۆی داناوه.
كامپبێڵ به ورده‌كاری و زانستیانه‌وه له نه‌خۆشیه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانیشی ده‌دوێت، چونكه ئه‌و شاره‌زاییه‌كی گه‌لێك زۆری له سه‌ر خواردن هه‌یه، ئه‌و باوه‌ڕی به وته‌كه‌ی باوكی داووده‌رمان، (Hippocrates) 357 – 460 پێش زاینی هه‌یه، كه وتویه‌تی ” ئه‌وه‌ی خواردن نه‌ناسێت، چۆن ده‌توانێت ده‌ردوو نه‌خۆشیه‌كانی پیاو تێبگات”، بۆیه ناسینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و ئه‌و پرۆتینه‌ی كه له‌وه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، گیروگرفتی خه‌ڵكه و هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانن. ئه‌و به‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی سه‌لماندویه‌تی له هه‌ر شوێنێك خه‌ڵكه‌كه‌ی میوه و به‌روبوومی ڕووه‌كی زۆرتر بخۆن له نه‌خۆشیه‌كان و گیروگرفته‌كانی به‌دوورن. له لاپه‌ڕه 90 دا ده‌ڵێت “له‌و شوێنانه‌ی كه میوه زۆر ده‌خورێت ڕێژه‌ی شیرپه‌نجه‌كان له 5 بۆ 8 جار كه‌متره”. باس له ڕۆڵی كاریگه‌ر و گرنگی ڤیتامین (کانزا) كالیسیوێم ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش به‌زۆری له خوا‌ردنی سه‌وزه‌و میوه چنگمان ده‌كه‌وێت. ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی هه‌بوونی کالیسیۆم و پرۆتین له له‌شدا كه هه‌ركامییان به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر بێت، له‌وی تریان به ڕۆڵی خۆی کارده‌کات، له‌سه‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشی شیڕپه‌نجه‌كانی وه‌كو سی و جگه‌ر و قۆڵۆن و گه‌ده و مه‌مكی ئافره‌ت و به‌ردی ناو گورچیله و نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقانی مرۆڤ و لوو هاتن له سه‌ر و مێشك. ئه‌م ده‌ڵێت، هه‌بوونی کالیسیۆم پیویسته، به‌ڵام له كاتێكدا كه خه‌ڵكی زۆر به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌خوات، كه كه‌مێیه‌كی زۆری پرۆتینی تێدایه، وا‌ته له‌شی پرۆتینێكی خه‌زنكراوی زۆری تێدایه، چونكه کالیسیۆمه‌كه ته‌سفیه‌ی ئه‌و به‌شه‌زیاده‌ی پرۆتینه‌كه ده‌كات كه له‌ش پێویستی پێی نییه. خۆ ئه‌گه‌ر کالیسیۆمی ته‌واو له له‌شدا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاته له‌ش ناچاره كه له کالیسیۆمه خه‌زن كراوه‌كه‌ی له‌ش و هه‌تا له‌و کالیسیۆمه‌ش كه له ناو ئێسقاندا هه‌یه كه خودی ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌رمكردنه‌وه و دوا‌تریش پوكانه‌وه‌ی ئێسقانی له‌ش.
كامپبێڵ، خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی زۆر به پێویست ده‌زانێت، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆتینمان لێی ده‌ست كه‌وێت، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی كه فایبه‌ری تێدایه و فایبه‌ریش یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شتاته‌نه‌ی كه له‌ش ناتوانێت هه‌رسێیان كات، ئه‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن به‌حوكمی هه‌بوونی فایبه‌ر تیایدا و فایبه‌ریش “ده‌توانێت ئاو له له‌شی مرۆڤ بۆ قۆڵون ڕاكێشێت، كه ئاویش ده‌بێته هۆی جوڵه و گواستنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی تر” لاپه‌ڕه89، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بڕ‌ی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه ” 5 جار بۆ 8 جار زیاتره له‌و شوێنانه‌ی كه خوا‌ردنی میوه كه‌متره” لاپه‌ڕه 94.
له لاپه‌ڕه 13 دا ده‌ڵێت ” خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی و میوه بالانسی كه‌لۆری ده‌كات، تاكو وه‌زنی له‌ش ڕاگرێت یا به‌دوو ڕێگا كۆنترۆڵی وه‌زنه‌كه بكات: یه‌كه‌میان له كه‌لۆری خۆی ڕزگارده‌كات كه له شێوه‌ی چه‌وری له‌شدایه ده‌یكاته گه‌رمداهێنانی له‌ش (Body heat). خه‌زنكردنی كه‌لۆری له له‌شدا وه‌ختی زۆری ناوێت تاكو له‌ش وه‌زنی پێوه دیار بێت. دووهه‌میان خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی و میوه‌هانی زیاتر یارمه‌تی له‌ش ده‌دات كه له جموجوڵوكردنی وه‌رزشیدا چالاكتر بێت، كه به‌مه‌ش وه‌زنی له‌ش داده‌به‌زێت”.
هه‌ر وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، كامپبێڵ به به‌حسه زانستیانه‌كه‌ی سه‌لماندویه‌تی كه پرۆتینی به‌رو بوومی ئاژه‌ڵی ڕۆڵی ئه‌ساسی هه‌یه له هه‌موو نه‌خۆشیه‌كاندا. جا با لێره‌دا گه‌ر به‌كورتیش بێت په‌نجه بۆ هه‌ندێكیان ڕاكێشم و ڕۆڵی پرۆتین بخه‌مه ڕوو:
1- نه‌خۆشی (MS) كه ئه‌دا له‌مێشکو له ده‌مارو ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌ش که دوا‌تر ده‌بێته هۆی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقانه‌كانی له‌ش، كامپبێڵ له لاپه‌ڕه 205 ده‌ڵێت : پرۆتین ڕێژه‌ی ئه‌سید زیاد ده‌كات، كه له به‌رامبه‌ریدا له‌ش ناچار ده‌كه‌وێته شه‌ڕه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت بالانسی بڕ‌ی پێویستی پرۆتینی ناوه‌وه‌ی ڕاگرێت. خۆ گه‌ر ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه له زیاده‌دا بوو ئه‌وا له‌ش ناچاره كه كالیسیوێمی زیاتر له‌وه‌دا خه‌رج بكات، بۆ ئه‌مه‌ش جاری واهه‌یه له‌ش ده‌بێت ئه‌و کالیسیۆمه خه‌زن كراوانه‌ی كه له ناو ئێسقانه‌كانی له‌شدایه به‌كار بهێنێت كه به‌مه‌ش ئێسقان نه‌رم ده‌بێته‌وه.
2- نه‌خۆشی گورچیله كه زۆربه‌ی به‌هۆی هه‌بوونی به‌رده‌وه‌یه، كه هۆكه‌شی خوا‌ردنی زۆری به‌روبوومی ئاژه‌ڵیه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده له پرۆتیندا و کالیسیۆمێكی زۆری تیادایه. چه‌ند جۆرێكیش له به‌ردی گورچیله هه‌یه، جۆرێكیان به‌هۆی جینه‌وه‌یه وا‌ته ویراسیه، به‌ڵام ئه‌م جۆره زۆر نه‌شازه ئه‌وه‌ی تریان په‌یوه‌ندی به (Urinary Infection)، كه میزه‌چڕكێیه به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌و به‌ردانه‌ن كه له کالیسیۆم و (Oxalate) دروست ده‌بن كه ئه‌مه‌شیان له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندوه‌كاندا زۆرن و له وڵاته په‌ره‌نه‌سه‌ندوه‌كاندا ده‌گمه‌نه. لاپه‌ڕه212
3- نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه: له كاتێكدا كه پرۆتین له شوێنه كاریگه‌ره‌كانی ناو ده‌ماخدا كۆده‌بێته‌وه له‌شێوه‌ی (Plaques) هه‌روه‌ها كه‌مبوونی ڕێژه‌ی ڤیتامین (Vitamin C and E) كه به‌زۆری ئه‌مانه له‌به‌روبوومی ڕووه‌کی دان، ئه‌م ڤیتامینانه ده‌بنه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی (Free Radical Activity). هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین (E) له خوێندا وا ده‌كات كه كه‌متر شتت له‌بیر بچێته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌متر له‌ده‌ستدانی بیروهۆش په‌یوه‌ندی به‌ڕاده‌ی زۆری ڤیتامین (Vitamin C and Selenium)ه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مانه هه‌ردوكیان ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی (Free Radical Activity)، ئه‌م دوو ڤیتامینه‌ش C و E (Antioxidants) که ئه‌مانیش له زۆربه‌ی خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کیدا هه‌ن و هاوكات له به‌روبوومی ئاژه‌ڵیشدا هه‌ن. لا 218 بۆ 220.
4- نه‌خۆشی دڵ و فشاری خوێن : ئه‌مه‌یان له‌لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه چه‌وری و شیرینی و سوێریه، كه چه‌وریش به‌و ڕاده زۆرییه له به‌روبوومی ئاژه‌ڵیدایه. خه‌ڵكانێك كه فشاری خوێنیان هه‌بێت 7 جار زیاتر له‌كه‌سانی تر تووشی (Stroke) و 4 جار زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵوه‌ستان و 5 جار زیاتریش مه‌ترسی مردنیان هه‌یه له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فشاری خوێنیان ئاساییه. لا 28 2 The Food Revolution. By John Robinns.
چ «كامپبێڵ»یش و چ «ڕۆبنس»یش بۆ خۆپارستن له‌و نه‌خۆشیانه یا كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مه‌ترسیه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، له سه‌رجه‌می ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا كه پێیان هه‌ستاون، ڕۆڵی وه‌رزش و ته‌مارین و جموجوڵی تر به گه‌وره ده‌گرن. بۆ نموونه ڕۆبنس له لاپه‌ڕه 43 و 44ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ” ته‌مرینكرد‌ن بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر گرنگه. له له ڕاستیدا ئه‌و ژنانه‌ی كه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌مرینێك ده‌كه‌ن وه‌كو ڕۆیشتن بۆ 4 سه‌عات به ڕێژه‌ی له سه‌دا 33 مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه، گه‌ر ماوه‌ی ڕۆیشتنه‌كه درێژبێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه زیاتر كه‌م ده‌كاته‌وه”.
هه‌روه‌ها له‌بڵاوكراوه‌ی مانگانه‌ی مانگی ته‌موزو ئاب ((50Enfield over London Borough of Enfield,) توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له سوید كراوه، له‌و بڵاو كراوه‌یه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت ” ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی پیشانداوه كه ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌مرین ده‌كات دره‌نگتر ده‌مرن. بۆ نمونه 41 هه‌زار پیاوی به‌ته‌مه‌ن له نێوان 45 بۆ 79 ساڵی بۆ 7 ساڵ خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه كه ئه‌وه‌ی ته‌نها 30 ده‌قیقه ته‌مرینی كردبێت له ڕۆژێكدا به ڕێژه‌ی له سه‌دا 40 مه‌ترسی مرنیان كه‌متر كردۆته‌وه”
بڕ‌ی ئه و پرۆتینه‌ی كه وه‌ری ده‌گرین چالاكی ئه‌نزیمی له‌ش ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش وا‌ته هه‌بوونی بڕ‌ی پرۆتینی زۆر له له‌شی مرۆڤدا به ئاسانی مۆدیفای ئه‌نزیمه‌كه ده‌كات. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پرۆتینی وه‌رگیراو – وه‌كو ئه‌وه‌ی له هیند له سه‌ر جرجه‌كان كرا- نه‌ك ته‌نها چالاكی ئه‌نزیمه‌كه له ڕێگه‌ی ڕێژه‌ی كه‌می پرۆتینه‌كه‌وه ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو زۆر به‌خێرایی و زوو زووش ده‌یكات. ئه‌مه یانی چی؟ كه‌مبونه‌وه‌ی چالاكی ئه‌نزیمه‌كه به هۆی وه‌رگرتنی كه‌متری پرۆتینه‌وه – پرۆتینی ئاژه‌ڵی- كه‌متر ئهفلاتۆكسین ده‌گۆرێت بۆ ئه‌فلاتۆكسینی مه‌ترسیدار. لا 52. هه‌روه‌ها پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی چارچكردنه‌وه‌ی یا ( وزه‌هێنانه‌وه‌ی) ڤیتامین دی خامۆش ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش وا‌ته (Supercharged D) له خولقاندنی گه‌لێك سوود و كه‌ڵك كه به جه‌سته‌ی مرۆڤی ئه‌ی به‌خشێت، به‌رپرسیاره. هه‌روه‌ها زیادبوونی کالیسیۆمیش كه به زۆری له شیردایه، ئه‌میش به‌رهه‌مهێنانی (Supercharged D) خامۆش ده‌كات و به‌رده‌وامبوونی ئاستی كه‌مێتی (Supercharged D)ش به‌خێرهاتنی زه‌مینه‌یه‌ك ده‌كات، كه چه‌شنی جیاجیای شیرپه‌نجه میوانداری له‌ش بكات” لا 180-181.
كامپبێل له توێژینه‌وه‌کانیدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی وه‌كو پرۆتینی به‌روبوومی ڕووه‌کی نییه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئه‌سید له له‌شدا، زیاد بوونی ئه‌مه‌ش وا‌ته ئه‌سیداویكردنی زیاتری خوێنمان و پارچه بچوكه‌كانی ئۆرگانی له‌ش زۆرتر ئه‌سیداوی ده‌بن و له‌شی مرۆڤیش ئه‌م بیئه ئه‌سیداویه‌ی پێ خۆش نییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌وێته جه‌نگ. بۆئه‌وه‌ی خودی له‌ش به‌بێ لایه‌نی بمێنێته‌وه کالیسیۆم به‌كار ده‌هێنێت، كه ئه‌میش به‌ڕۆڵی خۆی زۆر كاریگه‌ره كه پێویستی به زیاتریش بوو ناچار له ئێسقانه‌وه وه ڕایده‌كێشێت، ئێسقانیش به له‌ده‌ستدانی کالیسیۆم لاواز ده‌بێت و به‌ئاسانی ده‌شكێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی کالیسیۆمیش له میزیشدا زیادده‌كات. لاپه‌ڕه 205 .
«جۆن ڕۆبنس» له لاپه‌ڕه 19ی كتێبه‌كیدا له نێوانی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کیو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده ژین، به‌راوردێك ده‌كات سه‌باره‌ت به مه‌ترسی نه‌خۆشی له سه‌ریان، ده‌ڵێت :
* مه‌ترسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دڵ بۆ ته‌نها له‌سه‌دا یه‌ك له دابه‌زینی كۆڵسترۆڵی خوێندا: له سه‌دا 3 بۆ له‌سه‌دا 4 ده‌بێت.
* ڕاده‌ی كۆڵسترۆڵی خوێن له كه‌سانێکدا كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژین له‌چاو كه‌سانی تر 14% كه‌متره.
* مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشی دڵ بۆكه‌سانێك كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژین به به‌راورد به‌كه‌سانی تر نیواونیوه.
* ڕاده‌ی كۆڵۆسترۆڵی خوێن بۆ (Vegans) – ئه‌وانه‌ی نه ماسی و هێلكه و هیچ به‌روبوومێكی ئاژه‌ڵی ناخۆن- به به‌راورد به غه‌یری ئه‌وان 35% كه‌متره.
دیسانه‌وه له لاپه‌ڕه 96 دا ده‌ڵێت ” وا خه‌مڵێنراوه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی زیادخواردنی گۆشت و به‌روبوومی ئاژه‌ڵییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و پێویستیان به‌داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری تره، له به‌ته‌نگه‌وه هاتنی ته‌ندروستیدا له‌سه‌ر بو‌د‌جه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵانه له نێوانی 60 – 120 ملیارد دۆلا‌ر ده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش درێژه‌ی لاپه‌ڕه‌ی پێشووتریه‌تی كه ده‌ڵێت ” هه ر‌چۆنێك بێت ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه، گۆڕانكارییه‌كی به‌ربڵاو له سیسته‌می خواردندا به‌ره‌و كه‌ڵچه‌ری به‌كارهێنانی به‌روبوومی ڕووه‌کی بڕێكی زۆر گه‌وره‌ی پاره له به‌كارهێنانی داووده‌رماندا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، كه هه‌ر ئه‌و پاره پاشه‌كه‌وتكردنه، له بایه‌خپێدانی بنچینه‌یی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌مه‌ریكیه‌ك به‌سه”.
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه به‌كارنه‌هێنانی داوو ده‌رمان له زۆر کاتدا نه‌ك هه‌ر ژیان درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو پارێزگاری له ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری تری خه‌ڵك ده‌كات. بۆ نموونه «كامپبێڵ»یش له لاپه‌ڕه 335 كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ” 20% هه‌موو ده‌رمانێكی نوێ به جدی لایه‌نی نێگه‌تیڤی نه‌زانراوی هه‌یه. ساڵانه له ئه‌مه‌ریكادا زیاتر له 100 هه‌زار که‌س له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه دوكتۆره‌كانیان به ڕه‌چه‌ته بۆیان نوسیوون، ده‌مرن. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مردنه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی”.
ئێستاش بابزانین ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ مرۆڤی سه‌رده‌م له‌م جیهانه‌دا ڕوبه‌ڕوی بووه‌ته‌وه، چه‌ندێك خوا‌ردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به‌ڕۆڵی خۆی له گه‌ڵ باقی فاكته‌ره‌كانی تر چ له‌سه‌ر قه‌یرانی گرانی و نه‌بوونی خوا‌ردنی ته‌واو بۆ خه‌ڵكانێكی زۆر و هه‌روه‌ها داڕمان و هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌می دراو یا دارایی گه‌رچی کاتیش بێت، ڕۆڵی ئه‌میش دیسانه‌وه له‌سه‌ر پرسی قه‌یرانی خوارد، چییه.
زیاتر له ساڵێكه قه‌یرانی ئابووری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی هه‌موو وڵاتان و فه‌رمانڕه‌واییه‌کانی بووه‌ته‌وه. له زۆر شوێنی وه‌كو میسر و پاكستان و هیند و به‌نگلادش و فلیپین و ها‌یتی و سنیگال و نایجیریا و مه‌غریب و مه‌كسیكۆ و گه‌لێ وڵاتی تریش له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه بۆ دابینكردنی خواردن ده‌كران، به‌یه‌كدادانی خوێناوی ڕویانداوه. له هه‌نێك شوێنی وه‌ك پاكستان و مه‌غریب و مه‌كسیكۆ، هه‌ندێك پێداویستی ژیان به‌پێی ژماره‌سه‌ری خێزان و به‌پێی بڕ دابه‌ش ده‌كرا. له ئه‌مریكا له‌و چێشتخانا‌نه‌ی كه برنج خوا‌ردنی سه‌ره‌كی بوو، یا له برنج دروست ده‌كرا یا له سوپه‌رماركیه‌ته‌كاندا، پرسی كیسه برنج به هه‌ژمار به مشته‌ری ده‌درا. له هیندستان و تایله‌ندیش ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند جۆرێكی برنج تاڕاده‌یه‌ك ناردنه‌ده‌ره‌وه‌یان قه‌ده‌خه كرا.
له وڵاتانی خۆرئاواشدا ئه‌و قه‌یرانه له شێوه‌ی گرانبوونێكی بێوێنه‌دا له هه‌موو پێداویستیكانی ژیاندا چ خواردنه‌مه‌نی و چ نه‌خواردنه‌مه‌نی، ڕه‌نگی دایه‌وه. له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی موچه و كرێی كار یا هه‌ر له جێی خۆیدا مایه‌وه یا هه‌روه‌كو شتێكی ڕه‌مزی به‌رزبووه‌وه. چونكه نه‌ك ئه‌و بڕ‌ی زیادكردنه هه‌ر نه‌یتوانی زیادبوونه‌كه‌ی نرخ داپۆشێت، به‌ڵكو ئه‌و ڕێژه زیاده‌یه‌ی له مووچه‌دا نه‌شیتوانی بۆ نموونه هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به ته‌نها نرخی یه‌كێك له‌مانه: به‌نزین ، كاره‌با، گاز یا ئاو قه‌ره‌بوو بكات.
بێگومان له كاتێكدا كه نرخی شت به‌رز ده‌بێته‌وه و مووچه و كرێی كار هه‌ر وه‌كو و خۆی ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژێت، ده‌ست له هه‌ندێك شت كه له ئێستادا زۆر پێویستی نین، ده‌گرێته‌وه تاكو ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له نرخی ئێستا و ڕابوردوودا هه‌یه پێ خه‌فه‌بكات، بۆیه ده‌ستبه‌رداری كردنی پشووی ساڵانه‌ی یا گۆڕینی سه‌یاره‌كه‌ی یا ده‌ستهێنان به خانوو ناو ماڵه‌كیدا ، ده‌بێت.
له به‌ریتانیا له نێوانی مانگی ئابی 2007 و ئابی 2008 دا نرخی خانوو به ڕێژه‌ی 12.7% دابه‌زی. كڕینی سه‌یاره‌ی تازه وا دابه‌زیوه، كه ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی 1966دا له‌و ئاسته‌دا بووه. ژماره‌ی خه‌ڵكانێك كه پاره پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن یه‌ك ملیۆن له ساڵی پار (2007) كه‌متره، كه پارساڵ 7 ملیۆن كه‌س بووه. فرۆشتنی خوا‌ردنی ئۆرگانیك له 100 ملیۆنه‌وه هاتۆته خواره‌وه بۆ 81 ملیۆن پاوه‌ند. گاردیانی به‌ریتانی ، هه‌ینی ،05-09-2008.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه شتێكی چاوه‌روانكراوه له كاتێكدا كه نه‌ك هه‌ر نرخی خوارده‌مه‌نی چوه‌ته‌سه‌ره‌وه، به‌ڵكو نرخی گاز و كاره‌با و به‌نزین و گازوایلیش چوه‌ته سه‌ره‌وه، گوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕ‌ی هه‌ڵئاوسانی پاره له به‌ریتانیادا هه‌ڵكشاوه بۆ 4.4% واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له كۆتایی پایزدا بچێته 5%.
به‌پێی [ONS) The Office For Statistic)] نرخی هێلكه به ڕێژه‌ی 20%، نانی سپی به‌ڕێژه‌ی 41%، بازاڕی ئاسایی هه‌فتانه له ساڵی پاره‌وه به‌ڕێژه‌ی 14%، گۆشت به‌ڕێژه‌ی له 16.3%، به‌روبوومی ڕووه‌کی 11.1%، جۆری نان و سیرێڵ (Cerel) 15.9% چوونه‌ته سه‌ره‌وه. گاردیانی به‌ریتانی ، چوا‌رشه‌ممه ، 13-08-08 لاپه‌ڕه 3 .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه 5 كۆمپانیای گه‌وره که له به‌ریتانیادا مۆنۆپۆلی گاز و كاره‌بایان كردووه؛ كۆمپانیای گازی به‌ریتانی ،Scottish Southern Energy, E.O.N, N.Power, EDF Energy and Scottish Power. ئه‌مانیش به‌ڕۆڵی خۆیان نرخی گاز و كاره‌بایان ئه‌وه‌نده‌ی كه ململانێی نێوانیان و بازاڕ ڕێگه‌ی پێدابێتن ، به‌رز كردۆته‌وه. بۆ نموونه (EDF) كه ته‌نها 5 ملیۆن له مشته‌ری تێكه‌ڵه‌ی هه‌یه – وا‌ته دانیشتوان و دووكان و ئۆفیسه‌كان- لیست‌ی ئاسایی به 200 پاوه‌ن له ساڵێكدا سه‌رخست، كاتێك كه بانگهێشه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی گازی به ڕێژه‌ی 40% كرد. گاردیانی به‌ریتانی، شه‌ممه 26-07-2008 لاپه‌ڕه8 . سێنتریكا كه خاوه‌نی 800 هه‌زار پشكه و له كاتێكشدا که ته‌نها له 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا 992 ملیۆن پاوه‌نی قازانج كردوه ، كه‌چی نرخی گازی به‌ڕێژه‌ی 35% به‌رز كرده‌وه. كۆمپانیای گازی به‌ریتانیش كه 16 ملیۆن موشته‌ری تێكه‌ڵه‌یان هه‌یه له مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵدا نرخی گازی 35% به‌رز كرده‌وه. كۆمپانیای (EDF) گاز و كاره‌بای به‌ڕێژه‌ی 22% به‌رز كرده‌وه. گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، 31-07-2008 .
بیانووی هه‌ر یه‌كه له‌م كۆمپانیانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی وزه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بوو، كه له مانگی ته‌موزدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاو چووه نزیکه‌ی 148 دۆلا‌ر به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا كه 17-10-2008 بۆ 66-68 دۆلا‌ر دابه‌زیووه، كه‌چی وزه دانه‌به‌زیووه ته‌نها به‌نزین و گازوایل نه‌بێت ئه‌ویش به بڕ‌ی 6 بۆ 7 پێنس.
هه‌ر له‌و كاته‌دا نرخی به‌نزین و گازیش به شیوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه، كه نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین گه‌یشته 1.20 پاوه‌ن و نرخی لیترێك گازوایلیش گه‌یشته 1.36 پاوه‌ن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه زۆر كه‌س له به‌ریتانیا ده‌ستبه‌رداری سه‌یاره‌كانیان بوو‌ن و هۆكانی تری هاتوچۆیان به‌كار ده‌هێنا، له ئه‌مه‌ریكاش كار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، كه ڕۆژانه كڕینی به‌نزین و گازوایل به‌بڕی 800 هه‌زار كه‌س داده‌به‌زێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه كۆمپانییه‌كانی نه‌وت و پیترۆڵ قازانجیان نه‌ك هه‌ر دانه‌به‌زی، به‌ڵكو له ساڵی پار زیاتر چووه سه‌ره‌وه، بۆ نموونه كۆمپانیای شێڵ له چاره‌كی دووهه‌می ئه‌مساڵدا 8 ملیارد دۆلا‌ری قازانج كرد، كه سه‌عاتی ده‌كاته 2 ملیۆن دۆلا‌ر. گاردیانی به‌ریتانی، هه‌ینی ، 01-08-2008 .
هه‌موو ئه‌مانه به ده‌وری خۆیان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر بێكاری به پێی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی كڕینی موشته‌ری ده‌بینن، بۆیه له ئێستادا به‌پێی ئاما‌ره فه‌رمییه‌كان بڕ‌ی بێکاره مانگانه له به‌ریتانیادا 60 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام هه‌ر به ته‌نها له نێوان مانگی ئاب و كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ردا گه‌یشته 160 هه‌زار كه‌س و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ژماری بێ‌کاری بچێته سه‌روی 2 ملیۆنه‌وه.
ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه له شت گرانبوون و بێكاریدا ئه‌مه‌ریكای زۆر به‌خه‌ستتر گرتۆته‌وه، تائه‌و ڕاده‌یه‌ی 42%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه (سلفه‌ی عه‌قار)یان له‌لایه زیاتر له چه‌ند مانگێكه نه‌یان توانیوه قیستی مانگانه‌كه‌یان بده‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی خانووه‌كانیان كه بانك ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتووه. خه‌ڵكێكی زۆریش به هۆی داخستنی شوێنی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندان له‌به‌ر نه‌بوونی مشته‌ری و نه‌بوونی كاره‌وه، كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه. زیادبوونی نرخی به‌نزین و گازوایل و شكاندنی به‌های دۆلا‌ر به‌تایبه‌ت له كۆتایی ساڵی پار و سه‌ره‌تی ئه‌مساڵدا، ئه‌مانیش ڕۆڵی خۆیان له بێكاری خه‌ڵك و له كه‌متر به‌كارهێنانی سه‌یاره یا گۆڕینی سه‌یاره‌كانیان بۆ سه‌یاره‌ی بچوك، بینی.
گیروگرفته‌كه له بێكاری و شكاندنی نرخی دۆلا‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و گازوایل دا كۆتایی نه‌هات، بگره پشێوی بازاڕ و داڕمانی سیسته‌می دارایی یا دراوی له جیهاندا گه‌لێك جۆر له بانقه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانیشی گرته‌وه. ئه‌وه بوو له به‌ریتانیا له 14ی سێپته‌مبه‌ری 2007دا بانقی (Northern Rock) كه شه‌شه‌مین بانكی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا بووه، كاری سه‌ره‌کی ئه‌م بانكه دانی سلفه‌ی عه‌قار بوو، سه‌رئه‌نجام هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌مه‌ش ترسوله‌رزێكی گه‌وره‌ی خسته ناو دڵی ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، هه‌روا هه‌موو بانكه‌كانی تریش. سه‌رئه‌نجام كه ده‌وڵه‌ت له فرۆشتنه‌وه‌یدا شکستی هێنا، پاش نزیكه‌ی 5 مانگ ناچار بوو به‌مۆقه‌ت خۆماڵی بكات. ئه‌مه‌ش ته‌نها چاره‌سه‌رێك بوو بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ڕکوكینه‌ی موشته‌رییه‌كانی و ئه‌وانه‌شی كه پشك (سه‌هم)یان تێیدا هه‌بوو. هه‌روه‌ها بۆ هێڵانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و سومعه‌ی فه‌رمانڕه‌وا وا‌ته تاكو وا نه‌بینرێن، كه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا لاوازن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م بانقه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر بانقه‌كانی تر و بازاڕیش داده‌نا.
له ڕۆژی 29-09-2008دا حكومه‌تی به‌ریتانی با‌نگه‌شه‌ی خۆماڵیكردنی هه‌شته‌مین بانقی به‌ریتانی، Bradford & Bingley، به‌ریتانی كرد (گاردیانی به‌ریتانی ، 29-09-08). ئه‌م بانكه 200 لقی هه‌یه، سامانه‌كه‌ی 22 ملیارد پاوه‌نه، له دانی قه‌رزی (سلفه‌ی عه‌قار) به‌بڕی 47 ملیارد پاوه‌ن لێپرسراوه. ئه‌م بانقه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له گیروگرفتی داراییدا ده‌ژیا و به نهێنی له ڕه‌ده‌ڵوبه‌ده‌ڵی فرۆشتنیدا بوو‌ن، یاخوود گه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن بانكه گه‌وره‌كانه‌وه لوش بدرێت، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان سه‌ریان نه‌گرت. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا قه‌یرانه‌كه له «به‌لجیكا»ش به زه‌قی ده‌ركه‌وت، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بانكی ئه‌وروپا به‌ناوی «فۆڕتیس» به‌ره‌و نابووت بوو‌ن ده‌ڕۆیشت، ناچار له لایه‌ن لۆكسۆمبورگ و هۆڵنده و به‌لجیكا وه ده‌سڕی بۆ ڕاخرا و 11 ملیارد یورۆیان بۆ كۆكرده‌وه و له نێوانی خۆیاندا نیوه‌ی خۆماڵی كرا.
له 30-09-2008دا (Citigroup) بانقی Wachovia لوشدا، كه كه‌وتبووه بارێكی واوه له سه‌ره‌تای ساڵدا به‌های هه‌ر پشكێك له پشكه‌كانی 38 دۆلا‌ر بوو، به‌ڵام ڕۆژی پێش نابووت بوونه‌كه‌ی دابه‌زی بۆ ته‌نها 96 سێنت.
له «ئه‌مریكا»ش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه (14) بانقی بازرگانی هه‌ره‌سیان هێناوه. ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راورد به هه‌ره‌سهێنانی ته‌نها (3) بانق له سێ ساڵی ڕابوردوودا گه‌لێك به‌رزه.
ئه‌م بارودۆخه له «به‌ریتانیا»دا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆیشت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای لێهات، كه بانقه‌كان پاره‌یان به قه‌رز به‌یه‌كدی نه‌ده‌دا، چونكه متمانه به داهاتوو نه‌ده‌كرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش له ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پاشه‌كه‌وتیان كردبوو، بۆ بانقه‌كانی تر ئه‌وانه‌ی كه تا ئه‌و ساته ده‌نگوباسی نابووت بوونیان له میدیادا نه‌بیسترا بوو، به په‌له‌بوون. هه‌ر ئه‌م بارودۆخه خراپیه‌ش وای كرد كه نیمچه هه‌ره‌سهێنانێك بگه‌یه‌نێته هه‌ندێك بانقی تری وه‌كو (HBOS) كه له ناچاریدا به 9.8 ملیارد پاوه‌ند فرۆشرا، به‌ڵام به هۆی زیاتر خراپبوونی باری ئابووری دنیاوه له ئێستادا ته‌نها 6.4 ملیارد پاوه‌ند ده‌كات.
كێشه‌كه لێره‌شدا نه‌وه‌ستا، ئه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بۆ ئابووریی به تایبه‌تی بانقه‌كان بگه‌ڕێته‌وه، تاكو متمانه له لای خه‌ڵكانی ئاسایی و بزنسمانه‌كان و لایه‌نه‌كانی تریش دروست بكه‌نه‌وه، له ڕۆژی شه‌مه، 13.10.2008 حكومه‌تی به‌ریتانی به ناچاری 40 ملیارد پاوه‌ندی تری فڕێدایه (3) له هه‌ره بانقه گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا؛ كه بانقی مه‌لیكی سكۆتله‌ندی بوو و سامانی ئه‌م بانقه 2 تریلوێن یورۆ بوو، (HBOS) به‌شێكی كه‌م به بانقی باركه‌لی كه سامانه‌كه‌ی 1.5 تریلۆن یورۆیه، هه‌روه‌ها به (Lloyds TSB) كه سامانه‌كه‌ی كه 1.4 تریلۆنه. سه‌رجه‌می سامانی ئه‌و بانقانه‌ی كه ناوم هێنان له گه‌ڵ بانقێكی تر كه HSBC یه ده‌كاته 6.5 تریلۆن یورۆ كه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش 4 جار له هه‌موو داهاتی به‌ریتانیا زیاتره. گاردیانی به‌ریتانی ، چوارشه‌مه، 01-10-2008 . له گه‌ڵ ئه‌م یارمه‌تیه‌شدا ڕۆژی دوا‌تر وا‌ته 14.10.2008 ، سێشه‌ممه حكومه‌ت بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه به‌شێك له‌م بانقانه ده‌كرێنه موڵكی ده‌وڵه‌ت: (HBOS)، (Lloyds TSB) و بانقی مه‌لیكی سكۆتله‌ندی.
حكومه‌تی به‌ریتانی له هه‌موو هه‌وڵێكی چاكسازی وه‌زعه‌كه‌دا بوو بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكی هه‌روه‌ها له كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی هاتنه سه‌رجاده‌یان، به‌ڵام وڵاته‌كانی تری ئه‌وروپا وه‌زعه‌كه‌یان یارمه‌تی ده‌ر نه‌بوو، به‌تایبه‌ت كه ئێرلانده و یۆنان و ئه‌ڵمانیا گه‌ره‌نتی مسۆگه‌رکردن و دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی هه‌موو كه‌سێكیان له كاتی زیاتر خراپبوونی باروو دۆخه‌كادا كرد. ئه‌مه له كاتێكدا له به‌ریتانیا ته‌نها گه‌ره‌نتی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی 35 هه‌زار پاوه‌ندیان ده‌دا، بۆیه كه‌وتنه ژێر فشارێكی گه‌وره‌وه و ئه‌م ژماره‌یان بۆ 50 هه‌زار پاوه‌ند سه‌رخست. گه‌رچی فشاری زیاتریان خرایه سه‌ر تاكو ده‌وڵه‌ت گه‌ره‌نتی سه‌رجه‌می پاشه‌كه‌وتی خه‌ڵكی بكات، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا، چونكه حكومه‌ت وتی گه‌ره‌نتیكردنی 50 هه‌زار پاوه‌ند وا‌ته گه‌ره‌نتیكردنی 98%ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه پاره‌ی پاشه‌كه‌وتیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كات 60%ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراو له به‌ریتانیادا، وا‌ته له 02%كه تری خه‌ڵكی 40% پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراو هی ئه‌وانه.
هه‌ر له‌م کاته‌شدا خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی زیاتر له 440 ملیارد پاوه‌ندی خستۆته بانقه‌كان و به‌شی دانه‌وه‌ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی خه‌ڵكی، به‌و مه‌رجه‌ی كه بانقه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا ڕه‌ده‌ڵوبه‌ده‌ڵ بكه‌ن، پاره و خه‌ڵاتی سه‌رۆكه‌كان و ڕه‌ده‌ڵوبه‌ده‌ڵكه‌رانی تری پاره، كه‌مكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌شدا بوو كه دووهه‌م بانقی ئه‌لمانی (های پۆ ڕۆیه‌ل ئیسته‌یت) نابووت بوو، بانقی بازرگانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانی 50 ملیارد یورۆی تێفڕێدا، تاكو له هه‌ره‌سهێنانی ته‌واوی بپارێزرێت.
له مانگی ئابه‌وه له ئه‌مه‌ریكاش گیروگرفتی نابووتبوونی چه‌ند بانقێك و چه‌ند كۆمپانێیایاكی گه‌وه‌ره‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه، بانكی (Lehman Brothers)، كه چوارهه‌م بانكی ئه‌مه‌ریكی بوو 158 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، له جیهاندا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی هه‌بوو و به ته‌نها له «له‌نده‌ن»دا (5) هه‌زار کارگه‌ر و که‌رمه‌ندی هه‌بوو له گیروگرفتێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له چوا‌ر مانگی ئه‌م دوایه‌دا نزیكای 3.9 ملیارد دۆلا‌ری زیان لێكه‌وت و سه‌ره‌نجام به‌ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا. «مێریڵ لینچ» كه بانقێكی تره و له ساڵی 1914 ده‌دا دروست بووه، 60 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی هه‌یه و له 40 وڵات‌دا لقی هه‌یه، ئه‌میش هه‌ره‌سی هێنا. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نه‌ی هێشت بكه‌وێت و خۆماڵی كرد. ئه‌م بانكه بایی 738 ملیارد دۆلا‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵ و مامه‌ڵه‌كاری بچوك و بانقی تردا هه‌بوو.
پێش ئه‌مانیش دوو بانقی گه‌وره‌ی تر كه به‌شێكی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌کان خانوویان كڕیوه‌و قه‌رزی سلفه‌ی عه‌قاریان له‌وان كردووه، هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌وانیش (Freddie Mac and Fanny Mae) بوو‌ن. ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی و سیسته‌می دارایی ئه‌وێ نه‌یان ده‌توانی ده‌ستیان لێ به‌رده‌ن و هه‌روا به‌ئاسانی پشتیان تێكه‌ن. چونكه ده‌بووه كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م دوو بانقه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به هه‌ردوكیان 14 ملیارد دۆلاریان زیان كرد، به‌و زیانه گه‌وره‌یه‌شه‌وه و به‌ملنانیشه‌وه به‌ره‌و نابووت بوونیش، هێشتا به هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ردوو بانقه‌كه 23 ملیۆن دۆلاریان له ساڵێكدا ده‌ستكه‌وت بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی گه‌رچی نه‌یان ده‌ویست خۆماڵی كه‌ن، به‌ڵام چاریان نه‌ما و بڕیاری خۆماڵیكردنیان ڕاگه‌یاند و كردیان به موڵكی ده‌وڵه‌ت.
ئیداره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌می سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌كانی ژیاندا: ڕاگه‌یاندن، قوتابخانه و زانكۆكان، كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی بزنسمانه‌كان و حكومه‌ته‌كان و ..هتد دژایه‌تی خۆماڵی كردن یا به ده‌وڵه‌تیكردنی كه‌رته تایبه‌تییه‌كان و كه‌رته جیاجیاكانی ئابوورییان ده‌کرد و ئه‌مه‌یان به‌كارێكی سوشیالیستانه داده‌نا. به‌ڵام ئێستا بۆ پاراستنی بازاڕ و قورتاركردنی خۆیان له ڕکوكینه‌ی خه‌ڵكی و خۆپیشاندان و گه‌لێك جۆری تری چالاكی کردن و…. هتد، خۆیان ده‌بێت هه‌مان كار بكه‌ن، كه‌چی له هه‌مان كاتیش‌دا نایانه‌وێت پێ له‌وه بنێن كه كاره‌كه‌یان خۆماڵیكردنه، بۆیه سه‌رۆك بووش سه‌باره‌ت به خۆماڵیكردنه‌كه وتی: ئه‌وه‌ی كه كردومانه (Stabilisation not Nationalisation) وا‌ته خۆماڵیكردن نه‌بوو به‌ڵكو سه‌قامگیركردن بوو.
هه‌رچه‌ند ڕۆژێك دوا‌تر، بیانووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ خۆماڵی كردنی ئه‌م بانقانه خرایه به‌ر چاو كه ئه‌مانه بوو: 1- ئه‌م بانقانه له بازاڕدا گه‌ره‌نتی نیوه‌ی سلفه‌ی عه‌قاری ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن. 2- یارمه‌تی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه له قه‌رز كردن‌دا ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی بانقه گه‌وره‌كانی جیهانیش ده‌ده‌ن. 3- زه‌مانه‌تی بوونی پاره‌ی كافی ده‌كه‌ن تاكو بتوانن سلفه‌ی عه‌قار بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی دابین بكه‌ن. گاردیانی به‌ریتانی، سێ شه‌مه ، 09-09-2008 .
هه‌رچه‌ند ڕۆژێك دوا‌تر، 15.09.2008 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بیمه‌ی ئه‌مه‌ریكا (AIG (American International Group، كه 89 ساڵ ته‌مه‌نی بوو زیاتر له 109 هه‌زار كارمه‌ند و كرێكاری له ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌بوو، به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی نه‌یده‌توانی به‌پێش چاوییه‌وه ئه‌مه هه‌ره‌س بهێنێت، بۆیه 85 ملیار دۆلا‌ری پێدا، تاكو خۆی به پێوه ڕاگرێت له به‌رامبه‌ری 79.9% كۆمپانییه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش به فیعلی وا‌ته خۆماڵی كردنی كۆمپانییه‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌كێك له بانقه هه‌ره گه‌وره‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا به ناوی مۆرگان ستانلی ئه‌ویش ده‌ردی ئه‌و قه‌یرانه‌ی گرت. ئه‌م بانقه 74 ساڵه هه‌یه و له 600 ئۆفیسی 35 وڵات‌دا 48 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌زمه‌مه‌یه ڕزگاری بێت، له مانگی سێبته‌مبه‌ردا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چیندا كه‌وته لێدوانه‌وه. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، ڕۆژی شه‌مه، 20-09-2008 چین به ته‌مایه 49.9% ئه‌م بانقه بكڕێت. دوا‌تریش وا‌ته له 11-10-2008 دا ده‌رکه‌وت بوو كه كۆمپانیای (Mitsubishi) كه كۆمپانیایه‌كی «یابانی»یه به‌ڵێنی داوه، كه ئه‌میش 21% هه‌مان بانق ، مۆرگان ستانلی، به 9 ملیارد دۆلا‌ر بكڕێت. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بڕیار بوو له ڕۆژی 09-10-2008 دا واژۆ بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر خراپتربوونی باری ئابووری (Mitsubishi) سارد بووه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی دا‌گرت، كه پاره‌یه‌کی كه‌متر بۆ كڕینی هه‌مان به‌ش بدات، چونكه به‌های سه‌رجه‌می پشكه‌كانی مۆرگان ستانلی به شێوه‌یه‌كی خراپ دابه‌زی.
بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی و سیسته‌می دارایی یا دراوی ئه‌مه‌ریكی، ناتوانن چاو له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری جیهانی بنوقێنن، كه له ساڵی 1929وه به‌خۆوه نه‌بینراوه. ئیداره‌ی به‌ریتانیش وه‌كو ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ده‌ربه‌ستن. گۆردن براون، سهرۆكشالیاری به‌ریتانی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری گلاسكۆ ی سكۆتله‌نده، وتی: ” ئه‌م قه‌یرانه یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین قه‌یرانی داراییه له ته‌مه‌ن و سه‌رده‌می گڵۆبه‌ڵازه‌یشندا”.
هه‌تاپێش هاتنی ئه‌م قه‌یرانه‌ش باری ژیانی خه‌ڵكی له ئه‌مریكا به هۆی چه‌ند هۆیه‌كی تره‌وه كه یه‌كێكیان داگیركردنی عیراق و پرسی ئه‌فغانستانه، گران بوو بوو، به‌جۆرێك كه نرخی خانوو به‌ڕێژه‌ی 30% له سێ ساڵی پێشوتری دابه‌زیوه. 64%ی ڕێژه‌ی سه‌رجه‌می قه‌رزی دراوی عه‌قار كه کاتی دانه‌وه‌ی به‌سه‌رچووه ، نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا كردی وا‌ته خۆماڵیكردنی هه‌ندێك له بانقه‌كان و یارمه‌تیدانیان تاكو له‌و ته‌نگه‌تاویه بێنه ده‌ره‌وه، له گۆتره و به بێ توێژینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه نه‌ده‌كرا. چونكه له به‌رده‌م سێ واقیعدا بوو‌ن: یه‌كه‌میان وازلێهێنانی بانقه‌كه‌كان و كۆمپانییه گه‌وره‌كان تاكو به یه‌كجاری هه‌ره‌س بهێنن، كه ئه‌مه‌ش ڕۆڵێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ئابووری و دارایی هه‌موو جیهان به‌حوكمی گه‌وره‌یی و به‌هێزی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. دووهه‌میان خۆماڵیكردنی سه‌رتاپای ئه‌و بانق و كۆمپانیانه‌ی كه به‌ره‌و نابوتی دارایی ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌یان جگه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی توانای ئه‌وه‌ی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌وێت، هه‌روه‌ها كارێكی ئاسانیش نییه تا بۆیان قوت بچێت. وه‌كو پێشتر ئیشاره‌تم پێدا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خۆماڵیكردنی هه‌موو ئه‌مانه وا‌ته دان پێدانان به شکستی بازاڕی ئازاد و گڵۆبه‌ڵایزشین و ڕه‌تكردنه‌وه‌یانه. هه‌ڵبژێری سێهه‌م یارمه‌تیدانیانه به پاره هه‌م به قیمه‌ت و هه‌م به‌هیمه‌ت، وا‌ته به قه‌رز و به‌خوایشت.
ماوه‌یه‌ك ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی و بانقی ناوه‌ندی و دارایی ئه‌مه‌ریكی له لێدوان و مشتومڕی ئه‌وه‌دا بوو‌ن، كه ڕێگه‌چاره‌ی سێهه‌م هه‌ڵبژێرن. بۆیه پێشنیاریان بۆ كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كرد، تاكو 700 ملیارد دۆلا‌ر بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و بانق و كۆمپانییانه‌ی كه تووشی گیروگرفتی دارایی بوو‌ن و هه‌ڵسانه‌وه‌شیان بۆ ئابووری ئه‌مه‌ریكا زۆر پێویسته، ته‌رخان بكرێت، به‌وشه‌یه‌ك تاكو ئابووری و دارایی ئه‌مه‌ریكا و جیهان نه‌تلیسێته‌وه. کاتێك كه كه‌یسه‌كه‌یان برده به‌رده‌می كۆنگریس به‌شێكی زۆر له هه‌رودوولا دیمۆكرات و كۆماری به‌م پێشنیازه ناڕازی نه بوو‌ن، چونكه فشارێكی زۆری خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌یان له‌سه‌ر بوو، كه نه‌یان ده‌ویست كۆنگریس بڕیاری قبوڵی ئه‌مه بدات. به پێی پۆڵێكی لۆس ئه‌نجلس و بلۆمبێرگ 55% خه‌ڵكی دژی ئه‌وه بوو‌ن. به پێی پۆڵێكی (CNN)یش 62% خه‌ڵكی ده‌یویست حكومه‌ت ده‌ست له بازاڕ وه‌ردات، 65%یش ڕزگاركردنی ئه‌و بانق و كۆمپانیانه‌یان له‌و قه‌یرانه به پاره‌ی باجده‌ری خه‌ڵكه‌كه به كارێكی ڕه‌وا نه‌ده‌بینی. گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی پێنج شه‌مه، 25.09.2008.
سه‌رئه‌نجام كۆنگریس به زۆربه پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. به‌ڵام له هه‌فته‌ی دواترادا كه‌یسه‌كه هه‌واڵه‌ی مه‌جلیسی سێنه‌تا كرا‌و سه‌ر ئه‌نجام پێشنیاره‌كه قه‌بوڵكرا.
له به‌ریتانیاش، ماوه‌یه‌كی زۆره گۆردن براون له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه سیسته‌می دراوی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و ته‌واوی حكومه‌ته‌كانی تر قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن، كه بازار (Regulate) بكرێت، وا‌ته سنوورێكی بۆ دابنرێت، به‌پێی یاسایه‌ك كار بكات و ده‌وڵه‌ت مافی ده‌ست تێوه‌ردانی له بازاڕدا هه‌بێت، تاكو سنوورێك بۆ (Credit Crunch) دابنرێت.
«لاری ئێلوت» كه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیدا، له به‌شی دراو و ئابووریه‌كه‌ی، كه خۆشی ئابووریناسه و ڕۆژانه ده‌نوسێت، سه‌باره‌ت به خۆماڵیكردنی كۆمپانیا و بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وتی ” له سه‌رده‌می «كارڵ ماركس»ه‌وه تا ئێستا به قه‌ده‌ر ئه‌م ڕۆژانه كاری سۆشیالیزمانه نه‌كراوه”. هه‌ر له‌و کاته‌شدا گه‌وره قه‌شه‌ی كڵێسه‌كانی ئینگله‌ند (Rawan Williams) له گاردیانی ئه‌م ڕۆژانه‌دا وه‌سفی «كارڵ ماركس»ی كرد و وتی “ماركس ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وپێش تێبینی ئه‌و ڕێگایه‌ی كردووه، كه سه‌رمایه‌داری جۆرێكه، ئوستوره‌یه‌كی لغاو نه‌كراوه، واقیع ده‌گێڕێته‌وه، وزه‌ی تواناده‌ر بۆ ئه‌مرێك ده‌گێڕێته‌وه كه ئیدی ژیان له خودی خۆیدا نامێنێت و نابێت. ئه‌و له‌مه‌دا ڕاستی پێکاوه، گه‌رچی له شته‌كانی تردا هه‌تا كه‌میش ڕاست بووبێت“.
جێگای خۆیه‌تی گه‌ر لێره‌دا ئه‌وه به‌یاد بخه‌مه‌وه، كه ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره ئابووری و داراییه بۆ سهرۆكشالیاری به‌ریتانیا سوودمه‌ند بوو، چونكه سه‌رمایه‌یه‌كی سیاسی پێ به‌ده‌ستهێنا، به پێی پۆڵه‌كانی به‌ریتانیا بڕ‌ی كه‌سایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌ی پارتی ئۆپۆزۆشیندا، ده‌یڤید كامیرۆن 10 بۆ 12 له ژێره‌وه بوو. ئێستا گۆردن براون بووه‌ته كه‌ڵه سه‌ركرده‌ی ئه‌ورپا و به داهێنه‌ری پلانی له بار و چاكسازی بارودۆخه‌كه ده‌رچوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێك له ئابووریناسه‌كانی به‌ریتانیا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌م بار‌و دۆخه‌دا شوێنپێی ئه‌و هه‌ڵگرن.
گۆردن براون له‌م كۆبونه‌وه‌ی دوای سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپادا سه‌باره‌ت به دانانی چه‌ند ڕۆڵێك له ئابووری جیهان یا له گڵۆبه‌ڵایزه‌یشندا، كه ناوی (لوتكه‌ی ئه‌وروپی) لێ‌نرا، چه‌ند پێشنیازێكی كرد كه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مانه بوو‌ن:
1- هه‌بوونی سیسته‌مێكی ئاگاداركردنه‌وه له ئابووری جیهاندا تاكو له قۆناغی سه‌ره‌تایی ڕودانی گیروگرفته‌كان و قه‌یرانه‌كان پێشبینی بكات و لێیان ئاگادار بین.
2- چوارچێوه‌یه‌ك و پلانێكی وادابنرێت تاوه‌کو له‌وه‌ی كه ئه‌زمه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌وه‌ی كه‌دروست بوو‌ن، دڵنیابین.
3- چاودێریكردن و به‌دووكه‌وتنی پلان و هه‌لوێسته‌ی 30 كۆمپانیای هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی جیهان و داموده‌سگا دراویه‌كانی تر.
ئه‌مانه و زۆر پێشنیازی تر له به‌رهه‌ڵستیكردنی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له ئاینده‌دا و چاره‌سه‌ر كردنیشی، كراو‌ن و ده‌كرێن. به‌ڵام ئایا ده‌توانرێت ڕێگه له ڕوو‌دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه بگیرێت، یان ڕاستتر سیسته‌می كاپیتاڵیستی كه ئه‌م قه‌یرانانه‌ی دروستكردووه و سه‌ره‌تاکانی دروستكردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی هه‌رچی زیاتری قازانجه كه بازاڕی ئازادیش ڕێگایه‌كی كاریگه‌ره بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی زیاتری ئه‌م قازانجه، ده‌توانێت ئه‌وه‌ی كه كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه به‌سی بێت؟ لێره‌دا پێویسته دوو پرسیاری تریش له‌مه‌ڕ ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هات بكرێت؛ یه‌كه‌م: ئایا شتێك هه‌یه كه ناوی بازاڕی ئازاد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له یاسا و ڕێسا و سنووردانان بۆی و ده‌ست تێوه‌ردان تێیدا ئازاد بێت، ئه‌ی بۆچی ئه‌م قه‌یرانه دروست بوو؟ دووهه‌م : ئایا ئه‌و وته باوه‌ی كه به‌رده‌وام له هه‌موو شوێنێكدا ده‌بیسترێت و ده‌وترێته‌وه ” هه‌موو شتێك که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێت وا‌ته كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بێت خراپه و هه‌موو شتێكیش كه كه‌رتی تایبه‌تی بێت باشه” چه‌ندێك ڕاسته؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسییارانه ته‌نها ده‌بێت ئابووریناسه‌كانیان پێمان بده‌نه‌وه یا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئاینده بین ئه‌م وه‌ڵامانه‌مان لێوه‌ی ده‌ست كه‌وێت.
له دوابه‌شی بابه‌ته‌كه‌مدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، كه بێگومان هۆكاری تریش له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری به‌گشتی و هه‌ڵكشانی نرخی خوارده‌مه‌نی به‌تایبه‌تی هه‌یه، دوا‌تریش به چڕی ئه‌و پرسه گرێ بده‌مه‌وه به خوا‌ردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵیه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی كه به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه و من به‌ئاگام لێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هۆكاره‌كانی گرانبوونی نرخی خوارده‌مه‌نین:
1- گۆڕانی که‌ش: كه ئه‌مه‌ش سیسته‌می باوی سه‌رده‌م به پیسكردنی ژینگه خولقاندویه‌تی، به (Green House)، به‌تێكدانی ژینگه به‌هۆی بڕینی دارودره‌خت و سه‌وزایی و ته‌ختكردنی شوێنه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتری سه‌رمایه له دروستكردنی له‌وه‌ڕگه و كارگه و شتی تر، ده‌ردانه‌وه‌ی (دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن) به‌هۆی چالاكی خه‌ڵكه‌وه و ڕۆڵی كشتوكاڵیش ئه‌مانه هه‌موویان بوونه‌ته به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی (كاربۆن دایوكسید) ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له په‌ینی کیمیایی و به‌كارهێنانی نایترۆجین له به‌پیتكردنی زه‌ویوزاردا، یاخود به‌كارهێنانی وزه له به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومدا. به‌هۆی وزه‌وه له كاتێكیشدا سه‌رچاوه‌ی وزه‌كه خه‌ڵوز، گاز یا نه‌وت بێت ده‌بیته هۆی دانه‌وه‌ی كاربۆن دایه‌یێكسید.. هتد ئه‌مانه‌ش به‌ڕۆڵی خۆیان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ژینگه داناوه، كه به‌ئاشكرا له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوینی وه‌كو ئه‌وروپادا وه‌رزه‌كان یا كه‌شه‌كان گۆڕاون. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌موو ز‌ریان و باوبۆران و تۆفانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین و چین و سریلانكا و گه‌لێك له شوێنه‌كانی تریشی گرتۆته‌وه، سه‌ره‌نجامی تێكدان و وێرانكردنی ژینگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سیسته‌مه باوه‌دا.
بێگومان ئه‌م ز‌ریان و باوبۆران و تۆفان و لافاوانه بێ پێشینانه كارێكی گه‌وره‌یان كردوه و ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رجه‌می به‌روبوومی كشتوكاڵی كه ئه‌میش به‌ڕۆڵی خۆی له سه‌ر چه‌ندایه‌تی و بڕ‌ی به‌روبووم و له سه‌ر جۆره‌كه‌یشی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
جۆن رۆبنس سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئابووری كه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ش و ئاووهه‌وادا، له سه‌ر ئاستی جیهانی ته‌نها له ساڵی 1980دا ده‌ڵێت 2.8 ملیاردد دۆلاربووه. هه‌ر له هه‌مان شوێن‌دا- لاپه‌ڕه‌ی 264 و 265 – به ژماره‌ی فه‌رمی ئه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه:
بڕ‌ی ساڵانه‌ی ئابووری له ده‌ستچوو، كه به هۆی که‌شه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان بووه‌ته كاره‌سات، له‌نێوانی 1980 و 1984 دا 6.5 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
زیانی ئابووری به‌هۆی مه‌ناخه‌وه كه بووه‌ته نانه‌وه‌ی كاریسه له سه‌ر ئاستی جیهانی ، به‌ته‌نها له ساڵی 1985 دا 7.2 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
بڕ‌ی ساڵانه‌ی زیانی ئابووری هه‌ر به هه‌مان هۆی سه‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی ساڵانی 1985 و 1989 دا 9.2 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
زیان له ئابووری هه‌ر به‌و هۆیه‌ی سه‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی جیهانی له ساڵی 1990 دا 18.00 ملیارد دۆلاره بووه.
بڕ‌ی ساڵانه‌ی زیان له ئابووری هه‌ر به هۆی هۆكه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی 1990 و 1994 دا 27.6 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
زه‌ره‌ر و زیانی ئابووری هه‌ر به‌هۆی که‌ش (ئاوهه‌وا)وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له ساڵی 1995 دا 40.3 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
بڕ‌ی ساڵانه‌ی زیانه‌كان كه له ئابووری كه‌وتوون دیسانه‌وه به هۆی که‌شه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی ساڵانی 1995 و 1999 دا 58.5 ملیارد دۆلا‌ر بووه.
هه‌ر به ته‌نها له ساڵی 1999 دا له سه‌ر ئاستی جیهانی به هۆی که‌شه‌وه ئابووری زیانی 67.1 ملیارد دۆلا‌ری لێكه‌وتوه.
هه‌موو ئه‌م ژمارانه به نرخی دۆلا‌ری له 1998دا هه‌ژمار كراو‌ن.
2- ڕه‌وكردنی زۆربه‌ی لادێنشینه‌كان بۆ شار: كه ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێكی به‌رچاو‌ی سیسته‌می سه‌رده‌مه، وای كردوه خه‌ڵكانێك كه له لادێ‌دا به كاروباری كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵ بوو‌ن ڕوویان كرده شاره‌كان، ئه‌مه‌ش به ڕۆڵی خۆی كاریگه‌ری له سه‌ر قه‌یرانی كه‌ره‌سه‌كانی بژێو و خواردن داناوه، چونكه نه‌ك هه ئه‌مانه ئیدی له‌م كه‌شوهه‌وا نوێیه‌دا ناتوانن له به‌رهه‌مهێنانی خواردندا بۆ خه‌ڵكانی تر به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵكو خۆشیان بوونه‌ته بار به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له‌به‌رهه‌م هێنانی كستوكالیدا ماونه‌ته‌وه. ئه‌م هۆیه له پاڵ هۆی یه‌كه‌مدا كارێكی وای خولقاندوه، كه هه‌ندێك له وڵاتانی جیهان كه هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌می دوایه‌ش خۆیان نه‌ك هه‌ر به‌شی خودی خۆیان له دانه‌وێڵه هه‌بوو ( گه‌نم و جۆو نیسك و نۆك و ماش و برنج و …هتد) بگره وڵاتی سه‌ره‌كیش بوو‌ن له ناردنیا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌و دیارده‌یه له نه‌ماندایه و بار‌و دۆخه‌كه وا خراپ بووه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ” كه به ملیارد خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خوا‌ردنی ته‌واویان نییه. نزیكه‌ی یه‌ك له سێ منداڵ له وڵاتانێك كه به وڵاتانی له گه‌شه‌سه‌ندنان، ناونووس كراو‌ن، به‌ته‌واوی برسین، برسێتیش وایان لێده‌كات كه ببنه نیشانه‌ی جۆره‌ها نه‌خۆشی و ده‌ردی وه‌كو سكچون، كه زۆرجار ئه‌مه به‌ره‌و نه‌خۆشی به‌رده‌وامی ئه‌عسابیان ده‌بات كه مردن سه‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی. هاوكاتیش مه‌كدۆناڵد هه‌موو ڕۆژێك پێنج فه‌رعی تازه ده‌كاته‌وه كه چواریان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادان.” (The Food Revolution) لا 284 . ڕۆبنس دیسانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی 290 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ڕواڵه‌ت و چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌داتێ وه‌كو: 1.2 ملیارد ژماره‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌یه له جیهاندا تێرنان ناخۆن و تووشی به‌دخۆری بوو‌ن.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی كه زیاده‌خۆری ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشی به‌دخۆرییه‌وه ده‌ناڵێنن 1.2 ملیارده.
چ برسیه‌كان و چ ئه‌وانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون ئه‌زمونێكی هاوبه‌شیان له : بڕ‌ی زۆری نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامی، كه‌م ته‌مه‌نی، نزمی و كه‌م ئه‌نجامدانی به‌رهه‌م هێنانیاندا، هه‌یه. منداڵانی به‌نگلادش، ئه‌وانه‌ی كه خوا‌ردنی ته‌واویان نییه و بارستاییان كه‌مه ته‌ندروستیان به‌ڕێژه‌ی 56% له ده‌ست ده‌ڕوات. له ئه‌مریكاشدا، خه‌ڵكانی گه‌وره ( سه‌روو هه‌ژده) ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن زیاده خۆری بكه‌ن و قه‌ڵه‌ون ته‌ندروستیان به‌ڕێژه‌ی 55% له ده‌ست ده‌چێت.
له كۆتایی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانا هه‌تا نه‌وه‌ده‌كانیش چین دانه‌وێڵه‌ی ده‌نارده ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2000 چین نه‌ك هه‌ر به‌شی خۆشی نییه به‌ڵكو هاورده‌ی دانه‌وێڵيیه (هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نها بۆ هۆی لافاو و تۆفان ناگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵكه بۆ هۆی تریش كه دوا‌تر ڕونی ده‌كه‌مه‌وه). ته‌نانه‌ت ڕوسیاش ده‌رده‌كه‌ی چینی به‌سه‌ر هاتووه ” 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوسیا به‌شی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له نه‌وه‌ده‌كاندا بوو به سێهه‌م وڵاتی هاورده‌ی دانه‌وێڵه” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 286 .
3- به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ چاندنی چه‌ند جۆرێك له ڕوه‌ك تاكو ببێته به‌دیلێك بۆ به‌نزین و گاز له دروستكردنی (Bio-fuel and Bio- Diesel). ئه‌مه‌ش پلانی ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ڕزگار بوو‌ن له وابه‌سته‌یی به وڵاتانی نه‌وتداره‌وه، ئه‌م ئایدیایه له دوای جه‌نگه‌كانی كه‌نداو و ئه‌فگانستان به جددی تر بیری لێده‌كرێته‌وه و له نێوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیدا و هه‌ندێك له وڵاتانی تریشدا بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕكردن.
وه‌كو ئاشكرایه گه‌لێك له جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو و جه‌نگی داگیركردنی عیراقیش ها‌نده‌ری یه‌كه‌م و فاكته‌ری سه‌ره‌كیش له‌م جه‌نگانه‌دا نه‌وت بووه، كه ئه‌ویش وه‌كو ئاشكرایه له‌و شوێن و وڵاتانه‌دان كه گیروگرفتاوین و ئاژاوه‌یان تێدایه.
نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی نه‌وت بوونه‌ته یه‌كێك له شاده‌ماره‌كانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و وا ئێستاش هیند و چینیش هاتوونه‌ته پاڵیان، له به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی هاتووچۆ و كارپێكردنی كارگه‌كان و به‌كارهێنانیشی له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵیدا دیسانه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگیشه له دابینكردنی وزه‌شدا.
ئه‌مانه و گه‌لێك هۆی تریش وایان كردووه، كه بیركردنه‌وه له به‌كارهێنانی نه‌وت و ده‌رهاویشته‌كانی به‌تایبه‌ت به‌نزین و گازوایل بووه‌ته پرسێكی سه‌ره‌كی بۆیه له ئێستادا ڕوبه‌رێكی گه‌لێك گه‌وره له زه‌وی له زۆر جێگای ئه‌م جیهانه‌دا له‌وانه: هیند، مه‌كسیكۆ، به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا پڕ ده‌درێته به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ڕوه‌كانه كه جێی به‌نزین و گازۆیلی پێده‌گرنه‌وه یا لێیدروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌م دوایه‌شدا بۆبه‌رهه‌مهێنانی گازۆیل له هیند و زامبیا دا 260 هه‌زار هیكتار چوارگۆشه له ڕوبه‌ری زه‌وی به‌كار ده‌هێنرێت و به هیواشن له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌م ڕووبه‌ڕه گه‌وره‌تر بكرێت بۆ 300 هه‌زار هیكتار چوارگۆشه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به ده‌وری خۆی له قه‌یرانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه و پێداویستییه خوارده‌مه‌نییه‌كاندا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، چونكه ده‌توانرێت ئه‌و زه‌ویانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی کشته‌کانی وه‌كو دانه‌وێڵه كه له خوا‌ردنی مرۆڤدا كه‌ره‌سه‌یه‌كی بناخه‌یین به‌كار بهێنرێن.
4- به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌ینی کیمیایی و ماده كیمایویه‌كانی تر، كه له پیت و به‌پێزكردنی زه‌ویدا به‌كار ده‌هێنرێن: له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا نرخی په‌ین کیمیایی له نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه ” له هه‌ژده مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جۆرێك له (Fertilizer) ته‌نی له 132 دۆلاره‌وه چوه‌ته 250 دۆلا‌ر جۆرێكی تریان چووه‌ته 1230 دۆلا‌ر، هه‌روه‌ها نایترۆجین ته‌نێك له 170 پاوه‌نه‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 500 پاوه‌ند و جۆرێكی تریان چووه‌ته 277 پاوه‌نده دوا‌تریش گه‌یشتوه‌ته 450 پاوه‌ند” گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی 4 شه‌مه، 13-08-08 .
دیاریشه هه‌موو نرخ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی و هه‌ر شتێكی تریش كه خوارده‌مه‌نی پێ دابین بكرێت و زیاد بكرێت، یا هاتووچۆ یا به‌رزبوونه‌وی نرخی زه‌وی و دوكان و هه‌مبار و … هتد ده‌خرێته‌وه سه‌ر نرخی خوارده‌مه‌نی.
5- سیاسه‌تی سوپه‌رماركیته گه‌وره‌كان له بازاڕدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود و قازانجی زیاتر: هه‌موو سووپه‌رماركیه‌ته‌كان له به‌شێكی زۆری دابینكردنی مییوه و گۆشت و خواردن و به‌روبوومه ڕووه‌کییه‌كاندا پشت به‌شوێنه جیاجیاكانی جیهان ده‌به‌ستن. ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كوێ كرێی كار و زه‌وی هه‌رزانه و جۆری زه‌ویه‌كه‌ی به‌پیت و هه‌رزان و باشه، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی ئاو گیروگرفتێكی زۆری نه‌بێت بۆیان له‌و باره‌دا كه خۆیان بتوانن زه‌ویوزار له‌و وڵاتانه‌دا بكڕن. له‌و شوێنانه‌شدا كه خۆیان به‌رهه‌می ده‌هێنن پشت به‌خه‌ڵكان و كێڵگه‌گه‌ور‌ه‌كانی ناو خودی وڵاته‌كه خۆی ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی و به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه سووپه‌رماركیه‌ته‌كان چ له‌جۆری كه‌ره‌سه‌كاندا چ له كه‌مێتی به‌رهه‌مهێناندا و چ له نرخی تێچوونی به‌رهه‌مه‌كاندا به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م كار و سیاسه‌ته‌ی سوپه‌رماركه‌ته‌كان ئه‌م لایه‌نه خراپانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: بۆ نموونه ئه‌مه له به‌ریتانیادا زه‌ره‌رێكی زۆری له كێڵگه‌وانه‌كانی ئێره داوه له پاڵ یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مه‌ریكادا له بڕ‌ی ئه‌و مه‌نحه‌یه‌ی كه ده‌یده‌ن به كێڵگه‌وانه‌كانیان كه له‌چاو ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی ده‌یدات زۆره. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی وای كردوه كه به‌ریتانیا ماوه‌یه‌كی زۆره ناتوانێت به‌شی خۆی دانه‌وێڵه و گۆشت و میوه و به‌روبوومی ڕووه‌کی به‌رهه‌م بهێنێت. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی 28-03-08 به‌ریتانیا ساڵانه بایی 22 ملیارد پاوه‌ند خواردن و خواردنه‌وه له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، كه له 68% ئه‌مه له ئه‌وروپاوه‌یه، به‌ریتانیا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ناتوانێت خوا‌ردنی كافی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت.
له ساڵی 2006 دا 37% خوا‌ردنی به‌ریتانی هاورده بووه. به تایبه‌تی دانیشتوانی له‌نده‌ن پشت به هاورده‌ی خواردن به ڕێژه‌ی 80% ده‌به‌ستن. هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت كریكارانی كێڵگه‌كان به ڕێژه‌ی 37% ڕۆژانه كاره‌كانیان به جێده‌هێڵن. بۆیه ئێستا 01% هێزی كاری ئه‌م وڵاته له كێڵگه كشتوكاڵیه‌كاندا كار ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا 35% بووه.
هه‌ڵبه‌ته پرسه‌كه هه‌ر له دزینی زه‌وی و به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا و شتی تری وه‌كو كرێ هه‌رزانی و …هتد ناوه‌ستێت، بگره ئاوه‌كه‌شیان ده‌دزرێت. به پێی گاردیانی چوا‌ر شه‌مه‌ی ڕۆژی 20-08-08، لاپه‌ڕه‌ی (1) به‌تێكڕا هه‌موو به‌ریتانییه‌ك ڕۆژانه 4645 لیتر ئاو به‌کارده‌بات. به‌ریتانایا شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی هاورده‌ی ئاوه له ده‌ره‌وه، ته‌نها 38% پێویستی ئاوی خۆی له خودی به‌ریتانیا وه‌رده‌گرێت. تێكڕای به‌کاربردنی ئاو له ڕۆژێكدا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌خێزانێكدا له به‌ریتانیا 150 لیتره. له هه‌موو جیهاندا ته‌نها به‌رازیل، مه‌كسیكۆ، یابان و چین له به‌ریتانیا زیاتر ئاو به‌کار ده‌به‌ن. هه‌مان ژماره‌ی گاردیان.
بێگومان پرسه‌كه پێویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی به‌ریتانی نییه به ئاو ته‌نها له خواردنه‌وه و خۆشۆردن و شتنه‌وه‌ی میوه و كه‌ره‌سه‌كانی تری خوارده‌مه‌نی و قاپوقاچاخ شۆردندا، زۆر له‌مه قوڵتره بۆ نموونه گه‌ر سه‌رنج له خوا‌ردنی میوه و به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌كان و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و هه‌تا پۆشاك و پێڵاو بده‌ین، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان به پێی پێویستی خۆیان له به‌رهه‌م هێنانیاندا ئاویان پێویسته. هه‌مان ژماره‌ی گاردیان نووسیوێتی كه‌سێك كه له سه‌ر گۆشت و به‌روبوومه‌كانی دیكه‌ی ئاژه‌ڵی ده‌ژێت، 5000 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت ئه‌مه به‌رامبه‌ر به كه‌سێكی گۆشت نه‌خۆر وا‌ته له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژیت ته‌نها 2000 لیتر ده‌كه‌وێت ” ” وڵاتانی وه‌كو ئیسپانیا و میسر و مه‌غریب و باشووری ئه‌فه‌ریقا و ئیسرائیل و پاكستان و ئۆ‌زباكستان، ئه‌مانه خۆیان وڵاتانێكن كه خۆیان كێشه‌ی بێ ئاویان هه‌یه، كه‌چی به‌ریتانیا هاورده‌ی ئاوه لێیان، وا‌ته له ڕێگای هێنانی به‌روبوومی خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگه‌وه- “ ڕۆژنامه‌كه زیاتر به قوڵی ده‌چێته با‌به‌ته‌كه‌وه و ده‌ڵێت ” ته‌ما‌ته‌یه‌ك كه له مه‌غریب ده‌ڕوێنرێت و ده‌گاته ئێره 13 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت، كراسێك كه له‌لۆكه دروست ده‌كرێت و له پاكستان یا ئۆ‌زباكستانه‌وه دێت 2700 لیتر ئاوی ده‌وێت. كیلۆیه‌ك قاوه كه ڕۆست ده‌كرێت 21000 لیتر ئاوی تێده‌چێت. یه‌ك په‌رداخ شیر 200 لیتر ئاو ده‌كه‌وێت هه‌مان په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ یا سێ‌و 170 بۆ 190 لیتر ئاوی ده‌وێت”.
«جۆن ڕۆبنس»یش له له لاپه‌ره287 كتێبه‌كیدا، كه باس له ناردنی گوێره‌كه و گۆشتی گوێره‌كه و مانگا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و گرێدانه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌م به ڕژێمی خوارده‌نه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا ده‌كات، هه‌م به هه‌ژاركردنی دانیشتوانی وڵاتانی نێرره‌وه هه‌ر به‌و چه‌شنه گرێی ده‌داته‌وه به‌ڕوبه‌رێكی گه‌لێك گه‌وره‌ی زه‌وی ئه‌و وڵاتانه له به‌كارهێنانیدا بۆ به‌روبوومی ئاژه‌ڵی. له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ڵێت ” زیاتر له نیوه‌ی گۆشتی به‌رهه‌م هێنراوی گوێره‌كه بۆ وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا ده‌نێردرێت، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه جگه له ده‌وڵه‌مه‌نداكان نه‌بێت كه توانای كڕینیان هه‌یه زۆرگرانه بۆ هه‌ركه‌سێك. له 1960 وه بۆ 1980 ناردنی گۆشتی گوێره‌كه‌ی ئێلسه‌لفادۆر شه‌ش قات زیادی كردووه، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌شدا زیادبوونی ژماره‌ی كێڵگه‌وانه بچووكه‌كان كه گاگه‌ل و ئاژه‌ڵه‌كانیان له ده‌ست داوه به هۆی له ده‌ستدانی زه‌وییه‌كانیانه‌وه له زیادبووندا بووه.. له ئه‌مڕۆدا له 72% منداڵه‌كانی ئه‌لسه‌لفادۆر تێر خواردن نابن. كه‌واته داهاتی فرۆشتنی ئه‌مه بۆ كوێ ده‌چێت؟ بۆ خه‌ڵكانی هه‌ژار نییه به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكانێكی زۆر كه‌من كه خاوه‌نی زه‌وییه‌كانن. كه‌مێک له خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نداكان زیاتر له نیوه‌ی زه‌ویوزاری كشتوكاڵی كۆسته‌ریكا هی ئه‌وانه كه (2) ملیۆن گا‌و گۆتاڵ و ئاژه‌ڵیان تێترنجاندووه. له گواته‌میلا كه نموونه‌یه‌كه له ئه‌مه‌ریكای لاتینی له 03% دانیشتوانه‌كه‌ی خاوه‌نداری 70% زه‌ویوزاره كشتوكاڵیه‌كانن. زۆربه‌ی سامانی «مه‌كسیكۆ»ش له ده‌ستی نزیكه‌ی 30 خێزاندایه، له كاتێكدا نیوه‌ی خه‌ڵكی له‌وێ ڕۆژانه له‌سه‌ر كه‌متر له دۆلارێك ده‌ژین”.
دووهه‌م: هێنانی ئه‌م شتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسیان لێوه كرا، هه‌ر هه‌مووی گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كو‌رتیش بێت به ڕێگای زه‌ویدا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌م وڵاتانه، وا‌ته به به‌كارهێنانی لۆری و توڕه‌یلی و ڤان و هۆیه‌كانی تری گواستنه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش نه‌ك هه‌ر نرخی به‌نزین و گازوایل و گاز به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو ڕێگاوبانه‌كانیش قه‌ره‌باڵغتر ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی پیس كردنی ژینگه و زیانی ڕۆحی‌و، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی تازه زیاتریش داخوازی ده‌بێت، وا‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌وی بۆ پێداویسته‌كانی تری ژیان.
سێهه‌م: هێنانی ئه‌م به‌روبوومه خواردنیانه ئیدی میوه و ڕووه‌کی بن یا خود ئاژه‌ڵی تا ده‌گه‌ته هه‌مباری سوپه‌رماركێته‌كان و پاكده‌كرێنه‌وه دوا‌تریش له‌وێوه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ سوپه‌رماركێته‌كان ئه‌مه‌ش کاتی پێ ده‌چێت، كه زۆر جار بۆ پاراستنی ئه‌م به‌روبوومانه گه‌ر گۆشت و به‌روبوومی تری ئاژه‌ڵی بێت ده‌خرێته ناو فرێزه‌ره و سه‌لاجه‌وه، خۆگه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کیش بێت، ده‌بێت ماده‌ی کیمیایی به‌سه‌ردا بكرێت تاكو ڕواڵه‌تی جوانی خۆی بپارێزێت، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه زۆر له میوه‌كان هه‌ر زۆر به‌كاڵی لێده‌كرێته‌وه له ڕێگا و دوا‌تر پێده‌گات. به واتایه‌كی تر ئه‌م خواردنانه هیچیان به تازه‌یی ناگه‌ته ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
6- نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت: نه‌وت و ده‌رهاویشته‌كانی هه‌میشه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان نه‌ك هه‌ر له دروستكردنی قه‌یرانی داراییدا به‌تایبه‌تی بگره له قه‌یرانی ئابووریشدا به‌گشتی و له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان بینیوه، ئیدی كه‌ره‌سه‌كانی خوارده‌مه‌نی بێت یاخود پێداویستیه‌كانی تری ڕۆژانه بێت.
نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئێستاش چین و هیند وه‌ك پێشتر ئیشاره‌تم پێدا ، پێویسته‌یه‌كی حه‌یاتییه بۆ ژیانی مرۆڤی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاتانه.
قه‌یرانی نه‌وت كه به‌شێك بووه و تائێستاش هه‌ر به‌شێكه له ئابووری ساڵانی جه‌نگه‌كانی 1967 و 1973 و نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش، نه‌ك هه‌ر له گرانبوونی خودی نه‌وت و به‌نزین و گازوایل و گاز و كاره‌بادا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتنی خوارده‌مه‌نی و گرانیشی به‌خۆیه‌وه گرێداوه، چونكه نه‌وت له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانماندا ڕۆڵی هه‌یه هه‌ر له هۆیه‌كانی هاتوچۆوه بگره تا سه‌رچاوه‌ی وزه و گێڕان و به‌كارخستنی كارگه و كارخانه‌كان و دروستكردنی هه‌ندێك كه‌ره‌سه‌ی پێویست و …هتد تا هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ش كه ده‌یخۆین 95% گرێ دراوه‌ته‌وه به نه‌وته‌وه و به نرخی نه‌وته‌وه، كه‌واته هه‌ر كه نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه نرخی خوارده‌مه‌نیش له‌گه‌ڵ خۆی به‌رزده‌كاته‌وه، چونكه نه‌وت بۆ (Fertilizer) ، ما‌شێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، هاتووچۆو باركردن و داگرتن و پێچانه‌وه‌وه‌یان به‌كارده‌هێنرێت” گاردیانی به‌ریتانی هه‌ینی ، 28-03-08 .
گه‌ر به‌راوردێك له نێوانی نه‌وتی هاورده و نه‌وتی به‌كارهێنراودا یا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت بكه‌ین، ده‌بینین كه‌لێنێكی گه‌لێك گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌و كه‌لێنه‌ش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیاد بووندایه. هه‌ر به‌ته‌ماشاكردنێكی دوو ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه (عێراق و ئێران)ن ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت، كه نه‌وت وه‌كو جاران خوڕه‌ی نایه‌ت، چونكه هه‌ر له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ردوو وڵات‌دا زۆر دابه‌زیوه – ئه‌مانه‌م له بابه‌تێكمدا له سه‌ر په‌رتووکی «خوێن و نه‌وت» نووسیوه و به وردی باسم كردوه بۆیه لێره‌دا پێویست ناكات بچمه ئه‌و ورده‌كاریه‌وه-. هه‌روه‌ها له «ڤه‌نزوێلا»شدا ده‌رهێنانی نه‌وت له‌بری زیادبوونی كه‌می كردووه. له باری ئێستادا پێداویستی نه‌وت به‌هۆی داخوازی زیاتر له‌سه‌ری له جیهاندا به بڕ‌ی 1.2 ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت زیادی نه‌كردوه. خۆ گه‌ر زیادیشی كردبێت نه‌یتوانیوه و ناتوانێت ئه‌و كه‌لێنه‌ی پێشتر باسم كرد پڕبكاته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا سه‌رۆك جۆرج بووش دوا‌تریش گۆردن براون سهرۆكشالیاری به‌ریتانیا سه‌ردانی پادشای «سعوودیه»یان كرد و داوایان لێ‌كرد كه ده‌رهێنانی نه‌وت زیاد بكات. سه‌رئه‌نجام سعودیه‌ش بڕیاری دا بڕ‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه له 9 ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 9.5 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری فرۆشتن و به‌ڕێكردنی سه‌فه‌قه‌یه‌كی جۆره‌های چه‌ك به سعوودیه بدات كه بایی 20 ملیارد دۆلاره. ئه‌م زیادكردنه‌ش نه‌ك هه‌ر ناتوانێت جیاوازی ده‌رهێنانی نه‌وت و بڕ‌ی داخوازی له‌سه‌ری نه‌هێلێت، به‌ڵكو ناتوانێت دادی داخوازی جیاوازی ڕۆژێكیش كه 1.2 ملیۆن به‌رمیله بدات.
له ئێستادا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێشنیاز ده‌كرێت، تاكو بتوانرێت جێگای نه‌وت بگرنه‌وه به تایبه‌ت له بواری وزه‌دا. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه و جێگرانه خه‌ڵوزه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئیداره‌ی به‌ریتانی، به‌تایبه‌ت شالیاری وزه و داموده‌سگاكه‌ی زۆر به په‌یگیرانه بیریان له هێنانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خه‌ڵوز ده‌كرده‌وه، تاكو ببێته سه‌رچاوه‌ی دانی وزه، ئه‌مه له كاتێكدا کابینه‌ی پێشووتر‌ی پارێزگاران (تۆری) سه‌رده‌می «مارگرێت تاچه‌ر» به‌یارمه‌تی پارتی له‌یبه‌ر توانیان گه‌وره‌ترین مانگرتنی كانه‌خه‌ڵوزه‌كان له سالی 1984-1985دا تێشكێنن.
هۆی بیركردنه‌وه له سه‌رچاوه‌ی خه‌ڵووز ته‌نها پرسی ئابووری بوو، ئه‌گینا ئه‌مان پێیان باشه كه وزه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه وه‌رگرن، كه ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی گه‌لێك زۆری تێده‌چێت. ئه‌م پلانه‌ش له‌لایه‌ن دۆستانی زه‌وی و كۆمه‌ڵانی ژینگه‌وه به‌خۆپیشاندان و نووسین و مشتومڕكردنی سه‌ر ڕادوێو و ته‌له‌فزێونه‌وه به‌رهه‌ڵستییه‌كی گه‌وره‌ی كرا. به‌ڵام به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت پاشكۆیی خۆی بۆ وڵاتانی خاوه‌ن گاز كه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان شلۆقه، كه‌م بكاته‌وه.
گه‌رچی خه‌ڵوز له پیسكردنی ژینگه‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت و ئێستاش ئه‌مه كراوه‌ته خاڵێكی گه‌وره له كۆبونه‌وه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و بۆ دابه‌زاندنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بووه‌ته مه‌رج له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌ت له‌جێگرتنه‌وه‌ی خه‌ڵووز له وزه‌داندا به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تر. چونكه‌هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو چین له ساڵی 2006 دا 78% كاره‌بای له خه‌ڵوزه‌وه به‌ده‌ست هێناوه. شایانی باسه بڵێم چین خۆی وڵاتێك بوو كه خه‌ڵووزی ده‌نارده ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2007 دا 50 ملیۆن ته‌ن خه‌ڵووزی وه‌رگرتوه، كه له ساڵی پێشووتره‌وه به‌ڕێژه‌ی 34% چووه‌ته سه‌ره‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داخوازی جیهانی له‌سه‌ر خه‌ڵووز له ساڵی 2030 دا ده‌گاته 70%. به‌ڵام له‌باری هه‌نووکه‌ییدا به‌كارهێنانی خه‌ڵووز له‌بواری وزه‌دا له سه‌ر ئاستی جیهانی 25% له‌م ڕێژه‌یه‌ش 40% ی كاره‌بای جیهان ده‌دات. گاردیانی ڕۆژی شه‌مه، 09-08-08 له‌په‌ڕه 12.
بێگومان ڕوونكردنه‌وه و جێگرتنه‌وه‌ی بڕێك له نه‌وت به خه‌ڵووز جگه له هه‌رزانییه‌كه‌ی هۆكارگه‌لی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: خه‌ڵووزی یه‌ده‌كی به‌زۆری له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه، كه ئاژاوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵیه‌تییان تێدا نییه و سه‌قامگیرن له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و باشووری ئه‌فه‌ریکا و ئۆسترالیا. دوای ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای پیترۆلی به‌ریتانی له‌مه‌ڕ وزه‌ی جیهانی له ساڵی 2007دا بڕ‌ی خه‌ڵووزی یه‌ده‌كی جیهانی 909 ملیارد ته‌نه.
7- به‌روبوومی ئاژه‌ڵی كه له سیسته‌می خوا‌ردنی مرۆڤی سه‌رده‌مدا به‌شێكی سه‌ره‌كییه: پێشتر په‌نجه‌م بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، كه چۆن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م بۆ خوا‌ردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌كورتیش ئه‌وه‌م نیشاندا، كه هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه و چاره‌سه‌ركردنیشیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند ده‌كه‌ون، كه بڕ‌ی خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه له چاره‌سه‌ركردنی ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ چاكسازییه‌كانی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه و وڵاته‌كه‌یه.
ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه بزانین به‌روبوومی ئاژه‌ڵی چه‌ندێك له كه‌مبونه‌وه‌ی خۆراكی مرۆڤ و گرانبوونیدا ڕۆڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندێكیش له پیسكردنی ژینگه و له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وی ئاو و زه‌وی كه‌مكردنه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌روبوومه ڕووه‌کیه‌كانیش ڕۆڵی هه‌یه.
هه‌ر له‌كۆنه‌وه خوا‌ردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به‌تایبه‌ت گۆشت له‌لای تاك و له‌ناو خێزانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا، ڕه‌مزی بوو‌ن و خۆشگوزه‌رانی بووه، به‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌ر خێزانێك توانای كڕینی یا خوا‌ردنی گۆشتی نه‌بووبێت به هه‌ژار دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌كو خۆماندا دیسانه‌وه ڕه‌مزێك بووه بۆ په‌زیرایی و ڕێزلێنان له میوان و میواندارێتی. زیادبوونی سه‌رژمێری مرۆڤ له جیهاندا و گۆڕانی شێوه‌ی ژیان له سایه‌ی جیهانگیریدا، ئه‌وه‌ی دروست كردووه كه خه‌ڵكی له كۆمه‌ڵگاكانی تر نزیكبێته‌وه له شێوازی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریكاوه، كه ئه‌مه‌ش له ڕێگای مه‌كدۆناڵد و چێشتخانه‌كانی تر كه خوا‌ردنی ده‌ستووبردی- به په‌له- (fast food) كه له چه‌شنی ئه‌و خواردنانه‌یه كه له ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌فرۆشرێت، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌م خواردنانه‌ش و بناغه‌كه‌یان گۆشته‌و مه‌وادی سووره‌وه كراوه.
ئه‌م شێوازه تازه‌یه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا له شانی خۆیانه‌وه داخوازییه‌كی زۆری له‌سه‌ر گۆشت و باقی به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كانی وه‌ك ماست و په‌نیر و شیر و هێلكه و كاسته‌ر و جۆره‌كانی كێك و ….هتد ، دروستكردوه و بوو‌ن به نه‌رێت و ڕاهاتنیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره خواردنانه، هه‌م له به‌كارهێنان و خوا‌ردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌م ئه‌و جێ زه‌وی و ئاووهه‌وایه‌شی كه بۆ به‌رووبومی خواردنه ڕووه‌کیه‌كان به‌كار ده‌هێنرا، له بری به‌کارهێنانی بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له به‌روبووم و خوارده‌مه‌نییه‌كانی تر، به ئاژه‌ڵ بۆ ئاژه‌ڵدارێتی پڕده‌كرێته‌وه، یا به سه‌وزایی و گیا و بژه وا‌ته به له‌وه‌ڕگه و پاكژی ئاژه‌ڵ پڕده‌كرێته‌وه.
گه‌ر به‌قوڵتر بچینه ناو باسه‌كه‌وه و به هه‌ژماره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ڕه‌نگه بگه‌ینه چه‌ند ڕاستییه‌ك كه نه‌توانرێت نكوڵیان لێبكرێت. بۆ نموونه گه‌ر بمانه‌وێت یه‌ك كیلۆ گۆشتی مریشكمان ده‌ستت بكه‌وێت ئه‌وا 2 كیلۆ دا‌نه‌ێڵه‌ی ده‌وێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی یه‌ك كیلۆ گۆشتی گوێره‌كه 7 كیلۆ دانه‌وێڵه پێویسته. گاردیانی هه‌ینی ، 28-03-208
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا نووسه‌ری ئه‌م باسه «ڕۆزی بۆیكۆت» ده‌ڵێت “تێكڕای خوا‌ردنی گۆشتی که‌سێكی به‌ریتانی له ساڵێكدا 80 كیلۆیه. نه‌فه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی 124 كیلۆ گۆشت ده‌خوات، به‌ڵام كه‌سێكی چینی (چاینی) كه له ساڵی 1962 دا ته‌نها 4 كیلۆ گۆشتی خواردووه، كه‌چی له ساڵی 2005 دا ئه‌م بڕه چووه‌ته سه‌ره‌وه بۆ 68 كیلۆ”. بۆیكۆت هه‌ر له‌وێدا ده‌ڵیت “به‌رهه‌مهێنانی كیلۆیه‌ك گۆشتی گوێره‌كه له 100 تا 1000 جار زیاتر له به‌رهه‌مهێنانی كیلۆیه‌ك گه‌نم ، ئاوی ده‌وێت”.
«جۆن ڕۆبنس»یش له لاپه‌ڕه 285 و 286 كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “به‌شی چین له دانه‌وێڵه‌دان به ئاژه‌ڵ له نێوانی 1978 و 1997 كه به‌ڕێژه‌ی 8% بوو بۆ 26% هه‌ڵكشا. له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990دا چین وڵاتێكی نێره‌ری دانه‌وێڵه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ چێژ و تامی گۆشت، چین له هێنانی دانه‌وێڵه‌دا دووه‌م وڵاتی جیهانییه و له دوای یابانه‌وه هه‌نگه‌شه‌لكێیه‌تی”. ڕۆبنس سه‌باره‌ت به ڕوسیا ده‌ڵێت ” 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوسیا به‌شی پێویستی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له نه‌وه‌داكاندا له هێنانی ده‌نه‌وێڵه‌دا ڕوسیا بووه سێهه‌م وڵاتی جیهان. له ڕوسیادا ئاژه‌ڵ 3 جار زیاتر له خه‌ڵكی ڕوسیا دانه‌وێڵه ده‌خۆن. برسییه‌تی و ڕووتوڕه‌جاڵی كه ئێستا زۆربڵاوه 20 ساڵ له‌مه‌وپێش به ده‌گمه‌ن ڕێت لێده‌كه‌وت”.
ڕۆبنس درێژه به‌باسه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت” له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیادبوونی ئالیكدان به ئاژه‌ڵ فشاری خستۆته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌نم له ده‌ره‌وه بهێنن. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له «تایله‌ند»دا ته‌نها 01% دانه‌وێڵه به ئاژه‌ڵ ده‌درا، ئه‌مڕۆ ئه‌م ژماره‌یه بۆ 30% سه‌ركه‌وتووه. له هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌ی خه‌ڵكانێك که له تایلاند و سه‌راپای «ئاسیا»دا له په‌راوێزدان و له مه‌ترسی برسییه‌تیدا ده‌ژین، له ته‌شه‌نه كردندایه. له‌به‌ر نه‌بوونی خوا‌ردنی پێویست به ملیۆنه‌ها ده‌مرن، زۆری تریش هه‌ن كه منداڵه‌كانیان له‌پێش چاویان برسییانه. «فه‌ندانه شیڤا» كه دایه‌ركته‌ری ده‌سگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه ده‌ڵێت” ئێمه جیهان ده‌بینین كه مه‌كده‌نۆڵایز كراوه…. له كاتێكدا كه دانه‌وێڵه‌ی زیاتر له جیهاندا ئاڵووێری پێده‌كرێت، خه‌ڵكی برسی له وڵاتانی سێهه‌م دا زیاتر ده‌بینین”.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها تایبه‌ت به بریتانیا و چین و یابان نییه، بگره له وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی تریشدا به‌رده‌وامه. وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌هه‌مان چه‌شن له ئاستێكی زۆری خه‌رجكردنی گۆشتدان، ئه‌مه‌ش له هاوردنی دانه‌وێڵه ته‌نها به وابه‌سته‌یی ده‌یانهێڵێته‌وه. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر میسر به‌شی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، ئاژه‌ڵ ته‌نها 10% دانه‌وێڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خوارد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 36% دانه‌وێڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌م وڵاته ساڵانه 8 ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه له ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌هێنێت. «ئو‌ردن» 91% دانه‌وێڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، هه‌روا ئیسرائیل87%، لیبیا 85% سعودیه‌ش 50%” لاپه‌ڕه 286.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی زۆركه‌می ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه ده‌یزانین، بۆیه گه‌ر ئه‌مه حاڵی ئه‌م وڵاتانه‌بێت ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی چاو ببڕێته بازاڕی جیهان بۆ دابین كردنی خواردن كه ئه‌مه‌ش كه‌میو نه‌بوونی خوارده‌مه‌نییه بۆ هه‌ژارانی جیهان.
ڕۆبنس له سه‌ر هه‌مان باس ده‌ڕوات و له لاپه‌ڕه 287 دا ده‌ڵێت ” ئه‌مه ڕاستیه که نه‌ته‌وه‌كانی دنیا بۆ هێنانی دانه‌وێڵه به‌قورسی وابه‌سته‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه بوو‌ن، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه كه له ناردنی نیوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی دنیا به‌رپرسیاره و دانه‌وێڵه بۆ زیاتر له 100 وڵاتی جیهان ده‌نێرێت. له هه‌مان كاتیش‌دا دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا به زۆری پشت به بارودۆخی که‌شی ئه‌وێ ده‌به‌ستێت، و وشكه‌ساڵیش له‌سه‌ر بڕ‌ی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و ساڵه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه”. له «مه‌كسیكۆ»ش 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها 06% دانه‌وێڵه‌ی ئه‌وێ بۆ ئاژه‌ڵ خه‌رجكراوه، ئێستا ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته 50%. له گواتی‌مالا زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی خراونه‌ته خزمه‌تی دابینكردنی گۆشته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا که 75% منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 5 ساڵی ئه‌م وڵاته به هۆی كه‌مخۆراکی و خوا‌ردنی خراپه‌وه توشی به‌دخۆراکی هاتوون. گۆشت ته‌نها ده‌ست ئه‌وانه ده‌كه‌وێت، كه توانای كڕینیان هه‌یه. منداڵانی وڵاتی گواتی‌مالا، به‌هۆی بڵاوی ده‌رده‌ی كه‌م خواراكیه‌وه ساواكانیان 50%یان به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پێ بنێنه ته‌مه‌نی 4 ساڵیه‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا گواتی‌مالا به‌ته‌نها ساڵانه 40 ملیۆن پاوه‌ند گۆشت بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌نێرێت”، له «كۆستریكا»ش به‌رهه‌مهێنانی گوێره‌كه هه‌موو گیان له‌به‌رێكی تری چوارپێ له نێوانی ساڵانی 1960 بۆ 1980 به‌رهه‌م ده‌هێنرا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی شوێنه باشه‌كانی و دارستانه چڕوپڕه‌كانی هه‌موو بونه‌ته قوربانی به‌رهه‌مهێنانی گوێره‌كه، كه‌چی بڕ‌ی ئه‌و گۆشته‌ی كه خێزانێكی ئه‌وێ ده‌یخوات له بڕ‌ی ئه‌و گۆشته‌ی كه پشیله‌یه‌كی خێزانێكی ئاسایی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوات كه‌متره. چونكه زۆربه‌ی گۆشتی كۆسته‌ریكا ده‌نێردرێته ئه‌مه‌ریكا. چه‌ندێك زه‌وی زیاتری كۆسته‌ریكا بكرێته یا ببێته به‌رهه‌م هێنه‌ری گۆشت، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خوا‌ردنی كه‌متر و كه‌متری ده‌بێت”. له «برازیل»یش 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵکی به‌رازیلی به‌ده‌ست كه‌م خۆراكیه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕێژه‌یه بووه‌ته دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكه‌كه‌ی. ئێستا نیوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌وێ بۆ خوا‌ردنی ئاژه‌ڵ به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌م وڵاته گه‌وره‌ترین پشك و به‌شی له بازرگانی كردن به گا‌و و گوێلك و مه‌ڕوماڵاته‌وه له جیهاندا هه‌یه، له كاتێكدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی به‌ده‌ست كه‌مخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن” لا 288 .
دوا‌تر ڕۆبنس ئیشاره‌ت به قسه‌ی پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی ده‌كات كه ده‌ڵێن ” خه‌رجبوونی گۆشت له نێوه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه توانای داراییان هه‌یه، گیروگرفتی گه‌وره بۆ هه‌ژاران ده‌خولقێنن به ته‌رخانكردنی كێڵگه‌كان و كێڵانیان و گه‌وره‌كردنه‌وه‌یان و به‌كارهێنانیان بۆ ئالیك -وا‌ته بۆ خوا‌ردنی ئاژه‌ڵ-، ئه‌مه‌ش وا‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی. له ئابووریدا كێبڕكێ بۆ كێڵگه‌ی دانه‌وێڵه، چینی باڵاده‌ست به ئاسانی و ئاسایی ده‌یباته‌وه” ده‌سگای چاودێری جیهانی.
لێره‌دا پرسه‌كه هه‌ر به ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی گۆشت یا بره‌وپێدانی نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی گۆشت و به‌روبوومه‌كانی تری ئاژه‌ڵه‌وه نییه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕۆڵی خۆی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر میزانییه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردن له خه‌سته‌خانه‌كاندا داده‌نێت. به‌ڵكو كێشه‌كه له نه‌بوونی خوارده‌مه‌نی كافی و هه‌ژاربوونی خه‌ڵك به به‌كارهێنانی زه‌وی و ئاوێكی زۆر بۆ ئاژه‌ڵ و پیسكردنی ژینگه‌شدا ده‌بینرێته‌وه.
ڕۆبنس له لاپه‌ڕه‌ی 248ی هه‌مان په‌رتووک‌دا ده‌ڵێت “به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه گه‌ر بڵێی زیاده‌ڕه‌وی له ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌وییه سه‌وزانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی خوارده‌مه‌نی گاوگۆتاڵ و ئاژه‌ڵ له ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكادا ته‌رخان ده‌كرێن، ده‌كرێت و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان به گشتی. 70% زه‌وی ئه‌مه‌ریكای ڕۆژئاوا له ئێستادا بۆ له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵ و گاوگۆتاڵ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش له دوو له‌سه‌ر سێی سه‌رجه‌می زه‌وی Montana, Wyoming, Colorado, New Maxico,Arizona, Nevada, Utah and Idaho زیاتره. ئه‌و زه‌وییه‌ی كه بۆ پاكژ و له‌وه‌ڕگه‌ی مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ ته‌رخانكراوه نزیكه‌ی 525 ملوین ئه‌كره Acres)، که ده‌كاته نزیكه‌ی 2 ئه‌كر بۆ هه‌ر یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه”. هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 272 دا ده‌ڵێت ” ئه‌وه ڕه‌چاو كراوه که زیان گه‌یاندن به گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان له پێگه‌یاندنی یه‌ك پاوه‌ند گۆشتی گوێره‌كه‌دا 20 جار له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ند پاسته، زیاتره ”. له لاپه‌ڕه 292 شدا به‌راوردێك له‌مه‌ڕ به‌کاربردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی له نێوان ئاژاڵ و مرۆڤدا ده‌كات:
+ 02% له زوڕات و گه‌نمه‌شامی له ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌خورێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه ده‌خورێت 77% .
+ له ئه‌مریكا كێڵگه‌وانه‌كان 4 ملیۆن ئه‌كر له به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی ڕووه‌کیدا به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام 56 ملیۆن ئه‌كر بۆ ڕواندنی سه‌وزی و جۆرێك له‌و ڕووه‌كانه‌ی تر كه ئاژه‌ڵ ده‌یخوات، له‌وانه‌ی كه دروێنه‌ی ده‌که‌ن و وشكی ده‌كه‌نه‌وه، به‌كار ده‌هێنن.
+ دانه‌وێڵه و سیرێڵ كه له ئه‌مه‌رێكا به ئاژه‌ڵ ده‌درێت 70% یه.
+ ته‌نها 04% دانیشتوانی دنیا له ئه‌مه‌ریكادا نیشته‌جێن، به‌ڵام 23% ی گۆشتی گوێره‌كه‌ی دنیا ده‌خۆن.
+ ژماره‌ی مانگا‌و گوێره‌كه كه هه‌موو 24 کاتژێرێك له ئه‌مه‌ریكا سه‌ر ده‌بڕێن 90 هه‌زاره سه‌ره. لا 214
+ ژماره‌ی مریشك كه له خوله‌کێ‌كدا له ئه‌مه‌ریكا سه‌ر ده‌بڕێت 14 هه‌زاره دانه‌یه. هه‌مان لاپه‌ڕه.
+ ژماره‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی – بێجگه له ماسی و گیانله‌به‌ره ئاویه‌كان – كه له ساڵێكدا سه‌ر ده‌بڕێن ، له ئه‌مه‌ریكا 10 ملیارده سه‌ره.
+ له ساڵی 1997دا 22 ملیۆن ته‌ن ماسی ده‌ریا كراوه به خۆراكی مانگا‌و به‌راز، خۆ گه‌ر هه‌موو وه‌زنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بخه‌یته سه‌ریه‌ك، هێشتا ناگاته ئه‌م ژماره‌یه وا‌ته 22 ملیۆن ته‌ن. لاپه‌ڕه 301.
ڕۆبنس له لاپه‌ڕه 234دا باس له ژماره‌ی مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ له جیهاندا ده‌كات ” ئێستا زیاتر له 20 ملیارد سه‌ر له مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ كه سێ جار له ژماره‌ی مرۆڤ زیاتره، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هه‌یه”.
بێگومان هه‌بوونی ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه‌ی ئاژاڵ له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، كاریگه‌ریه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌ی له سه‌ر زه‌وی و خاك و ئاووهه‌واو داناوه و دادانێت، كه هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه هه‌بوونی سنورداره و گه‌ر ئاژه‌ڵ و گاوگوێره‌كه به‌شێكی زۆری به‌رێت، ئه‌وه به‌شه كه‌مه‌كه‌ی بۆ مرۆڤ و بۆ ژیانی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه. له باری هه‌نووکه‌ییدا نیوه‌ی ئاوی ئه‌مه‌ریكا به ئاژاڵ و گاوگۆتاڵ ده‌درێت.
له لاپه‌ڕه 236 ڕۆبنس باس له بڕ‌ی ئاو ده‌كات كه ده‌چێته به‌روبوومی ڕووه‌کی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
+ ئه‌و ئاوه‌ی كه له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ن گۆشتی گوێره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌وانه‌كان و خاوه‌نگوێره‌كه‌كان441 گاڵۆنه.
+ به‌پێی قسه‌ی دكتۆر «جۆرج بۆرگسترۆم» كه سه‌رۆكی به‌شی باڵای خوارده‌مه‌نییه له زانستی خواردن له کۆلێژ‌ی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له زانكۆی موشیگان، ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌چێته به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ند گۆشتی گوێره‌كه 2500 گاڵۆن ئاوه.
+ به‌پێی زانیاری پسپۆڕی زه‌وی و ئاو له زانكۆی كالیفۆڕنیا، به‌شی كشتوكاڵی كه وه‌كو ڕاوێژکارێك كار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و گاوگۆتاڵی ئه‌و كێڵگانه ده‌كات، وا ڕاڤه‌ی پێویستی ئاو له به‌رهه‌مهێنانی گۆشت و به‌روبوومی ڕووه‌کی دا ده‌كات:
پاوه‌نێك له كاهو 23 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت، پاوه‌نێك له ته‌ماته 23 گاڵۆن، پاوه‌نێك له په‌تاته 24 گاڵۆن، پاوه‌نێك له گه‌نم 25 گاڵۆن، پاوه‌نێك له گێزه‌ر 33 گاڵۆن، پاوه‌نێك له سێ‌و 49 گاڵۆن، پاوه‌نێك له مریشك 818 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت، پاوه‌نێك له به‌راز 1630 گاڵۆن و پاوه‌نێكیش له گۆشتی گوێره‌كه 5214 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت.
كه‌واته گه‌ر كه‌ڵچه‌ری گۆشتخواردن بگۆڕین یا خوا‌ردنی گۆشت كه‌متر بكه‌ینه‌وه ده‌توانین كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی و جۆرێتی ئاو و زه‌وی و خاك، هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كیش قه‌یرانی گرانی خوارده‌مه‌نی به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه دابنێین و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ژینگه داده‌نێت، ئه‌مه جگه له ته‌ندروستیمان كه ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی ژیانمان و شێوازی ژیانمان ده‌گۆڕیت.
- دکتۆر کۆڵین کامپبێڵ ، خاوه‌نی ئه‌و کتێبه‌ی که ناوم هێناوه له‌ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێتو له خێزانێکی کێڵگه‌وانیه‌وه هاتووه، زیاتر له 40 ساڵه له سه‌نگاری پێشه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی Nutrition دایه . له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 70 مه‌نحه‌ی وه‌ر گرتوه بۆکردنی کاری 300 توێژینه‌وه . ئه‌م کتێبه‌ی که ناوی هاتوه له‌م نوسینه‌دا یه‌کێکه له باشترین توێژینه‌وه‌کان که زۆر مه‌جالو زۆر خه‌ڵکو نه‌ته‌وه‌و جنسی جیاجیای به خۆیه‌وه گرتوه. ئه‌و هه‌ر نوسه‌ر نیه باڵکو ئه‌کته‌ریشه ، سێ جاریش له ماراسۆنا به‌شداری کردوه، ئێستا که ته‌مه‌نی له سه‌رو 76 ساڵه‌وه‌یه به‌ڵام ڕۆژانه 6 میل ڕاده‌کات.
- جۆن ڕۆبنس ئه‌میش له ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێت، کوڕی کابرایه‌کی گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ند بووه ، باوکی خاوه‌نی به‌ناوبانگترین کۆمپانیای ئایسکریم بووه . ذوای ته‌واو کردی خوێندنی هه‌ستی به مه‌ترسی گۆشت‌و باقی به‌روبومه‌کانی تری ئاژه‌ڵی کردوه، که دروستکردنی به‌شێکی زۆری له شیره. مردنی مێردی پوری که هه‌م شه‌ریکه کاری باوکیشی بووه ، به نه‌خۆشی دڵ‌و تووش بوونی باوکیشی به نه‌خؤشی دڵ ، ڕۆبنسی زیاتر هانداوه که زیاتر شێتگیر بێت له سه‌ر توێژینه‌وه‌کانی له سه‌ر خراپی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێکردوه که باوکی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بڕیوه. به‌ڵام دوایی باوکی قه‌ناعه‌تی به‌بیروباوه‌ڕی جۆن هێناوه‌و سه‌رئه‌نجام له‌ژێر کاریگه‌ری کوڕه‌که‌یدا ، جۆن، وه‌کو کارێکی مرۆیانه تا چیتر زه‌ره‌ر به مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نرێت، ده‌ست به‌رداری کۆمپانیه‌که‌ی بووه.
ڕۆبنس بێ له‌مکتێبه‌ی که‌ناوم هێناوه پێشتر کتێبێکی تری ده‌رکردوه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ته‌ندروستی له ژێنر ناوی Diet For a New America .
ڕۆبنسو كامپبێڵ له ناو کۆمه‌ڵگاو ئیداره‌ی ئه‌مریكی دا به چاکی ناسراون و ناو به ناو دیمانه‌یان له‌گه‌ڵدا ساز ده‌کرێت.