Categories
Kurdish

بەگوێرەی برگەیەکی یاسای نوێی بریتانی

بەگوێرەی برگەیەکی یاسای نوێی بریتانی

 16/12/2023

وەکو پێشتر چەندجارێك بە پۆست و بە وتار ڕوونمکردۆتەوە کە پرسی کۆتاییهاتنی ئازادییەکانی بریتانییەکان لە سەرەتای کۆتاییاندایە .

بە گوێرەی بەشی حەوتەمی یاسای ڕێکخستنی گشتی ساڵی 2023 هەر چالاکییەك قەدەغە دەکات کە ڕێگری بکات لە چاپخانەی ڕۆژنامە، وێستگەی کارەبا، دەرهێنان یان شوێنی دابەشکردنی نەوت و گاز، بەندەر، فڕۆکەخانە، هێڵی ئاسن یان ڕێگاوبانەکان ” بە هەر ڕادەیەک ئەو چالاکییانە بەکاربهێنرێن یان کاربکەن”، لەگەڵ سزای ئەگەری 12 مانگ زیندانیکردندا.

چالاکوانێکی گروپی ‘ جەست ستۆپ ئۆیەڵ ‘ دوای ئەوەی کە بەشداری لە خۆپیشاندانێکی هێواش  و خاو و ئاشتیانەدا کردووە لەسەر شەقامێکی لەندەن، ڕۆژی 5شەمە ،14/12 ، ماوەی شەش مانگ زیندانی کرا. چالاکوانەکە ناوی ستیڤن جینگێلی تەمەن 57 ساڵدا ، ئەمەش  یەکەم زیندانیکردنە بەپێی یاسایەکی نوێ بە بیانوی ئەوەی  هەر کەسێک بە ڕێگایەکدا/ شەقامێکدا بڕوات، بەرپرسیارە لە لێپێچینەوە بەهۆی “دەستوەردان لە ژێرخانی سەرەکی نیشتمانی“.

گروپی ‘ جەست ستۆپ ئۆیەڵ ‘ ڕایگەیاندووە،  ستێڤن یەکێک بوو لە نزیکەی 40 لایەنگری گروپەکەیان  کە نزیکەی 30 خولەکیان بەسەربردووە لە ڕێپێوانکردن لەسەر شەقامی  هۆلۆوەی لە باکووری لەندەن نزیکەی کاتژمێر 4ی ئێوارەی 12ی ئەم مانگە.

گروپی  جەست ستۆپ ئۆیل لە ساڵی 2022ەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە حکومەتی بەریتانیا هەموو بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی نوێ ڕابگرێت. تاکتیکەکانی گەریلا” وەکو هەڵمەتێك،  لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاماژەی پێکراوە کە ئەو گروپە و چالاکییەکانیان وەکو  توند و تیژی و دژ بەبەرژەوەندی نیشتمانی بە پەڕلەمان ناسێرا و ئەوانیش ئەم یاسا نوێیەیان کان دەرکردووە و کەوتە بەجێهێنانەوە.

لە هەڵمەتی چالاکییەکانیاند کە زیاتر نیشاندانی ناڕەزایەتی  بووە لە شێوەی  ڕێپێوانی خاودا کە لەلایەن گروپەکەوە لەو کاتەوەی چالاکی دەکەن  تا ئێستا 470 لە لایەنگرانی گروپەکە 630 جار دەستگیرکراون، کە نزیکەی نیوەی ئەو دەستگیرکردنانە بەپێی یاسا نوێیەکەیە.

وتەبێژی کەمپەینەکە وتی: “بەشی 7ی یاسای نەزمی گشتی 2023، یاسایەکە کە لەلایەن لۆبی سووتەمەنی بەردینیەوە داڕێژراوە، لە مانگی نیساندا لەلایەن ‘ پریتی پەتەلەوە’  کۆنەو وەزیری پۆلیس و ناوخۆ، پێشکەشکرا، و ‘دەستوەردان لە بەکارهێنان یان بەڕێوەبردنی ژێرخانی سەرەکی نیشتمانی’ دەگرێتەوە.  پێدەچێت ئەم حکومەتە ئێستا ڕۆیشتن بە ڕێگاکەدا/ های وەیەکاندا، ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای گشتی های وەی کردبێتە کارێکی نایاسایی کە شایەنی زیندانییە.  وتیشی، پێش ئەوەی ئەوانەی پلانیان بۆ کوشتنمان هەیە و بەردەوامن  چەند باوک زیندانی دەکرێن؟ نەوت و غازی نوێ ملیۆنان لەسەر ملیۆنان ماڵ و بژێوی ژیانیان لەدەست دەدەن.  لەلایەن حکومەتەوە، لەلایەن سیاسەتمەدارە شکستخواردووەکانەوە، لەلایەن پۆلیسەوە پارێزراون، ئەوانەی جینۆساید دەکەن بەردەوامن لە ڕۆیشتنن بە ئازادیی، ئەوانەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کوشتنەکان دەکوژرێن.  تۆ لە چ بەرەیەکیانی؟

 

گرتن و زیندانیکردنی چالاکوانان ، بە زیندانی سیاسی دەدەرێنە قەڵەم ، کەواتە لە ولاتانی ئەوروپاشدا زیندانی سیاسی هەیە کە ئەمە ڕەتی ئەو ڕاگەیاندنە بێ بنەمایەی سیاسییەکان و پۆلیس و هەموو ئەوانەشی کە بەرگری لە سیستەمی لیبراڵ و نیولیبراڵ دەکەن کە گوایە  لەم وڵاتانەدا زیندانی سیاسی نییە و تەنها ئەوانە زیندانین کە ‘ تاوان’ ئەنجام دەدەن ، بەڵام گەر لەوە بکۆڵینەوە دەرەدەکەوێت کە بەشێکی زۆر لەوانەی  کە بەندن، ڕیشەی گرتنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دەوڵەتمەداران و پۆلیس و ئابووریناسان لیبراڵ .

Leave a Reply