Categories
Kurdish

زانکۆکان لەژێر فشاری خوێندکارانیاندا پەیوەندەی خۆیان لەگەڵ بانقەکاندا دەبڕن

زانکۆکان لەژێر فشاری خوێندکارانیاندا پەیوەندەی خۆیان لەگەڵ بانقەکاندا دەبڕن

 18/12/2023

ئاشکرایە کە نەوەی نوێ بە هەر هۆکارێك بێت  زۆر زیاتر لە نەوەکانی پێش سەردەمی خۆیان بە تەنگ ژینگەوە دێن ، هەر لەبەر ئەمەشە کە سەراپای ئەو پرۆتێست و خۆپیشاندان و چالاکی ڕاستەوخۆیانەی کە لە هەر شوێنێک دەکرێن ئەوانن کە سەرپەرشتی دەکەن و ڕێکیدەخەن و ئەنجامیشی دەدەن.

پرسی ژینگە و کارایی دانەوەی پیسبوونی بە بەکارهێنانی سووتەمنی بەردین بووەتە پرسێکی سەرەکی .  زانکۆکانی بریتانیا هەندێکیان لە لایەن ئەو کۆمپانیا زەبەلاحانەی نەوت و غازەوە هاوکارییان دەکرێت ، هەندێکی دیکەشیان لە لایەن ئەو بانقانەی کە سپۆنسەر ئەو کۆمپانیانە دەکەن و قەرزێکی باشیان بە هەل و مەرجێکی باشیا پێدەدەن، کۆمەکیان دەکرێت .

لە ئێستادا وردە وردە زانکۆکان لە ژێر فشاری خۆێندکارەکانیاندا دەستیان بە  هەنگاونانی  باش کردوو لە بڕینی ئەو پەیوەدنییەدا . 

زانکۆی کامبریج کە زانکۆیەکی پۆشی دانپێانراوی دونیایە پەیوەندی 200 ساڵەی لەگەل بانقی بارکەلیز ، کە بانقێکی زۆر گەورەیە  هەڵپەسێررا لەبەر ئەوەی ئەم بانقە ڕەتی ئەوە دەکاتەوە کە کۆمەك و دەسگرۆیی بە پرۆژەی نوێی نەوت و غاز نەکات .

 زانکۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەگەڵ دەرفەتەکاندا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی بەرهەمە داراییەکان کە پارەی فراوانکردنی سووتەمەنی بەردینی نادەن ” وەک بەشێک لە “ستراتیژی پەیوەندیکردنی ئامانجی پلەی سفرێتی لەگەڵ کەرتی بانکیدا“.   خوێندکاران و کارمەندانی کامبریج داوای قەرزدەرێکی سەوزتریان [ دۆستی ژینگە] کردووە و زانکۆکە پێشتر بەڵێنی داوە تا ساڵی  2030 3.5 ملیار پاوەندەکەی لە هەموو وەبەرهێنانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان لە سووتەمەنی بەردینیدا لابدات.   مامۆستایەکی کۆلێژ بە ڕۆژنامەی  فاینانشیاڵ تایمزی وتووە: “ ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەین کە پێدەچێت سەرکردەی سبەینێ بن”. وە گەورەترین نیگەرانییەکانیان گۆڕانی کەشوهەوایە.”

هەرچەندە بانقی بارکلیز بۆ چەندین سەدە پارەی دارایی بۆ زانکۆکە دابینکردووە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی چالاکیی دارستانە باراناوییەکان، بانکی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022دا زۆرترین پارەی ئەوروپی بووە بۆ سووتەمەنی بەردینی.

لە مانگی ئەیلولدا زانکۆی لیدز پەیوەندی و حساباتی خۆی گۆڕی  بۆ بانقی لۆیدز چونکە ” کەمترین وەبەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی هەیە لە هەریەکێک لە بانکە گەورەکانی بەریتانیا“.

Leave a Reply