Categories
Kurdish

ترس ڕێگرە لە ئازادیی ، لە ئازادییبوون، لە خودی ئازادانەی خوێندن و کاریش

ترس ڕێگرە لە ئازادیی ، لە ئازادییبوون، لە خودی ئازادانەی خوێندن و کاریش

07/03/2024

ترس ئەو مڵۆزمەیە کە تاکەکانی کۆمەڵی کۆت و پێوەند کردووە ، ترس ئەو خواوەندەیە کە دتوانێت هەموو شتێکت پێبکات و باوەڕت  بە هەموو شتێك پێ بهێنیت، ترس ئەو دێوەجامەیە کە ئازادیی تەواوت لێ زەوت دەکات و خۆیت لێ نەبان دەکات بەڵام هەمیشە سێبەر و تارماییەکەی لەسەر سەرتە ، ترس ئەو هێزەیە کە دەکرێت لە هەموو کار و کردەوە و چالاکییەکماندا هەژموونی خۆی هەبێت .  ترس جۆری زۆرە : ترسی کۆمەڵایەتی ، ترسی ویژدان ، ترسی نەریت ، ترسی دین ، ترسی کولتوور ، ترسی دەسەلات ، ترسی حیزب، ترسی بێ سومعەیی و بێ شەخسییەتیی ،  ترسی گەورەیی و بە گەورە دانان، ترسی خێڵ ، ترسی خێزان ، ترسی سەر کار و خوێندن و زۆری تریش .

زۆربەی زۆری ئەو شتانەی کە دەیکەین ناوی ئەوەی لێ دەنرێت کە ئازادانە دەیکەین ، ڕاستی تێدا نییە بۆ نموونە ترسی لەچک و باڵاپۆشیت ئیدی ترسی سزای قیامەت بێت یاخود ترسی فشاری کۆمەڵ و کولتور و ڕەتکردنەوەی کەسایەتیت بێت ، کار کردن و خوێندنیش هەر هەمان شتە ، هەر ترسە لە پشتیانەوەیە و پاڵ بە بەردەوامبوونیانەوە دەنێت ، خوێندن ترسی بێ کاریت دەبێت، ئەگەر نەخوێنیت ، کار کردن ترسی برسێتی  و هەژاریی لە پشتەوەیە ، گەر چی دەکرێت بژاردەی جۆری خوێندن و کارت هەبێت بەڵام بژاردەی نەکردنیان زۆر زەحمەتە چونکە خوێندن بۆ ئایندەتە و کار-یش بۆ ژیانکردنتە .

ئەوە ترسە کە درۆت پێدەکات ، نهێنییەکانت پێ دەردەخات ، ئیعترافت پێ دەکات، خوێندنت پێ تەواو دەکات ، دەوام بە کارکردنت دەدات ، زۆر جار دەتکار بە پیاوی کەسانی دیکە و لایەنەکان…. ئیتر هەر ئاوا.

Leave a Reply