تێگه‌یشتنی ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانی و به‌رامبه‌ری ژنان به پیاوان لای من
31/03/214
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌وه بووه‌ته قاڵبێک ، له‌یبڵێک ، که به درێژایی مێژوی بیر‌و باوه‌ڕی چه‌په‌کان و مارکسیه‌کان و کۆمۆنیسته‌کان چ وه‌کو تاك و چ وه‌کو پارت ، بووه‌ته پرنسپڵێك لایان و داخوازییه‌کی سه‌ره‌کیش مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان و باسکردن له‌وه‌ی سه‌ره‌وه ، ئه‌وه‌نده گرنگ و سه‌رنجڕاکێش بووه ک ئیدی بوه‌ته پێوه‌ری پێشکه‌وتنخوازی و کۆنه‌په‌رستی به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر پارته دینی و ڕاستڕه‌وه‌کاندا. له‌وه‌ش ناسۆر تر ئه‌وه‌یه که بووشه‌ته دروشمی بریقه‌داری بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیسته‌کان له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا به کوردستانیشه‌وه .
گه‌ر به وردی له‌و ده‌سته‌واژه‌یه ورد ببینه‌وه ، هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت جگه له دروشمێکی زه‌ق و هه‌ڵخه‌ڵتێه‌رانه و دڵخۆشکردن و ته‌فره‌دانی ژنان نه‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه :
* له سای ئه‌م سیسته‌مه‌دا له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا خودی پیاو ئازاد‌و یه‌کسان نییه ، ئیدی ده‌بێت داخوازی یه‌کسانبوونی ئافره‌تان به پیاوان، به کام پیاوان بێت؟!!!!.
* پیاوه‌کان له نێو خۆیاندا یه‌کسان نین به‌هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له توێژاڵ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌کاندا . ئیدی یه‌کسانی ژنان به چ توێژاڵێکی یا به چ چینێکی پیاوه‌کان؟ !!!!
* ئه‌وه‌ی تا ئیستا به ئاشکرا ده‌بینرێت له داخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که باس له یه‌کسانی ده‌کرێت ، باس له یه‌کسانیبوونی ژنان وه‌کو پیاوان له به‌رامبه‌ر یاسادا ، ئه‌و یاسایانه‌ی که بووه‌نه‌ته کۆتێك و کراونه‌ته پێمانه‌وه به هۆی ئه‌وانه‌وه ئازادیمان، یه‌کسانیمان لێزه‌وتکراوه ، خوێنمان مژراوه. دیسانه‌وه یه‌کسانی ئه‌وان یه‌کسانی سیاسییه ، واته له دروستکردنی ڕێکخراو و پارتی سیاسی دا ، یه‌کسانییه له ده‌سه‌ڵاتدا، واته ژنانیش هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی پیاوانیان هه‌بێت که‌واته له کاتێکدا که یاسا بۆ ده‌مکوتکردنی مرۆڤ بێت له ئاستی ماف و ئازادییه‌کانیدا و له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ئازادی و یه‌کسانی له کایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدا بێت ، باشه ئه‌مه ده‌بێت چ ئازادی و یه‌کسانییه‌ک بێت؟!! باشه که ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی پیاوان، بابسالاری که له سیسته‌می سه‌رده‌مدا خۆی به ته‌واوی به‌رجه‌سته کردوه ، کۆتا بکه‌ین، بۆچی ده‌بێت خوازیاری یه‌کسانبوونی ژنانیش بین له‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌دا.!!!