جاران و ئێستام :
11/08/2016
جاران نوقمی گۆمی مه‌نگ و جار جاره‌ش گۆمی خوڕی ئایدۆلۆژیا بووم، سه‌رگه‌رمی وتنه‌وه‌ی ده‌قی کتێبه‌کان و جێبه‌جێکردنی کوێرانه‌یان به‌سه‌ر واقیعدا، بووم ، مێشکم داخراو، ئاوه‌زم کڵۆمکراو لاشه‌م به‌دیلگیراو ته‌مه‌نی گه‌نجێتیم به‌بابراو وزه‌ی سه‌رده‌می لاوێتیم به‌فیڕۆدراو … دونیا‌م له نێوانی چاك و خراپ ..ڕه‌ش و سپی .. موعاره‌زه و حکومه‌ت ، یا له‌گه‌ڵ من، یا دژ به من، ده‌بینی … جاران ئایدۆلۆجیه‌ت حه‌ڵاڵ و هه‌موو شتێکی دیکه حه‌رام بوو، حیزبایه‌تی و چالاکی ناوحیزبیانه هه‌موو شتێکبوو، به‌ده‌ر له حیزبایه‌تی ، له ده‌ر له حیزبچێتی مانایه‌کی نه‌بوو ، له باشترین حاڵه‌تدا بێده‌ربه‌ستی و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتن و خۆپه‌رستی بوو….جاران ڕقم له کێ نه‌ده‌بووه‌وه … له‌وه‌ی که هاوفکرم نه‌بوو … له‌وه‌ی که به من و فکرم ڕازی نه‌ده‌بوو .. له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵما یه‌کینه‌ده‌گرته‌وه ، سه‌رجه‌می دونیا لای من به‌ش به‌ش کراو بوو … ده‌زانی بۆچی ؟ چونکه ڕاستیییه‌کان هه‌ر لای من بوو!! دونیای کارکردن ، دونیای خێزانی ، دونیای خزمایه‌تی ، دونیای براده‌رێتی و دۆستایه‌تی ،دونیای دراوسێتی ، دونیای هه‌موو دونیاکان لای من له‌ت له‌ت بوون ، ئه‌و له‌ته‌ی له‌گه‌ڵ من بوون…به هیمه‌ت و ڕاست بوون ، ئه‌و له‌ته‌شی له‌گه‌ڵ من نه‌بوون بێ بایاخ و پووچ بوون…..
ئای دونیای ڕه‌شی جاران له چاوی ئێستای مندا ، ئای دونیای کێشمان کێش و ژاوه ژاوی جاران له وزه‌ی له بن نه‌هاتوی ئەو کاته‌ی مندا …..چاوم ..هزرم ..وزه‌م هه‌مووی بۆ تۆ دانا…که‌چی نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌یشتم به‌وه‌ی که باوه‌ڕم پێی هێنابوو به‌ڵکو کارم له‌سه‌ر پته‌وکردنی ئه‌وه‌ش ده‌کرد ، که وجودی هه‌بوو .
ئه‌ها چ عه‌شامگه‌لێ بووین… چ مه‌خلوقێکی پێڕه‌وی کتێب و ئایدۆلۆجی و سه‌رکرده و ڕابه‌ر بووین…ئای چ ئازارکێشێ… چ نه‌گه‌به‌تێ… چ ده‌روێشێ بووین….چه‌ند خوێنگه‌رم و چه‌ند ڕۆحسوك و چه‌ند وابه‌سته به کتێب و قسه‌ی ڕابه‌ر و خودی سه‌رکرده و قائید بووین .
ته‌مه‌نی ڕابوردوو .. وزه‌ی لاوێتی له‌بن نه‌هاتوو …غیره‌تی شێتانه‌ی تاودان و فووتێکردوو … هه‌رگیز کۆتایی نه‌بوو.. بۆ هاندان…بۆ خولقانی دونیایه‌کی پڕ له مونافه‌سه… به‌ڵی مونافه‌سه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه … له‌سه‌ر بردنه‌وه …له‌سه‌ر خۆبردنه پێشه‌وه…له‌سه‌ر زۆری تر …. ئای که دونیایه‌کی سه‌یر بوو… ئای که دونیایه‌کی پڕ له ئاڵۆزی و نائارامی بوو ….نائارامی ده‌روونی …نائارامی حیزبی … نائارامی کۆمه‌ڵی و نائارامی تێکۆشان و خه‌بات ….
به‌ڵام ئێستا…دونیایه‌کی تره…شته‌کان له‌به‌رچاوم ڕوناكتره..منیش زۆر کامڵترم …ئالوده‌ی هزرێکی ترم…مه‌خابن چۆن له لاوێتییمدا پێی نه‌گه‌یشتم …ئای گه‌وجه!!…ئه‌و سه‌رده‌مه! ..ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌ی سه‌رده‌می ..که‌ی کۆمه‌ڵی گه‌یشتن به‌و هزره بوو …هێی نه‌فام؟ کۆمه‌ڵ و سه‌رده‌می له قاڵبدان بوو.. له قاڵبی ئایدۆلۆجی … له قاڵبی حیزبایه‌تی ….له قاڵبی نامرۆڤایه‌تی….
نا نا… به دوای چووا مه‌چۆ…ئێستاش هه‌ر باشه له‌م قۆناخه‌شدا …له‌م دواته‌مه‌نه‌ی ژیانیشدا …سه‌ری داوه‌کانت بۆ درکه‌وتبێت…ڕاستی درۆکانی سه‌رجه‌می گه‌نجێتیت …تاووتوێ کردبێت….خۆت له کێوی هه‌ڵدێر و ته‌ماح و هه‌ژموونی پاره و پله و موڵکییه‌ت، قورتار کردبێت …باوه‌شی گه‌رمت به ” ئه‌نارکیزم”دا ، کردبێت ..
ئای سه‌رده‌می گه‌نجێتی ، سه‌رده‌می ده‌سته‌مۆیی ئایدۆلۆجی … ئه‌ی سه‌رده‌می نه‌زانی و سه‌رلێشێواویی … چ سه‌رده‌مێکی خراپبووی …یا ڕاستتر ..ئێمه چۆنمان له خۆگرتبوی …چه‌ند به گران …چه‌ند به تاسوق و به ئومێده‌وه باوه‌شمان پیادا کردبووی !! بابڕوا ئه‌و سه‌رده‌مه .. ئێستا بۆم ده‌ر‌ده‌که‌وێت ، که چ زه‌لکاوێك بوو ، سه‌رده‌می چه‌پ و بزوتنه‌وه‌ی چه‌پێتی دیار بوو له‌سه‌ر بڵقی ئاو دروستبووبوو ..له‌سه‌ر تڕه که‌ڵه‌کێی ئایدۆلۆجی سه‌ری گرتبوو … ئه‌گه‌ر وانییه ..بۆچی که‌سه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌و سه‌رده‌مه که من خه‌ڵکانێکی زۆریم تیادا ده‌ناسین …هه‌نگاوێك ته‌نها هه‌نگاوێك، نه‌چوونه پێشه‌وه …له ڕاستیدا زۆر بۆ دواوه گه‌ڕانه‌وه …بۆ لاینگریی یه‌کێتی و پارتی ….بۆ ئیسلامی بۆ ” گۆڕانخوازیی ” بۆ نه‌ته‌وه‌چێتی ، بۆ پاره و سه‌مایه‌داری ..بۆ موڵکییه‌ت و خاوه‌داریی … له هه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که من ده‌مناسین ته‌نها و ته‌نها 3 که‌س ، 3 که‌س نه‌گوڕان و تاڕاده‌یه‌کیش هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان ناوه … به‌داخه‌وه‌م ..زۆر به‌داخه‌وه‌م ..بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌مان که گیانیان به‌ختکرد … بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که تافی لاوێتیان له عه‌زابی به‌ندیخانه‌کانی حکومه‌تی به‌عسدا ، سه‌رفکرد….. ئێستا چۆن له ڕومان بێت ڕوبه‌ڕووی خێزانیان… یا ئه‌مانه‌ی دیکه‌یان که ماون ببینه‌وه … ئای که سه‌خته … ئای که شه‌رمه‌زارییه …ئای که بێ مۆراڵییه… به‌تایبه‌ت که له کاتێکدا ئاوڕێك له خۆیان و خێزانیان ناده‌ینه‌وه .