خانوی بەتاڵ لە ئینگلتەرە دوو جار زیاترە لە ژمارەی ئەو خانەوادانەی کە خراونەتە هۆستڵ و ئوتێلەوە
25/12/2023
کێشەی بێ خانووبەرەی کێشەیەکی زۆر سەرەکییە لە سەراپای بریتانیادا . ئەم کێشەیە نوێ نییە بەڵام بە تێپەڕینی زەمەن کێشەکە ئاڵۆزتر بووە و ژمارەی ئەوانەی کە خانوی نیشتەجێبوونیان نییە لە سەردایە .
دیارە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و پێشتر من لەسەریم نوسیوە ، لێرەشدا هەر بە کورتی هەندێك لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەخەمە بەرچاو : سیاسەتی کڕینی خانوەکانی شارەوانی و دواتر بۆ بەکرێدانەوەی و فژرۆشتنەوە، دروستکردنی ژمارەی کەمی خانو ، زیادبوونی دژمارەی دانیشتوان ، گرانبوونی ژیان وگوزەران : بەرزبوونەی ڕێژەی سلفەی عەقار و کرێ و تێچووی ژیان و نەخۆشی دەرویی و خەمۆکی و ………
ئەوانەی بێ خانووبەرەن دوو بەشن. بەشێکیان ئەوانەن کە هەر هیچ شوێنیکیان نییە و لە سەر شەقام و ناو تونێلەکان بەردەم شۆپەکان و پارکەکاندا دەنون . دووەمیان : ئەوانەن کە زیاتر خێزانن و کەسانی زۆر بە رتەمەنن و یاخود خاوەنپیداویستی تایبەتین . ئەمانە لەبەر ئەوەی خانوی شارەوانی نییە دەیانخەنە ئوتێل و هۆستڵەوە و یاخود خانوی خراپی کرێوە بە موەقەت کە شوێنەکانیان زۆر خراپە تا سەرەی خانوی شارەوانییان دێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە دوێنێ لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیادا بڵاوبووەوە ئەوانەی بەشی دووەم، ژمارەیان ا121،327 خێزانە و ژمارەی خانوی بەتاڵیش کە هێچیان لە 6 مانگ کەمتر نییە کە بەتاڵن 261،189 خانووە.
لە بێرمەنگەهام ژمارەی ئەو منداڵانەی ئەو خێزانانەی کە لە شوێنی موەقەتدا دەژین 9400 منداڵن ، لە شارەوانی نیوهام لە لەندەن 8600 و لە شارەوانی ئێنفیڵدا هەر لە لەندەن 4500 منداڵ و لە 11 شارەوانی دیکەی لەندەند لە نێوانی 2300 بۆ 4500 منداڵ تۆمار کراون .
بێ گومان نیشتەجێبوون لە شوێنی موەقەتدا هەمیشە دڵەڕاوکێی و نائارامی و هەست بە نیشەجێنەبوونی لەگەڵدایە . ئەمەش کاراییەکی زۆر لەسەر دەروونی منداڵان دادەنێن و ناسەقامگیرن لەو قوتابخانانەی کە لێی دەخوێنن نازانن کەی خێزانەکەیان دەگوێزرتێتەوە بۆ شوێنیکی دیکە ئەوانیش بە دوایاندا بۆ قوتابخانەیەکی نوێ.