ژیان و هاوکاری یەکدی
23/12/2023
زۆرێكمان کە قسە لەسەر هاوکاری و یارمەتی ئەوانی دیکە دەکەین ، بە بیانوی ئەوەی کە ئەو کەسە یارمەتی نەداوم و یا یارمەتیم نادات، یارمەتیدانی کەسانی دیکە ڕەتدەکەنەوە. بەڵام ژیان و هاوکاری لە ژیاندا وەکو لێخوڕینی سەیارە لە شارێکی یا خود جادەیەکی قەرەباڵخدا وایە . تۆ ڕیگا بە کەسێک دەدەیت کە پێشت بکەوێت یاخود ڕێگری لێ ناکەیت لە هاتنیا و کارئاسایی بۆ دەکەیت .
تۆ ڕەنگە هەرگیز ئەوە کەسە نەبینیتەوە و هەرگیزیش ئەو کەسە یارمەتی تۆ نەدات ئەمە سەدەها جار لە لێخوڕینی سەیارەدا ڕێککەوتووە ، بەڵام هەمیشە ڕێت لەیەکێکی دیکە کەوتووە کە هاوکاری کردویت و یارمەتی بە جۆرێك لە جۆرەکان داویت .
خودی ژیانیش ئاوایە تۆ یارمەتی من دەدەیت ، بەڵام هەرگیز ڕێناکەوێتەوە کە یارمەتیت بدەم یاخود نامەوێت یارمەتیت بدەم . بەڵام هەمیشە کەسێکی دیکە دەبێت کە ئەو یارمەتییە دەدات کە تۆ نە دەیناسیت نە هەگیزیش ڕەنگە ڕێت لێی نەکەوێتەوە. دەی هاوکاری یارمەتی بێ بەرانبەریی، سروشتی ئاسایی مرۆڤە و ناکرێت تۆ شت بە موقابیل بکەیت لە ژیانتا.