Categories
Kurdish

خودی بی بی سی خۆی بێ لایەن نییە ، ئیتر بۆچی دەبێت گەری لینیکار بێ لایەن بێت !!!

خودی بی بی سی خۆی بێ لایەن نییە ، ئیتر بۆچی دەبێت گەری لینیکار بێ لایەن بێت !!!

11/03/2023

گەری لینیکار  کە یارکەریێکی گرنگی سەردەمی خۆی بووە لە ساڵی 2010 شەوە لام وایە پێشتریش بە کۆنتراكت کاری بۆ بی بی سی کردووە، ئێستاش  پێشکەشکاری بەشی سپۆرتە، بەدیاریکراویش یارییەکانی هەفتە کە کۆمێنتیان لەسەر دەدا و میوان داوەت دەکات .  لە ئێستا گەری کۆنتراکتی 5 ساڵی لەگەڵ بی بی سی دا هەیە کە ساڵانە 1.3 ملیۆن پاوەند لە بی بی سی وەردەگرێت.

 بڕیاری نوێی حکومەتی موحافیزینی ئێستادا سەبارەت بە پەنابەران یاسایەکی نامرۆیانەیە دژ بە خەڵکانی نەگبەت و هەژار کە ڕوودەکەنە بەریتانیا وەکو پەنابەر.  لەوەش ناکات یاساکەیان بتوانێت دەرگا لەسەر هاتنی پەنابەر دابخات گەرچی لە چونی ڕیشی سوناكی سەرەك وەزیران بۆ فەرەنسا و دانیشتنی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن کردووەو ڕێکەکەوتون کە هەتا ساڵی 2025 حکومەتی بریتانیا 500 ملیۆن  پاوەند بە فەرەنسا بدات بۆ پاسەوانی قەراخی دەریا بۆ گێڕانەوەی پەنابەر ، خستنەکاری درۆن و کردنەوەی کەمپێک لە فەرەنسا بۆ ئەوانەی کە دەیانگێڕاوە.

گەری لینیکار  وەکو بەرگری لە پەنابەران ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەت گرتووە هەڵوێستی ئێستای حکومەتی بە هەڵوێستی سەردەمی ساڵانی 30 یەکانی نازییەکانی  چەرخی ڕابووردوو چواندووە .  ئیتر سیاسییەکان و وەزیرەکان فشاریان خستە سەر بی بی سی  تاکو سزای گەری بدەن  یا ئەوەتا دەبێت لە کۆمێنتەکەی پاشگەز ببێتەوە. 

ئەمە حەقیقەتی ئازادیی دەبڕینی ڕاو بۆچونە لە بریتانیا کاتێك کە ئەوە بەناوی خۆیەوە و لە ئەکاونتی خۆیەوە ڕەخنەی گرتووە.  لە کاتێکدا کە گەری ڕەخنەی  قەتەر و ئەمارات دەگرت سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکانێك کە لەوێ کاردەکەن و ژنان و نەبونی ئازادی، سیاسییەکان هیچ دەربەس نەبوون بەڵام گەر بێتە سەر خۆیان یا دۆستە هەرە نزیکەکانیان پێیان باش نییە کە ڕەخنەیان لێبگیرێت .

هەرگیز ڕێگا بە بی بی سی نادرێت کە ڕەخنە لە سعودییە یا لە تورکیا بگیرێت ،  تورکیا چەندێک زەبر و زەنگ و کوشتن و بڕینی بەرانبەر بە کورد کردووە هەرگیز بی بی سی ڕێگای نەداوە کەو ئەو هەقەتە بینەرانی بییبینن ، گەر یەكێك لە ڕۆژنامەوانەکان یاخود پەیامنێرەکان بە حاڵ قسەیان لەسەر ئەوە کردبێت قسەکانیان ، نوسینەکانیان، پەیامەکانیان لە فلتەر دراوە و بچڕێنراوە. هاوکاتیش چی دەڵێیت بە ئەسەد ، چین، هۆنگکۆنگ ، ڕوسیا، کۆریای باکور ، ئێران،  چ تۆمەتێك دەبەخشیتەوە ئازادیی تەواوت هەیە.

میدیای سەردەم و بە تایبەتیش بی بی سی بێ لایەن نییە زمانحاڵی دەوڵەت و حکومەت و کۆمپانیا گەورەکان و بزنس و تێکدەرانی ژینگە و ژیانی خەڵکی وڵاتانی دیکەیە .  لەو بارەشدا گەری هەقی خۆیەتی کە بێ لایەن نەبێت. گەری هاوپشتی و هاوڕاییەکی زۆری لە ئەژمارە نەهاتووی هەیە و تا ئەو ڕادەیە بی بی سی کە گەریان هەڵپەسارد / سڕ کرد گەڕان بە دوای کەسێکدا کە جێی ئەو بگرێتەوە یارییەکانی ئەم هەفتەیە کۆمێنت بدات بەڵام کەسیان نەدۆزییەوە چونکە هەموو پشتگیرریان لە گەری کرد .

سەردەمی هاوپشتی و هاوکارییە لە بریتانیا ، ئەو مۆدێلە ” کۆنە” لەوە دەکات گەڕابێتەوە هەر بۆیە ئەوانەشی کە لە مانگرتندا هاوپشتیی زۆریان هەیە لە  لایەن خەڵکانی ئاساییەوە.

Leave a Reply