Categories
Kurdish

کارایی سیستەمی نیولیبراڵ لەسەر تەمەندرێژی لە بریتانیادا

کارایی سیستەمی نیولیبراڵ لەسەر تەمەندرێژی لە بریتانیادا

16/03/2023

ندرێژی لە بریتانیادا

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە تەمەن لە بەریتانیا بە ڕێژەیەکی خاوتر لە باقی وڵاتانی گروپی 7 گەشە دەکات. 

بەگوێرەی ئەو توێژەرەوانەی کە کاریان لەسەر ئەم پرۆژەیە کردووە دەڵێن ئەمە دەرئەنجامی فراوانبوونی نایەکسانییە لە بەریتانیا کە بەڕێژەیەکی خاوتر لە وڵاتانی بەراوردکراو گەشەی کردوو.  بەپێی شیکارییەکی نوێی ڕیزبەندی تەمەنی جیهانی کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی شاهانەی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە، بەریتانیا لە دوای هەموو وڵاتانی دیکەی گروپی ئابووری پێشکەوتووەکانی گروپی حەوتە جگە لە ئەمریکا.

 

لە ساڵانی 1950دا بەریتانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە تەمەندرێژیی  درێژترین تەمەن بوە لە جیهاندا کە لە پلەی حەوتەمی جیهانیدا بوو لە دوای وڵاتانی وەک دانیمارک، نەرویج و سوید، بەڵام لە ساڵی 2021 بەریتانیا داخزا بۆ پلەی 29 .

 

توێژەرەوان دەڵێن ئەمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی داهات، کە لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دوای ئەو ماوەیەش لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

توێژەرەوانێکیان کە لە زانکۆی ئۆکسفۆردە، ئەو، دابەزینی ڕێژەیی تەمەنی چاوەڕوانکراویان لە بەریتانیا بە “توند” وەسفکردووە و ڕایانگەیاندووە، ڕەنگدانەوەی دۆزینەوەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ە کە ئێستا بەریتانیا دووەم نایەکسانە لەڕووی ئابوورییەوە کە دوای بولگاریا دێت لە ئەوروپادا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم شیکارییە نوێیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەو کێشانەی بەریتانیا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، چەقین و پرسیاری جددی لەسەر ئەو ڕێگایە دەوروژێنێت کە ئەم وڵاتە پەیڕەوی دەکات”.

 

دۆزینەوەکانی توێژەران ڕەنگدانەوەی توێژینەوەکانی دیکەی ئەم دواییەن کە ڕۆشنایی خستۆتە سەر ئەوەی کە چۆن فراوانبوونی نایەکسانی و قووڵبوونەوەی هەژاریی دەبێتە هۆی تێکچوونی دەرئەنجامە تەندروستییەکان.

 

دکتۆر جۆنەسەن فیلیپۆن، مامۆستای باڵای سیستەمی تەندروستی لە زانکۆی کوین ماری لە لەندەن، وتی نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە بەریتانیا و ئەمریکا خراپتر بووە بەهۆی “ئایدۆلۆژیا باڵادەستەکان“. وتی: “ڕێبازی سەرەکی لیبڕاڵ بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان کە لەلایەن دووانەکە [مارگریت تاچەر] و [رۆناڵد ڕیگنەوە] دەستیپێکرد، دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی لەسەر ئاستی یەکسانی دانیشتووانەکەیان هەبوو کە لە کاتێکدا بازاڕەکان دەتوانن بەردەوام بن لە گەشەکردن لە وڵاتاندا – تەنانەت لە کاتی قەیرانێکی وەک ئەوەی لەم دواییانەدا لەگەڵ کەرتی وزەی بەریتانیا بینیمان – دەتوانن نایەکسانیەکانیش زیاتر بکەن.”

 

Leave a Reply