Categories
Kurdish

خۆپیشاندان لە تەلئەبیب دژ بە بۆردمانکردنی غەززە

خۆپیشاندان لە تەلئەبیب دژ بە بۆردمانکردنی غەززە

 04/12/2023

سەدەها کەس ڕۆژی شەمە لە تەلئەبیب هاتنە سەر شەقام، ئەوە یەکەمجار بوو بنەماڵەی بەشێک لەو کەسانەی کە ڕفێندرابوون لەگەڵ چالاکوانەکانی دژ بە شەڕ  کۆببنەوە، کە بەشداری ناڕەزایەتی لە تەلئەبیب دەکەن دژی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە . خۆپیشاندانەکە  لە دەرەوەی بارەگای سوپای ئیسرائیل لە تەلئەبیب بوو کە ناڕەزایەتییەکی زیندوانە بوو کە بەرابنەر بە دووبارە بۆردومانکردنی غەززە، دەریانبڕی کە ئەوان بە هۆکاری وەستانی ئازادکردنی ئەو 130 بارمتەیەی دەزانن کە هێشتا لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن..  

 گروپەکە دوای گردبوونەوەی ئاسایی هەفتانە کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی هەموو ئەو بارمتانەی دەکرد کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون، و بەدەوری بنکەی سەربازی کیریای هێزی بەرگری ئیسرائیلدا ڕێپێوانیان کرد و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەیان لەگەڵ کابینەی جەنگی وڵاتەکە کرد و فشارخستنە سەر ئاگربەست.

 نوام شوستەر-ئێلیاسی، ئەکتەری کۆمیدی کە بەشێک بوو لە ناڕەزایەتییە  وتی بڕیاری بەردەوامبوونی شەڕەکە کە هەینی دەستیپێکردەوە، “ئەم خێزانانەی کە خۆشەویستانیان ڕفێنراون و  بە بارمتە گیراون دەخاتە نەهامەتییەوە. پلانی حکومەت  چییە؟ ئایا تەنها بەردەوامبوونی بۆردومانەکانە لە غەززە؟ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لەوانەی بەشداربوون چالاکوانی دژە جەنگ بوون، هەوڵیانداوە “هەموو شتێک بکەین بۆ وەستاندنی ئەم حکومەتە تاوانبارە”، هاوکاتیش  ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دۆخی ئێستادا “کەمترین شت کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە لەگەڵ خێزانە بارمتەکاندا بین“.  شوستەر ئەلیاسی ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا هەوڵی سیاسی و ڕێککەوتنە دیپلۆماسییەکان دەتوانن خەڵک بە زیندووی بهێڵنەوە.  بەردەوام بوو وتی:  تاکە هۆکارێک کە هەندێکمان لێرە ئۆکسجین و هەندێک وزە لە جەستەماندا هەیە، بەهۆی ئەو ئاگربەستەی چەند ڕۆژە بووە کە بینیمان خێزانەکان یەکدەگرنەوە و زانیمان کە خەڵک لە غەززە بۆردومان ناکرێت.

ناڕەزایەتییەکی دیکەی دژە حکومەت لە قەیسەری بەڕێوەچوو، کە موڵک و ماڵی بنیامین ناتانیاهۆی لێیە.   ئیران لیتمان، باوکی ئۆریا کە لە فێستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا کوژرا، لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتەنیاهۆی دەکرد.  ئەو باوکە  سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە هۆکاری ئەو شکستانە زانی کە بووە هۆی هێرشە چاوەڕواننەکراوەکەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەم کە بووە هۆی کوژرانی 1200 کەس لە ئیسرائیل.  بەپێی هەواڵێکی هارێتز  ئەو باوکە وتی: دەستی حکومەتی ئیسرائیل، و سەرکردەکەی، بە خوێن سوورە.  یائیل ئادار، کە تامیر کوڕە تەمەن 38 ساڵەکەی هێشتا لەلایەن حەماسە، بەڵام خەسووی تەمەن 85 ساڵ بەناوی یافا، زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر ئازادکرا، ئەویش قسەی خۆی کرد.

هاوکات ئەوانەی بە ئاشکرا داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەن لە کەمینەیەکی کەمدا ماونەتەوە لە نێوان شەرمەزارکردنی توندی هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەردا. ئیسرائیلی بوون قورسە. ئەستەمە جولەکە بیت. ئەستەمە چەپ بیت” شوستەر-ئێلیاسی وای وت. ئەستەمە لە ئێستادا کەسێکی لۆژیکی بیت و مرۆڤایەتی و ویژدانی هەبێت.”

قسەکەری سەرەکی بارمتەکان و خێزانە ونبووەکان وریا بوو لە وەڵامدانەوەی خۆی بۆ قەیرانەکە تاکو بە سیاسی نەکات، لەبری ئەوە سەرنجی لەسەر هێشتنەوەی پرسەکە بووە بە دەستێوەردانی دووبارەی خێزانە زیانلێکەوتووەکان بەبێ ئەوەی زۆر بە وردی باس لەوە بکات کە چۆن ئازادکردنی بارمتەکان بە باشترین شێوە بەدەست دێت.

هاوکات ئەوانەی بە ئاشکرا داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەن لە کەمینەیەکی کەمدا ماونەتەوە لە نێوان شەرمەزارکردنی توندی هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەردا  ئیسرائیلی بوون قورسە.  ئەستەمە جولەکە بیت.  ئەستەمە چەپ بیت” شوستەر-ئێلیاسی وای وت. ئەستەمە لە ئێستادا کەسێکی لۆژیکی بیت و مرۆڤایەتی و ویژدانی هەبێت.”

Leave a Reply