دوای دروستکردنی یه‌کینه‌کانی گه‌ل له شه‌نگال و هاتنه‌کایه‌ی بارودۆخێکی نوێوه، وه‌ختی ئه‌وه هاتووه که دانیشتوانی شه‌نگال خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن
20/08/2014
پێش ئه‌وه‌ی بچمه کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌مه‌ی ڕویدا، واته هاتنی داعش و بوونی کوردستان به مه‌یدانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی جه‌نگی جیهاده‌ییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق، که هه‌موو ئه‌مانه فشارێکی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، پێنج حه‌قیقه‌تی بۆ هه‌موومان، ده‌رخست و چه‌سپان:
یه‌که‌م: هه‌میشه هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و تێوه‌ئاڵانی هاووڵاتیان و زروفه ناهه‌موارییه‌کانی دیکه که جه‌نگ به‌دووی خۆیدا دەهێنێت ، ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک دیارده که له سه‌رده‌می ئاشتی و تێروپڕیدا یا نابینرێن یا به ده‌گمه‌ن هه‌نه. له‌مانه‌ش به‌تاڵه‌یی و سه‌رکه‌وتنی نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی دانیشتوان و ڕه‌وکردنیان و وه‌ستانی بازاڕ‌و ده‌رکه‌وتنی کاری ناشایسته‌ی وه‌کو دزی و ڕاووڕوت و توندووتیژی و له هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر ده‌رکه‌وتنی هه‌ژموون و هه‌ست و نه‌ستی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و گیانی نه‌ژادپه‌رستی و قوتبوونه‌وه‌ی گروپی جیا جیای ڕاسیست و فاشست و دیکه، که بینیومانن و تا ئێستاش ده‌یانبینین.
دووهه‌م : داعش وه‌کو فکر و ئیمان و وه‌کو هێڕشی چه‌کدارانه‌ی، که له فتوحاته‌کانیدا نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئاینی ئیسلام ده‌کات ، به‌ڕای من دینی ئیسلامی وه‌کو پیاز پاککرد و هیچ جۆره ته‌فسیرێکی بۆ ته‌فسیرکه‌رانی ئێستا و داهاتووش نه‌هێڵایه‌وه تاکو بتوانن جۆرێکی تر یا دیوێکی دیکه‌ی ئیسلاممان پێ‌نیشان بده‌ن. داعیش ئه‌و ڕاستییه‌شیان دووباره کرده‌وه که دینی ئیسلام، ناتوانرێت و نابێت مۆدیره‌نایز بکرێت، واته ڕێگای سێهه‌می نه‌هێڵاوه‌ته‌وه، که‌واته ئیسلام یا نییه یا ده‌بێت وه‌کو ئه‌وان بێت، ئیدی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی به‌مه نییه یا ئه‌وه‌تا له ئیسلام که سه‌رچاوه‌که‌ی قورئانه و فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ره، تێنه‌گه‌یشتوه و نایه‌وێت تێبگات، یاخوود ده‌یه‌وێت ئیسلام له‌ته‌ک به‌رژه‌وندییه‌کانیدا بگونجێنێت. ئه‌وانه‌شمان که ده‌ڵێین وانییه، با ئاوڕێک له مێژوی خوێناوی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌ته شه‌ڕینگێزه‌کانی ناو خودی قورئان، بده‌ینه‌وه، که داعش شتێکی نه‌کردووه که له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر و جێنشینه‌کانیدا نه‌کرابێت. داعش ئیسلامی ته‌واوه و پارێزه‌ری نه‌رێت و میراتی دینی ئیسلامه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته هه‌ر له‌وێ بووه به‌ڵام داعش و گروپه ئیسلامییه‌کانی دیکه، هێنایانه‌وه مه‌یدان و کردیانه باس و خواسی سه‌رده‌م و ساغکردنه‌وه‌ی گروپه به‌ناو میاندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانی دیکه، که ده‌بێت یا له‌مبه‌ر بن یا له‌و به‌ر، ئیدی ناکرێت وه‌کو که‌ری ناو جۆگه له هه‌ردوو به‌ر بله‌وه‌ڕێن.
سێیه‌م: ده‌رکه‌وتنی توانا‌و هیزی به‌رگریی هێزه چه‌کداره‌کانی کورد له هه‌رێمدا، که هێزێکی یه‌کگرتوو یه‌ک ئامانج و یه‌ک مه‌به‌ست نه‌بوون و ته‌ناته‌ت له‌م کاته شپرزه‌و خه‌ته‌رناکه‌شدا نه‌یانتوانی خاوه‌نی یه‌ک په‌یام و یه‌ک سه‌رکرده و یه‌ک پلان بن. ئه‌مانه‌ش ده‌بنه به‌شێک له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن یا براوه‌ی جه‌نگ یا دۆڕانی. گه‌ر شه‌فافیانه قسه بکه‌م ده‌ڵێم هێزی دۆڕاو و هێزی براوه له جه‌نگه‌که‌دا هه‌ر لایه‌نێک بێت له کۆتاییدا هه‌ر ده‌ر ده‌که‌وێت، گه‌رچی به‌ڕای من دۆڕاوی سه‌ره‌کی، هه‌میشه خودی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌یه به هه‌موو توێژاڵه‌کانییه‌وه و هه‌ر ئه‌وانن که باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له بردنه‌وه و دۆڕانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له نێو خودی هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم که هێزی سه‌ره‌کی هێزی یه‌کێتی و پارتییه، ده‌نا هه‌موومان یاخود لانی که م ئه‌وانه‌مان که سیاسی نین ، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که براوه‌ی یه‌که‌م له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و زلهێزه‌کانی دیکه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمپانیه گه‌وره‌کانی فرۆشیاری که‌ره‌سه‌ی جه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کن و له‌شانی ئه‌وانیشه‌وه کۆمپانییه‌کانی دیکه‌یه که دوای وێرانکردن ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان، وه‌کو ئه‌وه‌ی که خێری خۆیانمان پێبکه‌ن، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی، ده‌رده‌بڕن.
گه‌رچی تاکو ئێستا لای من سه‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش وه‌کو گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، دیارنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌م لاڕوونه که دۆڕاوی یه‌که‌م هه‌م وه‌کو سیاسه‌ت و هه‌م وه‌کو هێز ی چه‌کداری پارتی-یه. به‌ڕای من هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌رێمه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌وه‌وه (هه‌رێـم) که پارتی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی باڵا بووه تیایدا، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه و هه‌ندێکیش له‌و سیاسه‌تانه ته‌نانه‌ت له قازانجی خوودی پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و خێزانه‌که‌شی نه‌بوون – دیاره من مه‌به‌ستم قازانجی پاره و پله و پایه نییه- ده‌توانم لیستێکی درێژ بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره، به‌ڵام هه‌ره دیار و ئاشکراکانیان : په‌یوه‌ندی کۆنی پارتی به ئێران و په‌نابردن بۆ سه‌دام له ئابی ساڵی ١٩٩٦ و په‌یوه‌ندی سه‌ر و ماڵی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی تورکیا و کرد‌نه قوربانی به‌ژه‌وندییه‌کانی کوردانی دانیشتوانی هه‌رێم و تورکیا و سوریا له پێناو ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خێزانی خۆیاندا، شه‌ڕ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌که‌که و هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ ئه‌م کاره و هه‌بوونی سه‌ربازگه و بنکه و هێزی سه‌ربازی ڕژێمی تورکیا له‌به‌رلوتیاندا و لێدانی خه‌نده‌قی شه‌رمه‌زاریی و ئابلوقه‌دانی کوردستانی ڕۆژئاوا و فرۆشتنی نه‌وتی ڕه‌ش له بازاڕی ڕه‌ش و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی میدیایی و قسه و هێڕش دژ به حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی، که بووه هۆی ڕاگرتنی موچه‌ی کارمه‌ندان و مامۆستایان و سه‌رجه‌می فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران که له به‌شه خزمه‌تگوزارییه جیاجیاکاندا کارده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی و پرسی ڕڕیفرۆنده‌م. دواتیری ژاراوایشی ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ تورکیا و قه‌ته‌ر ، له هێنانی داعشی دڕنده بۆ سه‌ر موسڵ و پاشانیش هاتنیان به‌ره‌و که‌رکوک و هه‌ولێر، که‌له‌م پرۆسه‌یدا به هه‌زاره‌ها که‌س له ئێزیدییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و تیره کورد و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچانه ، تیاداچوون و به سه‌ده‌ها هه‌زاری دیکه‌ش ته‌نها سه‌ری خۆیانیان بۆ ده‌رکرا. ئێستاش ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمپانییه چه‌کفرۆشه‌کاندا، بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و جه‌نگه به گردکردنه‌وه و یه‌ککه‌وتنی هه‌موو جیهادییه‌کانی دونیا و خولقادنی دژایه‌تی و کینه‌دۆزی نێوان کورد و عه‌رب و کورد وهه‌موو سونه‌ی دونیا، له مه‌یدانیێکی خاپورکراوی ده‌ستی جه‌نگی زیاتر له نیو سه‌ده، که دیسانه‌وه باجده‌ره‌کانی هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵکانی ئاسایی و هه‌ژارانی کوردستان بن. ئه‌مانه چه‌ند سیاسه‌تێکی نێو لیستێکی بێ کۆتایی سیاسه‌ته تێشکاو و هه‌ڵوێسته خراپه‌کانی پارتی و بارزانیین.
لای من هه‌موو ئه‌مانه نوشست و نیسکۆن بۆ پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌کانی، باوه‌ڕیش ناکه‌م هیچ ئاوه‌زدارێک، له‌گه‌لیاندا بێته‌وه. ئا له‌م بارودۆخه‌شدا گه‌ر ئێمه‌ی کورد ئه‌م سیاسه‌تانه له‌بیر بکه‌ین و سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکێتی ئه‌وانمان، چی دیکه پێقه‌بوڵ بێت، یا ئه‌وه‌تا ئێمه گه‌لێکی مردوین یا هه‌رگیز ئێمه توانای بیرکردنه‌وه و ده‌رس وه‌رگرتنمان له نیسکۆکان و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کان و کار‌و ئه‌زموونی که‌سه نادڵسۆزه‌کان، نییه و پارتی له دۆڕاوی سه‌رکییه‌وه جارێکی دیکه ده‌ژێنینه‌وه و ده‌یکه‌ینه‌وه به شۆڕه‌سواری مێژووی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه.
لێره‌دا پێویست ناکات که باس له ڕۆڵی حیزبی گۆڕان له ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌دا بکه‌م ، چونکه ئه‌وان دۆڕاوی پله‌ی دووهه‌من و ئه‌و ڕاستییه‌یانه‌ی که خه‌ڵکانی وه‌کو من ساڵه‌هایه‌کی دووروو ده‌ێژه له‌سه‌ریان وتومانه و ده‌یڵێین. سه‌لمێندران، بۆ ئه‌مه‌ش مێژو له ئاینده‌دا، ده‌بێت مایه‌پوچی ئه‌وان باشتریش بسه‌لمێنێت.
چواره‌م: له‌م که‌ین و به‌ینه‌شدا، جارێکی دیکه‌ش ئه‌و ڕاستییه سه‌لمێنرایه‌وه که ڕاسته ڕۆڵی چه‌ک له شه‌ڕدا گرنگه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر بیروباوه‌ڕه و خه‌ڵکانی شه‌ڕکه‌رن. گه‌ر ته‌ماشایه‌کی “جه‌نگاوه‌ره‌کانی پارتی” بکه‌ین به‌و هه‌موو چه‌کو که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕه‌وه که‌چی بۆ یه‌ک خوله‌ک خۆیان نه‌گرت. هاوکاتیش گه‌ر ته‌ماشای دووساڵ خۆڕاگرتنی جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا و په‌که‌که-ش بکه‌ین به توانایه‌کی که‌م و چه‌کی کۆنه‌وه له‌ته‌ک ئه‌و بارودۆخه ئابورییه خراپه‌شی که هه‌یانه، چۆن توانیویانه له به‌رامبه‌ر تورکیا و هێزی ئه‌سه‌د و گروپه تیرۆریسته‌کانیشدا، به‌رگری له دانیشتوانی ئه‌و سێ کانتۆنه بکه‌ن . دیسان ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا، گه‌ر به هۆی ئه‌وانه‌وه نه‌بوایه نه‌ک هه‌ر ڕێگای سه‌نجار نه‌ده‌کرایه‌وه بۆ ڕزگارکردنی لێقه‌وماوانی ئێزیدی، به‌ڵکو هه‌ولێرو شارۆچکه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشی ده‌که‌وتنه باوه‌شی ڕه‌حمه‌تی داعشه‌وه. ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارگه‌لێکی وه‌کو : ئه‌گه‌ر براوه هه‌بێت له‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌دا، ئه‌و براوه‌یه کێیه؟ بۆچی یه‌کینه‌کانی ڕۆژئاوا به‌و هه‌موو کونانه‌ی که‌تیایاندا‌یه و هه‌ر به‌و چه‌که ئاسایانه‌ی که هه‌یانه ده‌توانن داعش بشکێنن و پێشڕه‌وی له هیڕشکردنیاندا بکه‌ن، به‌ڵام دابه‌سته‌کانی هه‌رێم ناتوانن به چه‌کی باشتر و به ئیمتیازێکی زۆریشه‌وه بیکه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی ده‌بێت کوردانی ڕۆژئاوا : هه‌م دانیشتوان و هه‌م چه‌کداران بۆ کوردانی باشور و خاکه‌که‌یان دڵسۆزتر و به په‌رۆشتر بن تاکو خودی کوردانی باشوور و هێزه‌کانیان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و که‌سی دووهه‌م که ئێستا نه‌وشیراوان موسته‌فایه؟ دواپرسیار له کاتێکدا که چه‌کداره‌کانی پارتی بۆ یه‌ک خوله‌ک نه‌توانن یا نه‌یانه‌وێت به‌رگری خاک و هاونیشتمانیانیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها که “گۆڕانی” خه‌واڵو و پاشکۆ و گوێ له‌مشتی پارتی و بارزانی و پرژوبڵاوی هێزه‌کان و سیاسییه‌کانی ناو یه‌کێتی، وه‌ڵامێک نه‌بێت بۆ کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ و دوێنی و داهاتوش ، ئه‌ی ده‌بێت چی بکرێت؟؟!!
ئه‌مانه کۆمه‌ڵه پرسیارێکن که هه‌وڵده‌ده‌م به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له بارودۆخه‌که، وه‌ڵامی هه‌ندێکیان له خاڵی پێنجەمدا بده‌مه‌وه و هه‌ندێکیشیان وه‌ڵامه‌کانیان لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه.
حه‌قیقه‌تی پێنجەم: گه‌ر براوه هه‌بێت له‌م جه‌نگه‌دا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، یه‌کینه‌کانی ڕۆژئاوا و هێزی په‌که‌که-یه. ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌ش ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌ی خسته سه‌ر زنجیرەی خه‌باتی ئه‌و هێزانه له به‌رگریکردن و دڵسۆزی و پشتبه‌ستن به‌خۆ و لێبڕان و سه‌لماندنی ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆیان و ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که بڕوایان پێبه‌خشیون. گه‌رچی ڕۆژگارێکی سه‌خته‌و کاره‌ساتێکی ئێکجار گه‌وره قه‌وماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناچاری و بێ پلان بۆ بارودۆخه‌که و له ده‌ره‌وی ئاره‌زو و ویستی ئه‌وان له ڕودانی کاره‌ساته‌که ، ئه‌مان براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ڕووداو و بارودۆخه‌ن، هه‌ر له به‌هێزکردنی پێگه‌یان له‌ناو کوردانی باشووردا، پتربوونی ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی خه‌ڵک بۆیان، وانه‌وه‌رگرتن و لێوه‌فێربوون له لایه‌ن کوردانی باشووره‌وه، ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ته‌ته‌ڵه‌وبێژێکی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی ڕۆژئاوا و په‌که‌که‌دا، ده‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یی و میهره‌بانی و لێبورده‌یی ئه‌وان له هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم پاش ئه‌و هه‌موو کوشتن و بڕینه‌ی که لێیان کردون و ئه‌م هه‌ڵوێسته ناشیرینانه‌ی که تا ئیستاش ئه‌م هێزانه به‌رامبه‌ریان، هه‌یانه، ناسینی کوردستانی باشوور، به کرده‌وه، وه‌کو خاک و نیشتمانی خۆیان، دادانی ده‌رسێێک به هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی، که هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه‌توانن سه‌ر له ئاستیانا هه‌ڵبڕن، مه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی تورکیا‌و داعشه‌کانی ناوچه‌که و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا……تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که ئه‌مان سه‌لماندیان باشترین و ئازاترین و دڵسۆزترین لایه‌نێکن که نه‌ک هه‌ر ئێزیدییه‌کان، به‌ڵکو هه‌موو کوردانی باشوور، بڕوایان بکه‌نه‌سه‌ر و پشتیان پێببه‌ستن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئێزیدییه‌کان ئاماده‌بوون که هێزێکی ١٠٠٠ که‌سی له پیر و گه‌نجان پێکه‌وه‌نێن و یه‌کینه‌کانی شه‌نگال له‌شانی یه‌کینه‌کانی ڕۆژئاواوه دروست بکه‌ن و دژی داعش بجه‌نگن. ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ سه‌رجه‌می میلیشیاکانی هه‌رێم، به‌کرێگیراوه‌کانی حیزب و حکومه‌ت و خێڵ و خێزان، ته‌نها بۆ ڕۆژانی ئاشتی یاخود بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایانی شه‌قام، ئازان، به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی، که هه‌رگیز ئێزیدییه‌کان و خێڵه کوردی و عه‌ره‌به‌کانی ده‌ڤه‌ری موسڵ، ناتوانن جارێکی دیکه پشت به‌وان ببه‌ستن، ده‌بێت بڕوای ته‌واو به خۆیان و به‌و که‌سانه‌ی که له ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا، لێبراوانه فریایان که‌وتن و سه‌ر و ماڵیان پاراستن، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه له‌وێدا ( له شه‌نگال) بکرێت، که به‌هیوام به‌زووترین کات بکرێت، دروستکردنی ” ماڵی گه‌ل” ، دروستکردنی گروپی خۆجێی هه‌مه جۆره بۆ کێشه و پرسی هه‌مه جۆره‌یه، تاکو کار له‌سه‌ر سه‌رجه‌می گرفتە کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسییه‌کان و پرسه‌کانی دیکه بکات ، دواتریش به‌ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گه‌لی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که له ڕۆژئاوادا هه‌ن.
من ته‌واوی بڕوام به‌وه هه‌یه که دەکرێت له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا پاش سازدانی زه‌مینه زه‌روورییه‌کان ده‌بێت سسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لیانه، یاخود گه‌ل، ڕابگه‌یه‌نرێت و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ئۆتۆنۆمی خۆی هه‌بێت و کاری ته‌واوی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵێکیش کۆمه‌کیان پێبکه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن . ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها ڕێگایه‌که ، ڕێگایه‌یه‌کی نوێیه، که له میلیشیای خێڵ و خێزان و حیزب و ئیداره‌ی گه‌نده‌ڵ و ترس و سه‌رکێشی هێزه‌کانی عێراق وڵاتانی دراوسێ و ڕێکخراوه تیرۆریسته‌کان ،خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ڕزگاریان ببێت و هاوکاتیش وانه‌یه‌کی گه‌وره و گرنگ به هه‌موو باشور بدات، که ئیدی حکومه‌تێک یاخود ئه‌زمونێکی فاشلی ٢٢ ساڵه چی دی ئیشناکات، بۆیه ئه‌وه‌ی لە شه‌نگال ده‌کرێت بکرێته نموونه‌یه‌ک که شوێنه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم چاویان لێبکه‌ن. ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌که که کۆتایی به گه‌نده‌ڵی و نابڕوایی و پاشکۆبوون به‌حیزبه‌کان ده‌هێنێت و به‌رهه‌مهێنه‌ری بڕوابوون به‌خۆ و ته‌بایی و برایه‌تی و خوشکایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌روی خودی خه‌ڵکییه‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
……………………………….