ڕۆشنبیره حیزبییه‌کانی کورد، به ئاشکرا کار له‌سه‌ر ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوانی هه‌رێم و په‌که‌که ده‌که‌ن:
زاهیر باهیر-له‌نده‌ن
21/01/2015
ه‌و ڕۆژه‌وه‌ی که ئێزیدییه‌کان له شه‌نگال بڕیانداوه که خۆیان کاره‌کانی خۆیان به‌ڕیوه‌به‌رن ، گه‌لێك له‌ڕۆشنبیره حیزبییه‌کان به‌ڕاست و چه‌پدا له بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و پۆستی سه‌ر فه‌یسبووکن و به گوێره‌ی سه‌لیقه و بۆچونی خۆیان ئه‌و ڕوداوه‌ی ئێستا و ئاینده‌شی شیده‌که‌نه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ن، گوایه ئه‌مه له به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌ی کورد نییه و ئێستا کاتی یه‌کگرتنه و په‌که‌که فرسه‌تبازه و ده‌ست له باشوری کوردستان وه‌رده‌دات و گه‌لێکی دیکه له‌مانه. که زیاتر بۆنی خوێنی لێدێت تاکو بۆنی شیکرنده‌وه‌یه‌کی واقیعیانه ی به ویژدانه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌موو ئه‌م نوسه‌ره حیزبییانه‌دا دیاره که به‌و چه‌شنه قسان ده‌کات عارف قوربانی-یه که که‌سێکی ڕۆشنبیری دیاره له نێوه‌ندی ڕۆشنیران و سیاسییه‌کانی کورددا. قوربانی به وتارێکی ئه‌م دوایه‌ی که له هاوڵاتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ، ئه‌ویش دڵی خۆی له‌م ڕوداوه کردووه ته‌رزه و هه‌ندێك قسه‌ی بێسه‌روبه‌ره ده‌کات، بییه‌وێت و نه‌یه‌وێت وتاره‌که‌ی له خزمه‌تی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوانی هه‌رێم و په‌که‌که‌دایه . ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و ناکۆکییانه‌شی که ده‌یبینین له‌م نوسینه‌یدا، ئه‌و ده‌ڵێت ” هێشتا شه‌نگال له‌ژێر حوکمى دڕندانه‌ى داعشدایه، هێشتا شه‌نگال له‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراق به‌شێکه له‌و ناوچانه‌ى سه‌ر به‌به‌غدان و نه‌توانراوه به‌ڕێوشوێنى ده‌ستوریی و یاسایى بخرێته ناو نه‌خشه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمه‌وه، که‌چى په‌که‌که کانتۆنى ئیدارى بۆ دروستده‌کا” . باشه گه‌ر خه‌ڵکی له شه‌نگال دا بیانه‌وێت خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، خراپییه‌که‌ی له چیدایه؟ که له کاتێکدا ئێوه (یه‌کێتی و پارتی ) هه‌ردوولاتان وا بۆ 12 ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌چێت نه‌ك هه‌ر نه‌تانتوانیوه شه‌نگاڵ و ناوچه‌کانی دیکه بگێڕنه‌وه سه‌ر کوردستان ، ته‌نانه‌ت نه‌شتانتوانیوه که وتووێژێکی به‌رگرتووشیان له‌سه‌ر بکه‌ن . که کاتێك به وتووێژ و ساز ش و کاره‌کانی دیکه‌تان نه‌تانتوانی هیچ بکه‌ن ده‌بوایه خۆتان هانی خه‌ڵکانی شه‌نگالتان بدایه که خۆیان، خۆیان له ” قوڕگی شێر ڕزگار بکه‌ن” . که ئه‌م بێ ده‌نگییه‌شتان کرد و هیچتان نه‌کرد ، ده لێره‌شدا هه‌ر هیچ نه‌بیت ، هه‌ر بێده‌نگ بن. !!! هیچ نه‌بێت پێشه‌کی بچن قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و په‌که‌که‌دا بکه‌ن و بزانن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌م بواره‌دا چی بکه‌ن و به‌ره‌و چ ئاقارێك پرۆژه‌که‌یان ده‌به‌ن. دوای ئه‌وه به‌چ ڕویه‌که‌وه ئێستا ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه ده‌که‌ن !! ئێوه‌یه‌ك که له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌ویی 22 ساڵه‌تاندا که گوایه سوپا‌و هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشتان هه‌یه و شانازیتان پێوه ده‌کردن، به‌ڵام نه‌تانتوانی بۆ ماوه‌ی 22 چرکه به‌رگری له‌و خه‌ڵکه داماوه بکه‌ن ، ئێستا به چ ڕوویه‌که‌وه ده‌تانه‌وێت حوکمیان بکه‌ن؟!!!
هه‌ر به دوای ئه‌و بڕگه‌یه‌دا کاک عارف ده‌ڵێت ” ده‌مێکه هه‌ست به‌مه‌ترسى پیلان‌و پلانى هێزگه‌لێک ده‌کرێت، که ده‌خوازن رێگه له به‌ره‌وپێشچونى ئه‌زمونى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان بگرن، به‌تایبه‌تیش له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ یه‌که‌مجارو به‌ده‌نگێکى دلێره‌وه وتى ده‌وڵه‌تى کوردیم ده‌وێت.” من له کاك عارف ده‌پرسم کام ئه‌زموون؟ ئه‌زموونی گه‌نده‌ڵی ، کوشتنی ژنان و ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانی سیاسی و دروستکردنی به‌ندی مافیا و دزینی سامانی وڵات و قووتی خه‌ڵکی و سازشکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌رو دراوسێ و جیهانی و ئاڵانی کوردستان له شه‌ڕێکی نه‌بڕاوه‌یی و به‌رده‌وامیدا به هێنانی داعش ، پیسکردنی ژینگه و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و به‌هاکانی و وێرانکردنی له هه‌موو بواره‌کانیدا: ئابوری کوڵتوری سیاسی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی…هتد کام ئه‌زموون ئه‌و ئه‌زموونه بێزراوه خراپه‌ی که هه‌مووان به‌چاوی خۆمان ڕ ۆژانه ده‌یبینین؟!!. ئه‌ی دیسانه‌وه کامه‌یه پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشکه‌وتن که کاك عارف باسی لێوه ده‌کات؟!! خۆشی زۆر باش ده‌زانێت که بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی شتێك نه‌بوو جگه له گه‌مه‌ی سیاسی و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکییه‌وه!!! ئه‌مه له لای زۆربه‌مان ئاشکرا و ڕونه.
کاك عارف درێژه به نوسینه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت ” گۆڕینى ئاراسته‌ى شه‌ڕى داعش له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان، په‌لکێشکردنى هێزى په‌که‌که بۆ قوڵایى خاکى باشور له‌جه‌له‌ولاو که‌رکوک‌و تا نزیک حه‌مرین، بێ ئاگادارى پێشوه‌خته‌ى دامه‌زراوه شه‌رعى‌و ده‌وڵه‌تیه‌کانى هه‌رێم‌و ئیمراڵى، کردنى ئه‌م نیشتمانه به‌ته‌راتێنى سوپاى ده‌ره‌کى. سه‌ره‌تاى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کى ئێجگار گه‌وره‌تره له‌وه‌ى تائێستا هه‌ستى پێده‌کر.” کورد ده‌مێکه وتویانه ” خۆت بده به کوشت بۆ بۆره پیاو هێشتا به دووژمنت ده‌زانێت” به‌ڕاستی ئاوایه. له بری پیاهه‌ڵدان و نرخاندنی چالاکییه‌کانی په‌که‌که‌و هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و ده‌ستخۆشی لێکردنیان و ستایشکردنی گیانبه‌ختکراوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی کاك عارف و هاوڵاتییه‌کانی دیکه‌ی وه‌ك کاك عارف ئاوا به سه‌لامه‌تی و بێباکی له‌ناو ماڵ و منداڵانی خۆیاندا دانیشن ، که‌چی تانه‌یان لێده‌دا، وه‌کو سوپایه‌کی داگیرکه‌ر به‌خه‌ڵکیان ده‌ناسێنێت.!! هاوکات چاوی له ئاستی ئه‌و ڕاستییه‌دا ده‌نوقێنی و هه‌رگیز زوقره‌ی ئه‌وه ناکات که ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕوی بارزانی پارتی بکاته‌وه که بۆچی داعش و شه‌ڕی داعشیان ئاڵانه کوردستانه‌وه؟!!
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” ه‌وه‌ى په‌که‌که له شه‌نگال کردى، ته‌نها هه‌ڕه‌شه نیه بۆ دروستکردنى مه‌یلى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى لاى ئێزدیه‌کان که‌پێشتریش زۆر لایه‌ن کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد هانى ئێزدى بده‌ن که‌نکوڵى له‌کوردبونى خۆیان بکه‌ن، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌که بۆ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى له‌باشورو له‌ت‌و په‌تکردنى ئیداره‌ى هه‌رێم و تێکدانى ئه‌زمونى حوکمڕانى کوردى. که ره‌نگه له‌داهاتوى نزیکدا لێکه‌وته‌ى تر‌و ده‌رهاویشته‌ى رونتر وه‌ک ئاماژه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه هه‌ستپێبکه‌ین.” له‌م بڕگه‌یه‌دا کاك عارف باس له شتێك ده‌کات که به‌لانی که‌مه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م 60 ساڵه‌ی دواییه‌دا ، ئێمه نه‌مان بینیوه که ئه‌ویش : یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه!!! کام یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ؟ ئه‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که تا ئێشتاش دوو ئه‌ماره‌ت له کوردستاندا هه‌یه؟!! ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که به هه‌زاره‌ها که‌سیان له یه‌کدی کوشت ؟ ئه‌و یه‌کێتییه لاوا‌زه‌ی که گه‌ر ئێستا کاك عارف دوو وتاری شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئاواش له‌سه‌ر نێوانی ئه‌وانیش بنوسێت، زۆر نزیکه که جه‌نگێکی دیکه له نێوانیاندا به‌رپابکات!! ته‌نانه‌ت یه‌کێتی له‌ناو حیزبه‌کانشدا نییه چ له‌ناو پارتی و چ له‌ناو یه‌کێتی و چ له‌ناو گۆڕانیش-دا . لام سه‌یره که کاك عارف ده‌نوسێت و باس له له‌ت و په‌تکردنی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌کات وه‌کو هه‌رێم خۆی هه‌ر له سه‌ره‌تادا به له‌ت و په‌تی نه‌خولقابێت!!! هه‌ر له خوار ئه‌و بڕگه‌وه خۆی ده‌که‌وێته ناکۆکییه‌وه و پێ له‌وه ده‌نێت که کوردستان یه‌کگرتوو نییه و ده‌ڵێت ” هاندانى جیاکردنه‌وه‌ى شه‌نگال له‌کوردستان زۆر مه‌ترسیدارتره له‌و ساتانه‌ى کوردستان بۆ دوو هه‌رێم دابه‌شکرابوو، مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ى ئێستاش هه‌رێم بکاته‌وه به‌دوو له‌ت…”..
کاک عارف بۆ ئه‌وه‌ی به خوێنه‌ر بڵێت گوایه ئه‌و ڕۆشنبیرێکی دیمۆکراتیخوازه و ڕێز له ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ده‌گرێت، ده‌نوسێت ” چونکه مه‌سه‌له‌که ته‌نها خۆبه‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى ژیانى رۆژانه‌ى ئێزدیه‌کان نیه، که‌ئه‌وه مافێکى سه‌ره‌تایى خۆیانه، پلانه‌که بۆ دابڕینى خاک‌و کوشتنى رۆح‌و مه‌یلى پێکه‌وه‌ژیان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یانه بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان. وه‌ک پێشتر چه‌ند جارێک ئه‌م ئاماژه‌یه له‌زارى به‌رپرسه‌کانیانه‌وه هه‌ستى پێده‌کرا. ” به‌ڵام هه‌ر که‌س به وردی ئه‌م وتاره کورته، به‌ڵام پر له غه‌زه‌ب و ڕكوکینه به‌رامبه‌ر به په‌که‌که ، بخوێنێته‌وه ده‌زانێت که به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و شه‌ڕه‌نگێزێتی وتاره‌که‌ی و په‌رۆشی له‌ده‌ستدانی ئیمتیازاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و مشه‌خۆری و چه‌پاوڵی ڕۆشنبیرانی حیزبی ، له پاڵ ئه‌و سێ و چوار وشه‌یه‌یه‌ی که ده‌ریبڕیون، ناشارێته‌وه و ئه‌وانه‌ش ته‌نها وه‌کو دێوجامه‌یه‌ك به‌کاری هێناوه بۆ شاردنه‌وه‌ی وتنی قسه‌ی ناڕاست و تاوانبارکردنی په‌که‌که‌و خۆڵکردنه چاوی ئێمه‌شه‌وه ، ده‌نا چۆن مرۆڤ ده‌توانێت ئاوا بێباکانه و بێ به‌ڵگه و له گیرفانی خۆیه‌وه بێته قسه و بوختان ببه‌خشێته‌وه .
ئه‌و وتاره‌ی كاك عارف نوسێنێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێت که له‌سه‌ری بنوسرێت چونکه هێچ بڕگه‌یه‌کی نییه شیاوی لێدوان و ڕه‌تکردنه‌وه نه‌بێت. ئه‌و کۆتایی وتاره‌که‌ی به‌وه ده‌هێنێت گوایه په‌که‌که به بێ ڕاوێژ و پرس هاتۆته که‌رکوك و ئه‌مه به پلان و پیلان ده‌زانێت و داوا له هه‌موو که‌سێك له کوردستاندا ده‌کات، که به‌ری پێبگرن . به‌ڵام کاك عارف هه‌موو ئه‌و پلان و پیلانگێڕییه‌ی که لانی که‌م له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابووردوودا هه‌رێـم وه‌کو حکومه‌ت و پارته سیاسییه‌کانیش دژی خه‌ڵکی هه‌ژار و ئاسایی کووردستان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به تایبه‌تی له بواری سیاسی و ئابوری‌دا،ده‌یگێڕن نایبینێت، ئه‌وه باله‌وه‌شیان بگه‌ڕێین که ئه‌و هانی خه‌ڵکی نادات و به‌رپرسیاریان ناکات تاکو بۆ مافه‌کانی خۆیان ڕاوه‌ستنه سه‌ر پێ!!!. فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بی ئه‌وه‌ی فلسێکی بگه‌ڕێته‌وه باخه‌ڵی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌مه پیلانگێڕی نییه؟ کردنی گه‌مه‌ی سیاسی و دروستکردنی کرژی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا به هه‌ر بیانویه‌ك بێت، ئه‌مه پیلانگێڕی نییه ؟!! هێنانی داعش و ئاڵانی کوردستان له جه‌نگه‌وه، پیلانگێڕی نییه؟!! هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق و دانانی گه‌مارۆی ئابوری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و داووده‌رمان و چاره‌سه‌ر، دژی کوردانی ڕۆژاوا ، پیلانگێڕی نییه ؟!! بێده‌نگی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باسمکردن، هیچیان پیلانگێڕی نییه؟!! ڕێکه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا و بۆ لێدان له په‌که‌که و هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا له کوردستاندا و ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و ده‌ستتێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئه‌وێدا ، پیلانگێڕی نییه؟!! باشه بۆچی کاك عارف له ئاستی ئه‌مانه‌دا بێده‌نگه ، به‌ڵام له کاتێکدا که خه‌ڵکی شه‌نگال خۆیان بیانه‌وێت کاروباری خۆیان ، خۆیان به‌ڕێوه‌ی به‌رن و په‌که‌که‌ش به‌ده‌میانه‌وه بچێت، بۆچی ئه‌مه ده‌بێت پیلانگێڕی بێت و به دژه نه‌ته‌وه‌یی پارچه‌کردنی خاکی کوردستان، بدرێته قه‌ڵه‌م؟!! که‌له کاتێکدا شه‌نگال ئێستاش هه‌ر سه‌ر به عێراقه . ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌نگال پارچه‌یه‌که له کوردستان و ئێزیدییه‌کانیش به‌شێکن له گه‌لی کورد بۆچی سوپاکه‌ی کاك عارف ، بۆ چرکه‌یه‌ك به‌رگرییان لێنه‌کردن؟!!بۆچی ئه‌و کاره‌ساته مێژووییه‌یان به‌سه‌رهێنان؟!!
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئه‌م وتاره‌ی کاك عارف یه‌ك وشه‌ی ڕاستی تیادا نییه و زۆریش بێویژدانی له حه‌قی په‌که‌که کردووه.