زەحمەتە جۆ بایدن هەڵبژێررێتەوە
23/12/2023
ماوەیەك لەمەو پێش ئەم کابرایە ڕای گەیاند کە ئەگەر دۆناڵد ترامپ کاندید نەبێت بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەوە ئەمیش خۆی هەڵنابژێتەوە ، بە واتایەکی تر گوایە ئەم دەتوانێت ترامپ بووەستێنێت و نەهێڵیت ئەو هەڵببژرێتەوە.
ئەم کابرایە یا خەڵەفاوە یا بە خراپی ئامۆژگاری دەکرێت . ئەم دەبێت ئەوە بزانێت کە بەختتی هەڵبژاردنەوەی زۆر کەمە. لە ئێستادا بە گوێرەی سەرژمێرێکی نوێ بە پێی پێویست دەنگی نەهێناوە . ئەمە جگە لەوەش ئەم کابرایە دەبێت بەشێکی باجی دڵەڕاوکێی ئەمەریکییەکان سەبارەت بە ئەگەری دۆڕانی شەرەکەی ئۆکرانیا بدات. هەروەها لایەنگریکردنی ڕەهای حکومەتی ئیسرائیل لەم شەرەدا جەماوەری چ لە ناوخۆدا و چ لە دەرەوەی ئەمەریکا لە دەستدا ، لەمانەش زیاتر کابرا بەم تەمەنەوە کەڵکی سەرۆکایەتی نەماوە و زۆر جاریش دەیبزڕکێنیت . ئەم لە قۆناخی لەتر و لەترداندایە . ئاخر چوونە تەمەنەوە و پیرێتی ئەم قۆناغانەی هەیە: قۆناغی لەتر ، قۆناغی گۆچان ، قۆناخی سەر عەرەبانە یاخود هەر دانیشتن لە ماڵەوە و جاروبار پیاسەی ناو ژوور .
هەر ئەوەندە دەڵێم خوا هیدایەتی بدات.