ئایا جوولەکە نەتەوەیە؟*
23/12/2023
ئەمە پرسێکە زۆری لەسەر نوسراوە هەر لە مارکسەوە تاکو خەڵکانی ئەم دوایەش ، تا ڕادەیەکیش زۆرێکیان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە جوولەکە قەوم نییە.
من لە ئێستادا بە گومانم ، چونکە هەندێك لە وپێکهاتانەی کە لە لایەن نوسەران و مێژوونوسانەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی نەتەوەبوونن ڕەنگە لە ڕاستیدا دروست نەبێت . بۆ نموونە یەکێکیان زمانە بەڵام من لام وایە زمان هیچ وەختێك مەرجی بوونی نەتەوەبوون نییە . بۆ نمونە کورد زمانێکی نییە کە بڵێی ئەمە زمانی کوردییە ، چەند دایەلێکتێکی هەیە کە هەندێکیان لێگەیشتنیان لە لایەن هەندێکیانەوە ئەوەندە گرانە کە زمانی عەرەبی و فارسی باشتر تێگەیشتنیان لێدەکرێت.
ماوەیەکی زۆرە پرسیاررێکی گرنگ لای من دروست بووە ئەویش ئەوەیە : گەر تەماشای جولەکە بکەیت گەر بە نەتەوەیان دانێت یا نا، بەڵام هەرە کەسە زیرەك و سمارتەکانی ئەم دوونیایەن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا : زانست ، فەلسەفە ، سیاسسەت ، بازرگانی، دەروونناسی و … تد تا ئەو ڕادەیەی کە بەشەرییەت بەڕای من ، قەرزاریانە .
باشە گەر جوولەکە قەوم نییە مانای وایە ” خودا” باشترین کەسی لە قەومەکانی دیکە هەڵبژاردووە و بەرگ و دینی جووی کردوە بە بەریاند و جیای کردوونەتەوە؟
خۆ ئەگەر جوولەکە قەومیشە، مانای وایە وەکو خۆیان دەڵێن ” نەتەوەی هەڵبژێرراون ” بەڕاستیش وایە نەك بەو مانا دینییەکەی کە خۆیان بەکاریدەهێنن، بەڵکو لەبەر ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە سەرەوە باسم کردن .