ساڵی نوێ زۆر بە خراپ دەستی پێکرد ، دەستپیکێکی باش نییە
04/01/2024
سەرەتای ساڵی نوێ دەردەکەوێت کە سامانداران و گەورە بەڕێوەبەرەکانی بەریتانیا داهاتی ئەمساڵیان باشتر دەبیت تاکو پار .
بە گوێرەی راپۆرتێك کە توێژینەوەیەکی چڕ و پرە هەندێك لە بەڕیوەبەرە گەورەکانی داهاتی 3 ڕۆژ کاردنیان هەتاکو ئەم نیوەڕۆیە ، 5شەمە، کاتی نانخواردن یەکسانە بە تەواوی بڕی داهاتی ساڵێکی کرێکارێک ، کارمەندێك کە 34،963 پاوەندە پێش داشکاندنی باج.
هاوکاتیش ئەوەش هەیە کە شەپۆلی مانگرتنەکان بەردەوام دەبێت . ئەوە لە دوێنێوە دکتۆرەکان کە لەژێر چاودێری دکتۆرە پسپپۆڕەکان و خاوەن ئەزموونەکاندا کار دەکەن، بۆ ماوەی 6 ڕۆژ لە مانگرتندان و بڕیاریان داوە گەر داخوازییەکانیان جێ بەجێ نەکرێت کۆڵنادەن لە مانگرتن .
هەر ئاواش کرێکارانی هێلی قیتاری ژێرزەمنی ڕۆژی 4 شەمەی ئایندە 10ی مانگ لە لەندەن ماندەگرن .