Categories
Kurdish

ئیسرائیل نکوڵی لە پلانەکانی ناکات سەبارەت بە غەزە

ئیسرائیل نکوڵی لە پلانەکانی ناکات سەبارەت بە غەزە

 05/01/2024

ئیسرائیل چەند پلانێکی لە ئێستا و  دوای جەنگ بۆ غەزە هەیە . بەڵام دوو پلانیان لە هەموویان گرنگترن و لە هەوڵی جێ بەجێکردنیدایە .

 پلانی یەکەم: لە وتووێژێکی چڕدایە لەگەڵ میسر ، سعودییە و کۆنگۆ بۆ تەسفیرکردنی فەلەستیینییەکانی غەزە بۆ ئەوێ . لەوە دەکات ئەم پلانەی زۆر سەرکەوتوو نەبێت.

پلانی دووهەمی :  دوای شەڕەکە دەیەوێت دەسەڵاتێك لە غەزەدا دروست بکات بە بەشداریکردنی غەزەیەکان بەڵام بە بەدەرکردنی حەماس و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە .  ئەم پلانەی مەرجدارە، ئەویش کە  هیچ مەترسییەك بۆ ئیسرائیل دروست نەبێت .  بە واتایەکی دیکە ئەو دەسەڵاتەی کە لە غەزەدا ئیسرائیل دەیەوێت دروستی بکات دەسەڵاتی بووکەڵەیە و جڵەوی لە دەستی ئیسرائیل خۆی دا دەبێت یاخود مەیلان دەبێت بەلای ئیسرائیل دا.

Leave a Reply