سیاسییه‌کان و ئابوریناسه لیبراڵه‌کان پێمانده‌ڵێن که بریتانیا له قه‌یرانی ئابوری ده‌رچووه ، به‌ڵام ئاماره‌کان و به‌ڵگه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌دوێن:
25/11/14
پارتی موحافیزین و لیبراڵ-دیمۆکرات که له مانگی ئایاری ساڵی 2010 وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌یت و بالۆره‌ی ئه‌وه لێده‌ده‌ن که سیاسه‌تی لیبراڵانه‌یان خۆشی و ڕه‌فاهییه‌تی بۆ ژێرده‌سته‌کانیان هێناوه ، به‌ڵام ئاماره‌کان و به‌لگه‌کان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که جگه له کاره‌سات ونه‌هامه‌تی چی دیکه‌یان بۆ دانیشتوانی بریتانی نه‌هێناوه . ئه‌وان ناو به ناو چه‌ند ئامارێک ده‌خه‌نه پێشچاو که وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌سه‌رکه‌وتن و کارکردنی سیاسه‌ته‌که‌یان ، له‌وانه هاتنه‌خواره‌وه‌ی ژماره‌ی بێکارانی وڵاته ، که ئه‌مه له خۆیدا ڕاستییه‌کی تیادایه که ئێستا ئه‌و ژماره‌یه له چاو ساڵانی پێشوودا هاتۆته خواره‌وه و خه‌ڵکانێکی که‌متر بێکارن ، به‌ڵام ئه‌وه‌مان لێده‌شارنه‌وه : 1- که نزیکه‌ی 1.4 ملیوێن که‌س له سه‌ر جۆره کارێکن که پاره‌یه‌کی یه‌کجار که‌م له لانیکه‌می کرێ وه‌رده‌گرن که 6.50 پاوه‌نده له کاژێرێکدا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ژیان له له‌نده‌ندا وا پێویست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بژیت ده‌بێت، ده‌بێت کاژێری 9.15 پاوه‌ند و ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌نیش 7.85 پاوه‌نده، کرێی کاره‌که بێت. 2 – ئه‌وه‌مان پێناڵێن ک داهاتی خه‌ڵکی له ساڵی 2008 وه تا ئیستا به ڕێژه‌ی له %10 بۆ له %13 دابه‌زیوه به‌هۆی گرانبوونی هه‌موو شتێکه‌وه. 3- ئه‌وه‌مان لێده‌شارنه‌وه که زیاتر له 3 ملیوێن که‌س به نیمه‌کاری ( پارت-تایم) کارده‌که‌ن و که ته‌نها شانسی ده‌ستکه‌وتنی فولتایم کاریان له نێوان 40 که‌سیاندا یه‌کێکیان ده‌ستیان ده‌که‌وێت. 4- نایانه‌وێت به‌خه‌ڵکی بڵێن که له شارێکی وه‌کو نۆتینگهامدا ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌و خیزانانه‌دا که خه‌ڵکی ته‌مه‌ن سه‌رکاری تیادایه گه‌یشتۆته ڕێژه‌ی له %30.1 . له شارێکی گه‌وره‌ی وه‌کو گلاسگۆدا بۆ هه‌مان خێزانیێ که که‌سانێکی تیادا ده‌ژی و ده‌توانێت کاربکات به ڕێژه‌ی له %29.8 .5- ئه‌وه‌مان پێناڵێن که خه‌ڵکانێکی زۆر به‌هۆی ئه‌وه‌ی که دائیره‌ی سۆشیال ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و بیمه‌که‌یانی بڕیوه به بیانوی ئه‌وه‌ی که به جددی به‌دوای کاردا ناگه‌ڕێن ، ئه‌وانیش هاتون خۆیان کرده‌وه به ئیشکه‌ر ، گوایه ئیش بۆخۆیان ده‌که‌ن نه‌ك بۆ که‌سانێکی دیکه تاکو پاره‌ی منداڵه‌کانیان نه‌بڕێت پاره‌یه‌کی دیکه وه‌رگرن وه‌کو پاره‌ی هه‌قی ئیش‌کردن و کرێی خانووه‌که‌یان ، چونکه ئه‌و کاره‌ی که ده‌یکه‌ن یا هیچێکی وا په‌یدا ناکه‌ن یاخود هه‌ر زۆر که‌م. 6- ئه‌وه‌مان لێده‌شارنه‌وه که که‌لێنی داهاتی نێوانی ئافره‌تان و پیاوان له زیادبووندایه که له حاڵی حازردا بریتانیا له نێوانی جیاوازی جێنده‌دا له وڵاتانی جیهاندا له خانه‌ی 26 دا خۆیده‌گرێته‌وه . له‌وه‌ش شه‌رمه‌زارتر ته‌نانه‌ت له‌م بواره‌دا وڵاتانی وه‌کو ڕواندا و فلیپێن و نیکه‌ره‌گوا زۆر له پێش بریتانیاوه‌ن. ئێشتاش لێره ئافره‌تان له %15 که‌متر له پیاوان موچه‌ی که‌متر وه‌رده‌گرن . له بواری ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌کردندا بریتانیا له خانه‌ی 32 و له بواری چاره‌سه‌ر و به‌ته‌نگهاتنه‌وه‌دا له خانه‌ی 94 دا خۆی ده‌گرێته‌وه له نێو وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیدا. 7- ئه‌وه‌مان لێده‌شارنه‌وه که ژماره‌ای ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر دابه‌شکردنی خواردن له سێنته‌ره‌کانی خواردن به‌خشینه‌وه‌دا که 400 سێنته‌رن ، ده‌ژین ژماره‌یان چوه‌ته سه‌رو 600 هه‌زار ، که به‌ڕێژه‌ی سه‌دی له چاو ساڵی پاردا به له %38 زیادی کرده‌وه . له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابوردووه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه ی که بۆ 3 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا له‌سه‌ر خواردن وه‌رگرتن ژیاون 492641 که‌س بوون ، که له‌مانه 176565 منداڵان بوون. 8- ئه‌وه‌مان لێده‌شارنه‌وه که چۆن ده‌ستکاری ئاماره‌کان ، واته فێڵ، ده‌که‌ن بۆ نموونه زۆر جار ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی بێزار ده‌که‌ن ، ئه‌و خه‌ڵکانه ئاماده نین بچنه‌وه دائیره‌که‌و ناونوسیی خۆیان بکه‌نه‌وه و پاره وه‌رگرن. که ئه‌مه ڕووده‌دات ده‌وڵه‌ت ناوه‌کانیان له لیستی بێ‌کاری ده‌رده‌هێنێت و به دۆزه‌ره‌وه‌ی کار ، له قه‌ڵه‌میان ده‌دات، یاخود خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن له سه‌رو 60 ساڵه‌وه یا ئافره‌تانێکی که هه‌ر خۆیان به ته‌نها له‌گه‌ڵ مدناڵه‌کانیاندا ده‌ژین ، به بێکار حساب ناکرێن چونکه به حسابی ده‌وڵه‌ت له سه‌رو 60 وه‌یه که هاوکاتیش ده‌وڵه‌ت ته‌مه‌نی خانه‌واده‌یی درێژتر ده‌کاته‌وه، ته‌ماشای ئه‌م ناکۆکییه بکه‌ن. بۆ جۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که ناوم هێنان ، گوایه ئه‌وان چاودێری مناڵه‌کانیان ده‌که‌ن و له‌و لیسته ده‌بێت ده‌ربهێندێن، زۆری دیکه له‌م فڕ و فێڵانه.
ئه‌م خه‌ڵاکانه‌ی که له‌سه‌ر خواردن به‌خشینه‌وه ژیاون و ده‌ژین یا ئیشیان هه‌یه و به‌ڵام داهاتی ئیشه‌کانیان به‌شیان ناکات، یا بیمه‌کانیان له لایه‌ن سۆشیاله‌وه بڕاوه، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك بڕیوایانه. 8- ئه‌وه‌مان پێناڵێن که ژماره‌ی لانه‌وازان هه‌مهیشه ل سه‌رکه‌وتندایه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی که کرێچێن له سه‌رو 9 ملیوێن که‌سه‌وه‌ن که کرێکانیان زۆر گرانه و زۆربه‌ی خانووه‌کانیش نوقسانی زۆریان هه‌یه و هه‌ندێکیاشیان هه‌لو مه‌رجی نیشته‌جێبوونیان تیادا نییه.
زاهیر باهیر