قە‌تڵ و عامکردنی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان ، سیما‌و جه‌وهه‌ری سوپای ” شؤڕشگێڕ” و دیمۆکراسیخواز نیشانده‌دات
15/08/2013
ئه‌و قه‌سابییه‌ی که دوێنی له میسر ڕویدا لای من و گه‌لێکی وه‌کو من چاوه‌ڕوانکراو بوو له کاتێکدا که سوپای ” شۆڕشگێڕ ” توانی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کۆنترۆڵ بکات و بیخاته ئه‌و داوه‌ی که ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژاوا‌و ته‌واوی زلهێزه‌کانی تر بۆیان دانابوون. ئه‌وه‌ی که ڕویدا به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌ک و چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی دیار‌و زه‌قه بۆ سه‌رجه‌می خه‌ڵکانی میسر که گه‌ر ئه‌وانیش ناڕه‌زایی ده‌رببڕن ، به هه‌مان ده‌ردی ئیخوان ده‌چن. هه‌ندێک له ئێمه که جه‌ده‌لێکی دوور‌و درێژمان له‌سه‌ر کوده‌تاکه‌ی 03/07 کرد له‌گه‌ڵ چه‌په‌کان و خۆ به‌مارکسیزانه‌کان و کۆمۆنیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ، به داخه‌وه‌م گه‌ر بڵێم ده‌قاو ده‌ق لێکدانه‌وه‌کان و به‌ڵگه‌کانی ئێمه ، بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانانه، ڕاستده‌رچوون.
پاش ئه‌م کوشتن و بڕینه‌ی دوێنێی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان هێشتا ئه‌و هاوڕێانه له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووک و کۆمێنته‌کانیاندا هه‌م له ناڵیش ده‌ده‌ن و هه‌م له بزماریش. له لایه‌که‌وه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ڕووداوه‌ی دوێنی ده‌که‌ن و له لایه‌کی تره‌وه هۆکاری ڕودانی ئه‌م کاره‌ساته ده‌خه‌نه‌وه ئه‌ستۆی خوودی ئیخوانه‌کان خۆیان که گوایه ” فه‌رمانڕه‌واییان باش نه‌بووه….گوایه ئه‌و ڕێگایه‌نه‌ی که ئه‌وان به‌کاریان ده‌هێنا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرسی سه‌رۆکیان، هه‌ڵه بوون ده‌بوایه ڕێگای تریان بگرتایه‌ته به‌ر…..” به‌ڵام بێگومان ئه‌م هاوڕیایانه بۆ خۆیان پاساوێکی تریان هه‌بوو کاتێک که له ” سه‌رای خه‌ساندندا” له‌پاڵ ده‌نگی زوڵالی خوتبه‌کانی ڕۆشنبیره لیبراڵه‌کانی وه‌کو فاروق ڕه‌فیق و ناسکه ی هاوسه‌ری و ڕیبین هه‌ردی….. و ته‌هلیله‌و مه‌وعیزه دادان و نوێژکردنی مه‌لاکان و موسڵمانه سیاسییه‌کان ، ڕیزیانبه‌ستبوو. گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌سه‌ڵات هێڕشی بکردایه‌ته سه‌ریان و چه‌ند که‌سێکی بکوشتایه ، ئه‌مان قوربانییه‌کانیان به شه‌هید ده‌زانی و ئه‌و چه‌شنه خه‌باته‌شیان به ئه‌و په‌ڕی چالاکی شۆڕشگێڕانه داده‌نا
به‌هیوام پاش ئه‌م ڕوداوه‌ی دوێنی که به پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆ 265 که‌س قوربانه‌ییه‌کیه‌تی و زیاد له 1000 که‌سیش بریندارن، سه‌ره‌تایه‌کیشه بۆ جه‌نگی ئه‌هلی له سه‌رانسه‌ری میسردا که له کاتێکدا له چه‌ند شارێکدا ده‌ستی پێکردوه، ئه‌مه‌نده بوێر بن که به بۆچوونه‌کانی خۆیاندا بچنه‌وه‌و ئیدی له هه‌وڵی گێلکردنی خه‌ڵکیدا نه‌بن و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وانه‌یا ن که ئێمه‌یان به لاینگرانی ئیخوانه‌کان و دژه‌ئازادی ، تاوانبار ده‌کرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه دژی کوشتن و بڕین وه‌ستاینه‌وه، پۆزشمان بۆ بهێننه‌وه . ئه‌وه ئاشکرایه که ئه‌وه‌ی لایه‌نگری بکوژان بکات جا ئیدی کوژراوان سه‌ر به هه‌ر لایه‌ک ببن ، ده‌بێت نکوڵیش له‌وه نه‌کات که به‌یانی لووله‌ی چه‌که‌کان وه‌رگێڕران و ڕوو له خۆیان کرا. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر ئه‌م لایه‌نگرانی کوشتن و بڕینه ، پێیبزانرێت و نه‌زانرێت پاساودانێکه بۆ دروستکردنی هه‌مان قه‌سابخانه، کاتێک که ده‌سه‌ڵاتده‌گرده‌گرنه ده‌ست.