Categories
Uncategorized

سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بۆری نەوت لە ئۆگاندا جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە

سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بۆری نەوت لە ئۆگاندا جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە

21/10/2023

خوێندکارانی کامپالا بەهۆی ڕێپێوانێکەوە دژی بۆرییەکی ٩٠٠ میل کە هاوبەشی خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بووە، لێیان دراوە و دەستگیرکراون نینا لاخانی پەیامنێری دادپەروەری کەشوهەوا پێنجشەممە 19ی ئەم مانگە دوایین گۆڕانکاری لە ئیمەیلێکدا بڵاوکردەوە. لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ لە کامپالا پایتەختی ئۆگاندا ڕێپێوانیان کرد بۆ ئەوەی داواکارییەکیان پێشکەش بە پەرلەمان بکەن و داوایان لە حکومەت کرد کۆتایی بە وەبەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی بهێنێت و بۆری نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بە درێژایی ٩٠٠ میل هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوان داواکانیان کە لە لایەن زۆرێك لە خەڵکەوە واژۆ کرابوو خستەبەردەم پەڕلەمان کە نوسرابوو:

پێویستە پەرلەمان خەڵک بخاتە پێش قازانجەوە بۆ مانەوە و داهاتوومان بۆ ئەوەی پشت بە هەسارەیەکی تەندروست و دوور لە سووتەمەنی بەردینی ببەستین لەو ئیمیەلەدا هاتووە کە کاردانەوەی ئەفسەران پۆلیس خراپ بووە و دەڵیت:

 ئەفسەرانی پۆلیس ڕەتیانکردەوە کە خوێندکاران بچنە پەرلەمانەوەو داواکەیان پێشکەش بکەن ،بۆیە زۆربەیان ڕاوەدوونران، بەڵام چوار خوێندکاریان کە کوڕ بوون لە ژێر مێزێکدا لە نزیک دەرگای سەرەکی پەڕلەمانەوە گەمارۆ درابوون لەوێ پۆلیس بەربووەتە گیانیان و بە دار و شەق لێیان دراوە. دوای لێدانەکان، خوێندکارەکان گیراون وبراونەتە بنکەیەکی پۆلیس، لەوێ دەڵێن ئەفسەرەکان تۆمەتباریان کردوون بەوەی پارەیان پێدراوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە

بۆرییەکە.

ئەو چوار خوێندکارە کۆتایی هەفتەیان لە یەکێک لە بەدناوترین و قەرەباڵغترین زیندانەکانی شارەکەدا بەسەر بردووە، پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێن بە بێزارکردنی گشتی و بە کەفالەت ئازاد بکرێن . ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە وڵاتەکەماندا گەنجان زۆرینەن و ئێمە زۆرترین بەرکەوتووی قەیرانی کەشوهەواین. بەڵام هەرکەسێک دژی ئە و پرۆژەیە ڕاپەڕێت، ڕووبەڕووی تووڕەیی دڕندانەی ڕژێم دەبێتەوە”، ماگامبۆ باسی لە لێدانەکانی پۆلیس کرد وتی کە پاژنەی پێیەکانی لەکارکەوتوون و تەپڵی گوێی چەپیشی تێکچووە.

ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) دەریخستووە کە ئەگەر ئەو پرۆژەیە تەواو بکرێت زیاتر لە 100,000 کەس ئاوارە دەکات و پێشتر هەزاران بژێوی وێران کردووە، بووەتە هۆی نائاسایشی خۆراک و قەرزی ماڵان، و کەمبوونەوەی ئامادەبوون لە قوتابخانەکان – جگە لەوەی قەیرانی کەشوهەوا توندتر دەکات ، قەرەبووکردنەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمە، و ساڵانێکی زۆری دەوێت تا دەگاتە دەستیان، بەپێی HRW.

لە ئۆگاندا، سەرکوتکردنی چالاکوانانی کەشوهەوا و ژینگەپارێزی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵی ٢٠١٠، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دژایەتی کۆمەڵگە بەرامبەر بە پاڵاوگەیەکی نەوت کە لەسەر سنووری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دروست دەکرێ. ئەمە بووە هۆی دەرکردنی یاسای نوێی دژە ناڕەزایەتی کە پێویستی بە ڕەزامەندی پۆلیس هەبوو بۆ هەر کۆبوونەوەیەک کە لە سێ کەس زیاتر بێت و هەروەها مەرجی قورسیشی خستە سەر یاسا و ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦ کە مەرجی قورسی خستە سەر ڕێکخراوانەی دەربەستی قازانج نەبوون.

Leave a Reply