Categories
Kurdish

هەزاران کەس ڕۆژی شەمە لە تەلئەبیب ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دەست لەکاركێشانەوەی نێتەنیاهویان کرد

هەزاران کەس ڕۆژی شەمە لە تەلئەبیب ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دەست لەکاركێشانەوەی نێتەنیاهویان کرد

23/10/2023

دوای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر عەمەلییە شۆکهێنەرەکەی حەماس و کوژرانی ١٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل و بەدیلگرتنی ٢١٢هاووڵاتی ئیسرائیل وکوژرانی نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە غەززە و برینداربوونی زیاتر لە ١٥هەزارکەس ، ئێستا وردە وردە قوربانییەکانی هەردوولا باشتر دەناسرێتەو و پرسیاریش لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی موساد و جێنڕاڵەکان و زۆر لە کاربەدستانی ئیسرائل قورستر و ئاڵۆزتر و زۆرتر دەبێت.

ئەمانەش وای کردووە کە لە لایەن نەك هەر چەپەکانی ئیسرائیلەوە بەڵکو خەڵکە ئاساییەکەشەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی گەورە و زیاتر دروستبکرێت بەردەوام بێت.

ڕۆژی شەمە، ٢١/١٠، بە هەزاران کەس لە تەلئەبییب ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و داوای ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە حەماس و دەست لەکارکێشانەوەی نێتەنیاهو دەکەن.

هاوکاتیش بەشێك لە جێنڕالە کۆنەکانی سوپا و کۆنە بەرپرسەکان داوا لە سیاسییەکان و سەرۆکوەزیران دەکەن کە دەست لە کاربکێشێتەوە.

لە هاوشانی ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایانەی ناوخۆی ئیسرائیل و ئەوروپا گەورەترین ناڕەزایی و گردبوونەوە بەئامادەبوونی کۆمۆنێتی و ئیسلامەکان و مەسیحییەکان جولەکەکان لە شیکاگۆ کرا و دواتریش بەیەکەوە نوێژکردن ئەنجامدرا . ئەمەیش بەهۆی ئەوەی کە کوڕێكی ٦ ساڵی خێزان موسڵمان بە چەقۆ کوژرا. لەو گردبوونەوەیەدا هەموو لایەکیان سەرەکۆنەی ئەو تاوانە گەورەیا کرد و داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن.

Leave a Reply