له دونیایه‌کی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ده‌ژین ئه‌زیزانم:
زاهیر باهیر
12/12/2013
سیاسه‌تی دووفاقه‌یی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا، دووڕوویی و ده‌بڵ ستانده‌ری حکومه‌ته دیمۆکراسی و مه‌ده‌نییه‌کانمان سه‌رمان ده‌ته‌قێنن. له کاتێکدا که خۆپیشاندان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌که‌ی وۆڵ ستریت ده‌ستیپێکرد مه‌موومان ده‌زانین که پۆلیس و ده‌سه‌ڵات له‌وێ چۆن مامه‌ڵه‌ی خۆپیشانده‌رانیان کرد، که‌چی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی ئۆکرانیا چۆنه، ته‌نانه‌ت دوێنێ ، 4شه‌مه 11/12 بریکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ( Victoria Nuland ) به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌وێدا ده‌کردو پسکیتی ده‌دا پێیان.
بریتانیا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی ئۆکرانیا ده‌کات و داوای لێده‌کات که مافی مرۆڤ له‌وێ بپارێزێت و مامه‌ڵه‌ی نه‌رمو نیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکات ، که‌چی له بریتانیا مافی مرۆڤ جگه له قسه‌کردنی به‌لاش شتێکی ترمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ، هه‌ر هه‌فته‌ی پێش‌و له خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌ی بچوکی قوتابییانی زانکۆکان‌دا 41 که‌س ده‌ستگیر کراو وه‌ره‌قه‌یان پێ واژۆ کراوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت به‌شداری خۆپیشاندان و چالاکی ڕاسته‌وخۆبکه‌ن ، له‌و لاشه‌وه هه‌مووان ڕێکه‌وتون که خۆپیشاندانه‌کانیان قه‌ده‌غه بکه‌ن. له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌یانه‌وێت، داوا ده‌که‌ن که ئازادی ڕێکخستن هه‌بێت به دروستکردنی نقابه‌شه‌وه ، که‌چی لێره وا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره لێدوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساخکردنی مانگرتنی کرێکاران ده‌کرێت به‌تایبه‌تی کرێکارانی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و پاسه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و خه‌سته‌خانه‌کان و ئاگرکوژێنه‌ره‌وه‌و مامۆستاکان ، چونکه کارایی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بزنس داده‌نێن و زه‌ره‌ری لێده‌ده‌ن . ئه‌م لێدوان و گفتگۆکردنه‌ش له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن و له ڕادوێدا ڕێگه‌خۆشکردنه تاکو له ساڵی ئاینده‌دا بیکه‌نه یاسا‌و هه‌ر به حوکمی سه‌روه‌رێتی ئه‌و یاسایه ، که‌س نه‌توانێت جوکه‌ی لێوه بێت.
لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری داوه که مووچه‌ی ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مانمان له بریتانیا له 66750 پاوه‌نه‌وه ساڵانه سه‌ربخه‌ن بۆ 74 هه‌زار پاوه‌ن له مانگی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2015 وه که ئه‌م زیادکردنه‌ش به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌کاته له سه‌دا 11 ، گه‌رچی گه‌لێکیان بڕیاریانداوه که قبوڵی ئه‌مه نه‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدا که ده‌مێکه بڕیاران داوه که کرێکارانی که‌رته کانی ده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ تاکه پێنسێک مووچه‌که‌یان سه‌ر نه‌که‌وێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که بڕیاری بڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کانیان داوه‌و خه‌ڵکێکی زۆریان بێکار کردوه‌و باج و خه‌راجێکی زۆری ناڕاسته‌وخۆشیان به‌سه‌رماندا سه‌پاندوه.
له ئه‌فغانستان و مالی و کۆماری ناوه‌ندی ئه‌فه‌ریقا، هه‌موو ئه‌م وڵاتانه جه‌نگ دژی قاعیده‌و تالیبانه‌کان ده‌که‌ن به چه‌شنێک له چه‌شنه‌کان ، به‌ڵام له سوریا کۆمه‌کیان پێده‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌مان بوون که نێڵسن مه‌ندێلایان به‌ر تیرۆریست ده‌زانی و یارمه‌تی ته‌واوی ڕژێمی ڕایسستی خواروی ئه‌فه‌ریقایان دکرد ، هه‌تا ئه‌مه‌ریکا ناوی مه‌ندێلایان له لیستی چاودێریکردنی ده‌سگه هه‌واڵگیرییه‌کانیان ، تاکو ساڵی 2008 لا نه‌برد که له‌و کاته‌دا مه‌ندێلا خولی سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تیشی ته‌واو کردبوو ته‌مه‌نیشی 90 ساڵی ڕه‌به‌ق بوو. که‌چی ئێستاش بزانه چی بۆ ده‌که‌ن و جه‌ند به مرۆڤ و ئاشتیخواز و نیشتمانی ناوی ده‌به‌ن .
گه‌ر مه‌ندێلا جه‌نگه‌که‌ی ببرادایته‌وه، واته جه‌نگی نێوان هه‌ژاران و سه‌مایه‌دارانی سپی و ڕه‌شپێستی ی وڵات به دڵنییاییه‌وه ده‌ڵێم هه‌رگیز به پاڵه‌وان ناویان نه‌ده‌برد و میدیاش ئه‌و بایاخه‌ی پێنه‌ده‌دا. ئه‌مان وایان ل مه‌ندێلا کرد که له بری ئه‌وه‌ی خانووه ته‌نه‌که‌کان بگۆڕێت به خانوی کامیل مواصه‌فات ، ژماره‌کانیانی زیاد کرد، له‌بری ئه‌وه‌ی کاره‌با و ئاو غاز بگه‌یه‌نێته ماڵی زیاتر ، زۆربه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی که هه‌شیان بوو هاتنه پاڵ ئه‌مانه‌ی که هه‌ر له ئه‌ساسدا نه‌یان بوو، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرێت به Freedom Chapter وه ئیلتیزامی پێوه بکات که دابه‌شکردنی زه‌وی و زار‌و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا بوو ، باشکردنی ژیانیان بوو ، که‌چی ئه‌م ده‌ستبه‌رداری هه‌مووی بوو ، خۆی بۆ بازاڕی ئازاد کرده‌وه ، له‌بری ئه‌وه‌ی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی کۆمپانیا و بزنسمانه سپییه‌کان بێنێت ، که‌چی ژماره‌ی ئه‌مانی زیاترکرد به دروستکردنی، توێژاڵێکی دیکه ، ژماره‌یه‌کی زیاتر له خه‌ڵکانی ڕه‌شپێستی دوڵه‌مه‌ندو حیزبی .
ئای که دونیایه‌کی سه‌یره گوڵم!!!!!