Categories
Kurdish

لە وڵاتی دیمۆکراتیدا ئەمە حەقیقەتی دیمۆکراتییە

لە وڵاتی دیمۆکراتیدا ئەمە حەقیقەتی دیمۆکراتییە

08/05/202

ئەوانەی وادەزانن کە بریتانیا وڵاتێکی دیمۆکراتییە نەك وڵاتێکی پۆلیسی دەی با نەختێك دوای ڕووداوەکان بکەون .  دیمۆکراتییەت هەر ئەوە نییە کە هەر 4 یا 5 ساڵ چەوسێنەران و تاڵانکەرانت هەلبژێریت و دەنگیان پێبدەیت .  هەر ئەوەندە بیر بکەیتەوە ئەگەر دەنگدان لە خزمەتی ژێردەستە و ستەملێکراواندا بوایە هەرگیز ستەمکار و سەوەران ڕێگایان پێ نەدەدا.

بریتانیا باشترین شاهیدە ، ئەوەتا ڕۆژ بەڕۆژ ئازادییەکانمان تەسك و تەسکتر دەبیتەوە ئەمە جگە لەوەی بە سەدەها بەندی سیاسی لە بەندیخانەکاندان و  تا ئەو ڕادەیەی کە خەڵکی لەسەر لەبەرکردنی تی شێرتێك کە لەسەری نوسرابیت ” پاشای من نییە ” یاخود لەسەری نوسرابێت ” Just Stop Oil ” دەستگیر بکرێت،  ئایا ئەمە دیمۆکراتییەتە یاخود دەوڵەتی پۆلیسی؟؟

لە سەروبەری تاج لەسەرنانی پاشا چارلس –ی سێیەم لەم دوو سێ ڕۆژەدا، سێ و  چوار لایەن ویستیان پرۆتێست بکەن.  یەکێکیان ‘ نا بۆ ڕژێمی مەلیکی’ کە ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1983 وە دروستکراوە لە ئێستادا دروشمەکەشیان تۆزێك کاڵ کردۆتەوە ڕازین و دەڵێن : دەبێت پاشایەتی بە هەڵبژاردن بێت نەك بە بۆماوەیی . 

 هەرچەندە ڕێکخرانی پرۆتێستەکە چەند جارێك قسەیان لەگەڵ پۆلیس کردووە و بەڵێنی ئەوەیان پێدان کە بە ئاشتی جالاکییەکەیان بەڕێدەکەن و پۆلیسی-یش مۆڵەت پیدان و وتی پێیان ئازادن ، کەچی ڕۆژی شەمە پێش دەستپێکردنی پرۆتێستەکە 5 کەسیان گرتن کە یەکێکیان سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە.

گروپی دووهەم ، گروپی Just Stop Oil ، کە ئەمان چالاکی ڕاستەخۆ دەکەن و هەموو ڕۆژێکیش لەسەر شەقامن .  ڕۆژی شەمە بە 18 کەسەوە ویستیان پرۆتێست بکەن هەرچەندە دروشم و لافتەکانیان لەژێر بەرگەکانیانەوە بوون لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس هەر لە ڕێگا پێش ئەوەی کە دەستبکەن بە پرۆتێستکەیان دەستگیری کردن و هەموو شتەکانیشیان زەوتکردن لەسەر ئەوەی کە لە سەر تی شێرتەکەیان نوسراوە Just Stop Oil  ئەوان هەر هەموویان گیران .

گروپی بەرگری لە ئاژەڵ و گیانلەبەران 20 کەسیان لێگیرا .  هەر لەو ڕۆژەدا 52 کەس گیراون بێ ئەوەی کە هیچ جۆرە توندو و تیژییەکیان بەکارهێنابیت.

قسەکەری ئەو گروپە وتی ” هاوکات، دوور لە سێرکی میدیایی، حکومەت بە بێدەنگی واژۆ لەسەر زیاتر لە 100 پڕۆژەی نوێی نەوت و غاز کردووە کە ژیانی سەدان ملیۆن کەسی ئاسایی لەناو دەبات، هاوکات یاسا دەردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگرییان لێبکات. پشتگوێخستنی ئامۆژگارییەکانی زانایانی کەشوهەوا و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی و لیژنەی گۆڕانی کەشوهەوای خۆی، کە هەموویان بە دەنگێکی بەرز و ڕوون وتوویانە: نا بۆ مۆڵەتی نەوت و غازی نوێ ، ئەگەر بمانەوێت خۆمان لە تێکچوونی تەواوەتی کەشوهەوا بەدوور بگرین.   ئەم حکومەتە گرنگی بە زانست و دادپەروەری و عەقڵ نادات. لەلایەن بزنسەوە  کڕدراوە کە بۆ قازانج لە کۆتا خولەکدا هەموو مرۆڤایەتی دەکاتە قوربانی.

 

جەیسن ئاردی، مامۆستای کۆمەڵناسی و پەروەردە لە زانکۆی کامبریج سەبارەت بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ترافالگار وتی:  ئێمە دەست دەکەین بە بینینی پێشێلکردنی هەبوونی ئازادی قسەکردن.  پێموایە ئەوە ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانە بوو و ئەگەر تەواو ڕاستگۆ بم، و بەبێ سەرسوڕمان، پێموایە کاردانەوەی پۆلیس بەرامبەر بەو دۆخە تایبەتە زۆر قورس بوو و تاڕادەیەک ناپێویست بوو.”

Leave a Reply