Categories
Kurdish

درێژترین مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی قیتارەکان لە ئەڵمانیا دەستی پیکرد

درێژترین مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی قیتارەکان لە ئەڵمانیا دەستی پیکرد

 25/01/2024

سەندیکای GDL کە 40 هەزار ئەندامی هەیە، ئەمڕۆ، 4شەمە لە سەعات 2ی سەرلەبەیانییە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ هەتا سەعات 2ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2شەمە لە مانگرتندا دەبن سەبارەت بە مووچە و کاتژمێری سەر کار. ئەمە لە کاتێکدا کە پرۆتێستی کێڵگەواونەکان بەردەوامەو بە تراکتۆرەکانییان شەقامەکانیان بلۆک کردووە.

ئەم مانگرتنەش دوای شکستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابەکە و ئیدارەی دی بی بوو لە  سەرەتای ئەم مانگە کۆمپانیای دی بی شکستی هێنا لە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی دادگا بۆ وەستاندنی مانگرتنەکان.

سەندیکای  GDL داوای کەمکردنەوەی هەفتەی کارکردنی کارمەندان دەکات لە 38 کاتژمێرەوە بۆ 35 کاتژمێر بەبێ دابەزینی مووچە،  هەروەها دەیەوێت مانگانە 550 یۆرۆی زیادە بۆ کرێکاران لەگەڵ پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارە  دوای 12 مانگ دانوستاندن لەسەر بکرێتەوە.

سەندیکای کرێکارانی جی دی ئێڵ کە شۆفێرانی شەمەندەفەر و کرێکارانی دیکەی شەمەندەفەر لەخۆدەگرێت، ڕایگەیاندووە، ناچاربوون مانگرتنەکە بکەن دوای ئەوەی سەرۆکەکانی کۆمپانیای دۆیچە بان (DB) کە ئیدارەی شەمەندفەرەکان لەوێ دەبەن بەڕێوە کە  “هەوڵێکی فێڵاوییان دا” سەبارەت بە کرێکاران لەسەر داواکارییەکانیان بۆ باشترکردنی مووچە و مەرجەکان.

سەرۆکەکانی بەشی پیشەسازی لە ئەڵمانیا  مەزەندەیان کردووە کە مانگرتنەکە گەورەترین کارایی  ئابووری لەسەر هەموو ئەوروپا هەیە کە خۆی لە ئێستادا بەرەو داچون و قەیران دەجێت، کە هەر ڕۆژێکی مانگرتنەکە 100 ملیۆن یورۆ، 85 ملیۆن پاوەند زیان بە ئابووریی ئەڵمانیا و  بازرگانی دەگەیەنێت..  هاوکاتیش بازرگانی و  پیشەسازی لە ئێستادا بەهۆی گرفتەکانی کە پەیوەندی بە هێرشەکانی دەریای سوورەوە لە لایەن حووسییەکانەوە هەیە بۆ سەر کەشتیوانی لە ژێر فشاردایە، هەندێک کۆمپانیا ناچاربوون بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.  شەش لە کۆی دە کۆریدۆری بارهەڵگری ئەوروپا بە ئەڵمانیادا تێدەپەڕن، بۆیە کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەرانسەری ئەوروپای سەرزەویدا حەتمییە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکەی لەسەر پەیوەندییەکانی شەمەندەفەری کیشوەری.

ئیدارەی  دی بی لە مانگی ئابەوە بە تێکڕا 4.8% زیادکردنی مووچەی پەسەند کردووە و ئەمە لە بەهاری سالی 2025 بەرزی دەکاتەوە بۆ  5%ی . پاکێجێکی قەرەبووکردنەوەی هەڵاوسانی پارەش  بۆ ماوەی دیاریکراوی 32 مانگ دەدرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2026ەوە فەرمانبەران چانسی کەمکردنەوەی کاتی کارکردنیان دەبێت لە تێکڕای 38 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ 37 کاتژمێر، لەگەڵ مووچەی زیادە بۆ ئەو کەسانەی کە پابەندن بە هەفتەی کارکردنی ئێستایانەوە.  ئیدارەی  دی بی ڕایگەیاندووە کە کەمکردنەوەی زیاتری کاتی کارکردن دەبێتە هۆی خراپترکردنی کەمیی کرێکاری کە لە ئێستاوە زۆر قورسە.

گروپە ژینگەپارێزەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی مانگرتنەکە لەسەر دەردانی CO2 و هەروەها متمانەی درێژخایەنی بەکارهێنەران بە گەشتەکانی شەمەندەفەر. ڕێگاکانی گەشتە ناوخۆییەکان لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی هێلی ئاسمانی  لوفتانساوە  زیادکراون بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکرێنەوە، کۆمپانیاکانی کرێی ئۆتۆمبێلیش زیادبوونی بەرچاوی حجزکردنی ئۆتۆمبێلیان ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا خەڵک بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن بۆ گەشتکردن.

 ئەو ئەڵمانییانەی کە ناتوانن لە ماڵەوە کار بکەن، لە ڕووی یاساییەوە پابەندن بە ڕێکخستنی ئامرازەکانی هاتۆوچۆ بۆ سەر کارەکانیان. DB لە ژێر فشارێکی بەرچاودایە بەهۆی تۆمارێکی خراپی بەردەوام لە کاتی کارکردن و متمانەپێکردن بەهۆی ئەوەی کە دەیخاتە هۆکاری کەمکردنەوەی بودجەی درێژخایەن لە ژێرخانی ئابووری و کەمیی هێزی کار.

ئەم کۆمپانیایە پێکهاتەیەکی نائاسایی خاوەندارێتی هەیە: لە ساڵانی نەوەدەکاندا دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا هێڵی شەمەنەفەرەکان  کرانە کەرتی تایبەتی لە کەرتی گشتیییەوە هەرجەند ئێستاش دەوڵەت پشکی سەرەکی هەیە .

 کلاوس وێسێلسکی، سەرۆکی سەندیکای  جی دی ئێڵ کە لەسەر لێواری خانەنشینبوونیدایە، وتی بڕیاری حکومەت بۆ بە تایبەتکردنی کۆمپانیاکە هۆکاری زۆرێک لە ئازارەکانی ئێستایە.

Leave a Reply