Categories
Kurdish

مانگرتنی قیتارەکان لە ئینگلتەرە دەکرێت تا شەش مانگی تریش بەردەوام بێت

مانگرتنی قیتارەکان لە ئینگلتەرە دەکرێت تا شەش مانگی تریش بەردەوام بێت

25/10/2023

یەکەم مانگرتنی سەرتاسەری لە هێڵی ئاسنی بەریتانیا لە ماوەی دەیان ساڵدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بانگهێشت کرا و لەو کاتەوە کرێکارانی شەمەندەفەر لە نقابەی RMT زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ ناوبەناو مانیان گرتووە.

زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندامی سەندیکاکان لە سەرانسەری ئەو ١٤ کۆمپانیایەدا دەنگیان پێدرا کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەدا کراوە، ٩٠% دەنگیان داوە بە پێدانی ئیختیاری بەردەوامی سەندیکاکە بۆ مانگرتن، بە ڕێژەی ٦٤%ی بەشدارییان لە دەنگداندا کردووە. سکرتێری گشتی RMT، مایک لینچ، وتی ئەندامان ئەرکێکی یەکلاکەرەوەیان بە سەندیکاکە داوە بۆ چالاکی مانگرتن لە داهاتوودا لەکاتێکدا بەدوای یەکلاییکردنەوەی دانوستانێکدا کاردەکەن تاکو لە سەر کێشە درێژخایەنەکەی وەکو زیادکردنی کرێ و مەرجەکانی و هەلی کار و دەرکردنی کرێکاران .

ئاماژەی بەوەش دا : “ئەم دەنگدانەی زۆربە بە بەردەوامی مانگرتن پشتگیرییە بۆ نقابەی RMT بۆ کێشەکان ، بەو مانایە دێت کە ئێمە هێزی مانگرتنمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئۆفەرێکی باشتر.

حکومەت کە لە ڕێگەی ئیختیاری گرێبەستییەوە لەسەر کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر ئەم ناکۆکییە کۆنتڕۆڵ دەکات، ئێستا دەبێت ڕێگە بە کۆمپانیاکانی قیتارەکان بدات تاکو بە ئۆفەرەکەدا بچنەوە بۆ ئەوەی بتوانین کاربکەین بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی گرفتەکا. بەڵام ئەگەر هیچ ئۆفەرێکی نوێ لە ئارادا نەبێت جارێکی دیکە ڕێوشوێنی مانگرتن دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە بژێوی ئەندامەکانمان”.

دوایین مانگرتن بۆ ڕاگرتنی شەمەندەفەرەکان لە سەرانسەری ئینگلتەرا لە میانی کۆنفرانسی پارتی پارێزگاران [پارتی حوکمڕان] لەم مانگەدا بوو. نقابەی مانگرتنەکە لەلایەن شۆفێرانی شەمەندەفەر لە  نقابەی ئەسلەف ئەنجامدرا، کە بە دەنگی زۆرینە دەنگیان بە بەردەوامی چالاکیی مانگرتن دا کە لە مانگی حوزەیران کۆتایی هات.

تا ئێستا بەهانەی زیادنەکردنی کرێ لە لایەن حکومەت و کۆمپانیاکانەوە ئەوە بوو کە داوایان لە نقابە دەکرد کە ئۆفەرەکەیان بخاتە بەردەستی ئەندامانی نقابەکە . ئەمان بە بەجێگەیاندنی ئەو داخوازییە وایان دەزانی کە ئەندامەکانی نقابە بە ئۆفەرەکە ڕازی دەبن و کۆتایی بە مانگرتنەکانیان دەهێنن.

Leave a Reply