Categories
Kurdish

مانگرتنی کرێکاران و سایەقی قیتارەکانی بریتانیا

مانگرتنی کرێکاران و سایەقی قیتارەکانی بریتانیا

12/05/2023

ئەمڕۆ، هەینی ، 12/05 کرێکارانی نقابە RMT  بۆ جاررێکی دیکە مانگرنتی 24 سەعاتیان دەستپێکرد ، هاوکاتیش هەر بەدوای تەواوبوونی مانگرتنەکەی ئەماندا کرێکاران نقابەی ئەسلیف کە زیاتر سایەقی قتارەکانن سبەینێ شەمە بۆ ماوەی 24 سەعات ئەوانیش ماندەگرن .

مانگرنتی کرێکارانی ئەم دوو نقابەیە بۆ باشکردنی هەل و مەرجی سەر کار و دەرنەکردنی کرێکاران و زیادکردنی کرێ و موچەیانە کە بۆ ماوەی 3 ساڵە سایەقەکان پارەیان بۆ زیاد نەکراوە .  نە ئەمە یەکەم مانگرتینانە و نە دوامانگرتنیشیانە.  پاش چەند ڕۆژێك مانگرتنی پێشتر و وتووێژێکی زیاتر لە ساڵێك لە نێوان نقابە و دەوڵەت و کۆمپانیاکانی قیتارەکاندا بەردەوامبوو  ئامادەیان دەربڕی کە موچەیان بە ڕێژەی لە سەدا 4 بۆ زیاد بکەن ئەمە لە کاتێکدا کە تێكڕای تێچوی ژیان لەم مانگەدا گەیشتە لەسەدا 20، .  بێگومان بڕی زیادی مووچەکە زۆر زۆر لە خوار بەرزبوونەوەی نرخی هەموو شتێکەوە لەبەر ئەوە نقابەکان ئەو زیادە موچەیەیان ڕەتکردەوە.

ئێستا هەندێك لە میدیا و دەوڵەت کەوتوونەت پاگەندە تاکو مانگرتنەکەیان لای خەڵکی بشکێنن و خەڵکی لۆمەیان بکات چونکە ئەم ویکەندە [ شەمەو یەکشەمە] Eurovision لە لیڤەرپول کۆتایی پێدێت ، گوایە ئەم مانگرتنەی ئەمان دژ بە خەڵکە و دژ بە ئۆکرایایە چونکە خەڵکێکی زۆر دەیەوێت بچێت بۆ لیڤەرپول بۆ بینینی گۆرانی یورۆڤیشن .  میدیا و دەوڵەت و بەرپرسانی بەشەکانی پیشەسازی هیچ ڕگرییەکیان لەسەر نییە لە کردنی پاگەندە ی خراپ دژ بە مانگرتنی کرێکاران و نقابەکانیا  وەکو چۆن پێشتر پاگەندەی ئەوەیان بۆ کردن کە نقابە لە بەرژەوەندی پوتین دەجوڵێتەوە. 

Leave a Reply