Categories
Kurdish

ماکرۆن دەیەوێت دەسەڵاتی تایبەتیی خۆی بۆ شکاندنی ناڕەزاییەکانی فەرەنسا بەکاربهێنێت

ماکرۆن دەیەوێت دەسەڵاتی تایبەتیی خۆی بۆ شکاندنی ناڕەزاییەکانی فەرەنسا بەکاربهێنێت

17/03/2023

لە مانگی یەکەوە تا ئێستا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە فەرەنسا بەردەوامن دژ بە ڕیفۆرمەکانی ئیمانوێل ماکرۆن .  ئەو ڕیفۆرمانەی، ڕاستیییەکەی ئەو هێڕاشانەی کە ماکرۆن و حکومەتەکەی دەیکەنە سەر کرێکاران و چەوساوانی فەرەنسا ، یەکێکیان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشتییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ

پاش ئەوەی کە ماکرۆن بە تەواوی بۆی درەکەوت کە گریمانێك نییە کە لە ڕێگای پەڕلەمانەوە ئەوەی کە دەیەوێت بیسەپێنێت ، دوێنی لە دانیشتنی پەڕلەماندا بڕیاری دا کە دەسەڵاتە تایبەتییەکەی کە بڕگەی 49.3  ی یاسایە کە تایبەتە بە بوونی دەسەڵاتی تایبەت  [Special Power ] کە بەخشراوە بە سەرۆك کۆمار ئەو بڕیارەی کە دەیەوێت جێ بەجێی بکات بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان ، واتە دەنگی پەڕلەمانی پێویست نییە .  ئەمەیە جەوهەر و جوانی ڕژێمی دیمۆکراسی پەڕلەمانتاری ، کە لە کاتێکدا هیچ  کام لە دەنگەدرانی فەرەنسا دەنگیان بەمە نەداوە، هەرە زۆرینەشیان بە ئاگا نەبوون لە بوونی ئەم بڕگە یاساییە.

هەر بە باسکردنی ئەمە لە پەڕلەمانە ، خۆڕسکانە بە دەیەها هەزار کەس ڕاژنە سەر شەقامەکانی پاریس و مارسێل و  لیۆن و نانتێس و ڕیننس دژ بەم بڕیارە ، بەم هۆکارەشەوە پۆلیس 120 خۆپیشاندەری دەستبەسەرکردوە.

تەمەنی خانەنشیئکردن هەتا ئەگەر بیشبێتە 64 هێشتا بەراوەردێك نییە لە نێوانی هاووڵاتانی فەرەنسا و سەراپای دانیشتوانی ئەوروپادا بەڵام فەرەنسییەکان زۆر باش دەزانن کە هێڕش و هەڕەشەی حکومەت هەرکەس و هەر حیزبێک بێت لەوێدا ناوەستێت و ئەوە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ هێڕشەکانی ئایندە .  ئەوان ئەوە دەزانن گەر لەم جەنگەدا تێبشکێن سەرەتایە بۆ تێشکانی هەموو جەنگەکانی دیکە بۆیە خۆیان توند گرتووە و ئامادە نین ئەوەی کە نەوەکانی پێشخۆیان بە خەبات و تێکۆشانە بەدەستیان هێناوە لە دەستی بدەن و دەیانەوێت بیگوێزنەوە بۆ منداڵەکانیشیان.

نقابە و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی فەرەنسا هەر لە ئێستاوە بڕیاریان داوە کە 23 ی مانگ  ڕۆژی مانگرتنی گشتی سەرانسەرییە لە فەرەنسا کە لە کاتێکدا مانگرتنی کرێکارانی زبڵ و خاشاک پاکەرەوە بۆ زی اتر لە 10 ڕۆژە لە مانگرتندان

Leave a Reply