Categories
Kurdish

نابێت چی تر ئەو تئیورە بەسەرمانا تێپەڕێت

نابێت چی تر ئەو تئیورە بەسەرمانا  تێپەڕێت

زاهیر باهیر

10/06/2019

بەرزیی ستاندەری ژیانی کرێکارانی  وڵاتانی پیشەسازیی پێشکەوتوو زۆر کەم پەیوەندی بە دزینی سامان و

دارایی وڵاتانی پیشەسازی گەشەنەکردووەوە ( ئەمەریکای خواروو، ئەفەریقا، خۆرهەڵات)  هەیە .  بڕی هەرە زۆری ئەو داهاتە دزراوە دچێتە باخەڵی سەرمایەداران و کۆمپانیا گەورەکانەوە  نەك چینی کرێکاران وبەرهەمهێنەرەوە. دەوڵەتانی پیشەسازیی پێشکەوتوو و خاونکۆمپانیاکان  بۆ ساخکردنەوەی کاڵاکانیان و  شکستنەهێنانی سەرمایەداریی  و ڕاگرتنی بالانسی نێوان هێزی کاگەر و خەڵکی  لەتەک سەرمایە  و سەرمایەداردا، ناچارە ئەوە بکات، ناکرێت ستاندەری خەڵکی وڵاتانیان بەرز نەکەنەوە تاکو توانای کڕینی ئەو هەموو کاڵا فڕێدراوەی نێو بازاڕیان هەبێت  . کەواتە وەکو چۆن تێچونی کرێ و خستنەسەری بڕی قازنج و زێدەبایی لە تەك عەرز و تەڵەبدا نرخ دیاری دەکات هەر ئاواش ستاندەری ژیانیش دیاریدەکات .. ستاندەری  ژیانیش ڕۆڵی کاریگەریی هەیە لەسەر ساخکردنەوەی کاڵاکان

بێ گومان ستاندەری ژیانی خەڵکی وڵاتانی پیشەسازی دواکەوتوو لە  توانایانا نابێت کە ئەو  کاڵایانە بە هەمان نرخ کە لەو وڵاتانەی کە لێی بەرهەمهێنراون بکڕن بۆیە لەمبارەدا یا نرخەکەی  دادەبەزێنن ، یا دەوڵەت پاڵپشتی کڕینی دەکات واتە خۆی شتێک  لەو نرخە دەدات،یاخود هەردوو حاڵەتەکە بەیەکەوە دەبێت، هەم دابەزینی نرخ  و هەم پشتگیری دەوڵەتیش.

Leave a Reply