Categories
Kurdish

نەوە دوای نەوە لە ئەوروپادا بێ ئومێدن لەوەی کە ژیانیان لە سای سیستەمی لیبراڵدا باشتر ببێت

نەوە دوای نەوە لە ئەوروپادا بێ ئومێدن لەوەی کە  ژیانیان لە سای سیستەمی لیبراڵدا باشتر ببێت

30/04/2024

میدیای فەرمی و سیاسییەکان و ئابووریناسانی لیبراڵ و حوکڕانان بەردەوام قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە سیستەمی لیبراڵ برەو بە ژیانی خەڵکی دەدات و خۆشبەختی و تەندروستی باش بۆ دانیشتوان دەهێنیت.

بەڵام واقیع و ئامارەکان پێچەواونەکەیمان نیشان دەدن لە ئەوروپادا .  من لەم پۆستەدا قسە لەسەر بەتاڵە و کەمی کرێ و فشاری کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەوانەی کە شوێنێکیان نییە کە تێیدا بژین، هەروەها کە ژیان بە هاوکاری سێنتەرەکانی دابەشکردنی خۆراك لەپاڵ بوونی موچەی کارکردن بەسەر دەبەن، ناکەم .

تەنها لێرەدا هەر بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە پەنا دەبەمە بەر کۆمەڵە ئامارێك کە لە وتارێکی گۆردن براون-ی کۆنە سەرۆكوەزیرانی بریتانیادا بۆ پشتگیریکردنی وتارەکەی داینابوون. گەر چی ئەو هۆکاری ئەو کێشەیەی کە ئەو پەنجەی بۆ ڕادەکێشێت بە هاتنی شەپۆلی حیزبە ڕاستڕەوکان و هاتنە سەرحوکمیان دەزانێت چونکە ئەو خۆشی کابرایەکی لیبراڵە.  ئەو لەو وتارەیدا کە لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیادا بڵاورکردەوە ، من  یەك دوو بڕگەیەکیم وەرگێڕاونەتە سەر کوردی:

” ……تا کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی حوزەیران، [ مەبەست مانگی 6ی ئەمساڵە]  وەرچەرخانی حوکمڕانی و سیاسەتیان لە ئەوروپادا بەرەو ڕاست گۆراوە [ مەبەستی ڕاستڕەوییە] …………... ئێستا دیماگۆگەکانی ئەڵترا ناسیۆنالیست و پۆپۆلیستی- ناسیۆنالیستەکان لە ئیتاڵیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، نەمسا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا پێشەنگی ڕاپرسییەکانیانن و لە ئەڵمانیا و سویدیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. لە پەڕلەمانی ئەوروپادا دوو گرووپی ڕاستڕەوی توند هەیە – ناسنامە و دیموکراسی و کۆنەپەرستان و چاکسازیخوازانی ئەوروپا.  لە نێوانیاندا دەتوانن 25%ی دەنگەکانی مانگی حوزەیران دەستەبەر بکەن.  بەڵام لەوەش نەخوازراوتر ئەوەیە کە نزیکەی لە هەموو بەشێکی ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە، ئەم کوتلانە کار لەسەر سەپاندنی دەستی حزبە تەقلیدییە ڕاستڕەوکان دەکەن کە یەك ڕادەستی ئەوی تریان دەبن دژ بە کۆچبەر و دژە بازرگانی و دژە پێگەی ژینگەیی.

بەڵگە پشتیوانەکان ڕوونن: لە گەورەترین وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، زۆر کەس ڕەشبینن لە ئاسۆکانیان، پێیان وایە نەوەی خۆیان لە دایک و باوکیان خراپتر دەبن. بەگوێرەی ڕاپرسییەکی حەوت وڵاتی فۆکالداتا، تەنها 26%ی خەڵکی فەرەنسا و تەنها 33%ی خەڵکی ئیتاڵیا پێیان وایە لە داهاتوودا باشتر دەبن.  لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا، ئەوەندەی زۆریان ڕەشبینن، ئەوەندەش گەشبینن.  لە کاتێکدا ئێرلەندا و سوید لە پێشەنگی خولەکە لە ڕووی گەشبینییەوە، تەنها 46% و 40% هەست دەکەن باشتر دەبن، 39% و 35% بۆچوونی پێچەوانەیان گرتووە.  لە هیچ وڵاتێکدا زۆرینەی خەڵک گەشبین نین بە داهاتوویان.

هەروەها ڕاپرسیکەران ئەو گەڵاڵە کلاسیکەیان تاقیکردەوە کە دەوڵەمەندبوون  تەنها لەسەر حیسابی ئەوانی ترە، کە دەتوانیت دەوڵەمەند بیت. لە هەموو وڵاتێکی گەورەی ئەوروپادا ئەنجامەکان دراماتیکن: 59%ی بەشداربووانی بەریتانی پێیان وایە تەنها دەتوانن سامانی کەسیی خۆیان بەرز بکەنەوە ئەگەر ئەوانی دیکە خراپ بن، و تەنها 17% ئەم تێڕوانینەیان پشتگوێ خستووە. بە هەمان شێوە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە ڕێککەوت 60% و 58% ئەم بۆچوونەیان هەیە، لە کاتێکدا تەنها 16% و 15% ئەم بۆچوونەیان ڕەتکردووەتەوە….”

Leave a Reply