Categories
Kurdish

هێڕشی پۆلیس بۆ سەر کەمپەکەی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبییا لە نیووێرک

هێڕشی پۆلیس بۆ سەر کەمپەکەی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبییا لە نیووێرک

01/05/2024

نزیکەی دوو هەفتە بوو کە خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیووێرك کەمپەینی هاوپشتی بۆ فەلەستینییەکان و وەستانی جەنگ لە غەزە دەستی پێکردبوو .  لەو  کەمپەینەدا سەدەها خوێندکار بەشداریکردبوو هەروەها چەند هۆڵێکیان لە پاڵ هەڵدانی چادردا لە زەوی زانکۆدا، داگیرکردبوو.  لەو هۆڵانە هۆڵی هەمەڵتن بوو کە نزیکەی 8 قاتە .

هۆڵی هەمەڵتن لە ساڵی 1968 یشدا لە لایەن خوێندکاران و خەڵکانی دژ بە شەڕی ڤێتنام و کەمپەینی مافی مەدەنی-یش دەستی بەسەردا گیرا.  لە کەمپەینەکەی ئێستادا کە تەشەنەی کردووە بۆ گەلێك لە زانکۆکانی دیکە لە ئەمەریکا هەر لە سەرەتادا زیاتر لە 100 قوتابی دەستگیر کران و 34 لەوانە بەند کران.

دوێنی، سێ شەمە شەوەکەی بە کاتی ئەمریکا لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکە پۆلیس دای بەسەر خوێندکاران و کەمپەکەیاندا بە  بەکارهێنانی گڵۆپی زۆر بە شەوق ( پرۆجێکتەر) لێدان و هەراسانکردنیان و گرتنی سەدەهای دیکە توانییان کە بڵاوە بە خوێندکاران بکەن و کەمپینەکەیان لەوێدا پێ کۆتایی بهێنن .

ئەمەی کە روی دا شتێکی چاوەڕوانکراو بوو ، چونکە ئاشکرایە هیچ جۆرە کەمپەینێکی ئاوا گەورە و گرنگ کە مەترسی بۆسەر ئیدارەی زانکۆیەک ، شارێك دروست بکات گەر کرێکاران هاوپشتیان نەکەن بە مانگرتن ، ئەوە شکستهێنان بەشیان دەبێت .  لەگەڵ وتنی ئەمەشدا مانای ئەوە نییە کە نابێت هیچ پرۆتێست و جالاکییەکی ڕاستەوخۆ ئەنجام نەدرێت لەبەر ئەوەی کە کرێکاران بە هەر هۆکارێك بێت هاوپشتی خۆیان نیشان نادەن .

Leave a Reply