هەمو ناوناتۆرە و قسەیەك و چەمکێکی وەکو فاشست و دیکتاتۆر و دڕندە
26/03/2026
هەمو ناوناتۆرە و قسەیەك و چەمکێکی وەکو فاشست و دیکتاتۆر و دڕندە کە دەەوترێت بە ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمی سەرمایەداری هەر لە دەوڵەتەکانییەوە و تا دەگاتە کۆمپانیا زەبەلاحەکان و پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەکانەوە ، شتێك نییە جگە لە سپی کردنەوەی ئەو سیستەم و دەزگە و کۆمپانیانە نەبێت.
بۆچی ؟
بەکارهێنانی ئەو قسە و چەمکانە پێی بزانرێت و نەزانرێت ئەوە دەگەیەنێت کە خودی سەرمایەداری و کۆمپانیاکان و پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەکان خۆیان باشن بەڵام ئیدارەدانیان خراپ دەکرێت .
ئەوە لە بەلاڕێبرردنی ڕاستییەکەیە کە خودی سەرمایەداری و دەوڵەتەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەزگە سەرکوتکرەکانی بە جۆرێك دەناسرێن نەک وەکو ئەوەی کە خودی خۆیان هەن و جەنگ و چەوساندنەوە و ڕوتانەوە و وێرانکردنی ژینگە و وڵاتان و جەوهەر و ماهیەتی بوون و بەردەوامبونێتی.