سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی جیهانییە تەنها جیاوازی
27/03/2026
سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی جیهانییە تەنها جیاوازی نێوانی وڵاتان لە ڕوی گەشەکردنی تەکنەلۆجیاوە ، وڵاتانی وەکو ئەمریکا و ڕوسیا و چین و کەنەدا و بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپی ، وڵاتانی گەشەکردوی پیشەسازین ، وڵاتەکانی دیکەش وڵاتانی گەشەنەکردوی پیشەسازین بە بەراورد بەوان .
سەرمایەداری سیستەمێکی بەیەکەوەبەستراو و گرێدراوە، چەندێك وڵاتانی پیشەسازی گەشە نەکردوو پاشکۆی وڵاتانی گەشەکردوی پیشەسازین ، ئەوەندەش ولاتانی پیشەسازی گەشەکردوو وابەستەی وڵاتانی پیشەسازی گەشەنەکردون، کە ڕەنگە زیاتریش بێت . ئەم جەنگەی ئێستا ئەوەی بە باشی سەلماند و هیچ گومانێکی نەهێڵایەوە .