Categories
Kurdish

هەڵوێستەکان دەکرێت دووبارە و سێ بارە نەبنەوە

هەڵوێستەکان دەکرێت دووبارە و سێ بارە نەبنەوە :

 

زاهیر باهیر

11/03/2022

گومان لەوەدا نییە کە ڕوسیا هێڕشی کردۆتە سەر ئۆکرانیا و خەڵکانی هەژار و پیر و پەككەوتە و منداڵان و گەنجانیش قوربانییەکانن، هەروەها ماڵ و خاك و ئەوەی کە چەندەها دەهەیە دروستییان کردووە لەم جەنگەدا وێراندەکرێت و خۆشیان لە خاوەنی ماڵ و حاڵی خۆیانەوە دەبنە پەنابەر و کۆچبەر و هەرگیز ئەم ڕوداو و کارەساتەیان لەیاد ناچێت. هەرکەسیش گەر ددڵی بۆیان ژان نەکات ئەوە بێ دڵە ، کە دەیانبینێت و خۆی دەخاتە جێی ئەوان، گەر فرمێسکیان بۆ نەڕێژێت ئەوە بێ هەست و سۆزە.

گومانیش نییە کە وردە وردە زیاتر ڕووندەبێتەو کە شەڕەکە شەڕی ئۆکرانێ و ڕوسیا نییە بە تەنها،  بەڵکو شەڕی ناتۆو دەوڵەتەکانی ئەوروپایە دژ بە ڕوسیا یاخود ڕوسیا دژ بەو . ئۆکرانە بە چەند حوکمێك بوەتە مەیدانی ئەم جەنگە دڕنەدەیە و ئەوان لە پلەی یەکەمدا سەرگەردان و زەرەرمەند  باقییەکەی دیکەشمان لە پلەی دووهەمدا.

 

دووڕویی و نفاق و بێ مۆراڵی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و ناتۆ و ئەمەریکا و حیزبە موعاریزەکانیان  بە ڕاست و چەپیانەوە:

 

 بە بەردەوامی تورکیا خەڵک دەگرێت و شار و شارۆچکەکانی کوردستانی باکور و دێهاتەکانی سەر سنوری باشوریش وێران دەکات ئەی ئەم دیمۆکراتخواز، ئەم مرۆڤە دڵسۆز شیوەنکەرانە بۆ مافی مرۆڤ لە کوێ بوون؟ ئەی کە تورکیا عەفرینی داگیرکرد بۆچی یەکێکیان زەلەیەکیان بەرانبەر بە تورکیا نەکرد؟ نەك هەر ئەوەش کە ئێمە لە بەرانبەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی ئێرە بریتانیا، بۆ دوو هەفتە پرۆتێستمان دەکرد، لەو ڕۆاژانەدا بوو کە ئەردۆگان هات بۆ ئێرە بۆ دڵنیابوونی بریتانیا لە هاوپشتی تورکیا و کڕینی چەك  و تەقەمەنی بۆ بەخێرهاتن و پێشوازی لە ئەردۆگان، سەرۆک وەزیرانی ئێرە، ترێزە مەی لە تی ڤی دا وتی ” کوردە تیرۆریستەکان” هەموومانی کرد بە تیرۆریست.  ئەمە هەڵویستی حکومەتی ئێرە بوو .

لە لایەکی دیکەوە ئەو هەموو منداڵ و گەنجە لە فەلەستین دەکوژرێت هیچ دەوڵەتێك ، حیزبێکی موعاریز کە لە سەرەی گرتنەدەستی جڵەوی حکومەتدان نەیانتوانی سەر زەنشتێکی ئیسرائیل بکەن.  هەر ئاواش هەمان شت لە بەرانبەر حکومەتی سعودییە کە لە کوشتنی ئەو هەموو خەڵکە بێ تاوانەدا کە هەر لە قوتابخانەیەکدا ژمارەیەکی ئێکجار زۆری منداڵ کوژران بەرپرسیارە ، ئایا کەس لە دەسەڵاتداران سیسیاسییە دەسەڵاتخوازەکان هێچیان وت؟

ئەمشەو نەدیم زەهاوی دەڵاڵی نەوت و گەندەڵێکی حیزبی موحافیزین کە وەزیری پەرەوەردە و ڕؤشبیریی بریتانیایە  و کە ڕەنگە خۆشی کاندید بکات بۆ سەرەكوەزیرانی بریتانیا کەی جێییان بە بۆریس جۆنسۆن لەقکرد، لە دیمانەیەکی چەناڵ فۆڕ، 4، ئێرەدا بەرگری لە پەنابەرەکانی ئۆکرانیا دەکرد بەزەیی پێیاندا دەهاتەوە و دەەیوت دەبێت دەرگایان بۆ بکەینەوە، کەچی ئەم کابرایە کە خۆی کوردە ئەو هەمو کوردە دەربەدەر دەبێت ئاو نوقمی دەکات و قاچاخچاخ دەیانکوژێت و دەستیاندەبڕێت و پۆلیسی سەر سنورەکان تێیان هەڵدەدا و سوکایەتییان پێدەکات نقەی لێوە نەهات!! هاوکاتیش حکومەت ڕۆژ بەڕۆژ ئاسانکاری بۆ پەناەرانی ئۆکرانیا دەکەن تا ڕادەی ئەوەی کە هەر ئۆکرانییەك لێرە تەنانەت ڤیزەی موەقەتیشی هەبێت دەتوانێت خێزانەکەی و کەسەر هەرە نزیکەکانی بگەیەنێتە ئێرە .

دەوڵەتە ئەوروپییەکان کە ڕوسیا ڕسوا دەکەن لەبەر ئەوەی چەکی گەرمیی [ حەراری] بەکارهێناوە و لە غەم و مەترسی ئەوەدان کە ڕوسیا ڕەنگە چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت،  بەڵام هەر ئەم دەوڵەتە ئاشتیخواز و دیمۆکراتییانە بە دەیەها جار تورکیا چەکی کیمیاوی بەرانبەر بە گەریلاکانی قەندیل و  شوێنەکانی دیکە بەکارهێناوە و چەندەها بەڵگە هەیە ، تەنانەت دانیشتوان لە منداڵانیشی گرتەوە، کەچی ئەمان خۆیان نابینا و نەبیست کرد و هەر ئامادەش نین کە باسی بکەن چجای سزادانی تورکیا.

لە لایەکی دیکەشەوە تورکیا لە سەرێکەوە سەرەکۆنەی ڕوسیا دەکات بۆ شەڕەکە و لە سەرەکەی دیکەشەوە ئامادەش نییە پەیوەندی ئابووریانە لەگەڵیدا ببچڕێنێت و ئەردۆگانیش دەیەوێت خۆی بکاتە کەسێكی ئاشتیخواز و موسڵیح بە ناوبژیکردنیان و داوەتی کردوون و وتوو وێژی وەزیرانی دەرەوەیان لە تورکیا کردووە.  سیاسەت چ قەشمەرە و سیاسسیەکان چ قەشمەرجاڕێکن.

من پێشوازی لە هەموو ئەم وڵاتانە دەکەم بۆ کردنەوەی سنور و دەرگایان بۆ پەنابەران و لێقەوماوانی ئۆکرانیا بەڵام دەبوایە دووڕوو نەبوونایە هەر ئاوا هەڵوێستێکیان هەبوایە و هەبێت لە بەرانبەر مرۆڤە پەنابەرە بۆر و ڕەش و قاوەییەکاند، بەڵام جێگای داخە کەئەمە هەڵوێسییان نییە بۆیە خەڵكی ناچاە کە باوەڕ بەوە بهێنێت کە ئۆکرانییەکان لەبەر ” جاوی شینیان و پرچی زەردیان و سپیپێستیانەوە و هەڵگری دینی مەسییحییەوە و بوونی ئەوروپییانەوە یە کە دەرگایان بۆ خراوەتە سەر پشت”

 بەڵام ئەو  کە بە ئەی ئێستا بۆ هەمویان بوونەتە ئاشتیخواز و دژ بە ڕوسیا دەجەنگن ؟ ئەی بۆ بە خۆیان و بە میدیاکەیان ئێمەیان کردووە بە شەڕخواز و بوون لەگەڵ جەنگدا و شەقامەکانیان پێ پڕکردوینەتەوە؟!!

بۆ چەپە کوردەکان:  ئاساییە کە ئێوە هەرە زۆرینەتان لە سەردەمی شەڕی شخ لەگەل لەگەڵ عێراقدا ئێوە پشتگیری هێزە کوردییەکانتان کرد بە پێوەری هەڵسەنگاندنی روداوەکان بەگەێرەی ناکۆکییەکان : ناکۆکیتان لەگەڵ هێزە کوردەییەکانا ناکۆکی لاوەکی بوو بەڵام لەگەڵ بەعسدا ناکۆکی سەرەکی بوو .  ئێمەش ” گروپی کار”  کە کۆمەڵە خەلكێکی زۆر کەم بوین دژایەتی هەردوولامان دەکرد و دەمانزانی کە گەر یەکێتی و پارتی نینۆکیان هەبێت ئێمە ونجڕ ونجر دەکەن هەر وەکو بەرانبەر برادەرەکانی خۆیان کردیان.  جیگای شانازییە بۆ من کە لە هەشتاکانیاش من دژ بە شەڕ بوونم نە لەگەل ئێران و نەلەگەل عێراقدا بووم .

کە جەنگی ئێران – عێراق-یش دروستبوو ئێمە هەر ڕێڕەوی خۆمان لەدەست نەدا بەرەی شەڕمان چۆلکرد یاخود نەچوین بۆ سەربازی و کارمان بە جێهێڵا نەک لە ترسدا بەڵکو وەکو مەسەلەیەکی مەبدەئی، کەچی چەپەکان ئەمجارە لە سای تئیوری سێ جیهانەکەدا لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بوون چەنکە ئێران دژ بە ئیمپریالییەتی ئەمەریکییە ، ئەمە تێڕوانین و شیکردنەوەی چەپەکان بوو ، بۆیە لە ئیستاشدا هەر هەمان هەڵوێستیان هەیە ڕوسیا بە ئیمپریالییەت دەزنن و ئۆکرانیا بە عالەمی سێیەم و ناتۆش بە هێزی خەیر دەزانن بۆیە جائیززە کە کە دژ بە ڕوسیا بیت لە شانی ناتۆە ، لە شانی ئەمریکاوە .

Leave a Reply