ئایا ئێمه به بێ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و په‌ڕله‌مان و ڕابه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌وانی دیکه‌یان ده‌توانین ژیانی خۆمان دروست بکه‌ین ؟
زاهیر باهیر
18/06/2016
له کاتێکدا که هزری ئه‌نارکیستی دژه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ڕابه‌ر و سه‌رکرده و سه‌رۆك و به‌رۆکه و باوه‌ڕی ته‌واوی به خودی خه‌ڵکی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباریان و له خۆبه‌رێوه‌به‌رێتی خۆیاندا ، هه‌میشه چه‌نده‌ها پرسیار دروستبووه و چه‌نده‌هاش قسه و باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێی ده‌رئه‌نجامبووه
ئه‌مانه پرسیارێگه‌لێکن که له مشتومڕی دووقۆڵی و زۆرقۆڵی و کۆبونه‌وه و ته‌ناته‌ت له دیمانه‌شدا من ڕوبه‌ڕوویان بوومه‌ته‌وه . منیش هه‌میشه په‌نام بۆ وه‌ڵامێکی ئاسان که به‌شداریکردنی خودی پرسیارکه‌ربووه و خۆی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش 3 پرسیار و 3 وه‌ڵام هه‌یه ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ، که خه‌ڵکی پێویستی به هیچ ده‌زگه‌یه‌ك، که‌سانێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نییه .
پرسیاری یه‌که‌م: ئایا مرۆڤ و کۆمه‌ڵ پێش ده‌وڵه‌ت دروستبووه یاخود پێچه‌وانه‌که‌ی؟ بێ گومان مرۆڤ و کۆمه‌ڵ. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو مێژوی ده‌وڵه‌ت مێژوییه‌کی زۆر کورت و نزیکه . که‌واته خه‌ڵکی خۆیان خۆیان بردووه به‌ڕیوه پێشئه‌وه‌ی که زاڵمیان بۆ په‌ییدا بووه پاش دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵ به‌سه‌ر دوو چیندا. ئه‌ی که‌واته ئه‌و کاته بۆ توانیویانه و ئێستا ناتوانن؟ که له کاتێکدا مرۆڤی ئێستا به تواناتره و ئامراز و ته‌کنۆلۆجیای باشتریشی له ده‌ستدایه. بێ گومان ده‌توانێت.
پرسیاری دووهه‌م: ئه‌وانه‌ی که کاره‌کان به‌ڕیوه ده‌به‌ن کێن ؟ ده‌وڵه‌تن ؟ ده‌سه‌ڵاتن؟ به‌ڕیوه‌به‌ره‌کانن؟ یاخود کرێکاران و کارمه‌ندان و خه‌ڵکانی کارگه‌رن. هه‌ر بۆ نمونه ته‌ماشای خه‌سته‌خانه‌یه بکه کێ خه‌سته‌خانه‌که‌ی ڕاگرتووه : ئه‌وانه‌ی که پاک‌و خاوێنی ده‌که‌نه‌وه، به‌شی ته‌کنه‌لۆجی، کاره‌بایی ، ئاو‌و به‌لوعه و گرفته‌کانی، به‌شی ئیسعاف ، نێرسه‌کان و دکتۆره‌کان ، به‌شتی ئای تی ، به‌شی مه‌تبه‌خ و ناندروستکردن و ئاماده‌کردنی بۆ نه‌خۆشه‌کان ، به‌شی پارێزگاری کردن له بیناکه‌و…….گه‌لێکی دیکه ئه‌مانه کێ ده‌یکه‌ن ؟ ده‌وڵه‌ت؟ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان؟ یاخود ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که من ناوم هێنان. ته‌ماشای قوتابخانه‌کان زانکۆکان بکه هه‌مان شیوه‌ن. سیسته‌می هاتووچۆی ئاسمانی و ئاوی و سه‌رزه‌وی به شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانیشه‌وه هه‌ر هه‌مان شێوه . ئه‌مانن که کاره‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌مانن که کۆمه‌ڵیان ڕاگرتوووه ، نه به‌ڕیوه‌به‌ره‌کان و ده‌سه‌ڵات . باشه لێخوڕینی شه‌مه‌نه‌فه‌رێك، ته‌یاره‌یه‌ك گرانتره یا کاری به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی؟ باشه دکتۆرێك که مردوو زیندوو ده‌کاته‌وه ، بڵیی ئه‌وه‌نده گه‌مژه بێت نه‌توانێت کاری به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی بکات؟ باشه کاری مامۆستایه‌ك که قوتابی پێگه‌یاندنه له کاری به‌ڕیوه‌به‌رێك چ له قوتابخانه‌یه‌کدا یا زانکۆیه‌کدا ، گراتر نییه ؟.
با بێینه‌وه سه‌ر کورددستان . له مانگی 10 ی پاره‌که‌وه په‌ڕله‌مان نه‌ماوه ، باشه هیچ کاراییه‌کی داناوه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کوردستان؟ باشه ڕۆڵی ئه‌و گرنگتره له کۆمه‌ڵدا و دیارتره یا ڕۆڵی کرێکارانی زبڵ هه‌ڵگره‌وه ؟ یا پۆلیسی سه‌رجاده‌کان ، مامۆستاکان ، کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی دائیره‌کان ، شاره‌وانی و جێگاکانی دیکه ؟ کرێکارانی کارگه‌کان؟ کشتیارییه‌کان…کامیان زه‌روورترن و بێ ئه‌ویان ئێمه ناتوانین بژین؟
پرسیاری سێهه‌م: ڕوی ده‌مت تێده‌که‌ن و ده‌ڵێن تۆ قسه له هه‌وادا ده‌که‌یت و ئه‌مه خه‌یاڵه!! به‌ڵام ئێمه به فیعلی له واقیعدا بومانه و هه‌مانه : بڕوانه : بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کانی که‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا له ساڵانی 1937 بۆ 39 ، بڕوانه بزوتنه‌وه‌ی زاپێستا؟ بڕوانه ئه‌زموونی ڕۆژاوا گه‌ر چی له‌سه‌ره‌تادایه؟ ئه‌وه‌ی له شوێنێکدا بکرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌مێکدا بکرێت ، ئه‌وه‌ی به مرۆڤ بکرێت….. سه‌دده‌رسه‌د ده‌توانرێت له شێوه‌یه‌كی باشتر و ڕێكخستنێکی پته‌وتر و سه‌قامگیرتر بکرێته‌وه و دووباره کۆمه‌ڵ و مرۆڤ بگێڕرێته‌وه بۆ شێوه ژیانه سروشتییه‌که‌ی خۆی .