Categories
Kurdish

پاوانکردن / هەیمەنە

پاوانکردن / هەیمەنە

زاهیر باهیر – لەندەن

03/07/2019

پاوانکردنی [هەیمەنە]  تاك بۆ تاکی دیکە بناخەیەك بوو بۆ پاوانکردنی چینێك بۆ چینی دیکە یا بۆ چینەکانی دیکە ، ئەمیش  بە ڕۆڵی خۆی بەردی بناخەی دەوڵەتی دانا بۆ پاوانکردنی هەموو کۆمەڵ.

دەرککردن بەوەی سەرەوە من دەگەیەنێتە ئەم سەرەنجامە :

یەکەم : کۆمەڵی هیرراشیەت / قوچکەیی بناخە بووە بۆ دانانی  کۆمەڵی چینایەتی.  واتە سەروەرێتی و باڵادەستی یەکەم قۆناخی کۆمەڵ بووە نەك سەروەرێتی چیانیەتی کە لە ڕێگای ئابوورییەوە [ ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە] بووە. بەم پێوەدانەش لەناوبردنی کێشەی چینایەتی مەرج  نییە یەکسەر کێشەی باڵادەستی و سەرەوەریی کۆمەڵی قوچکەیی لەناو بەرێت.

دووەم: ئەگەر هیرراشیەت دایکی کێشەی چیانیەتیی بێت کەواتە  هیرراشییەت چوارچێوەیەکی گەورەیە و کێشەی چینایەتیی بەشێکە و  بەشێکی گەورەیە لێیی .  لەم بارەشدا بە لابەلاکردنەوەی کێشەی چیانیەتی کە بەشێکی گەورەیە  لەناو ئەو چوارچێوەیەدا مەرج نییە کێشەی تەواوی چوارچێوە گەورەکە کە باڵادەستیی و سەروەرییە ، یەکسەر  لەبەین بچێت.

سێیەم: ئەوەی کە ئەم کۆمەڵەی هێڵاوەتەوە هەبوونی ئەو شێواز و ناوەرۆکەیە کە ڕێکخستنی تەواوی دەزگە و دامەزراوەکانی ناو کۆمەڵە کە لە بنەوەی کە بە خێزان دەستپێدەکات تاکو سەری سەرەوە کە دەوڵەتە لەسەر بناخەی هیرراشیانە / قوچکەییانە دامەزراوە کە پایە و ڕاگری گەورەی سیستەمەکەیە .  لای من ئەوەی کە زەبت و ڕەبتی تاکەکان دەکات و بەو شێوەیەیە دەیانهێڵێتەوە زەبت و ڕەبتی کار و سەر کار نییە، بەڵکو گوێڕایەڵیی و بەجێهێنانە.

چوارەم: مەرج نییە کە مێژوی بوونی کۆمەڵ ، مێژوی تێکۆشانی یاخود ململانێیی  چینەکان یاخود چینایەتیی بووبێت.  یاخییبوون، ملنەدان ، بەگژاچونەوەی سەروەرێتیی ، باڵادەستیی ، سەپاندنی ڕاو فرمان [ئەمر] ، هەموو ئەمانە  زۆر پێش یاخیبوون سەبارەت بە ململانێی چیایەتی کەوتووە و ڕۆڵی خۆی بینیوە .

Leave a Reply