Categories
Kurdish

پێناسەکردنی وشەی ‘تووندڕەوی’ لە لایەنی حکومەتی بریتانیاوە

پێناسەکردنی وشەی  ‘تووندڕەوی’ لە لایەنی حکومەتی بریتانیاوە

11/03/2024

دووای ئەم هەموو ساڵانەی چالاکی تیرۆریستانە و خەرجکردنی سەدەها ملیۆن پاوەند لە کاری سیخوڕی و ئۆپەراسوێنی دژە تیرۆر و دانانی یاسای نوێ و دانی پاوەر/ دەسەڵاتی ڕەها بە پۆلیس، تازە پاش 7 ی ئۆکتۆبەر بیر لەوە دەکەنەوە  کە زەروورە پێناسەیەك بۆ تووندڕەوی دانێن و بە گوێرەی ئەوە مامەڵە لەگەڵ مەیلی تیرۆریستی و تیرۆریستاندا بکەن .

پێناسەکە چۆنە و چییە؟ لە ڕاسیتیدا هێشتا هەر نهێنییە و نەخراوەتە بەردەم پەڕلەمان و میدیا، بەڵام ئەوەی کە دزەی پێکراوە و دەرکی پێدەکرێت ئەمەیە: تا ئێستا حکومەت بە هەموو دەسگە داپڵۆسێنەرەکانی و سیخوڕیی و ئیدارییەکانییەوە لە بەرەوڕووبوونەوەی چالاکی تیرۆریستیانەدا، لە چالاکییەکانەوە دەستیان پێکردووە واتە ڕووبەڕوی چالاکی تیرۆریستان بوونەتەوە ، بە مانایەکی دیکە  کێشەکەیان لە سەرەوە زیات ر گرتووە [ یا ڕاستتر وایان ویستوە] یا کورد وتەنی: ماینەکەیان لە قونەوە لغاو کردووە.

ئێستا پاش ئەوەی کە لە 7ی ئۆکتۆبەردا ڕوویدا و هێڕشی فاشیانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و بەدوا هاتنی  هەژموونی موسڵمانان و زیادبوونی داکۆکی و هاوپشتی بۆ فەلەستنییەکان و هاوکاتیش زیادبوون هێڕش و بۆسەر موسڵمانان و جوولەکە ، حکومەتی خستە بیرکردنەوەی کە پێناسەی تووندڕەوی بکرێت . بۆ ئەمەش دەیانەوێ وەکو ئایدۆلۆجی ئەوە بکەن ، واتە کێشەی توندڕەوی ڕیشەکەی [ ئەوەندەی من دەیزانم لە ئێستتادا، سەبارەت بە پرۆژەکەی حکومەت ] بگێڕنەوە بۆ ئایدۆلۆجی ، بە واتایەکی دیکە کار لەسەر زیاتر ئایدۆلۆجییەت بکرێت دیارە نەك هی ئیسلامییەکان بەڵکو راستڕەوکانی دیکەی نێو بەەریتانیاش .

لە بەرانبەر ئەمەشدا زۆر کەسانی ناودار لە شانی 3 کۆنە وەزیری ناوخۆ و پۆلیسی بریتانی و هەندێ لە بەرپرسانی دیکە نارەزایی خۆیان بە نامەیەک بۆ ئەمە دەربڕیوە و داویانە بە حکومەت کە گوایە ئەمەی کە ئێستا بەدەست حکومەتەوەیە کە بیکات زۆر خراپە و بواری ئەوە دەڕەخسێنێت مانای ‘ تووندڕەوی ‘ فراوانتر بکات و دەشبێتە چالانجکردنی حکومەت و پۆلیس لەو بارەدا.

گەر حکومەت لە ڕاستیدا بییەوێت چالانجی ئایدۆلۆجیەت بکات دەتوانێت زۆر شت سەرەتایی هەیە بیکات بۆ نموونە هەر سەبارەت بە دینی ئیسلامی : یاساخکردنی دادگەی شەیعەت لە بریتانیا، هاوکاری نەکردنی کردنەوەی مزگەوتی زیاتر، دانانی سەرپەرشتیار بۆ مەدرەسە دینییەکان و پشکنینیان مانگانە و بە ئاگابوون لە پەروەردە و مەنهەجیان ، ڕێگەدان بە کردنەوەی جەدەل و لێدوانی کراوە و بە ئاشکرا لەسەر تی ڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامەکاندا لە نێوانی دینییەکان و بێ باوەڕەکاندا و بە کراوەیی و بێ ترس دژ بە وەهم و خورافاتی دینی بوەستنەوە … ئەمانە هەنگاوی ئاسایی و ساکارن بەڵام باوەڕ ناکەم کە حکومەت بییەوێت ئەوە بکات .  ئەوەی کە خۆیان دەیانەوێت دەیکەن وەکو چۆن لە ئێستادا 170 ملیۆن پاوەندیان تا 4 ساڵی تر بۆ پارێزگاری لە مزگەوت و کۆمۆنێتی ئیسلامییەکان و قوتابخانەکانی کە منداڵانی موسڵمان تێیدا دەخوێن سەرف دەکەن ، هاوکاتیش بۆ کۆمۆنێتی جوولەکەکانیش 70 ملیۆن پاوەن بۆ 4 ساڵ تەرخان کراوە.

Leave a Reply