ڕادەستی بکەنەوە تا پێستەکەشی نەخوراوە
16/01/2024
سی و دوو ساڵ حوکمڕانی تەمەنی 3 نەوەیە ، 32 ساڵ ئەوەندە درێژە کە رووداوەکانی جیهان شەرمەزار دەکات کاتێك کە تۆ نەك هەر هەنگاوێك نەچیتە پێشەوە بەڵکو بەرەو دواوەش بگەڕێیتەوە ، 32 ساڵ شکستهێنان و مانەوە لە دەسەڵاتدا ئەو پەڕی شەرمەزاری و بێ ڕێزیی و سوکایەتیکردنە بە میللەتەکەت ، 32 ساڵ شکسهێنانە لە ڕادەبەدەر شکست و شەرمەزارییە بۆ خۆتیش دەبێت کۆڵبدەیت لەوەی کە دەیکەیت. تۆ سەلماندت نەك هەر حوکمڕانیت پێناکرێت بەڵکو خۆتیش جێگای بەزەییت و دەبێت چوارمشقی بێ نوتق دانیشێت قوون بدەیتە سەر دەرپێی پیس و گواوی خۆت.
تۆ لە دروستبوونی بزوتنەوەی ڕەشی کوردایەتیتەوە، تا ئەم ساتە وەخت تەنها و تەنها کارەسات و وێراکاری و کوشتن و بڕین و ئەنفال و کیمیاوی دەربەدەرکردنی سەدان هەزارانمانت بەرهەمهێناوە … لە حوکمڕانیشدا ڕووت وڕەجاڵی میللەت و زیادکردنی ژمارەی گەندەڵان و هەژارکردنی زیاتری میللەت دەستکەوتەکانت بووە .
ئێستاش لە سای هێزی حەشدی شەعبی و درۆنی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی ئێران ژیانی خەڵکی کوردستان لە کۆتاییدایە . تۆیەك کە ناتوانیت موچە بدەیت ، ناتوانیت نەك گەندەڵی بنەبڕ بکەیت بەڵکو سەرچاوەی گەندەڵیت ، نەك ناتوانیت ئاسایشی میللەتەکەت بپارێزیت بەڵکو ئاسایشیان تێك دەدەیت ، تۆ کە ناتوانیت خزمەتی خەڵکەکەت بکەیت بەڵام دەتوانیت کە داردەستی دەوڵەتانی دراوسێ و دەوڵەتە گەوەرەکانی جیهان و دەزگە سیخورییەکانیان بیت … ئایا ئیتر حوکمڕانیتان بەس نییە؟ ئایا ئیتر ڕاگەیاندان و باسی قەبارەی هەرێم و میللەت شەرمەزاتی نییە ؟
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بزانن ناتوانن هیچ بکەن پێش ئەوەی پێستەکەشمان کەوڵ بکرێت ئیدارەکەتان ڕادەستی بەغدا بکەنەوە ، ئەمە هەزاری خێرە و دەهەزاری بەرەکەت .